تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌ست خۆش به‌رێز غه‌زه‌لنوس بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌
خوێندنه‌وه‌ و نوسین به‌رایی من ئاستیكی زۆر باش به‌ مرۆف گه‌ینێت
بروایه‌کی ته‌واوم پێی هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌توانین له‌ شته‌کان و  دیارده‌کان ی ده‌روپشتمان به‌ باشی تێنگه‌ین
بێگومان نوسینه‌ جیهانیه‌کان زۆر پێشکه‌وتوون و پرۆفیشناڵن، ئه‌گه‌ر کتێبه‌ به‌ نرخه‌کانیان وه‌ربگێردرێنه‌ سه‌رزمانی خۆمان ئه‌وا ئیشێکی باش ده‌بێت.

بێگومان نوسینه‌ جیهانیه‌کان زۆر پێشکه‌وتوون و پرۆفیشناڵن، ئه‌گه‌ر کتێبه‌ به‌ نرخه‌کانیان وه‌ربگێردرێنه‌ سه‌رزمانی خۆمان ئه‌وا ئیشێکی باش ده‌بێت.

ده‌ستت خۆشبێت و به‌هیوای ووروژاندنی باسی زیاتر

3

[center][size=16]ده‌ست خۆش به‌رێز غه‌زه‌لنوس بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ باس کردن ..

خوێندنه‌وه‌ و نوسینی سه‌ره‌کیترین هۆکارن بۆ تێگه‌یشتن له‌ هه‌موو شتێک
بروایه‌کی ته‌واوم پێی هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌توانین له‌ شته‌کان و  دیارده‌کان ی ده‌روپشتمان به‌ باشی تێنگه‌ین.

ئێمه‌ وه‌ک کوورد نوسه‌ری زۆر باش و به‌توانامان هه‌یه‌ ، به‌ڵام خوێنه‌رمان که‌مه‌ ، یاخود خوێنه‌ری جددیمان که‌مه‌ .

بێگومان نوسینه‌ جیهانیه‌کان زۆر پێشکه‌وتوون و پرۆفیشناڵن، ئه‌گه‌ر کتێبه‌ به‌ نرخه‌کانیان وه‌ربگێردرێنه‌ سه‌رزمانی خۆمان ئه‌وا ئیشێکی باش ده‌بێت.

من زیاتر حه‌ز به‌م کتێبانه‌ ده‌که‌م : فه‌لسه‌فه‌ : بۆ تێگه‌شتن له‌ ژیان له‌ دیارده‌کان.  مێژوو : مێژوو بخوێنه‌وه‌ و داهاتووی تێدا ببینه‌.
رۆمان : بۆ فراوان کردنی بیرکردنه‌وه‌.  ژیانی که‌سه‌ ناوداره‌کانی جیهان : حه‌ز به‌ وێندنه‌وه‌یان ئه‌که‌م...

دووباره‌ ده‌ستت خۆشبێت و به‌هیوای ووروژاندنی باسی زیاتر.
[/size][/center]

2

سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ برای ئازیزم كاك غه‌زه‌لنوس....

به‌ڕاستی پرسیاره‌كانت گشتیان جوان و له‌جێن، كه‌مێكیش ووردبونه‌وه‌ی ئه‌وێ بۆ وه‌ڵام نوسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامێكه‌ كه‌ شایانی بابه‌ته‌كه‌ی تۆ بێت.  وه‌ كه‌مێكیش زۆرن پرسیاره‌كان smile

سه‌ره‌تا باسی تێگه‌یشتن و مه‌عریفه‌ی جدی و پێشكه‌وتو و خویندنه‌وه‌تان كردووه‌:  من ئه‌ڵێم: تێگه‌یشتن پێگه‌یشتنه‌، پێگه‌یشتنیش به‌ خوێندنه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ئه‌بێت.
بۆچی؟
وه‌ڵامی ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌، چونكه‌ زانا بلیمه‌ته‌ جیهانیه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و متابعه‌ كردن گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌، وه‌ له‌ بواره‌ ئاینیه‌كه‌شه‌وه‌ بڵێین هه‌ر قسه‌كه‌ پشت ڕاست ئه‌بێته‌وه‌... به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ یه‌كه‌مین شتێك كه‌ دروستی كردبێت (پێنوس) بووه‌، وه‌ یه‌كه‌مین ئایه‌تێك كه‌ دایبه‌زاندبێت بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سوره‌تی (اقرأ) بوو. كه‌واته‌ خوێندن و عه‌وداڵ بوون به‌دوای زاستا فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو  بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌ به‌ محمد (د.خ) ببه‌خشیت. ئیتر چۆن ئێمه‌ بڕوامان به‌ خویندن و زانیاری و فێربوون نه‌بێت؟!  با له‌ ناوه‌رۆكی ته‌وه‌ره‌ ده‌رنه‌چم ...

من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر بڕوام به‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیتر له‌هه‌ر بوارێك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زانیاریه‌كی لێ هه‌ڵكڕێنم، مامۆستا هه‌ژاری موكریانی له‌ لاپه‌ڕی یه‌كه‌می كتێبی (یه‌ك له‌ په‌نای خاڵ و سفری بێ بڕانه‌وه‌) فه‌رمووده‌یه‌كی ئیمامی علی نوسیوه‌ و ده‌ڵێ : ( مه‌ڕوانه‌ وێژه‌ر كێ یه‌، وێژراوه‌كه‌ بخه‌ به‌رچاو، واتا قسه‌ی باش وه‌رگره‌ و گوێ مه‌دێ كێ گوتویه‌تی).
واتا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌ پێویسته‌ وه‌رگرتنی زانیاریه‌ چ له‌ ئیسلامێك بێت یان له‌ یه‌هودی و شیوعی و .....هتد

وه‌ من نوسه‌ر و خوینه‌ری ئێستای كورد پۆڵێن ئه‌كه‌م بۆ چه‌ند به‌شێك ..
1- هه‌ندێ نووسه‌ر تاكه‌ ئامانجی ناو و شۆره‌تی خۆیه‌تی .
2- هه‌ندێكیان كه‌ڵه‌كه‌ كردنی پاره‌ و پول .
3- هه‌ندیكی تریان بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگا،   ( ئه‌سه‌ف تۆزێك كه‌م بۆته‌وه‌!)

وه‌ خوێنه‌ریش چه‌ند جۆرێكه‌ ...
1- هه‌یه‌ ته‌نها خوێنه‌ری كتێبه‌ شیعریه‌ غه‌رامیه‌كانه‌ .
2- خوێنه‌ر هه‌یه‌ ته‌نها خوێنه‌ری بابه‌ته‌ ئیسلامی یان پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی .
3- خوینه‌ر هه‌یه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و حه‌ز به‌ فێربوون ئه‌كات له‌ گشت بواره‌كان .

له‌ هه‌ردوو به‌شی خاڵه‌كاندا خاڵی سێیه‌م باشترینیانن، چونكه‌ نوسه‌ر ئه‌بێت به‌ ویژدانه‌وه‌ كار بكات، ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها فراوان كردنی هزر و كردنه‌وه‌ی مێشكه‌ داخراوه‌كان بێت، وه‌ خوێنه‌ریش ئه‌بێت هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ بات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م جۆره‌ نوسه‌ره‌ وه‌ده‌ست بخات.

نوسه‌ر و خوینه‌ری كوردی به‌ ڕێژه‌ی 50% به‌ ڕاست ئه‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانامان هه‌یه‌ خاوه‌نی یه‌ك دو به‌رگی كتێبه‌ و ساڵانێكه‌ مردووه‌، تا ئێستاش له‌ناومان ئه‌ژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاكاری كردووه‌.  به‌ڵام من دراوسێكه‌م خاوه‌نی بیست كتێبه‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆشم بزانم چ كاره‌یه‌!!! وه‌ ئه‌بینم ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ سودبه‌خش و چالاكن له‌ په‌راوێزی كتێبخانه‌كاندا كه‌وتون و كتێبه‌ گیرفانیه‌كانی كورته‌ نامه‌ی مۆبایل كه‌ چه‌ند دێڕێكی كورتی بێ سه‌روبه‌ری تیا نوسراوه‌ خه‌ڵك له‌ ده‌وری كۆبۆته‌وه‌ و رۆژانه‌ چه‌ندین به‌رگی لێ ئه‌فرۆشرێت .

ئه‌وی ڕاستی بێت زۆر متابعه‌ی نوشسینه‌ جیهانیه‌كان ناكه‌م و ناتوان بڕیار له‌سه‌ر باش و خراپیان به‌م .

زیاتر له‌ نوسینه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ و ئه‌ده‌بیاتم به‌ دڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بووم لێیان .

زۆر زۆر سوپاس بۆ ته‌وه‌ره‌ جوانه‌كه‌ت.. به‌ڕاستی سودم لێ وه‌رگرت ..

1

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان

کاک سیوان گله‌یی جوانی لێکردین بۆ ئه‌وه‌ی گله‌ییه‌که‌ی له‌سه‌رچاوانم دابنێم ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ جێگه‌ی گرنگی ده‌زانم

پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ ئاشکرا بکه‌م ده‌مه‌وێ شتێکتان پێبڵێم ... ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی جوان و ڕێک و پێکیان لایه‌ پێمخۆشه‌ بینوسن ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ڵام نازانن هه‌ر له‌سه‌ر تێنه‌گه‌یشتن و نه‌زانیه‌که‌یان پرسیاری زیاتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خزمه‌تیاندا بین ئه‌وانه‌شی که‌ باوه‌ڕیان به‌ باسه‌که‌ نیه‌ هه‌ر به‌شداری نه‌که‌ن باشتره‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ئاسایی وه‌ریده‌گرن وه‌ڵامیشیان با وه‌ک خۆیان ساده‌ و جوان بێت واتا با به‌س بێت قسه‌ی زلکردن و شتێ بێمانا و به‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئاستی خۆمانه‌وه‌ به‌ کایه‌ی مه‌عریفی و فه‌رهه‌نگی خۆماندا بچینه‌ و به‌ره‌و زانایی و تێگه‌یشتنی ڕه‌ها هه‌نگاوه‌کانمان ده‌ست پبکه‌ین ..

ته‌وه‌ره‌که‌ له‌سه‌ر چیه‌ .. ئه‌ها .....

ته‌وه‌ره‌که‌مان له‌سه‌ر نوسین خوێندنه‌وه‌ کایه‌ مه‌عریفیه‌کانه‌.....:-

ئایا تا چه‌ند بڕوات تێگه‌یشتن و مه‌عریفه‌ی جددی و پێشکه‌وتوو هه‌یه‌ ؟ تا چه‌ند نوسین و خوێندنه‌وه‌ به‌ هۆکار ده‌زانی بۆ گه‌یشتن به‌ نزیکترین بونه‌وه‌ له‌ ره‌هایه‌تی تێگه‌یشتن .... ئه‌گه‌ر بڕوات به‌ نوسین و خوێندنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆچی ؟؟؟ بۆ بڕوات پێی هه‌یه‌ ؟؟  ئه‌گه‌ر بڕوات پیی نیه‌ ؟ بۆ پێی نیه‌ بڕوات ؟؟؟؟؟؟

تا چه‌ند نوسینی کوردی و خوێنه‌ری کورد به‌ جددی و راست ده‌زانی ؟؟ وه‌ بۆ ؟؟

تا چه‌ند نوسینه‌ جیهانیه‌کانت به‌ دڵه‌ و بۆ ؟؟

چ لایه‌نێکی نوسین واتا فه‌لسه‌فه‌ سیاسه‌ت هونه‌ر ئه‌ده‌بیات وێژه‌ وه‌رزش و یۆگا نێژوو جوگرافیا شانۆ مۆسیقا یان هه‌ر به‌شێکی تری نوسینت به‌ دڵه‌ ؟؟؟ وه‌ بۆ ؟؟


له‌گه‌ڵ رێزم و به‌ هیوای جوانترین و زۆرترین به‌شداریتان هه‌بێت