سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ( سۆزانه خان ، کاک کاروان ، کاک ئاسۆ )
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ڕه‌ش پـــۆش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ( سۆزانه خان ، کاک کاروان ، کاک ئاسۆ )
زۆر جوانه ده‌ستت خۆش سه‌هه‌ند گیان بۆ ئاماده‌كردنی
دةستخؤش كاكةسةرهةنكي كول هؤنراوةيةكي جوانة
alllaaaaaaaaaaaaaaaa.. dastakanm xosh kaka sahand
[center]چی ڕوویداوه.. که ڕوخسارت وا شێواوه‌و خه‌م دایگرتووی؟
ئاخۆ ده‌ستی کام قهدهربێ..به‌رگی ڕه‌شی له‌به‌ر کردووی!
به ساده‌یی ئارایشتا، وه‌ها دیاره پرسهداری
ئه‌وه کێیه وا دڵیهات تۆ جێبێڵێ به یه‌کجاری؟
تۆ به‌هاری.. که‌چی پایز، له شێوه‌تا په‌ڵه‌ی داوه!..
گه‌رچی له پشت ئه‌و به‌رگه‌وه..ڤینۆسێک خۆی حه‌شار داوه
بڵێی ژیان هێنده بێنێ تۆ به‌و جۆره سیاپۆش بی؟
ده‌بێت، کۆستی کام ئازیز بێ.. وا هێنده بۆی به په‌رۆش بی؟
دڵنیابه جه‌ند ڕه‌شپۆش بیت.. ڕوخساری تۆ مانگه شه‌وه!
زۆرتر شۆخیت ده‌رکه‌وتووه، به‌و جلوبه‌رگه ڕه‌شه‌وه!
گه‌رچی به‌رگت شه‌وه‌زه‌نگه.. واتێنه‌گه‌ی که لێت نایه!
خــۆ.. خه‌ڵوزیش قه‌ترانییه به‌ڵام پشکۆ له ناخیایه..!!
سالح بێچار[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ڕه‌ش پـــۆش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]