ده ستخو ش به راستي منيش شتيوام نه بينيوه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » به‌وێنه :ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ستخو ش به راستي منيش شتيوام نه بينيوه
به‌خوا من بینیم به‌ڵام پێم وابوو ئه‌مه دوكه‌ڵه .
چه‌ن كه‌سێك بووین له ده‌ره‌وه خه‌ریكی بار كردنی مه‌ركانی گوڵ بووین بیهێنین بۆ مهشتهلهكهمان ،له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌مان بینی ،به‌ڵام باوكم وتی هیچ نی یه نا پێ ئه‌چێت دوكه‌ڵ بێت ،به‌خوا ویستم كامیرا بێنم و وێنه‌ی بگرم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ندم وه‌رنه‌گرت بۆیه پش گوێم خست .
منيش شتي وام نةديوة
Xwa ra7man pea bkat
Shteaky seyre
DES xosh kak sany
كه‌شناسی سلێمانی چی له‌باره‌ی رووداوه گهردونیهكهی ئه‌مشه‌و ده‌ڵێ؟
دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی نامۆ كه ئه‌مشه‌و (پێنجشه‌ممه) روویدا، له چه‌ند شارێكی كوردستان بینراو بووه هۆی سه‌رسوڕمانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بینیویانه.
له‌و باره‌یه‌وه دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی به ماڵپه‌رێ (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاند، دیارده‌یه‌كی زۆر نامۆی گه‌ردوونی له ده‌روروبه‌ری شاری سلێمانی روویداوه‌و به تایبه‌تی چڕی دیارده‌كه كه‌وتوه‌ته ناوچه‌ی دوكانه‌وه.
دارا حه‌سه‌ن وتی دیارده‌كه بریتی بووه له روناكییهك كه له شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌ك بووه‌و بۆ ماوه‌ی دوو خولهك به‌ردوام بووه، له‌قه‌زای دوكانیش بۆنێكی تایبه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكیش هه‌ستیان به بۆنه‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها وتی دیارده‌كه چه‌ند شارێكی كوردستانی ئێرانیش وه‌كو سه‌قز و بانه‌و مه‌ریوان، هه‌روه‌ها له پێنجوێن‌و قهلادزێو شارباژێرو سلێمانی و ده‌روبه‌ری بینراوه.
دارا حه‌سه‌ن رونیشیكرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی 38 ساڵه له بواری كهشناسیو گهردوناسیدا كارده‌كات تا ئێستا هیچ دیارده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینووه.
دیارده‌كه له نێوان 8:44 بۆ 8:46 خولهك رویداوه.
هه‌روه‌ها وتیشی هه‌ر دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی له هه‌رێمی كوردستان رووبدات ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیدهزان.
دارا حه‌سه‌ن وتی كه رووداوه‌كه هێشتا تازه‌یه‌و له هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه.
ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا
NRT
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » به‌وێنه :ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]