بابه‌ت: ئیمپراتۆری کۆمپانیای گوگڵ بناسه
ئۆمید کوردستانی ، ساڵی 1343 (45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر)له شاری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بوو. له ته‌مه‌نی 14 ساڵی له دووای مه‌رگی باوکی به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، له گه‌ڵ دایکی سه‌ره‌تا بۆ به‌ریتانیا و دواتر بۆ ئه‌مه‌ریکا ، کۆچ یان کرد و له شاری سه‌ن خۆزه‌ی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا جێگیر بوون.
کاک ئۆمید سه‌ره‌تا شه‌هاده‌ی ئه‌ندازیاری (B.C) ئێلێکترۆنیک له زانکۆی ویلایه‌تیی سه‌ن خۆزه وه‌رگرت و توانیی له پۆستی ئه‌ندازیار له کۆمپانی HP بۆ ماوه‌یه‌ک کار بکات.
دووای چه‌ند ساڵ ، به مه‌به‌ستیی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی له بوواری بازرگانی دا ، توانیی له ساڵی 1991 شه‌هاده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانیی (MBA) زانکۆی ستانفۆرد به ده‌ست بهێنێت.
بۆ ئاگاداریتان ، له‌م زانکۆیه ، به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیی گوگڵ و یاهوو ده‌رس یان خوێندووه.
ئۆمید له ساڵی 1999 له کۆمپانی نێت ئێسکه‌یپ (Netscape) ده‌ستی به‌کارکرد و هه‌ر له‌وێ بوو به یه‌کێک له کادێرانی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گوگڵ. و ماوه‌یه‌کی فره‌ی پێ نه‌چوو که ئۆمید بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رشه‌دی بازاڕیابی و گه‌شه‌ی نێوده‌ڵه‌تی کۆمپانی گوگڵ. و فرۆشی گوگڵی له سفره‌وه گه‌یانده سێ میلیارد دۆلار !
مایک هومه‌ر ، به‌رێوه‌به‌ری پێشینی کۆمپانی نێت ئێسکه‌یپ (Netscape) ده‌ڵێت ، کار‌و فێربوونی دایمی ئۆمید له سه‌رکه‌وتنی کۆمپانی گوگڵ ، ده‌ورێکی زۆر گرنگی هه‌بووه.
ئۆمید سه‌ره‌تا له Netscape له به‌شی فرۆش (OEM) ده‌ستی به‌کار کرد و له ماوه‌ی چووار ساڵ بوونی له‌و کۆمپانیه ، ئه‌رکی په‌یوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ هه‌ندێک کۆمپانی وه‌کوو ، سیتی بانک ،اسکایت،ebay، intel،تراولا سیتی،ئامازۆن و AOL ی له ئه‌ستۆ بووه.
ئۆمید ، 43 ساڵه که له چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ مێدیاکان خۆی دوورگرتووه و بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی مێدیاکان به‌لای خۆیه‌وه ڕابکێشێت ، خه‌ریکی کارکردنه و له ڕاستی دا ئێمپراتووری کۆمپانی گوگڵه.
ئه‌و هه‌مێشه ده‌ڵێت ، که گه‌شبینی و ئۆمیدواری به داهاتوو ، ده‌ورێکی زۆری هه‌بووه له سه‌رکه‌وتنی له م کاره‌دا.
شایانی باسه که ئۆمید بوو که زانیی ، ترافیکی(هاتووچو و سه‌ردانی) سایتی گوگڵ یه‌کێک له دارائیهکانی گرنگی گوگڵه. وه به‌دانانی رێکلامی چکۆله له گوگڵ ده‌ستی به تاقیکردنه‌وه‌ی سیستێمی ڕێکلامی گوگڵ کرد. ئێستاکه ، 99% له داهاتی ماڵیی گوگڵ له ڕێی ئه‌م سیستێمهوهیه.
گۆڤاری تایمز له ڕێکه‌وتی 8ی مه‌ی ساڵی 2006 ، ناوی ئۆمیدی له ته‌نیشت ناوی ئه‌و که‌سانه داناوه که وه‌چه‌رخانێکی مێژووییان له ژیانی مرۆڤ دا پێکهێناوه .
ئۆمید یه‌کێکه له لۆرده‌کانی باکووری کالیفۆرنیا. گۆڤاری سه‌ن خۆزه پێشبینی کردووه که داراییه‌کانی ئۆمید ، ده‌گاته 9.1 میلیارد دۆلار.
سه‌رچاوه : http://kamalagha.persianblog.ir/post/2
هه‌ندێک وێنه‌ی به‌ڕێز کاک ئۆمید کوردستانی :