تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

دةستةكانت خؤش بيت

3

[center][size=16]دةستةكانت خؤش بيت كولةكةم هةر سةركةوتو بيت [/size][/center]

2

خودا نمونه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ زۆر بکات ده‌ست خۆش بێت.

1

ئۆمید کوردستانی ، ساڵی 1343 (45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر)له‌ شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ دایک بوو. له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵی له‌ دووای مه‌رگی باوکی به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ، له‌ گه‌ڵ دایکی سه‌ره‌تا بۆ به‌ریتانیا و دواتر بۆ ئه‌مه‌ریکا ، کۆچ یان کرد و له‌ شاری سه‌ن خۆزه‌ی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا جێگیر بوون.
کاک ئۆمید سه‌ره‌تا شه‌هاده‌ی ئه‌ندازیاری (B.C) ئێلێکترۆنیک له‌ زانکۆی ویلایه‌تیی سه‌ن خۆزه‌ وه‌رگرت و توانیی له‌ پۆستی ئه‌ندازیار له‌ کۆمپانی HP  بۆ ماوه‌یه‌ک کار بکات.
دووای چه‌ند ساڵ ،  به‌ مه‌به‌ستیی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی له‌ بوواری بازرگانی دا ، توانیی له ساڵی 1991‌ شه‌هاده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانیی (MBA) زانکۆی ستانفۆرد به‌ ده‌ست بهێنێت.
بۆ ئاگاداریتان ، له‌م زانکۆیه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیی گوگڵ و یاهوو ده‌رس یان خوێندووه‌.
ئۆمید له‌ ساڵی 1999 له‌ کۆمپانی نێت ئێسکه‌یپ (Netscape) ده‌ستی به‌کارکرد و هه‌ر له‌وێ بوو به‌ یه‌کێک له کادێرانی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گوگڵ. و ماوه‌یه‌کی فره‌ی پێ نه‌چوو که‌ ئۆمید بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رشه‌دی بازاڕیابی و گه‌شه‌ی نێوده‌ڵه‌تی کۆمپانی گوگڵ. و فرۆشی گوگڵی له‌ سفره‌وه‌ گه‌یانده‌ سێ میلیارد دۆلار !
مایک هومه‌ر ، به‌رێوه‌به‌ری پێشینی کۆمپانی نێت ئێسکه‌یپ (Netscape) ده‌ڵێت ، کارو فێربوونی دایمی ئۆمید له‌ سه‌رکه‌وتنی کۆمپانی گوگڵ ، ده‌ورێکی زۆر گرنگی هه‌بووه‌.
ئۆمید سه‌ره‌تا له‌ Netscape له‌ به‌شی فرۆش (OEM) ده‌ستی به‌کار کرد و له‌ ماوه‌ی چووار ساڵ بوونی له‌و کۆمپانیه‌ ، ئه‌رکی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک کۆمپانی وه‌کوو ،  سیتی بانک ،اسکایت،ebay، intel،تراولا سیتی،ئامازۆن و AOL   ی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌‌.
ئۆمید ، 43 ساڵه‌ که‌ له‌ چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ مێدیاکان خۆی دوورگرتووه‌ و بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی مێدیاکان به‌لای خۆیه‌وه‌ ڕابکێشێت ، خه‌ریکی کارکردنه‌ و له‌ ڕاستی دا ئێمپراتووری کۆمپانی گوگڵه‌.
ئه‌و هه‌مێشه‌ ده‌ڵێت ، که‌ گه‌شبینی و ئۆمیدواری به‌ داهاتوو ، ده‌ورێکی زۆری هه‌بووه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی له‌ م کاره‌دا.
شایانی باسه‌ که‌ ئۆمید بوو که‌ زانیی ، ترافیکی(هاتووچو و سه‌ردانی) سایتی گوگڵ یه‌کێک له‌ دارائیه‌کانی گرنگی گوگڵه‌. وه‌ به‌دانانی رێکلامی چکۆله‌ له‌ گوگڵ ده‌ستی به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی سیستێمی ڕێکلامی گوگڵ کرد. ئێستاکه‌ ، 99% له‌ داهاتی ماڵیی گوگڵ له‌ ڕێی ئه‌م سیستێمه‌وه‌یه‌.
گۆڤاری تایمز له‌ ڕێکه‌وتی 8ی مه‌ی ساڵی 2006  ، ناوی ئۆمیدی له‌ ته‌نیشت ناوی ئه‌و که‌سانه‌ داناوه‌ که‌ وه‌چه‌رخانێکی مێژووییان له‌ ژیانی مرۆڤ دا پێکهێناوه‌ .
ئۆمید یه‌کێکه‌ له‌ لۆرده‌کانی باکووری کالیفۆرنیا. گۆڤاری سه‌ن خۆزه‌ پێشبینی کردووه‌ که‌ داراییه‌کانی ئۆمید ، ده‌گاته‌ 9.1 میلیارد دۆلار.


سه‌رچاوه‌ : http://kamalagha.persianblog.ir/post/2

هه‌ندێک وێنه‌ی به‌ڕێز کاک ئۆمید کوردستانی :

http://webchinupload.com/files/1_27.jpg
http://webchinupload.com/files/2_24.jpg
http://webchinupload.com/files/3_14.jpg
http://webchinupload.com/files/4_16.jpg
http://webchinupload.com/files/5_7.jpg
http://webchinupload.com/files/8_2.jpg