1

بابه‌ت: ئایا هیچ گؤراوه‌ !؟

[size=20]هه‌ندێك ئه‌و گومانه‌یه‌نا لا دروست ده‌بێ ، که‌ چۆن شه‌ریعه‌تێك پێش 14 سه‌ده‌ و له‌ بارودۆخێکی ته‌واو جیاواز له‌م رۆژگاره‌ تیایدا ده‌ژین هاتۆته‌ خواره‌وه‌ ، ده‌توانی حوکمی ئه‌و وا قعه‌ی ئه‌مرۆ بکا که‌ باره‌دۆخه‌که‌ ته‌واو گۆڕاوه‌ ، به‌ڕاده‌یه‌ك که‌ هیچ وێکچوونێك نابینین له‌ نێوان واقیعی ئه‌مڕۆ و دوێنێدا ، که‌ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی تێدا دابه‌زیووه‌ !

ئێمه‌ش ده‌لێن ؟!
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ه‌ گۆڕانه‌ مه‌زنه‌کان هه‌موویان له‌ ڕووکار( مظهر)ی ژیاندا ڕوویانداوه‌ ، نه‌وه‌کو له‌ ناوه‌ڕۆك ( جوهر )ی ئه‌و خواستانه‌ی که‌ مرۆڤ له‌ ناخه‌وه‌ ده‌جولێنێت و رێگایی ژیانی پێ نیشانده‌دات.

ئیتر چی گۆراوه‌ ؟؟
مرۆڤ له‌ سه‌ره‌تاییه‌کان پارچه‌ پێستێکی ئاژه‌ل یان پارچه‌ قوماشێکیان به‌سه‌ر خۆیانداده‌دا ، پاشان شه‌یتان ده‌هات و له‌خشته‌ی ده‌بردن ، تا له‌ش و عه‌وره‌تیان وه‌ دیارکه‌وێ ئیتر له‌وکاته‌وه‌ مرۆڤ شێوازی هونه‌ری له‌ دروست کردنی جل و به‌رگی به‌کاردێنی و ده‌یڕازێنێته‌وه‌ و نه‌خش و نیگاری تێدا دروست ده‌کات و جۆره‌ها هونه‌ری تێدا به‌کاردێنێ ، پاشان شه‌یتانیش ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ و له‌خشته‌ی ده‌با به‌داکه‌ندانی جله‌کانی له‌شوێن و کاتی دیاری کراودا

با له‌ شه‌یتان و گومڕاییه‌کانی گه‌رێین و بێینه‌ سه‌ر مرۆڤ !
مرۆڤه‌کان له‌ ئه‌شکه‌وته‌کاندا نیشته‌جێ بوو ، نه‌خش و نیگاره‌کانی له‌سه‌ر دیواری هه‌ندێ له‌ ئاشکه‌وته‌کاندا ماون ، که‌ شایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌ن ، پاشان ژیانی شارستانیه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ دی و خانووی له‌ گه‌لا  پوش و قامیش درووست ده‌کرد ، یاخود له‌ خشت و به‌رد ، یاخود خیوه‌تی هه‌ڵده‌دا که‌ له‌ گه‌رما و سه‌رما ده‌یپاراست ، پاشان ژیان زیاتر شارستانیه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ دی و خانووی گه‌وره‌ و قه‌سر و قسوری به‌رزی هه‌ور بڕی دروست کردن و ئاوو کاره‌با و ئامراز و ئامێر و هتد ..... بۆ زیاد کرد

ئیتر چی گۆراوه‌ ؟ خواستی نیشته‌جێ بوون – ناوه‌رۆکی – یاخود شکڵ و ڕووکاری ، که‌ خواستی نیشته‌جێ بوونی پێ وه‌دی دێنێ ؟!
هه‌روه‌ها مرۆڤ بۆ خۆراکی پشتی به‌ ڕاوو ڕاووشکار و به‌رهه‌می دره‌خت ده‌به‌ست و خۆراکه‌که‌ی هه‌ر به‌ کاڵی ده‌خوارد و پێش ئه‌وه‌ی ، که‌ ئاگر بدۆزێته‌وه‌ ، پاشان کشتوکالی دۆزییه‌وه‌ ، چه‌نده‌ها رووکی جۆراو جۆری ڕواندن و بۆ درووست کردنی خۆراکه‌که‌ی به‌کارده‌هێنا ، پاشان پێشکه‌وت و دروست کردنی خۆراکی کرده‌ جۆرێك له‌ هونه‌ر و چه‌نده‌ها ئامڕازی جۆراو جۆری بۆ ئه‌م هونه‌ره‌ دروست کردن وه‌ك و که‌وچك و چه‌قۆ ...... چه‌ند ئاداب و ڕێسایه‌کی دانان که‌ له‌کاتی نان خواردن په‌یره‌وی بکا ، ئیتر چی گۆراوه‌ ؟! ویستی خواردن – ناوه‌رۆکی – یاخود ئه‌و شکڵ و شێوازی که‌ خواستی خواردن پێ وه‌دی دێ ؟!

هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌ ملمانێی له‌گه‌ل دوژمنه‌کانی – ئاژه‌ڵ و مرۆڤ – چه‌ند ئامرازێکی ساده‌ به‌کارده‌هێنان ، که‌ که‌وشنده‌ یاخود بریندار که‌ر بوون ته‌نها دوژمنیان وه‌ دوورده‌خسته‌وه‌ ، پاشان له‌ مه‌شیان پێشکه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینی ئامرازی کوشنده‌تری وه‌ك  ڕم و شمشێر و تیری به‌کارهێنا ، پاشان زیاتر و زیاتر پێشکه‌وت و چه‌کی فه‌وتێنه‌ری وه‌ك و بۆمبی گه‌رده‌یله‌یی  و ئه‌تۆمی و هایدرۆجینی ........ داهێنان
ئیتر چی گۆراوه‌ ؟ ویستی شه‌ر – ناوه‌رۆکی – یاخود ئه‌و ئامرازانه‌ی که‌ مرۆڤ خواستی شه‌ری پێ وه‌ده‌نێ
خواستی شه‌ڕ چ به‌رگری کردن بێت له‌خۆ یان وه‌کو ده‌ست درێژی کردن بێت بۆ سه‌ر خه‌لکانی تر ئایا هیچ له‌ ناوه‌رۆکی گۆڕاوه‌ ؟ یاخود ناوه‌ڕۆك ( الجوهر )ه‌که‌ ، هه‌ر هه‌مان شته‌ به‌ درێژایی مێژوو و ئامڕازه‌کانی گۆڕان و له‌م ئامڕازانه‌ش شێوه‌یی نوێی تێکه‌وتوون ، وه‌کو ته‌ماعکاری سیاسی و ئابووری و زانستی ..... هتد  سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی که‌ پاڵنه‌ره‌کان نه‌گۆڕاون هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی مێژووه‌وه‌ ، تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان

ئایا هیچ گۆڕا !؟

به‌هه‌ندێ ده‌ستکاریه‌وه‌ له‌ کتێبی ( ئا ئه‌مه‌ ئیسلام )
one
[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: ئایا هیچ گؤراوه‌ !؟

ده‌ست خۆشش براکه‌م بابه‌تێکی زۆر سود به‌خش بوو.
خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرت بداته‌وه‌

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm