بابهت: ترۆپكی شهیدایی
[size=16]ترۆپكی شهیدایی
وهك چۆن بێ دهسهڵاتی خۆم
هاتمه نێو بێشهی ژینهوه،
ههر واش دوور له ئاواتی خۆم
كهوتمه بیری ئهوینهوه،
ماسیی دڵم
بوو به تۆڕی
شۆخێكی دڵبهردینهوه.
من نازانم
لهبهندینخانهی ههوردا
چهن دڵۆپه باران بهنده ؟
نازام ژمارهی گهڵای
درهختی دارستان چهنده ؟
من نازانم
بارتهقای دڵۆپی باران
یا ئهوهندهی گهڵای داران
خۆشم دهوێی ؟
یا سهد هێنده ؟
ئهی ئهو شۆخهی
ڕهنگ و ڕیشهی
درهختی ههمیشه سهوزی
خۆشهویستیت
تا قوڵایی دڵم چووه،
گهر تۆوی گومان لهههستی خاوێنی من
له خهیاڵتدا سهوز بووه،
ئهوه گوێچكه ماسیی دڵم
بیكهرهوه!
من دڵنیام له مرواریی ئهوینی تۆ
بترازێ چیكهی تیا نییه،
شهق له تۆپی گومان ههڵده
دڵنیابه خۆشم دهوێی،
خۆشهویستیم
بێ گهرد و خوایی و گیانییه.
ئهی ئهو شۆخهی <زهریا لهچاوتا دهخنكێ>
كێ هێندهی من خۆشی دهوێی
پێم ناڵێی كێ ؟
بۆ نازانی ههر له یهكهم دیدارهوه
چاوم خوێناوی لێ دهتكێ ؟
بۆ نازانی لهو كاتهوه تۆم ناسیوه
ههموو وهرزێكی ژیانم
كڕێوه و زریان و نوقمه ؟
بۆ نازانی ههر ڕۆژهی ناوچهیهكی تر
له نیشتیمانی ژیانم داگیر دهكهی ؟
قولاپی خهم
له گشت خانهكانی لهشم،
لهههست و بیرم گیر دهكهی ؟
ئهی ئهو شۆخهی گێژهن لهچاوت دهترسێ
مهلی سۆزت كهی ههواڵێ
هێلانهی چۆڵی تهمهنی من دهپرسێ ؟
تا كهی ڕهوتارت لهگهڵ من
ئاوا دهبێ ؟
بۆ نازانی ڕۆژێ دادێ
مانگی جوانیت ئاوا دهبێ ؟
ناسكۆڵه دڵ بهردینهكه
خۆم وهكو ڕێبوار دێته پێش چاو
تۆیش وهك جهرده،
ئهوه نییه خهوت له چاوم دزیوه ؟
بههار لهتهمهنی لاویم ؟
دڵ لهسینهی ئاگراویم ؟
تیشكی وشهی كامهرانی
لهفهرههنگی ژیانی تاڵی تهماویم ؟
ئهی ئهو شۆخهی لهڕێی تۆدا بهفیڕۆ چوو
ڕهنجی دژواری فهرهادیم،
ئهی ئهو شۆخهی گڕی قینت
بهردایه تهلاری شادیم،
بهسهرهاتی ڕۆژانی لوتكهی نههاتیی
تافی لاویم،
ئهو سهردهمهی تروسكاییم تیا نهبینی
ناو بنێم چی ؟
بیابانی نائومێدی ؟
ئهوینێكی پاكی خوایی ؟
یا شێتیی و مهستیی و شهیدایی ؟[/size] (1)
ـــــــــــــــــــــ
(1)حهمه سهعید حهسهن، 1985، نوسین بهبێ ووشه - دیوان