بابه‌ت: شۆڕشی به‌گژداچونه‌وه‌ی به‌د وه‌فایی :
شۆڕشی به‌گژداچونه‌وه‌ی به‌د وه‌فایی :
خۆشه‌ویستی له وڵاتی له‌مێژینه‌ی ئێمه‌دا .. چیه ؟؟ له ناخی مرۆڤگه‌لێ له هاونیشتیمانیانی ئێمه‌دا چیه ؟؟
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وی بیڵێم ته‌نیا مشتێ نیه له ناخی خۆم نا … ساڵانێکه له هه‌مبانه‌ی گه‌وره گه‌وره و پڕ پڕی خۆشه‌ویستی .. چ خۆشه‌ویستیه‌ک ؟ سه‌یره نازانم هه‌ر تاکێک له ئێمه‌ی کورد هه‌ر هاونیشتیمانیه‌کمان هه‌ڵده‌ستێ به زۆرترین ده‌ستبڕین و زۆرترین ژیان بڕین و زۆرترین ناراستیکردن له هه‌مبه‌ر هه‌ر که‌سیک که ده‌ستی دڵی پێی ڕابگا و وه چنگی بکه‌وێ .. ئاخر ئه‌ی هه‌ژاری به‌دچاره‌ی کورد تۆ له خۆشه‌ویستی نیشتیمانی خۆت؟؟ له خۆشه‌ویستی و راستگۆیی خێزانی خۆت ؟؟ له ڕاستگۆیی وه‌فاداریداری ژیانی خۆت له هه‌موو مه‌ودا نزیکه‌کانی بونی خۆت له‌ززه‌تێکت له خۆشه‌ویستی زگماگی و بنچینه‌یی خۆت چێژێکت وه‌رنه‌گرت .. له پای چی .. له‌دوای چی .. به چ ئه‌نجامێ یان ئه‌نجامگه‌لێ ده‌توانی به تیری ناراستگۆی دڵی خۆت .. به عه‌شقی ناڕاستی و فێڵی خۆت .. له دژ دڵ و ژیان و بون و مان و خه‌ون و خه‌یاڵ و چون و مانی هاونیشتیمانیانی خۆت راده‌گه‌ی له پای چی ؟؟ به چ ئامانجێک هه‌ر هاونیشتیمانیه‌کی خۆت له ژیانێکی تاڵ و پڕ ده‌ردی بونیادی له مێژینه‌ی بونه‌وه .. ده‌خه‌یته ژیان و ژیانگه‌لێکی وه‌های تره‌وه که هه‌رگیز ئازارگه‌له‌کانی له ناخی هه‌ر که‌سێکی راستگۆ و ئینساندۆسته‌وه ناڕه‌ونه‌وه و خه‌ونه‌کان به خه‌یاڵ هه‌زاره‌ها جار ده‌بینرێنه‌وه ….
درۆکردن بۆچی ده‌بێ له هه‌موو مه‌ودا راسته‌کانی نیشتیمانی ئێمه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ واتادارترین سۆزی هه‌ر تاکێک و بۆچی ده‌بێ به‌بێ چه‌ک دڵی خۆمان بکه‌ینه ئه‌و چه‌که‌ی که خه‌ڵکی پێ فریو و له‌بار به‌رین ؟؟.. له پێناو چیدا ئێمه دڵمان بکوژێکی ناراستی هاونیشتیمانیان ڕه‌گه‌ز پێچه‌وانه‌ی خۆمان بێت ؟ بۆچی زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی که دڵی کتێبه‌کانیان بۆ ده‌بڕدرێ و راستی له به‌رابه‌ر کتێبه‌کاندا ده‌خولقێنن ؟ بۆچی زۆر زۆرن ئه‌وانه‌ی که کار و پیشه و چالاکیان دڵبڕینی هه‌ر که‌سێکه که ده‌که‌وێته داویانه‌وه درۆ و درۆ و درۆکان و هه‌موو درۆکانی تریش به‌کار دێنن بۆ له خشته‌بردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که بێخه‌من و به‌دوای هێمنترین ژیانێکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن ؟ بۆچی له جێگای درۆ... داهێنان له هه‌مان عه‌شقدا ناکه‌ن ؟؟ بۆ پێیان وایه ناکرێ ؟؟ ئه‌گه‌ر پێیان نه‌کران بێت ئه‌وا داهێنان له هه‌موو شتێکدا خوزراوه و به‌رجه‌سته ده‌بێت …. ئه‌و چه‌ندین کاتژمێرانه‌ی که له شه‌و و نیوه شه‌واندا هه‌ر مرۆڤێک له ئێمه‌ی کورد به‌دیار ده‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌یه‌وه یان تێکستی نێته‌که‌یه‌وه داده‌نیشێت ئه‌گه‌ر … ئه‌گه‌ر کتێبی راسته‌قینه و پڕبایه‌خی تێدا بخوێنرێته‌وه یان تاقیکاری زانستی و ئه‌کادیمی تێدا بکرێت .. ئه‌و کات زانایانی کورد له زانایانی هه‌ر میله‌تێکی تر زۆرتر نابن ؟؟؟ زۆر زۆرتر ده‌بن هه‌موو جوانیه‌کان … زۆر زۆرتر …
من له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدام به‌ڵام نه به‌و شێوه‌یه‌ی که گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران و لاوان و زۆرینه‌ی هاونیشتیمانیانی ئێمه په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن … به‌ڕاستی عه‌شق لای کورد وه‌های لێهاتوه له‌لای هه‌ر که‌سێک بێته سه‌رزار راسته‌وراست خۆی به پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی و هه‌رگیز نه‌گوتراوه‌ی عه‌شق ده‌زانێت و هه‌رچیش له‌و ناوه‌دا بێت ده‌بێته رکابه‌ر و خۆی به زۆرانبازتری مه‌یدانی عه‌شق ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی راستیش گوترا بێت .. په‌یامی من بۆ هۆشی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌یه که ده‌یانه‌وێ وه‌ک خۆیان بژین و که‌س کاریان تێنه‌کات ئیتر خۆیانبن …. چونکه ئه‌گه‌ر هۆشێک نه‌یه‌ته‌وه به‌به‌رماندا .. هه‌یهاوار چ گێلایه‌تیه‌که که وه‌ها هه‌موو ژیان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ژیانی خۆمان به ژیانی هاونیشتیمانیانی خۆشمانه‌وه به په‌شیمانی سه‌ودا ده‌که‌ین ..
ئیتر ئه‌ی گه‌نجی کورد .. یان خۆشه‌ویستی مه‌که یان بۆ ژیانی تاسه‌ر و تا مردن له ڕێی خۆشه‌ویستدابه .. یان خۆشه‌ویستی مه‌که یان سنوره‌کانی درۆ مه‌به‌زێنه و ببه‌ره پاڵه‌وانی ئاسمانی مه‌یدانی عه‌شق و ژیانی هه‌تا هه‌تایی .. چونکه گه‌ر له ئێستا سودێک له عه‌شق و راستگۆیی نه‌بینی … هه‌یهاوار بۆ سه‌ره‌تای ئه‌و دنیات ..
زانا هیجرانی
www.nusin.net
[email protected]