1

بابه‌ت: گۆگڵ و یوتیوب له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن

http://rudaw.net/kurdish/thumbnail.php?file=Untitled_1_301217410.jpg&size=article_medium

هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای ئینته‌رنێتی جیهانی "گۆگڵ" و "یوتیوب" ده‌یانه‌وێ به‌مه‌به‌ستی كاری وه‌به‌رهێنان بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23/9 شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئینته‌رنێتی "گۆگڵ" و "یوتیوب"یان له‌ هه‌رێم تاوتوێ كرد.

ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شانده‌كه‌ كرد و ئه‌وانیش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای "یوتیوب" و "گۆگڵ" ده‌یانه‌وێ له‌ بواری وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكه‌ن.

جه‌به‌لی پێشوازی له‌ هاتنی هه‌ردوو كۆمپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.