هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای ئینته‌رنێتی جیهانی "گۆگڵ" و "یوتیوب" ده‌یانه‌وێ به‌مه‌به‌ستی كاری وه‌به‌رهێنان بێنه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی پێنجشه‌ممه 23/9 شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئینته‌رنێتی "گۆگڵ" و "یوتیوب"یان له هه‌رێم تاوتوێ كرد.
ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شانده‌كه كرد و ئه‌وانیش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه به‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای "یوتیوب" و "گۆگڵ" ده‌یانه‌وێ له بواری وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكه‌ن.
جه‌به‌لی پێشوازی له هاتنی هه‌ردوو كۆمپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.