[size=24]دهستهكانت خۆش خواخێرت بنوسی چیرۆكێكی به سووده[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » تاوان مەكەلەكاتیكدا خوای گەورە نیعمەتی پێ بەخشیویت » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]دهستهكانت خۆش خواخێرت بنوسی چیرۆكێكی به سووده[/size]
دهست خۆش زۆر به سود بوو
خوای گهوره پاداشتی خێرت بداتهوه
[size=16]تاوان مەكە, لەكاتیكدا خوای گەورە نیعمەتی پێ بەخشیویت و چاكەی لەگەڵدا كردوويت ئەبو فەرەج و غەیری ئەویش دەگێڕنەوە كەوا : ئافرەتێكی جوان هەبوو لە شاری مەككە رۆزیك لە ئاوێنەدا تەماشای خۆیی دەكرد, بە مێردەكەی وت - ئایا كەسیك هەیە ئەم روخسارەی من ببینی و توشی فیتنە نەبی؟! - بەڵێ ! - كێ یە؟! - ئەو پیاوەی ناوی عابیدی كوڕی عومەیرە. - مۆڵەتم ئەدەیت توشی فیتنەی بكەم؟ - وا مۆلەتم دایت. ئەڵێن ئافرەتەكە بەناوی پرسیاری شەرعیەوە، چووە بۆ لای عەبیدی زانا. لە مسجد الحرام لە شوێنێكا لە گەڵیا وەستا و كەمێك لە پەچەكەی لاداوە, زاناكەش وتویەتی: - ئەی بەندەی خوا روخسارت داپۆشە. - ئاخر من هاتووم، پرسیارت لێبكەم. - من برسیارێكت لێ دەكەم ئەگەر باوەڕت پێ كردم, ئەوكاتە گوێ لە پرسیارەكەت ئەگرم. - لە هەرچی برسیارم لێ بكەی بەراستی وەڵامت ئەدەمەوە. - ئەگەر ئیزرائیل هات بۆ لات گیانت بكێشێ ئایا ئەو كاتە بەلاتەوە ئاسانە كە كاری وابكەیت؟ - نەخێر. - راستت كرد , باشە ئەكەر خرایتە ناو قەبرەوە دایان نیشاندیت بۆ پرسیارو وەڵام ئایا ئەو كاتە بەلاتەوە ئاسانە شتی وا بكەیت؟ - نەخێر. - راستت كرد، باشە ئایا لە كاتێكدا كە نوسراو دەدرێتە دەستی خەڵكی لە رۆژی قیامەتتداو نازانی ئایا نوسراوەكەت ئەدەنە دەستی راستت یا چەپ, لەو كاتەدا بەلاتەوە ئاساییە كە ئەو خراپەیە بكەیت؟ - نەخێر. - راست دەكەی، باشە لەو كاتەدا كە بەسەر پردی صراتدا ئەرۆی نازانی رزگارت ئەبێ یان نا ئایا لەو كاتەدا بەلاتەوە ئاسانە شتی وا بكەیت؟ ئافرەتەكە وتی - نە بەخوا . - راست دەكەی. باشە ئەگەر كردەوەكانت بكێشن نازانی تەرازوی خێرت قورس ئەبێ یان سوك، ئایا لەو كاتەدا ئەو كارەت پێ چاكە بیكەی؟ - نەبەخوا. باشە لەو كاتەدا لە خزمەتی خوایی پەروەردگار وەستاوی ئامادەی كە كاری خراپ بكەی؟ - نەبەخوا - راست دەكەی. كەواتە لەخوا بترسە و تاوان مەكە, لەكاتیكدا كە خوای گەورە نیعمەتی پێ بەخشیویت و چاكەی لەگەڵدا كردووی. دەڵێن ئیتر ژنەكە كە گەرایەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای مێردەكەی. - چیت كرد؟ - تۆ بێ كاری و ئیمەش بێ كارین. لەو كاتەوە ژنەكە بەشێوەیەك دەستی كردە نویژ كردن و رۆژوگرتن و جۆرەكانی خواپەرستی، هەر مەپرسە، تەوبەی كرد بەڵام تەوبەیەكی زۆر زۆر جوانە و راستگۆییانە.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » تاوان مەكەلەكاتیكدا خوای گەورە نیعمەتی پێ بەخشیویت » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]