درەنگ هاتی
زۆر درەنگ بوو كە پێت وتم بم بەخشە
بەخشینێك ناسكتر لە بەهار و
زەرد تر لە گەڵاكانی پایز
سارد تر لە سەرمای زستان و
جوانتر لە ژیان
من مرۆڤێكی پایزیم
كەچی ناتوانم كەس بوەرێنم
عاشقێكم تینوم لە تۆ و ئەو
هەرچەند دەكەم ناتوانم بت ڕەنجێنم
ونبووم لەناو گەڵا زەردەكانی پایز و
زەرد بووم لە تۆ و شین بووم لە ئەو
مرۆڤێكم لە بەرگێكی جوانەوە تۆ دەبینم
لە درەنگانێك كە نە بە هی ئێوارە دەچێت و
نە بە هی كۆتایی تەمەن
لە وشەی ناسك و پەڕەی گوڵ دەت نەخشێنم
مرۆڤێكم لەو دیو دونیای خەیاڵەوە نەهاتووم
تاكو زوو زوو لە خەیاڵێكی بێمانا بت ڕەنجێنم
توانا عومەر