تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[center]
هه‌نگاوه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ بۆنی‌ ده‌م


https://fbcdn-sphotos-c-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn1/156662_163735897104617_1489835339_n.jpg


زۆرجار هه‌ستێک له‌ دوودڵی و ئاڵۆزبوون ده‌تگرێت و ناتوانیت له‌نزیکه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌که‌تدا بکه‌یت و هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕبه‌خۆبوون ده‌که‌یت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بۆنی ده‌مته‌وه‌یه‌ و له‌خۆت ده‌پرسیت ئایا بۆنه‌که‌ی ناخۆشه‌ یا‌ن نا؟.
ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ی‌ ده‌م‌ له‌چه‌ند هۆکارێکه‌وه‌یه‌ بۆ نمونه ‌(پاک ڕانه‌گرتنی دان، ژانی پووک، داخورانی‌ دانه‌کان به‌هۆی به‌کتریاوه‌،ئازاری لووت و قوڕگ، که‌م خواردن، سستی کاره‌کانی جگه‌ر).
ئه‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌ش که‌ له‌ده‌مه‌وه‌ دێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌نه‌که‌ی ته‌ندروستی باش نیه‌و تووشی کرژبوون و ته‌ریقبوونه‌وه‌ی‌ ده‌کات له‌کاتی قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا، هه‌ستیش ده‌کات لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕن به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ی له‌ ده‌میه‌وه‌‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیش ئاسانه‌:
1- سه‌ره‌تا گه‌ڕان به‌دوای هۆکاری ئه‌و بۆنه‌ لای پزیشک و دواتر چاره‌سه‌رکردنی.
2- دوای هه‌موو نانخواردنێک پاک کردنه‌وه‌ی دانه‌کان به‌ فڵچه‌ی دان شۆردن و گۆڕینی فڵچه‌که‌ هه‌موو مانگێک وه‌ک ڕێگرییه‌ک له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌کتریا تیایداو گواستنه‌وه‌ی بۆ‌ ناو ده‌م.
3- ئاوی لیمۆی تازه‌ له‌ناو ئاودا له‌ده‌م وه‌ربدرێت چونکه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و به‌کتریایه‌ی له‌ناو ده‌مدا گه‌شه‌ ده‌سێنێت و هه‌میشه‌ بۆنی ناو ده‌م ناخۆش ده‌کات.
4- ڕۆژانه‌ به‌کارهێنانی "کلۆرۆفیل" وه‌ک پاک که‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌م و دان، ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانی "که‌وچکێکی بچووک بۆ نیو کوپ ئاو"، یان به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانی دانه‌ی کلۆرۆفیلی تیدایه‌، چونکه‌ بۆنی ناخۆش و گازه‌ زیانبه‌خشه‌کانی‌ ‌ناو ده‌م هه‌ڵده‌مژێت.
5- زۆر خواردنی سه‌وزه‌ی تازه‌ یان ڕۆژانه‌ دووجار "یه‌ک که‌وچکی بچووک له‌ کلۆرۆفیل" بکرێته‌ کوپێک شه‌ربه‌ته‌وه‌ و بخورێته‌وه‌ چونکه‌ بۆنی ناو ده‌م خۆش ده‌کات.
6- خواردنی سیر له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌ خواردنه‌کاندا چونکه‌ به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌کات و به‌کتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات که‌ هۆکاری ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ن.
یه‌كه‌م: خواردنی ڤیتامینی "a,b, g " بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری جه‌سته‌و له‌ناوبردنی به‌کتریای زیانبه‌خش.
دووه‌م: دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌ گازیاکان چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌ به‌ شانه‌کانی له‌شداو کاتێک بۆنه‌که‌ی دێت بۆنێکی ناخۆش ده‌دات به‌ ده‌م
س/مه‌به‌ست
[/center]