سوپاس بۆ پهیامهكانتان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ئەیووب ئۆدیشۆ نێزیكترە لە وەرگرتنی ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
ئیشالا عهدنان درجال ببێت به راهێنهری عیراق
dest xosh
دهستهكانت خۆش بۆئه م هه واڵه إنشاءلله عیراق سهركهوتوئه بێت إنشاءلله
دهستهكانت خۆش بۆئه م هه واڵه إنشاءلله عیراق سهركهوتوئه بێت إنشاءلله
(ئاكانیوز)- چەند سەرچاوەیەكی نێزیك لە یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراق رایان گەیاند، ئەیووب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەی هەولێر بۆ تۆپی پێی زیاترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ كۆتاكانی جامی جیهانی 2014 كە مانگی داهاتوو بەڕووبەڕووبوونەوەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن لە هەولێر دەست پێ دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "سەباحی وەرزشی"ی عێراقی چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ پێنجشەم یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراق بەڕەسمی ناوی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دیاری بكات، دوای نوێ نەكردنەوەی بۆندی سیدكای راهێنەری ئەڵمانیایی بەهۆی ئەنجامە لاوازەكانی بەدەستی هێنا.
لای خۆیەوە قادر شەمخی ئەندامی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەرۆژنامەكەی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ئەندامانی یەكەتییەكە كۆبوونەوە و پرسی دیاریكردنی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقیان تاوتوێ كرد و ئاماژەی كرد، خواستەكان بەرەو دیاریكردنی راهێنەرێكی ناوەخۆیی بۆ هەڵبژاردەكە دەچێ و ئەو ناوانەشی كە پاڵاوكن بۆ ئەركەكە عەدنان دەرجال راهێنەری یانەی وەكرەی قەتەری، یەحیا عەلوان، باسم قاسم راهێنەری یانەی زاخۆ و ئەیووب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەی هەولێر.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ئەیووب ئۆدیشۆ نێزیكترە لە وەرگرتنی ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]