دةستةكانت خؤش كاك بلندبابةتيكي بةسودةسوباس بؤزانياريةكانت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » باش‌ترين جاره سه ر بؤ هه موو نه خؤشيه ك » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةستةكانت خؤش كاك بلندبابةتيكي بةسودةسوباس بؤزانياريةكانت
ده ستى تؤو خوشكت خؤشبيت سه كه وتوبن
ماندوو نه‌بی بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستت خۆش
ده ست خؤش
سوباس برام ده ستى تؤش خؤشبيت
ده ست خؤش بابه تيكى جوانه
سوباس برام ده ستى تؤش خؤشبيت
ده ست خؤش
ده ست خؤش بابه تيكى جوانه
[size=19]به‌ناوی خودای باڵاده‌ست
***** سڵاوی خوداتان لێبێت *****
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خوێن به‌ردان ( كه‌ڵه‌شاخ ) و چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك //
كه‌ڵه‌شاخ / خوێن به‌ردان : بریتیه له ڕاكێشان و مژینی خوێن له‌سه‌ر پێست به چه‌ند ئاله‌تێكی تایبه‌ت له شوێن و كاتی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت .
چاره‌سه‌ره زانسته پزیشكیه پارێزه‌ره
كه‌ڵه‌شاخ پارێزه‌ره / چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌كانی (( دڵ – فشاری خوێن – شه‌كره – سستی بیر – سپڵ- سی یه‌كان – لادانی كۆلسترۆڵی زیاده له له‌ش – لادانی چه‌وری سیانی زیاده له له‌ش – هێنانی خواره‌وه‌ی شه‌كره له له‌ش – به‌تال بونی جگه‌ر له ژه‌هره‌كان – گرێی پیس – كه‌ڕی گرێی گوێ – لاوازی بینین و چه‌قی بینین – پاك كردنه‌وه‌ی خوێن له , پڕۆتینی زیاده , یوریا , چه‌وری زیاده , ترشه‌كانی خوێن , شله ژه‌هراویه‌كان , مادده بێسوده‌كانی ناو خوێن – نه‌خۆشی سنگ – له‌زه‌تێن – سه‌رگرانی – ئێشی چاو – ژانی لاسه‌ر – په‌ڕكه‌م له جۆری نادیار – هه‌وبونی ( التهابات ) , عرق النسا‌و , زانی دان , شویلگ , قوڕگ , ڕۆماتیزم : له ماسولكه . ڕۆماتیزمی درێژ خایه‌ن – هه‌ندێ نه‌خۆشی باوانی وه‌ك : فشاری خوێن , برسكهی سنگ , هاتنه خواره‌وه‌ی دڵ – حه‌ساسیه‌ی سیه‌كان – ئێش و ژانی جومگه به گشتی – نه‌خۆشیه‌كانی خوێن جنسی و لاوازی جنس – عیلاجی هۆڕمۆنه‌كان به گشتی – ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی ئایدزو ڤایرۆسه كوشنده‌كان ))
كه‌ڵه‌شاخ زانسته / له دێرین زه‌مانه‌وه ئه‌م زانسته له ئارا دایه , گه‌لانی دێرین به گرنگترین زانستی پزیشكیان داناوه , ته‌نانه‌ت له نێو زانستی ئاینی , پیرۆزی ئیسلامیش زۆر بایه‌خی پێ دراوه , ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش نه‌بێ سوننه‌ته بیكه‌ی , , وه ئیسلام به یه‌ك له گرنگترین چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی داده‌نێت , ئه‌مڕۆ ئه‌م زانسته چۆته نێو دیراساتی به‌رز , ماسته‌رو دكتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت له سه‌ر ئاستی جیهانی , له زانكۆكانی جیهانی به‌شی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره كراوه‌ته‌وه به ناوی (cupping therapy) له ئه‌مه‌ریكا زانكۆی (samaa university) له به‌ریتانیا(yasan university) ... هتد .
كه‌ڵه‌شاخ پزیشكیه / كارێكه ده‌بێ پزیشكی پسپۆڕ ئه‌نجامی بدات , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌كه له تۆ چینه‌وه‌و پاراستنی له‌شی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه .
كه‌ڵه‌شاخ پارێزه‌ره / پارێزه‌ره به‌ر له گه‌یشتن به نه‌خۆشیه‌كان , ئینجا نه‌خۆشی كورت خایه‌ن یان درێژ خایه‌ن , كه توشی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤــــ ده‌بێت وه‌كو فشاری خوێن (hypertension) و نه‌خۆشی دڵ و سستی گورچیله و ژانه سه‌رو ڕه‌ق بوونی ماسولكه شێر په‌نجه‌و تاسانی مێشك ... هتد .
ڕای شه‌رع ده‌رباره‌ی كه‌ڵه‌شاخ //
هه‌روه‌ك چۆن حیجامه بۆته كردارێك بۆ عیلاج كردنی نه‌خۆشی یه‌كان له شه‌رعدا سوننه‌ته چه‌ندان فه‌رمووده‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی حیجامه هاتووه .
كه وای لێهاتووه بۆته وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بۆ هاوه‌ڵانی و ئۆمه‌ته‌كه‌ی , وه‌ك چۆن هاوه‌ڵانی كاتێك به چاوی خۆیان بینیان و بیستیان له ده‌می پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ { الحجامه تنفع من كل دا‌و الا فاحتجموا } واته : كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن ..كه‌ڵه‌شاخ سود به هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ .
خۆی موباره‌كی حیجامه‌ی كردووه له پشتێنه‌ی شانی له‌گه‌ڵ ملی وه ئه‌وه‌ی به هاوه‌ڵانی ڕاگه‌یاند له كاتێكدا نه‌خۆش بوونایه , حیجامه بكه‌ن وه وه‌سیه‌تی فریشته‌كانی ئاسمانه له ئیسرا‌و میعراج بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) كه پێیان وتووه : { یا محمد مر أمتك بالحجامه } واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د به ئوممه‌ته‌كه‌ت بڵێ و فرمانیان پێ بكه حیجامه بكه‌ن .
چاره‌سه‌ری به كه‌ڵه‌شاخ یان ( خوێن به‌ردان )
كه‌ڵه‌شاخ : ئه‌م ناوه وه‌رگیراوه له سه‌رچاوه‌كه‌ی له شاخی ئاژه‌ڵ ( قۆچ ) كه‌وه‌ك به‌رداخێك یان شێوه‌یه‌ك وه‌كو به‌رداغ به‌كار دێت بۆ ئه‌نجام دان و مژینی خوێن له‌سه‌ر پێست پاش داماڵانی پێست به موس یان به شه‌فره , ئه‌م كه‌ڵه شاخه واته ( شاخ ) ی ئاژه‌ڵ به‌كار ده‌هات , له سه‌ده‌كانی پێشوو كه بۆته ناو بۆ ئه‌م كاره ته‌ندروستیه له ناو میلله‌تی ( كورد ) و میلله‌تانی تر به‌ڵام به هه‌رحاڵ تێكڕای مه‌به‌ست له كه‌ڵه‌شاخ : خوێن مژینی له‌و شوێنه دیاری كراوه‌یه به مه‌به‌ستی تیماركردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش وه یان نه‌خۆشیه‌كی دیاری كراوه , هه‌روه‌ك هاتووه له ( معجم لسان العرب ) به‌ڵام له ( الموسوعه الفقهیه ج 17ی 14 ) هاتووه كهلچهشاخ له لای شه‌رع ناسان بریتی یه له ده‌ر هێنانی خوێنی پیس ( الدم الفاسد ) پاش بریندار كردنی به موس , به زمانی عه‌ره‌بی به كه‌ڵه‌شاخ ده‌وترێ ( الحجامه ) كه‌مانای ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌و ناوی ئامێره‌كه‌و ووردكارهكانی ده‌گرێته خۆی , به‌ڵام ته‌نها به ئامێره‌كه ده‌وترێ ( شاخ ) وه یا ( گهڵهشاخ ) به كوردی , به‌ڵام به عه‌ره‌بی ( المعجم ) ه واته ئه‌و ئامێره‌ی كه خوێنی تیادا كۆده‌بێته‌وه و خوێنی پێ ده‌ردێ .
واده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ ( مواعد الحجامه )
به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ڵه‌شاخ سودمه‌نده , له كاتێك له جێگایه‌كی ڕاست و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و له كاتێكی دروست دا ئه‌نجام بدرێت , بۆ گرینگی كاتی گونجاو لێره‌دا باشترین واده‌ی كه‌ڵه‌شاخ یاد ده‌كه‌ین بۆ كه‌ڵه‌شاخ ....
ئه‌نجام دان له‌م كاته‌و له‌م وادانهش :
واده‌ی ساڵانه : (الموعد السنوی )
واده‌ی وه‌رزی ( الموعد الفصلی )
واده‌ی مانگانه ( الموعد الشهری )
واده‌ی ڕۆژانه ( الموعد الیومی )
واده‌ی ساڵانه : (الموعد السنوی )
پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ { هی من العام الی العام شفا } واته : له‌م ساڵه بۆ ساڵی داهاتوو شیفایه ,
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له فه‌رمووده‌كانی پێشوو دره‌كه‌وتووه كه ده‌فه‌رموێ : { من احتجم لسبع عشر من الشهر كان دواو الداو سنه } واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڵه‌شاخ ئه‌نجام بدات له 17ی مانگی هیجری ئه‌و كه‌ڵه‌شاخه ده‌رمانی نه‌خۆشی یه‌ك ساڵیه‌تی , .
وه‌له‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌فامرێته‌وه كه كه‌ڵه‌شاخ به‌كاری پارێزه‌ری ( الوقایه ) ه له‌ش هه‌ڵده‌ستێت , وه به پێی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌توانرێت ساڵانه چه‌ند جارێك حجامه بكه‌یت , به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن پێویستیان به چه‌ند جارێك حجامه هه‌یه .
واده‌ی وه‌رزی ( الموعد الفصلی )
پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ { استعینوا علی شده الحر بالحجامه } واته : خۆتان په‌نابگرن له گه‌رماو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له گه‌رما توشی مرۆڤ ده‌بن به كردنی حجامه له به‌هاردا , مه‌به‌ست لێره ئامۆژگاریه بۆ ئه‌نجام دانی كه‌ڵه‌شاخ له وه‌رزی به‌هاردا كه پێش وه‌رزی گه‌رما هاتووه , له‌وه‌رزی به‌هاردا باشترین مانگ ئه‌و دوو مانگه‌یه كه سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار دێن له هه‌رێمی ئێمه ( ئازار‌و نیسانه ) , به‌ڵام باش نی یه له وه‌رزی هاویندا كه‌ڵه‌شاخ ئه‌نجام بدرێت چونكه له گرنگی سووده‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه مه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست بێت .
واده‌ی مانگانه ( الموعد الشهری )
واده‌ی مانگانه ( الموعد الشهری ) { الحجامه تكره فی أول الهلال ویری نفعها حتی ینقص الهلال } واته : كه‌ڵه‌شاخ باش نی یه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مانگ ( هلال ) هیچ سودێكی هه‌بێ تاكو هیلال كه‌م ده‌بێته‌وه , واته له‌دوای (15) ی هیجری , كه‌ڵه‌شاخ واده‌ی مانگانه‌ی ده‌كه‌وێته وه‌رزی به‌هار به تایبه‌تی له‌م هه‌رێمه له مانگه‌كانی ئازار‌و نیسان و ئایادا , كه‌واته له مانگی ئازار له 17 ی كۆچی تاكو 27 ی كۆچی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌درێت , جگه له ڕۆچی چوار شه‌ممه كه حیجامه كردن تیایدا نه‌هی لێ كراوه‌و باش نیه به پێی شاره‌زایانی ئه‌م بواره .
واده‌ی ڕۆژانه ( الموعد الیومی )
له به‌یانی زووه تاكو نیوه‌ڕۆ باشترین كاتی ئه‌نجام دانی حیجامهیه .
ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی نه‌كردنی كه‌ڵه‌شاخ
ئافره‌تی دوو گیان , ته‌نها له كاتی زۆر پێویست ئه‌ویش ته‌نها له نێو شان و دوور له فه‌قه‌رات وه ته‌نهایه‌ك جار بۆی ده‌كرێت , وه ئافره‌ت له پاش منداڵ بوون هه‌تاكو خاوێن ده‌بێته‌وه , وه ئافره‌ت له كاتی سوڕی مانگانه ( الحیچ ) .
بێهێزی لاشه‌و بێ وره‌یی ترس و دودڵی یان توش بوون به له‌رزو تا .
ئه‌وانه‌ی هه‌ست به لاوازیان ده‌كه‌ن له جگه‌ریان ( چعف الكبد ) .
پاش فتار كردنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌وان وه كه‌م خوێنی .
منداڵ و په‌ك كه‌وته‌و به ساڵا چوان كه ته‌مه‌نیان له 70 یاڵ زیاتره , مه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی زۆر زۆر پێویست بێت .
حجامه له سه‌ر قونێرو بریناوی و حه‌ساسیه‌و هه‌وبوون ( التهابات ) ناكرێ .
ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان شوشتووه , یان توشی سستی گورچیله بوونه ( العجز الكلوی ) .
نابێ كهلڵهشاخ له‌سه‌ر جومگه‌كان بكرێ .
توش بووان به نه‌خۆشی خوێن شلی ( هیمۆفیلیا ) له ترسی نه‌زیف بوون .
نابێ بۆ توش بووان به TRسیل ( التدرن الرئوی ) .
گرینگ‌ترین ئامۆژگاریه‌كانی پێش و پاش كه‌ڵه‌شاخ /
· پیاو له دوای 20 ساڵیه‌وه پێویسته‌و ده‌توانێ حجامه بكات , وه ئافره‌ت له دوای به‌ساڵاچوون ( سن الیأس ) ( به‌ڕای هه‌ندێ پزیشك ) حجامه پێویسته , به‌ڵام ڕای دروست ئه‌وه‌یه كه‌ی پێویستی پێبێت دهتوانیچ حجامه بكات , وه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بۆ كچیش كراوه به بێ ئه‌وه‌ی باسی ته‌مه‌ن بكرێت , وه ئه‌و پزیشكانه‌ی ده‌ڵێن خوێنی مانگانه وه‌ك خوێنی حجامه وایه تاكو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی و زانستیان پێ نیه .
· خۆ گرتنه‌وه له جووت بوون ( الجماع ) 24 كاتژمێر پێش و پاش حجامه ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی " منی " خوێن دروست ده‌كات ) .
· پارێزی له به‌رهه‌مه‌كانی حه‌یوان به گۆشت و شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی 24 كاتژمێر پێش و پاش حجامه .
· پارێزی له ترش و تیژی به‌هارات 24 كاتژمێر پێش و پاش حجامه .
· پارێزی له كردنی كاری قورس 12 كاتژمێر پێش و 24كاتژمێر پاش حجامه .
· پارێزی كردن له ڕۆژی حجامه له بیبسی و ئاوی سارد‌و جگه‌ره كێشان .
· دوور كه‌وتنه‌وه له توڕه بوون و گرژی ده‌رون , فراوانی ووره به‌رزی له كاتی حجامه .
· به‌یانیه‌كه‌ی كه ده‌چیت بۆ حجامه نابێ نان بخۆیت ( الحجامه علی الریق دواو وعلی الشبع دا‌و ) ته‌نها ئه‌وانه‌ی سوكهریان هه‌یه ده‌توانن كه‌مێك نان بخۆن , وه ئه‌وه‌ی نانی خواردبێ ده‌بێ به لانی كه‌م له دوای 3 كاتژمێر بۆی ده‌كرێت .
· زۆر پێویسته له دوای حجامه كردن بچیت بخه‌ویت و پشوو بده‌یت .
تێبینی // له دوای خوێن به‌ردان هه‌ندێ كه‌س توشی ڕق بوونی لاشه ده‌بێت , یان سك چوون و له‌رزو تا , ئه‌مانه شتێكی ئاسایین , له دوای چه‌ند ڕۆژێك ده‌ڕوات و نامێنێت ,
برای به‌ڕێز ... خوشكی به‌ڕێز ... وامه‌زانه حجامه چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشیه‌كه , به‌ڵكو زۆر كات ته‌نها پارێزه‌ره بۆ نه‌خۆشی و یارمه‌تی ده‌ری ده‌رمانه بۆ چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ت , وه زۆر جاریش وایه ده‌بێته چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ت به ته‌واوی ,
جا هه‌ر كه‌سێك ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه نه‌كات خۆی بهلر پرسیاره له ئه‌نجامی خراپ .
بۆ ئه‌نجام دانی حجامه زیاتر له‌م مانگانه ده‌كرێت 3-4-5-6 وه مانگه‌كانی تر ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر زۆر پێویستن بۆیان ده‌كرێت .

سه‌رچاوه // له ڕێنماییه‌كانی به‌ڕیز : د. ئوسامه
ئاماده كردن و نوسينه وه ى له يانه : خوشكی به ریزم نوسه‌یبه میرانی[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » باش‌ترين جاره سه ر بؤ هه موو نه خؤشيه ك » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]