بابه‌ت: هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی بۆنی ده‌م
[center]
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی بۆنی ده‌م
زۆرجار هه‌ستێک له دوودڵی و ئاڵۆزبوون ده‌تگرێت و نا‌توانیت له‌نزیکه‌وه قسه له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌که‌تدا بکه‌یت و هه‌میشه هه‌ست به ته‌ریقبوونه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕبه‌خۆبوون ده‌که‌یت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بۆنی ده‌مته‌وه‌یه و له‌خۆت ده‌پرسیت ئایا بۆنه‌که‌ی ناخۆشه یا‌ن نا؟.
ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ی ده‌م له‌چه‌ند هۆکارێکه‌وه‌یه بۆ نمونه (پاک ڕانه‌گرتنی دان، ژانی پووک، داخورانی دانه‌کان به‌هۆی به‌کتریاوه،ئازاری لووت و قوڕگ، که‌م خواردن، سستی کاره‌کانی جگه‌ر).
ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ش که له‌ده‌مه‌وه دێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی ته‌ندروستی باش نیه‌و تووشی کرژبوون و ته‌ریقبوونه‌وه‌ی ده‌کات له‌کاتی قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا، هه‌ستیش ده‌کات لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕن به‌هۆی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی له ده‌میه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیش ئاسانه:
1- سه‌ره‌تا گه‌ڕان به‌دوای هۆکاری ئه‌و بۆنه لای پزیشک و دواتر چاره‌سه‌رکردنی.
2- دوای هه‌موو نانخواردنێک پاک کردنه‌وه‌ی دانه‌کان به فڵچه‌ی دان شۆردن و گۆڕینی فڵچه‌که هه‌موو مانگێک وه‌ک ڕێگرییه‌ک له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌کتریا تیایدا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو ده‌م.
3- ئاوی لیمۆی تازه له‌ناو ئاودا له‌ده‌م وه‌ربدرێت چونکه سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و به‌کتریایه‌ی له‌ناو ده‌مدا گه‌شه ده‌سێنێت و هه‌میشه بۆنی ناو ده‌م ناخۆش ده‌کات.
4- ڕۆژانه به‌کارهێنانی "کلۆرۆفیل" وه‌ک پاک که‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌م و دان، ئه‌ویش به به‌کارهێنانی "که‌وچکێکی بچووک بۆ نیو کوپ ئاو"، یا‌ن به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانی دانه‌ی کلۆرۆفیلی تیدایه، چونکه بۆنی ناخۆش و گازه زیانبه‌خشه‌کانی ناو ده‌م هه‌ڵده‌مژێت.
5- زۆر خواردنی سه‌وزه‌ی تازه یا‌ن ڕۆژانه دووجار "یه‌ک که‌وچکی بچووک له کلۆرۆفیل" بکرێته کوپێک شه‌ربه‌ته‌وه و بخورێته‌وه چونکه بۆنی ناو ده‌م خۆش ده‌کات.
6- خواردنی سیر له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌کاندا چونکه به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌کات و به‌کتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات که هۆکاری ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ن.
یه‌كه‌م: خواردنی ڤیتامینی "a,b, g " بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری جه‌سته‌و له‌ناوبردنی به‌کتریای زیانبه‌خش.
دووه‌م: دوورکه‌وتنه‌وه له‌خواردنه‌وه‌ی ئاوه گازیاکان چونکه ده‌بێته هۆی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و گازانه به شانه‌کانی له‌شداو کاتێک بۆنه‌که‌ی دێت بۆنێکی ناخۆش ده‌دات به ده‌م
س/مه‌به‌ست
[/center]
[/center]