dast xosh
xowa jazae xert ba\tawa
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چۆنیه‌تی كردنی نوێژی نياز و داوای چاکه کردن له خودای گه‌وره » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh
xowa jazae xert ba\tawa
dast xosh xwa xert bnuse
بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی نياز و داوای چاکه کردن له خودای گه‌وره ( صلاة الإستخارة )
جابری کوڕی عبدالله ( ره‌زای خودای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه کردن ( الإستيخارة ) ی فێر ده‌کردين که له هه‌موو کارێک‌دا ئه‌نجامی بده‌ين، هه‌ر وه‌کوو چۆن سوره‌تێکی قورئانی فێر ده‌کردین و دهيفهرموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه ويستی کارێک بکات، با دوو ڕکات نوێژ بکات له فه‌رزه‌کان، پاشان با بپاڕێته‌وه و بڵێ:
( اللهم إني أستخيرك بعلمك، وأستقدرك بقدرتك، و أسألك من فضلك العظيم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ، وتعلم ولا أعلم، وأنت علام الغيوب، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر ـ ناوی پێويستیيهکهت ده‌هێنێ ـ خير لي في ديني ومعاشي وعاقبة أمري ـ يان فه‌رمووی: عاجلة وآجله - فاقدره لي ويسره لي، ثم بارك لي فيه، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر في ديني ومعاشي وعاقبة أمري - يان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عني واصرفني عنه، واقدر لي الخير حيث كان، ثم ارضني به ).
واته: خودايه من به زانستی خۆت داوای خێر و چاکه‌ت لێ ده‌که‌م و داوای توانات لێ ده‌که‌م به توانای خۆت، وه له فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌که‌م، به ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و زانای و من نازانم و تۆ زانای نهێنی و غهيبهکانی، خوايه ئه‌گه‌ر ئه‌م مهسهلهيه چاکه و خێری تيايه بۆ دين و ژيان و بژێوی کۆتایی ته‌مه‌نم، یان ئێستا و کۆتايم، ئه‌وا خوايه به نسيبم بکه‌يت و ئاسانی بکه‌يت له‌سه‌رم و به‌ره‌که‌تی تێ بخه بۆم، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره خراپه بۆ دين و بژێوی و کۆتایی ته‌مه‌نم، ئه‌وا خوايه لێم دوور بخه‌ره‌وه و منيش له‌و دوور بخه‌ره‌وه و خه‌ير و چاکه‌م به نسيب بکه له ههرشوێنێکه و پاشان ده‌روونم ڕازی بکه پێی.
وه په‌شيمان نابێته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی داوای چاکه و خێر ( إستخارة ) له خودای گه‌وره بکات و ڕاوێژ به بڕواداران بکات و له‌کاره‌که‌ی بچه‌سپێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّه ) / آل عمران.
واته: مشۆرهت به موسوڵمانان بکه له مه‌سه‌له‌دا و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کاره‌که‌ت چهسپايت ئه‌وا پشت به‌خوا ببه‌سته تيايدا.
چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی نوێژی ئیستخاره:
۱. پاکی لاشه و لیباسه‌کانت
۲. شوردنی ده‌ستنوێژ
۳. خوێندنی دوو ڕکات نوێژ
۴. حه‌مد و ستایشی خودای گه‌وره و ناردنی سه‌ڵوات بۆ پێغه‌مبه‌ر ( دروود و سه‌لامی خودای له سه‌ر بێت)
۵. خوێندنی ئه‌و دوعایه‌ی سه‌ره‌وه کوردیه‌که‌ی یان عه‌ره‌بیه‌که‌ی
۶. کۆتایی دوعاکه‌ش هه‌ر به حه‌مد و ستایش و سه‌ڵوات ته‌واو بکه.
جایزه که‌سێک له جیاتی که‌سیكی تر دا ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌خسه‌که بۆ خۆی بیکات باشتره.
والله أعلم
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چۆنیه‌تی كردنی نوێژی نياز و داوای چاکه کردن له خودای گه‌وره » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]