1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی كردنی نوێژی نياز و داوای چاکه‌ کردن له ‌خودای گه‌وره‌

بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی نياز و داوای چاکه‌ کردن له ‌خودای گه‌وره‌ ( صلاة الإستخارة )
جابری کوڕی عبدالله ( ره‌زای خودای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه‌ کردن ( الإستيخارة ) ی فێر ده‌کردين که‌ له‌ هه‌موو کارێکدا ئه‌نجامی بده‌ين، هه‌ر وه‌کوو چۆن سوره‌تێکی قورئانی فێر ده‌کردین و ده‌يفه‌رموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ ويستی کارێک بکات، با دوو ڕکات نوێژ بکات له‌ فه‌رزه‌کان، پاشان با بپاڕێته‌وه‌ و بڵێ:

( اللهم إني أستخيرك بعلمك، وأستقدرك بقدرتك، و أسألك من فضلك العظيم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ، وتعلم ولا أعلم، وأنت علام الغيوب، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر ـ ناوی پێويستی‌يه‌که‌ت ده‌هێنێ ـ خير لي في ديني ومعاشي وعاقبة أمري ـ يان فه‌رمووی: عاجلة وآجله - فاقدره لي ويسره لي، ثم بارك لي فيه، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر في ديني ومعاشي وعاقبة أمري - يان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عني واصرفني عنه، واقدر لي الخير حيث كان، ثم ارضني به ).

واته‌: خودايه‌ من به‌ زانستی خۆت داوای خێر و چاکه‌ت لێ ده‌که‌م و داوای توانات لێ ده‌که‌م به‌ توانای خۆت، وه‌ له ‌فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌که‌م، به ‌ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و زانای و من نازانم و تۆ زانای نهێنی و غه‌يبه‌کانی، خوايه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ چاکه ‌و خێری تيايه‌ بۆ دين و ژيان و بژێوی کۆتایی ته‌مه‌نم، یان ئێستا و کۆتايم، ئه‌وا خوايه‌ به‌ نسيبم بکه‌يت و ئاسانی بکه‌يت له‌سه‌رم و به‌ره‌که‌تی تێ بخه‌ بۆم، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ خراپه‌ بۆ دين و بژێوی و کۆتایی ته‌مه‌نم، ئه‌وا خوايه‌ لێم دوور بخه‌ره‌وه‌ و منيش له‌و دوور بخه‌ره‌وه‌ و خه‌ير و چاکه‌م به‌ نسيب بکه‌ له‌ هه‌رشوێنێکه‌ و پاشان ده‌روونم ڕازی بکه‌ پێی.

وه‌ په‌شيمان نابێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی داوای چاکه ‌و خێر ( إستخارة ) له‌ خودای گه‌وره‌ بکات و ڕاوێژ به‌ بڕواداران بکات و له‌کاره‌که‌ی بچه‌سپێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّه ) / آل عمران.

واته‌: مشۆره‌ت به‌ موسوڵمانان بکه‌ له‌ مه‌سه‌له‌دا و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کاره‌که‌ت چه‌سپايت ئه‌وا پشت به‌خوا ببه‌سته‌ تيايدا.


چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی نوێژی ئیستخاره‌:

۱. پاکی لاشه‌ و لیباسه‌کانت

۲. شوردنی ده‌ست‌نوێژ

۳. خوێندنی دوو ڕکات نوێژ

۴. حه‌مد و ستایشی خودای گه‌وره‌ و ناردنی سه‌ڵوات بۆ پێغه‌مبه‌ر ( دروود و سه‌لامی خودای له‌ سه‌ر بێت)

۵. خوێندنی ئه‌و دوعایه‌ی سه‌ره‌وه‌ کوردیه‌که‌ی یان عه‌ره‌بیه‌که‌ی

۶. کۆتایی دوعاکه‌ش هه‌ر به حه‌مد و ستایش و سه‌ڵوات ته‌واو بکه‌.

جایزه‌ که‌سێک له‌ جیاتی که‌سیكی تر دا ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌خسه‌که‌ بۆ خۆی بیکات باشتره‌.

والله أعلم

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی كردنی نوێژی نياز و داوای چاکه‌ کردن له ‌خودای گه‌وره‌

dast xosh xwa xert bnuse

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی كردنی نوێژی نياز و داوای چاکه‌ کردن له ‌خودای گه‌وره‌

dast  xosh 
xowa jazae xert ba\tawa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg