سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان دڵیار & ڤینۆس خان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » به‌لێن بده » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان دڵیار & ڤینۆس خان
[size=16]وااو
من زۆرم به دڵه
ده ستت خۆش کاك سه هه ند [/size]
Dast Xosh Kalematakani Zor Xosha
[center]سوپاس کاکه بورهان بژیت برای ئه‌زیزم[/center]
زۆر خۆشه سه‌ركه‌وتووبیت ده‌ست خۆش
به‌لێن بده
كه تاریكیم بۆ رانهخهیت
به‌ڵێن بده :
كه شه خته به‌ند نا كه یته به‌ر پێم
منیش .. به‌ڵینت پێ ده‌ده‌م
دان به رابردووما بنێم
پێش چاوی تۆ ..
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌یی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه
پێش نامه‌ی تۆ ..
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه !
پێش ژوانی تۆ
زۆر ژوانی تر رێگای دووریان پێ بریوم
شاعرێك بووم
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاوا وێل بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نوشتامه‌وه ،
ئاوی لێل بوو
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شعرم بیت
داستانێك بیت بێ كۆتایی
گه‌ر ئه‌ته‌وێ ..
خۆشه‌ویستیت
به دوای دا نێت ، ماچی زه‌ردی مالئاوایی
به‌لێن بده ..
هه‌ناسه‌م بیت .. سێبه‌رم بیت .. بارانم بیت
تاكو منیش شانۆی كۆنم جێ بهێلم
ده‌مامكی رووم فرێ بده‌م ..
دوو بالی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ ده‌م ..
عبدالله په‌شێو
له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو (مه‌رزیه فه‌ریقی) کراوه به گۆرانی
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » به‌لێن بده » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]