سڵاو کاک سه‌رهه‌نگ.
خۆشحاڵم که به‌ڕاستی وه‌ڵامت دامه‌وه.
ڕاست ئه‌که‌ی ڕیکلام له‌جیهاندا بڵاوه و نه‌ک زۆری به‌ڵکو هه‌موو یانه وه‌رزشیه‌کان و هه‌ر هه‌موو وه‌رزش کاره‌کان به‌پاره‌ی ڕیکلام ئه‌ژین، ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه‌و تۆی به‌ڕێزیش که جێگای سه‌ربه‌رزی بۆ ئێمه ی کورد، مافی خۆته پاره وه‌ربگریت، تۆ و هه‌موو وهرزشکارهکای تر ی کورد هه‌رچه‌ند باری ئابووریتان باشتر بێت ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی کورد باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ئابووریتان باش بوو وهرزشهکهشتان زیاتر په‌ره پێ ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش باشه وه‌نیه بابم؟
به‌ڵام ڕیکلام بۆ ئه‌و ئاوه
به‌گوێره‌ی زانیاری من و خه‌ڵکی تریش و خۆتیش، تائێستا ئاوی کوردستان وای لێنه‌هاتووه که نه‌خورێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته.
بۆیه هیچ پێویست ناکات که ئه‌و کۆمپانیا به‌ڕێزه جه‌نابتان به‌کار بهێنێت بۆ ته‌شویق کردنی خه‌ڵک بۆ فرۆشتنی ئاو ئاوی خواسایی.
کاک سه‌رهه‌نگ وابزانم تائێره من و تۆ لێک تێگه‌یشتووین و کێشه‌شمان نیه؟
من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ١٠ ساڵ زیاتره له ئه‌وروپا ئه‌ژیم له‌وانه‌یه هه‌ندێك زانیاریم له كه‌سێكی ترزیاتر بێت كه‌له كوردستان ئه‌ژیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریكلام یان بابڵێین ڕیكلامی ته‌له‌فیزۆنی شتێكی تاڕاده‌یه‌ك نوێیه له كوردستان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و كۆمپانیا نوێیانه كه له‌كوردستان كار ئه‌كه‌ن له‌دوای شتی ئاسان ئه‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پاره قازانج بكه‌ن.
من دڵنیام كه به‌و ڕیكلامه‌ی جه‌نابتان زۆر قازانجیان كردووه (ماڵكاول ئه‌وه‌نده به تام ئاوه‌كه ئه‌خۆیته‌وه) ١٣ هی ٣ دێمه‌وه كوردستان منیش ئه‌و ئاوه ئه‌كڕم بزانم تامی خۆشه!
به‌خودای كاك سه‌رهه‌نگ شتم زۆره بۆ جه‌نابتانی بنووسم، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنت و هیچی تریش، به‌ڵام لای من ئێستا سه‌عات نزیكه‌ی ١١یه ده‌بی سبه‌ینێ زۆۆ بچمه ئیشی.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم خۆ تۆ ئه‌توانی ڕیكلام بۆ شتی تر بكه‌ی بۆنموونه خۆپاراستن دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، و هه‌زاران شتی تر كه سوودی هه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان..
ئه‌گه‌ر ریكلامی وه‌ك ئاوه‌كه‌ت كرد جارێكی تر دۆلاری زۆر زیاتریان لی وه‌رگره...... بائاوهكه به‌گرانتر بفرۆشن، زه‌ره‌ری نیه بۆ فه‌قیر، خۆ فه‌قیر هه‌ر نایكڕێت..
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت.