ده‌ست خۆشش براکه‌م بابه‌تێکی زۆر سود به‌خش بوو.
خوای گه‌وره جه‌زای خێرت بداته‌وه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایا هیچ گؤراوه !؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆشش براکه‌م بابه‌تێکی زۆر سود به‌خش بوو.
خوای گه‌وره جه‌زای خێرت بداته‌وه
[size=20]هه‌ندێك ئه‌و گومانهیهنا لا دروست ده‌بێ ، که چۆن شه‌ریعه‌تێك پێش 14 سه‌ده و له بارودۆخێکی ته‌واو جیاواز له‌م رۆژگاره تیایدا ده‌ژین هاتۆته خواره‌وه ، ده‌توانی حوکمی ئه‌و وا قعهی ئه‌مرۆ بکا که باره‌دۆخه‌که ته‌واو گۆڕاوه ، به‌ڕاده‌یه‌ك که هیچ وێکچوونێك نابینین له نێوان واقیعی ئه‌مڕۆ و دوێنێدا ، که ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی تێدا دابه‌زیووه !
ئێمه‌ش ده‌لێن ؟!
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ه گۆڕانه مه‌زنه‌کان هه‌موویان له ڕووکار( مظهر)ی ژیاندا ڕوویانداوه ، نه‌وه‌کو له ناوهڕۆك ( جوهر )ی ئه‌و خواستانه‌ی که مرۆڤ له ناخه‌وه ده‌جولێنێت و رێگایی ژیانی پێ نیشانده‌دات.
ئیتر چی گۆراوه ؟؟
مرۆڤ له سه‌ره‌تاییه‌کان پارچه پێستێکی ئاژه‌ل یان پارچه قوماشێکیان به‌سه‌ر خۆیاندادهدا ، پاشان شه‌یتان ده‌هات و له‌خشته‌ی ده‌بردن ، تا له‌ش و عه‌وره‌تیان وه دیارکه‌وێ ئیتر له‌وکاته‌وه مرۆڤ شێوازی هونه‌ری له دروست کردنی جل و به‌رگی به‌کاردێنی و ده‌یڕازێنێته‌وه و نه‌خش و نیگاری تێدا دروست ده‌کات و جۆره‌ها هونه‌ری تێدا به‌کاردێنێ ، پاشان شه‌یتانیش ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و له‌خشته‌ی ده‌با بهداکهندانی جله‌کانی له‌شوێن و کاتی دیاری کراودا
با له شه‌یتان و گومڕاییه‌کانی گه‌رێین و بێینه سه‌ر مرۆڤ !
مرۆڤه‌کان له ئه‌شکه‌وته‌کاندا نیشته‌جێ بوو ، نه‌خش و نیگاره‌کانی له‌سه‌ر دیواری هه‌ندێ له ئاشکهوتهکاندا ماون ، که شایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه‌ن ، پاشان ژیانی شارستانیه‌تی به‌خۆیه‌وه دی و خانووی له گه‌لا پوش و قامیش درووست ده‌کرد ، یاخود له خشت و به‌رد ، یاخود خیوه‌تی هه‌ڵده‌دا که له گه‌رما و سه‌رما ده‌یپاراست ، پاشان ژیان زیاتر شارستانیه‌تی به‌خۆیه‌وه دی و خانووی گه‌وره و قه‌سر و قسوری به‌رزی هه‌ور بڕی دروست کردن و ئاو‌و کاره‌با و ئامراز و ئامێر و هتد ..... بۆ زیاد کرد
ئیتر چی گۆراوه ؟ خواستی نیشته‌جێ بوون – ناوه‌رۆکی – یاخود شکڵ و ڕووکار‌ی ، که خواستی نیشته‌جێ بوونی پێ وه‌دی دێنێ ؟!
هه‌روه‌ها مرۆڤ بۆ خۆراکی پشتی به ڕاوو ڕاووشکار و به‌رهه‌می دره‌خت ده‌به‌ست و خۆراکه‌که‌ی هه‌ر به کاڵی ده‌خوارد و پێش ئه‌وه‌ی ، که ئاگر بدۆزێته‌وه ، پاشان کشتوکالی دۆزییه‌وه ، چه‌نده‌ها رووکی جۆراو جۆری ڕواندن و بۆ درووست کردنی خۆراکه‌که‌ی به‌کارده‌هێنا ، پاشان پێشکه‌وت و دروست کردنی خۆراکی کرده جۆرێك له هونه‌ر و چه‌نده‌ها ئامڕازی جۆراو جۆری بۆ ئه‌م هونه‌ره دروست کردن وه‌ك و که‌وچك و چه‌قۆ ...... چه‌ند ئاداب و ڕێسایه‌کی دانان که له‌کاتی نان خواردن په‌یره‌وی بکا ، ئیتر چی گۆراوه ؟! ویستی خواردن – ناوه‌رۆکی – یاخود ئه‌و شکڵ و شێوازی که خواستی خواردن پێ وه‌دی دێ ؟!
هه‌روه‌ها مرۆڤ له ملمانێی له‌گه‌ل دوژمنه‌کانی – ئاژه‌ڵ و مرۆڤ – چه‌ند ئامرازێکی ساده به‌کارده‌هێنان ، که کهوشنده یاخود بریندار که‌ر بوون ته‌نها دوژمنیان وه دوورده‌خسته‌وه ، پاشان له مه‌شیان پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینی ئامرازی کوشنده‌تری وه‌ك ڕم و شمشێر و تیری به‌کارهێنا ، پاشان زیاتر و زیاتر پێشکه‌وت و چه‌کی فه‌وتێنه‌ری وه‌ك و بۆمبی گهردهیلهیی و ئه‌تۆمی و هایدرۆجینی ........ داهێنان
ئیتر چی گۆراوه ؟ ویستی شهر – ناوه‌رۆکی – یاخود ئه‌و ئامرازانه‌ی که مرۆڤ خواستی شه‌ری پێ وه‌ده‌نێ
خواستی شه‌ڕ چ به‌رگری کردن بێت له‌خۆ یان وه‌کو ده‌ست درێژی کردن بێت بۆ سه‌ر خه‌لکانی تر ئایا هیچ له ناوه‌رۆکی گۆڕاوه ؟ یاخود ناوهڕۆك ( الجوهر )ه‌که ، هه‌ر هه‌مان شته به درێژایی مێژوو و ئامڕازه‌کانی گۆڕان و له‌م ئامڕازانه‌ش شێوه‌یی نوێی تێکه‌وتوون ، وه‌کو ته‌ماعکاری سیاسی و ئابووری و زانستی ..... هتد سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی که پاڵنه‌ره‌کان نه‌گۆڕاون هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی مێژووه‌وه ، تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان
ئایا هیچ گۆڕا !؟
به‌هه‌ندێ ده‌ستکاریه‌وه له کتێبی ( ئا ئه‌مه ئیسلام )
one
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایا هیچ گؤراوه !؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]