1

بابه‌ت: ئــه‌نجــامی تیروپشكى كۆمه‌له‌كانى جامى پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا

له‌ درێژه‌ى ئاماده‌كاریه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى هه‌رێمه‌كانى جیهان (ڤیڤا)،به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى و جێگر وئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپی پێى كوردستان مسته‌ر جان لۆك كیت سكرتێرى ئێن ئیف بۆرد و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن تیروپشكى كۆمه‌ڵه‌كانى پێنجه‌م جامى ڤیڤا كه‌ 4ى مانگى داهاتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رێووه‌ده‌چێت. راكیشـرا كـه‌ بـه‌م شێوه‌ بـوو



كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌كانى كوردستان و بیایانى رۆژئاوا و ئۆكستیانیا .

كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م هه‌ڵبژارده‌كانى زه‌نزیبار و ریتیا و تامیلاندى .

كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌كانى قوبرسى توركى و دارفۆر و پرۆڤینسه‌.

پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى جامى ڤیڤا رۆژانى 4 تا 9ى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ به‌شدارى 9 هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمه‌كانى جیهان له‌ هه‌رێ/ى كوردستان به‌رێووه‌ده‌چێت،ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش به‌ رووداوێكى وه‌رزشى گرنك له‌ مێژووى تۆپی پێى هه‌رێمى كوردستان وه‌سف ده‌درێت.

كورت كـراوه‌ : سـانی نـاصیح
سـه‌رچـاوه‌ ئۆڵمپی كـوردستــان

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .