سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ برای ئازیزم كاك غه‌زه‌لنوس....
به‌ڕاستی پرسیاره‌كانت گشتیان جوان و له‌جێن، كه‌مێكیش ووردبونه‌وه‌ی ئه‌وێ بۆ وه‌ڵام نوسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان به وه‌ڵامێكه كه شایانی بابه‌ته‌كه‌ی تۆ بێت. وه كه‌مێكیش زۆرن پرسیاره‌كان
سه‌ره‌تا باسی تێگه‌یشتن و مه‌عریفه‌ی جدی و پێشكه‌وتو و خویندنه‌وه‌تان كردووه: من ئه‌ڵێم: تێگه‌یشتن پێگه‌یشتنه، پێگه‌یشتنیش به خوێندنه‌وه به‌رجه‌سته ئه‌بێت.
بۆچی؟
وه‌ڵامی ئه‌مه ئاشكرایه، چونكه زانا بلیمه‌ته جیهانیه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به خوێندنه‌وه و متابعه كردن گه‌شتونه‌ته ئه‌م ئاسته، وه له بواره ئاینیهكهشهوه بڵێین هه‌ر قسه‌كه پشت ڕاست ئه‌بێته‌وه... به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره یه‌كه‌مین شتێك كه دروستی كردبێت (پێنوس) بووه، وه یه‌كه‌مین ئایه‌تێك كه دایبه‌زاندبێت بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سوره‌تی (اقرأ) بوو. كه‌واته خوێندن و عه‌وداڵ بوون به‌دوای زاستا فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره به محمد (د.خ) ببه‌خشیت. ئیتر چۆن ئێمه بڕوامان به خویندن و زانیاری و فێربوون نه‌بێت؟! با له ناوه‌رۆكی ته‌وه‌ره ده‌رنه‌چم ...
من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر بڕوام به خوێندنه‌وه هه‌یه ئیتر له‌هه‌ر بوارێك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه زانیاریه‌كی لێ ههڵكڕێنم، مامۆستا هه‌ژاری موكریانی له لاپه‌ڕی یه‌كه‌می كتێبی (یه‌ك له په‌نای خاڵ و سفری بێ بڕانه‌وه) فه‌رمووده‌یه‌كی ئیمامی علی نوسیوه و ده‌ڵێ : ( مه‌ڕوانه وێژه‌ر كێ یه، وێژراوهكه بخه به‌رچاو، واتا قسه‌ی باش وه‌رگره و گوێ مه‌دێ كێ گوتویه‌تی).
واتا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه پێویسته وه‌رگرتنی زانیاریه چ له ئیسلامێك بێت یان له یه‌هودی و شیوعی و .....هتد
وه من نوسه‌ر و خوینه‌ری ئێستای كورد پۆڵێن ئه‌كه‌م بۆ چه‌ند به‌شێك ..
1- هه‌ندێ نووسه‌ر تاكه ئامانجی ناو و شۆره‌تی خۆیه‌تی .
2- هه‌ندێكیان كه‌ڵه‌كه كردنی پاره و پول .
3- هه‌ندیكی تریان بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگا، ( ئه‌سه‌ف تۆزێك كه‌م بۆته‌وه!)
وه خوێنه‌ریش چه‌ند جۆرێكه ...
1- هه‌یه ته‌نها خوێنه‌ری كتێبه شیعریه غهرامیهكانه .
2- خوێنه‌ر هه‌یه ته‌نها خوێنه‌ری بابه‌ته ئیسلامی یان پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی .
3- خوینه‌ر هه‌یه هه‌مه لایه‌نه و حه‌ز به فێربوون ئه‌كات له گشت بواره‌كان .
له هه‌ردوو به‌شی خاڵهكاندا خاڵی سێیه‌م باشترینیانن، چونكه نوسه‌ر ئه‌بێت به ویژدانه‌وه كار بكات، ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها فراوان كردنی هزر و كردنه‌وه‌ی مێشكه داخراوه‌كان بێت، وه خوێنه‌ریش ئه‌بێت هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بات كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م جۆره نوسه‌ره وه‌ده‌ست بخات.
نوسه‌ر و خوینه‌ری كوردی به ڕێژه‌ی 50% به ڕاست ئه‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانامان هه‌یه خاوه‌نی یه‌ك دو به‌رگی كتێبه و ساڵانێكه مردووه، تا ئێستاش له‌ناومان ئه‌ژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاكاری كردووه. به‌ڵام من دراوسێكه‌م خاوه‌نی بیست كتێبه بێ ئه‌وه‌ی خۆشم بزانم چ كاره‌یه!!! وه ئه‌بینم ئه‌و كتێبانه‌ی كه سودبه‌خش و چالاكن له په‌راوێزی كتێبخانه‌كاندا كه‌وتون و كتێبه گیرفانیهكانی كورته نامه‌ی مۆبایل كه چه‌ند دێڕێكی كورتی بێ سه‌روبه‌ری تیا نوسراوه خه‌ڵك له ده‌وری كۆبۆته‌وه و رۆژانه چه‌ندین به‌رگی لێ ئه‌فرۆشرێت .
ئه‌وی ڕاستی بێت زۆر متابعه‌ی نوشسینه جیهانیه‌كان ناكه‌م و ناتوان بڕیار له‌سه‌ر باش و خراپیان به‌م .
زیاتر له نوسینه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیاتم به دڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بووم لێیان .
زۆر زۆر سوپاس بۆ ته‌وه‌ره جوانه‌كه‌ت.. به‌ڕاستی سودم لێ وه‌رگرت ..
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم