تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
خۆشحاڵم به به‌شداری به‌ڕیزتان کاک سیروان
ئه‌وه‌ی که وتوه حه‌زم ده‌کرد به‌شدار بوی زۆرتری هه‌بوایه چونکه دیارده‌یه‌کی زۆر بڵاوه
وه به دڵنیایه‌وه ئه‌و خالانه‌ی که به‌ڕیزتان ئاماژه‌تان پێداوه کۆمه‌ڵیک خاڵن که ده‌وری کاریگه‌ر ده‌گێڕن له‌مه‌ڕ جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه و هۆشیارکردنه‌وه‌ی هه‌ر تاکێک له هاونیشتیمانیانی ئێمه
هیوادارم خۆشیه‌کی جوان دلتانی داپۆشی بیت به دیتنی ئه‌و بابه‌ته
غه‌زه‌لنوس
به‌ڕاستی ئه‌و گله‌ییه‌ی كه له ناخی منیش‌دا بوو پێكاوته و ده‌رت خستووه...
ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه ووروژاندوته وه‌ك په‌تایه‌كی درێژ خایه‌ن به ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بڵاو بۆته‌وه، له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ره‌كه‌شی تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌م بێت ئه‌گه‌ر زۆر به ژیرانه كاری بۆ نه‌كرێت، كار كردن بۆ چاره‌كردن زیاتر له ئه‌ستۆی خێزانه‌كانه ئینجا حكومه‌ت. ئه‌ویش به گۆڕانكاری كردنێكی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه‌ی چینی دوای ئێمه پارێزراو بێت له‌م په‌تایه.
چۆن گۆڕانكاریه‌ك ..؟
ئێمه منداڵ وه‌ها په‌روه‌رده بكه‌ین كه هه‌ر له به‌راییه‌وه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی ڕای بێنین و وای لێ بكه‌ین له ئه‌نجامی ده‌ربڕینی ڕاستیه‌كان نه‌ترسێت ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بێت.
وای لێ بكه‌ین له سه‌ره‌تاوه فێری خۆشه‌ویستی ڕاستهینهی بكه‌ین، نه‌ك خۆشهویستسهكی مه‌جازی و به‌رژه‌وه‌ند خواز .
وا ڕای بێنین كه چاره‌سه‌ر كردنی گشت گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بزانێت.
وه چه‌ندین خاڵی تر ... به‌ڵام من ئه‌م سێ خاڵه‌م به سه‌ره‌كی زانی ...
نازانم چۆن ده‌ستخۆشیت لێ بكه‌م به‌ڕاستی .... بزیت كاك زانا
شۆڕشی به‌گژداچونه‌وه‌ی به‌د وه‌فایی :
خۆشه‌ویستی له وڵاتی له‌مێژینه‌ی ئێمه‌دا .. چیه ؟؟ له ناخی مرۆڤگه‌لێ له هاونیشتیمانیانی ئێمه‌دا چیه ؟؟
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وی بیڵێم ته‌نیا مشتێ نیه له ناخی خۆم نا … ساڵانێکه له هه‌مبانه‌ی گه‌وره گه‌وره و پڕ پڕی خۆشه‌ویستی .. چ خۆشه‌ویستیه‌ک ؟ سه‌یره نازانم هه‌ر تاکێک له ئێمه‌ی کورد هه‌ر هاونیشتیمانیهکمان هه‌ڵده‌ستێ به زۆرترین ده‌ستبڕین و زۆرترین ژیان بڕین و زۆرترین ناراستیکردن له هه‌مبه‌ر هه‌ر که‌سیک که ده‌ستی دڵی پێی ڕابگا و وه چنگی بکه‌وێ .. ئاخر ئه‌ی هه‌ژاری بهدچارهی کورد تۆ له خۆشه‌ویستی نیشتیمانی خۆت؟؟ له خۆشه‌ویستی و راستگۆیی خێزانی خۆت ؟؟ له ڕاستگۆیی وهفاداریداری ژیانی خۆت له هه‌موو مه‌ودا نزیکه‌کانی بونی خۆت لهززهتێکت له خۆشه‌ویستی زگماگی و بنچینه‌یی خۆت چێژێکت وه‌رنه‌گرت .. له پای چی .. له‌دوای چی .. به چ ئه‌نجامێ یان ئهنجامگهلێ ده‌توانی به تیری ناراستگۆی دڵی خۆت .. به عه‌شقی ناڕاستی و فێڵی خۆت .. له دژ دڵ و ژیان و بون و مان و خه‌ون و خه‌یاڵ و چون و مانی هاونیشتیمانیانی خۆت رادهگهی له پای چی ؟؟ به چ ئامانجێک هه‌ر هاونیشتیمانیه‌کی خۆت له ژیانێکی تاڵ و پڕ ده‌ردی بونیادی له مێژینه‌ی بونه‌وه .. ده‌خه‌یته ژیان و ژیانگه‌لێکی وه‌های تره‌وه که هه‌رگیز ئازارگهلهکانی له ناخی هه‌ر که‌سێکی راستگۆ و ئینساندۆسته‌وه ناڕه‌ونه‌وه و خه‌ونه‌کان به خه‌یاڵ هه‌زاره‌ها جار ده‌بینرێنه‌وه ….
درۆکردن بۆچی ده‌بێ له هه‌موو مه‌ودا راسته‌کانی نیشتیمانی ئێمه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ واتادارترین سۆزی هه‌ر تاکێک و بۆچی ده‌بێ به‌بێ چه‌ک دڵی خۆمان بکه‌ینه ئه‌و چه‌که‌ی که خه‌ڵکی پێ فریو و له‌بار به‌رین ؟؟.. له پێناو چیدا ئێمه دڵمان بکوژێکی ناراستی هاونیشتیمانیان ڕه‌گه‌ز پێچه‌وانه‌ی خۆمان بێت ؟ بۆچی زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی که دڵی کتێبه‌کانیان بۆ ده‌بڕدرێ و راستی له به‌رابه‌ر کتێبه‌کاندا ده‌خولقێنن ؟ بۆچی زۆر زۆرن ئه‌وانه‌ی که کار و پیشه و چالاکیان دڵبڕینی هه‌ر که‌سێکه که ده‌که‌وێته داویانه‌وه درۆ و درۆ و درۆکان و هه‌موو درۆکانی تریش به‌کار دێنن بۆ له خشته‌بردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که بێخهمن و به‌دوای هێمنترین ژیانێکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن ؟ بۆچی له جێگای درۆ... داهێنان له هه‌مان عه‌شقدا ناکه‌ن ؟؟ بۆ پێیان وایه ناکرێ ؟؟ ئه‌گه‌ر پێیان نه‌کران بێت ئه‌وا داهێنان له هه‌موو شتێکدا خوزراوه و به‌رجه‌سته ده‌بێت …. ئه‌و چه‌ندین کاتژمێرانه‌ی که له شه‌و و نیوه شه‌واندا هه‌ر مرۆڤێک له ئێمه‌ی کورد به‌دیار ده‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌یه‌وه یان تێکستی نێتهکهیهوه داده‌نیشێت ئه‌گه‌ر … ئه‌گه‌ر کتێبی راسته‌قینه و پڕبایه‌خی تێدا بخوێنرێته‌وه یان تاقیکاری زانستی و ئه‌کادیمی تێدا بکرێت .. ئه‌و کات زانایانی کورد له زانایانی هه‌ر میله‌تێکی تر زۆرتر نابن ؟؟؟ زۆر زۆرتر ده‌بن هه‌موو جوانیه‌کان … زۆر زۆرتر …
من له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدام به‌ڵام نه به‌و شێوه‌یه‌ی که گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران و لاوان و زۆرینه‌ی هاونیشتیمانیانی ئێمه په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن … به‌ڕاستی عه‌شق لای کورد وه‌های لێهاتوه له‌لای هه‌ر که‌سێک بێته سه‌رزار راسته‌وراست خۆی به پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی و هه‌رگیز نه‌گوتراوه‌ی عه‌شق ده‌زانێت و هه‌رچیش له‌و ناوه‌دا بێت ده‌بێته رکابه‌ر و خۆی به زۆرانبازتری مه‌یدانی عه‌شق ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی راستیش گوترا بێت .. په‌یامی من بۆ هۆشی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌یه که ده‌یانه‌وێ وه‌ک خۆیان بژین و که‌س کاریان تێنه‌کات ئیتر خۆیانبن …. چونکه ئه‌گه‌ر هۆشێک نه‌یه‌ته‌وه به‌به‌رماندا .. هه‌یهاوار چ گێلایهتیهکه که وه‌ها هه‌موو ژیان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ژیانی خۆمان به ژیانی هاونیشتیمانیانی خۆشمانه‌وه به په‌شیمانی سه‌ودا ده‌که‌ین ..
ئیتر ئه‌ی گه‌نجی کورد .. یان خۆشه‌ویستی مه‌که یان بۆ ژیانی تاسه‌ر و تا مردن له ڕێی خۆشهویستدابه .. یان خۆشه‌ویستی مه‌که یان سنوره‌کانی درۆ مه‌به‌زێنه و ببه‌ره پاڵه‌وانی ئاسمانی مه‌یدانی عه‌شق و ژیانی هه‌تا هه‌تایی .. چونکه گه‌ر له ئێستا سودێک له عه‌شق و راستگۆیی نه‌بینی … هه‌یهاوار بۆ سه‌ره‌تای ئه‌و دنیات ..
زانا هیجرانی
www.nusin.net
[email protected]