ده ست خوش كاك سه رهه نك زور جوانه:P
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » سڵاو کاک سه‌رهه‌نگ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خوش كاك سه رهه نك زور جوانه:P
[[dastd xosh kak sarhang bo reklamakat zor juwna
dastd xosh kak sarhang bo reklamakat zor juwn
سوپاس كاك رِهوشت برام ئه‌وه تۆ وێنه‌ى ئاوهكهشت داناوه d:d:d:
وایه رِاستيش ده‌كه‌ى شتێكى ئاساییه
ئه مه شتيکی جاکه ريکلام به که يت به ياريزان
ده ست خۆش بيت يريزان سعوديی ياسر قه حتانی ريکلام بۆ شير ده کات
ئه مه شتيکی ئاسايه
هيوادارم ليم تيبه گه ن
زۆر سوپاس دالیا رِیحان
رِیزم هه‌یه بۆت و هیواى به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
سرهنك محسن ...
سلاو بكاك سرهنك
زۆر سوپاست ده‌كه‌م كاك كاروان گیان ...
گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ تێگهیشتبى كه من چۆن ئه‌و كاره‌م كردووه ...
لاى من پاره ئه‌وه‌نده گرنگ نیه , گرنگ ئه‌وه‌یه بژیم و خواى گه‌وره‌و چوارده‌ورم لێم رِازى بن ,
ئینجا نازانم تۆ ئێستا لێم رِازى كه ئه‌وكاره‌م كردووه یان هه‌ر به‌كارێكى نهباشى ده‌زانى !!!
سڵاو کاک سه‌رهه‌نگ.
خۆشحاڵم که به‌ڕاستی وه‌ڵامت دامه‌وه.
ڕاست ئه‌که‌ی ڕیکلام له‌جیهاندا بڵاوه و نه‌ک زۆری به‌ڵکو هه‌موو یانه وه‌رزشیه‌کان و هه‌ر هه‌موو وه‌رزش کاره‌کان به‌پاره‌ی ڕیکلام ئه‌ژین، ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه‌و تۆی به‌ڕێزیش که جێگای سه‌ربه‌رزی بۆ ئێمه ی کورد، مافی خۆته پاره وه‌ربگریت، تۆ و هه‌موو وهرزشکارهکای تر ی کورد هه‌رچه‌ند باری ئابووریتان باشتر بێت ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی کورد باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ئابووریتان باش بوو وهرزشهکهشتان زیاتر په‌ره پێ ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش باشه وه‌نیه بابم؟
به‌ڵام ڕیکلام بۆ ئه‌و ئاوه
به‌گوێره‌ی زانیاری من و خه‌ڵکی تریش و خۆتیش، تائێستا ئاوی کوردستان وای لێنه‌هاتووه که نه‌خورێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته.
بۆیه هیچ پێویست ناکات که ئه‌و کۆمپانیا به‌ڕێزه جه‌نابتان به‌کار بهێنێت بۆ ته‌شویق کردنی خه‌ڵک بۆ فرۆشتنی ئاو ئاوی خواسایی.
کاک سه‌رهه‌نگ وابزانم تائێره من و تۆ لێک تێگه‌یشتووین و کێشه‌شمان نیه؟
من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ١٠ ساڵ زیاتره له ئه‌وروپا ئه‌ژیم له‌وانه‌یه هه‌ندێك زانیاریم له كه‌سێكی ترزیاتر بێت كه‌له كوردستان ئه‌ژیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریكلام یان بابڵێین ڕیكلامی ته‌له‌فیزۆنی شتێكی تاڕاده‌یه‌ك نوێیه له كوردستان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و كۆمپانیا نوێیانه كه له‌كوردستان كار ئه‌كه‌ن له‌دوای شتی ئاسان ئه‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پاره قازانج بكه‌ن.
من دڵنیام كه به‌و ڕیكلامه‌ی جه‌نابتان زۆر قازانجیان كردووه (ماڵكاول ئه‌وه‌نده به تام ئاوه‌كه ئه‌خۆیته‌وه) ١٣ هی ٣ دێمه‌وه كوردستان منیش ئه‌و ئاوه ئه‌كڕم بزانم تامی خۆشه!
به‌خودای كاك سه‌رهه‌نگ شتم زۆره بۆ جه‌نابتانی بنووسم، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنت و هیچی تریش، به‌ڵام لای من ئێستا سه‌عات نزیكه‌ی ١١یه ده‌بی سبه‌ینێ زۆۆ بچمه ئیشی.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم خۆ تۆ ئه‌توانی ڕیكلام بۆ شتی تر بكه‌ی بۆنموونه خۆپاراستن دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، و هه‌زاران شتی تر كه سوودی هه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان..
ئه‌گه‌ر ریكلامی وه‌ك ئاوه‌كه‌ت كرد جارێكی تر دۆلاری زۆر زیاتریان لی وه‌رگره...... بائاوهكه به‌گرانتر بفرۆشن، زه‌ره‌ری نیه بۆ فه‌قیر، خۆ فه‌قیر هه‌ر نایكڕێت..
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت.
زۆر سوپاس كاك كاروان ...
من ده‌مه‌وێت باسێكى ئه‌وه‌ت بۆ بكه‌م كه چۆن رِیكلامهكهمان كردووه
من گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ( تارین نێت ) كردووه بۆ ماوه‌ى ساڵێك ,
ئهورِیكلامهى ( ئاوى كانى ) یش لهرِێگه ئه‌و كۆمپانیایه بوو كه به برِى (......) دۆلار ئه‌نجامم دا
ئینجا نازانم بۆ هه‌ڵه‌م ئه‌گه‌ر رِیكلام بكه‌م !!!
ئایا هۆى هه‌ڵه‌كه‌م چیه كه رِیكلامم بۆ ئاوى كانى كردووه ؟
تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرى ووڵاتانى تر بكه‌یت ئه‌بینى ته‌نها به‌بوونى رِیكلام سه‌رمایه‌ى یانه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن و
رِیكلام بۆته شتێكى سه‌ره‌كى بۆ پاره په‌یدا كردن , تا ئێستا هیچ یانهیهكت بینیوه كه رِیكلام بۆ كۆمپانیایه‌ك نه‌كات و
درێسهكهیان هیچى له‌سه‌ر نه‌نوسرابێت ؟
چه‌ندین یاریزانمان بینیوه كه رِیكلام بۆ بیبسى ده‌كه‌ن ,
یان رِۆشتۆى گۆلچى هه‌ڵبژارده‌ى توركیا رِیكلامى بۆ ( میترۆ ) كردووه
هیوادارم بتوانى حاڵیم بكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم رِاست و باشتر برِۆم
دووباره سوپاس كاك كاروان ...
http://www.sarhangmuhsin.com/hawalakan/ … eklam.html
سرهنك محسن
کاک سه‌رهه‌نگ سڵاوت لێبیێت!
ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و سایته جوانه‌ت، هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت.
پرسیارێکیشم هه‌یه؟
ئه‌و ڕیکلامه‌ی له‌ته‌له‌فیزیۆن کردووته که ئاوهکهئهخۆیتهوه، به پاره کردووته یان هه‌ر به خۆڕایی، ئه‌گه‌ر به‌خۆڕایی کردبێتت ئه‌وا هه‌ڵه‌ت کردووه، ئه‌گه‌ر به پاره‌ش کردبیتت ئه‌وا دووجار هه‌ڵه‌ت کردووه.
ئه‌گه‌ر پێت خۆشه بزانی بۆ؟ وه‌ڵامم به‌وه و منیش پێت ئه‌ڵێم، ئه‌گه‌ر به‌م پرسیاره‌ش سه‌غڵه‌ت ئه‌بی ئه‌وا نووسینه‌که‌م بسڕه‌وه
له‌گه‌ل ڕێزم
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » سڵاو کاک سه‌رهه‌نگ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]