تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ترۆپكی شه‌یدایی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

17

vive نووسی:

[size=16] زۆر جوانه ده ستی تۆ و نوسه ریش خۆش[/size]

16

وه‌ك چۆن بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆم
هاتمه‌ نێو بێشه‌ی ژینه‌وه‌،
هه‌ر واش دوور له‌ ئاواتی خۆم
كه‌وتمه‌ بیری ئه‌وینه‌وه‌،
zor jwana aw shi3ray  damek bo naktbwa bar chawm
amro ka dozymawa  zor xosh 7asl bom 
dastt xosh kak sarhang  aswda byt hamisha

15

Aras_barca نووسی:

سه‌ركه‌وتووبی سه‌رهه‌نگ گیان

مه‌منون كاكه‌ ئاراس.

14

سه‌ركه‌وتووبی سه‌رهه‌نگ گیان

13

Sozana نووسی:

dastakant  xosh  jowan  bu  zor

خۆت جوانی، ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌كه‌ت.

12

dastakant  xosh  jowan  bu  zor

11

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانی ئێوه‌ش كاكه‌ لێدوان، یاس خان و مازن كورد.
هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.[/size]

10

[size=16]سوپاس بۆ ئێوه‌ش كاك كاروان ڤان و ڤیڤی خان، ته‌مه‌ن درێژ بن.[/size]

تــروســکــه نووسی:

ناو بنێم چی ؟
بیابانی نائومێدی ؟
ئه‌وینێكی پاكی خوایی ؟
یا شێتیی و مه‌ستیی و شه‌یدایی ؟

به ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بوو هۆنراوه که هه مووی

ده سته کانت خۆش بێت به رێز

سه رکه وتووبیت

[size=16]سوپاس تروسكه‌ خانم، خۆشحاڵین كه‌ به‌دڵته‌.[/size]

9

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش  بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌ شحره‌ كاك سه‌رهه‌نگ

سوپاس كاك ئاسۆ، كه‌ حه‌زتان لێیه‌تی ئینشائه‌ڵا منیش جار جاره‌ شیعرێكی ئه‌وتان بۆ داده‌نێم.

8

تــروســکــه نووسی:

ناو بنێم چی ؟
بیابانی نائومێدی ؟
ئه‌وینێكی پاكی خوایی ؟
یا شێتیی و مه‌ستیی و شه‌یدایی ؟

به ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بوو هۆنراوه که هه مووی

ده سته کانت خۆش بێت به رێز

سه رکه وتووبیت

7

دةستةكانت خؤش بؤنوسينةوةي ئةم شيعرةبةراستي شتيكي زورجوانت هةلبزاردوةهةرسةركةوتوبيت كاك سةرهةنك

6

ده ست خؤؤؤؤؤؤؤش

5

ناو بنێم چی ؟
بیابانی نائومێدی ؟
ئه‌وینێكی پاكی خوایی ؟
یا شێتیی و مه‌ستیی و شه‌یدایی ؟

به ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بوو هۆنراوه که هه مووی

ده سته کانت خۆش بێت به رێز

سه رکه وتووبیت

4

[size=16] زۆر جوانه ده ستی تۆ و نوسه ریش خۆش[/size]

3

دةستخؤش سةرهةنكي كول

2

ده‌سته‌كانت خۆش  بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌ شحره‌ كاك سه‌رهه‌نگ

1

[size=16]ترۆپكی شه‌یدایی

وه‌ك چۆن بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆم
هاتمه‌ نێو بێشه‌ی ژینه‌وه‌،
هه‌ر واش دوور له‌ ئاواتی خۆم
كه‌وتمه‌ بیری ئه‌وینه‌وه‌،
ماسیی دڵم
بوو به‌ تۆڕی
شۆخێكی دڵبه‌ردینه‌وه‌.

من نازانم
له‌به‌ندینخانه‌ی هه‌وردا
چه‌ن دڵۆپه‌ باران به‌نده‌ ؟
نازام ژماره‌ی گه‌ڵای
دره‌ختی دارستان چه‌نده‌ ؟
من نازانم
بارته‌قای دڵۆپی باران
یا ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڵای داران
خۆشم ده‌وێی ؟
یا سه‌د هێنده‌ ؟

ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی
ڕه‌نگ و ڕیشه‌ی
دره‌ختی هه‌میشه‌ سه‌وزی
خۆشه‌ویستیت
تا قوڵایی دڵم چووه‌،
گه‌ر تۆوی گومان له‌هه‌ستی خاوێنی من
له‌ خه‌یاڵتدا سه‌وز بووه‌،
ئه‌وه‌ گوێچكه‌ ماسیی دڵم
بیكه‌ره‌وه‌!
من دڵنیام له‌ مرواریی ئه‌وینی تۆ
بترازێ چیكه‌ی تیا نییه‌،
شه‌ق له ‌تۆپی گومان هه‌ڵده‌
دڵنیابه‌ خۆشم ده‌وێی،
خۆشه‌ویستیم
بێ گه‌رد و خوایی و گیانییه‌.

ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی <زه‌ریا له‌چاوتا ده‌خنكێ>
كێ هێنده‌ی من خۆشی ده‌وێی
پێم ناڵێی كێ ؟
بۆ نازانی هه‌ر له‌ یه‌كه‌م دیداره‌وه‌
چاوم خوێناوی لێ ده‌تكێ ؟
بۆ نازانی له‌و كاته‌وه‌ تۆم ناسیوه‌
هه‌موو وه‌رزێكی ژیانم
كڕێوه‌ و زریان و نوقمه‌ ؟
بۆ نازانی هه‌ر ڕۆژه‌ی ناوچه‌یه‌كی تر
له‌ نیشتیمانی ژیانم داگیر ده‌كه‌ی ؟
قولاپی خه‌م
له ‌گشت خانه‌كانی له‌شم،
له‌هه‌ست و بیرم گیر ده‌كه‌ی ؟

ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی گێژه‌ن له‌چاوت ده‌ترسێ
مه‌لی سۆزت كه‌ی هه‌واڵێ
هێلانه‌ی چۆڵی ته‌مه‌نی من ده‌پرسێ ؟
تا كه‌ی ڕه‌وتارت له‌گه‌ڵ من
ئاوا ده‌بێ ؟
بۆ نازانی ڕۆژێ دادێ
مانگی جوانیت ئاوا ده‌بێ ؟

ناسكۆڵه‌ دڵ به‌ردینه‌كه‌
خۆم وه‌كو ڕێبوار دێته‌ پێش چاو
تۆیش وه‌ك جه‌رده‌،
ئه‌وه‌ نییه‌ خه‌وت له‌ چاوم دزیوه‌ ؟
به‌هار له‌ته‌مه‌نی لاویم ؟
دڵ له‌سینه‌ی ئاگراویم ؟
تیشكی وشه‌ی كامه‌رانی
له‌فه‌رهه‌نگی ژیانی تاڵی ته‌ماویم ؟

ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی له‌ڕێی تۆدا به‌فیڕۆ چوو
ڕه‌نجی دژواری فه‌رهادیم،
ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی گڕی قینت
به‌ردایه‌ ته‌لاری شادیم،
به‌سه‌رهاتی ڕۆژانی لوتكه‌ی نه‌هاتیی
تافی لاویم،
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تروسكاییم تیا نه‌بینی
ناو بنێم چی ؟
بیابانی نائومێدی ؟
ئه‌وینێكی پاكی خوایی ؟
یا شێتیی و مه‌ستیی و شه‌یدایی ؟[/size] (1)

ـــــــــــــــــــــ
(1)حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، 1985، نوسین به‌بێ ووشه‌ - دیوان

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ترۆپكی شه‌یدایی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌