بابهت: مۆبایل و ژیرپهنجهی میشك.......
[center]
توێژینەوەیەکى زانستى نێودەوڵەتی کە ماوەیەکى زۆر بوو جیهان چاوەڕێى ئەنجامەکەى دەکرد ،نەیتوانى ئەوە بسەلمێنێ کە پەیوەندى لەنێوان بەکارهێنانى مۆبایل و شێرپەنجەى مێشک هەبێت ، بەڵام توێژینەوەکە باسى لەوەکردووە کە ئەم ئەنجامە شتێکى کۆتایى و یەکلاکەرەوە نییە ، چونکە ئەم بابەتە پێویستى بەئەنجامدانى توێژینەوەى زیاتر هەیە.توێژینەوەکە کەماوەى نزیکەى (10) ساڵى خایاندووە و ،ئەنجامەکەشى لە (خولى نێودەوڵەتى بۆ زانستە درمەکان) بڵاو کراوەتەوە ،ئاماژەیداوە بەوەى (بۆزانینى کاریگەرى مۆبایل بەسەر تەندروستى مرۆڤ و، شێرپەنجەى مێشک پێویستى بە توێژینەوەى زیاتر هەیە).
لەلایەن خۆیانەوە ، ڕەخنەگران مشتو مڕى ئەوەیان لەنێواندا بەرپابووە کە ئەو توێژینەوە ماوە درێژە کەموکوڕى پڕۆگرامى و منهەجى تێدایە و، ئەنجامى کۆتایى و یەکلاکەرەوەى نەداوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ، (دێڤرا دیفیز) پڕۆفیسۆرى پزیشکى خۆپاراستن لە سەنتەرى (چیاى سینا) ى پزیشکى لە نیۆیۆرک گوتى : من بە خەڵک ناڵێم واز لەبەکارهێنانى مۆبایل بهێنن ،ناشتوانم ئەوە دیارى بکەم کە مۆبایل مەترسیدارە ، بەڵام ئەوەندە دەڵێم من دڵنیا نیم لەوەى کە بەکارهێنانى مۆبایل شتێکى سەلامەتییە.[/center]