بابه‌ت: ڕه‌ش پـــۆش
[center]چی ڕوویداوه.. که ڕوخسارت وا شێواوه‌و خه‌م دایگرتووی؟
ئاخۆ ده‌ستی کام قه‌ده‌ربێ..به‌رگی ڕه‌شی له‌به‌ر کردووی!
به ساده‌یی ئارایشتا، وه‌ها دیاره پرسه‌داری
ئه‌وه کێیه وا دڵیهات تۆ جێبێڵێ به یه‌کجاری؟
تۆ به‌هاری.. که‌چی پایز، له شێوه‌تا په‌ڵه‌ی داوه!..
گه‌رچی له پشت ئه‌و به‌رگه‌وه..ڤینۆسێک خۆی حه‌شار داوه
بڵێی ژیان هێنده بێنێ تۆ به‌و جۆره سیاپۆش بی؟
ده‌بێت، کۆستی کام ئازیز بێ.. وا هێنده بۆی به په‌رۆش بی؟
دڵنیابه جه‌ند ڕه‌شپۆش بیت.. ڕوخساری تۆ مانگه شه‌وه!
زۆرتر شۆخیت ده‌رکه‌وتووه، به‌و جلوبه‌رگه ڕه‌شه‌وه!
گه‌رچی به‌رگت شه‌وه‌زه‌نگه.. واتێنه‌گه‌ی که لێت نایه!
خــۆ.. خه‌ڵوزیش قه‌ترانییه به‌ڵام پشکۆ له ناخیایه..!!
سالح بێچار[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !