له درێژه‌ى ئاماده‌كاریه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى هه‌رێمه‌كانى جیهان (ڤیڤا)،به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى و جێگر وئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپی پێى كوردستان مسته‌ر جان لۆك كیت سكرتێرى ئێن ئیف بۆرد و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن تیروپشكى كۆمه‌ڵه‌كانى پێنجه‌م جامى ڤیڤا كه 4ى مانگى داهاتوو له هه‌رێمى كوردستان به‌رێووه‌ده‌چێت. راكیشـرا كـه بـه‌م شێوه بـوو
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌كانى كوردستان و بیایانى رۆژئاوا و ئۆكستیانیا .
كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م هه‌ڵبژارده‌كانى زه‌نزیبار و ریتیا و تامیلاندى .
كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مه هه‌ڵبژارده‌كانى قوبرسى توركى و دارفۆر و پرۆڤینسه.
پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى جامى ڤیڤا رۆژانى 4 تا 9ى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به به‌شدارى 9 هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمه‌كانى جیهان له هه‌رێ/ى كوردستان به‌رێووه‌ده‌چێت،ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش به رووداوێكى وه‌رزشى گرنك له مێژووى تۆپی پێى هه‌رێمى كوردستان وه‌سف ده‌درێت.
كورت كـراوه : سـانی نـاصیح
سـه‌رچـاوه ئۆڵمپی كـوردستــان