تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[center]
توێژینەوەیەکى زانستى نێودەوڵەتی  کە ماوەیەکى زۆر بوو جیهان چاوەڕێى ئەنجامەکەى دەکرد  ،نەیتوانى ئەوە بسەلمێنێ کە پەیوەندى لەنێوان بەکارهێنانى مۆبایل و شێرپەنجەى مێشک هەبێت ، بەڵام توێژینەوەکە باسى لەوەکردووە کە ئەم  ئەنجامە شتێکى کۆتایى و یەکلاکەرەوە نییە ، چونکە ئەم بابەتە پێویستى بەئەنجامدانى توێژینەوەى زیاتر هەیە.توێژینەوەکە کەماوەى نزیکەى (10) ساڵى خایاندووە و ،ئەنجامەکەشى لە (خولى نێودەوڵەتى بۆ زانستە درمەکان) بڵاو کراوەتەوە ،ئاماژەیداوە بەوەى (بۆزانینى کاریگەرى مۆبایل بەسەر تەندروستى مرۆڤ و، شێرپەنجەى مێشک پێویستى بە توێژینەوەى زیاتر هەیە).
لەلایەن خۆیانەوە ، ڕەخنەگران مشتو مڕى ئەوەیان لەنێواندا بەرپابووە کە ئەو توێژینەوە ماوە درێژە کەموکوڕى پڕۆگرامى و منهەجى تێدایە و، ئەنجامى کۆتایى و یەکلاکەرەوەى نەداوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ، (دێڤرا دیفیز) پڕۆفیسۆرى پزیشکى خۆپاراستن لە سەنتەرى (چیاى سینا) ى پزیشکى لە نیۆیۆرک گوتى : من بە خەڵک ناڵێم واز لەبەکارهێنانى مۆبایل بهێنن ،ناشتوانم ئەوە دیارى بکەم کە مۆبایل مەترسیدارە ، بەڵام ئەوەندە دەڵێم من دڵنیا نیم لەوەى کە بەکارهێنانى مۆبایل شتێکى سەلامەتییە.[/center]