تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

هه‌ی ئافه‌رین كاكه‌ سه‌رهه‌نگ، راست ده‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ هه‌موومان بێنێته‌ سه‌ر رێگای راست

4

زۆرم پێ سه‌یره‌ له‌ هه‌بوونی قورئاندا ئه‌م جۆره‌ فیكرانه‌ هه‌ڵگریان هه‌یه! خوا هیدایه‌تمان بدات و ئه‌و لارێیانه‌ش بێنێته‌وه‌ سه‌ر ڕێ.

3

بۆچی كاك كۆسره‌ت دیاره‌ تا كۆتایی نه‌تخوێنده‌وه‌، ئاشكرایه‌ كه‌ باس ده‌كات  ده‌ڵێ شێخ عه‌لی به‌ ده‌ریادا ده‌ڕوات!!! به‌ره‌و دورگه‌ی قبرص بۆ زیاره‌تی شێخه‌که‌ی ناظم الدین الحقاني . به‌لام کاتێك شێخه‌که‌ی ده‌بینێت زمانی کوردیشی بیر ده‌چێته‌وه‌ ! له‌ خۆشیی ئه‌و ڕاوه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌ : ئه‌ویش بینینی شێخه‌که‌یه‌تی که‌ یه‌کێك بووه‌ له‌و ئاواتانه‌ی که‌وا چه‌نده‌ها ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ بینیوه‌ !؟ کاتێکیش شێخه‌که‌ی ده‌بینێت ده‌روێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ گه‌مژه‌یه‌ وه‌ك ماسیه‌ قرشه‌کان هێرشی کرده‌ سه‌ری به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ زیاتر خه‌ونه‌کانی گه‌وره‌تر کرد، ئیتر چه‌ند بریاریكی ئه‌فسانه‌یی سه‌یری ده‌ركرد

2

نه‌مزانی ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چی ده‌کا؟

1

بسم الله الرحمن الرحیم

ڕۆمانێك هه‌یه‌ به‌ ناوی ( پیره‌مێرد و ده‌ریا ) له‌ نوسینی ارنست همنغوای ساڵی 1951 نوسیوێتی له‌ هافانا له‌ کوبا . وه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتووه‌ له‌ ئه‌ده‌بدا هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بولتیرزی امریکی له‌ هونه‌ری داڕشتنی چیرۆكدا . وه‌ چیرۆکه‌که‌ به‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات :



سانتیاگۆ کابرایه‌کی ڕاوچیی به‌ ساڵا چوی خه‌ڵکی کوبا بوو ، به‌لام هێشتا به‌ گوڕ بوو وه‌ هێز و تینی ڕاوکردنی تێدا مابوو . بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ڕۆژ ، هه‌موو ڕۆژێك ده‌چوو بۆ که‌نداوی ( گوڵد ستریم ) بۆ ڕاوه‌ ماسی ! له‌و سه‌ره‌وه‌ به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ! به‌ڵام له‌ ڕۆژی هه‌شتا و یه‌کدا کاتێك ده‌چێت بۆ ڕاو . ماسییه‌کی زۆر گه‌وره‌تر له‌ به‌له‌مه‌که‌ی ده‌بێت به‌ داوه‌که‌یه‌وه‌ .



کابرای پیره‌ش ده‌ست به‌رداری ماسیه‌که‌ نه ده‌‌بوو . وه‌ ده‌یویست هه‌رچۆنێك بێت بیگرێت ! ماسیه‌که‌ش گه‌وره‌ بوو بۆیه‌ پیره‌مێرد و به‌له‌مه‌که‌ی به‌ دوای خۆیدا ڕاده‌کێشا به‌ره‌و قوڵایی ده‌ریاکه‌ به‌و شێوه‌یه‌ چه‌ند شه‌و ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو ، هه‌تا ماسیه‌که‌ی گرت و به‌ستیه‌وه‌ به‌ به‌له‌مه‌که‌یه‌وه‌ . به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ماسیی قرشی لێپه‌یدا بوو چونکه‌ بۆنی خوێنی ماسیه‌که‌یان کرد . هه‌ر بۆیه‌ سانتیاگۆی پیره‌مێرد که‌وته‌ کێشمه‌ کێش له‌گه‌ڵ ماسیه‌ قرشه‌کاندا .



به‌لام له‌ کۆتاییدا ماسیه‌ قرشه‌کان سه‌رکه‌وتن و هه‌موو گۆشتی ماسیه‌ گه‌وره‌که‌یان خوارد . هه‌ر بۆیه‌ کاتێك گه‌یشته‌ که‌ناری ده‌ریاکه‌ ماسیه‌ گه‌وره‌که‌ به‌س ئێسقانه‌کانی مابۆوه‌. یه‌کێك له‌ ڕاوچیه‌کان پێوانه‌ی کرد درێژایی ئێسقانی ماسیه‌که‌ 18 پێ بوو له‌ لوتیه‌وه‌ هه‌تا کلکی .



هه‌مان ڕۆمان ئه‌مجاره‌یان به‌ ڕاستی دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیره‌مێردێکی کورد که‌ ناوی شێخ عه‌لییه‌ ، خه‌ڵکی عفرینه‌ له‌ کوردوستانی ڕۆژ ئاواوه‌ به‌ ده‌ریادا ده‌ڕوات به‌ره‌و دورگه‌ی قبرص بۆ زیاره‌تی شێخه‌که‌ی ناظم الدین الحقاني . به‌لام کاتێك شێخه‌که‌ی ده‌بینێت زمانی کوردیشی بیر ده‌چێته‌وه‌ ! له‌ خۆشیی ئه‌و ڕاوه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌ : ئه‌ویش بینینی شێخه‌که‌یه‌تی که‌ یه‌کێك بووه‌ له‌و ئاواتانه‌ی که‌وا چه‌نده‌ها ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ بینیوه‌ !؟ کاتێکیش شێخه‌که‌ی ده‌بینێت ده‌روێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ گه‌مژه‌یه‌ وه‌ك ماسیه‌ قرشه‌کان هێرشی کرده‌ سه‌ری به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ زیاتر خه‌ونه‌کانی گه‌وره‌تر کرد وه‌ بڕیاریدا :



یه‌که‌م : شێخ عه‌لیی دانا به‌ سه‌رۆکی کورده‌کان !



دووهه‌م : وه‌ پێی ڕاگه‌یاند ئایه‌تی ( سیهزم الجمع و یولون الدبر ) بۆ کورده‌کان دابه‌زیوه‌ !؟



سێهه‌م : شێخ عه‌لیی کرد به‌ سه‌رکرده‌ی هه‌موو ناوچه‌که‌ ! وه‌ نابێت هیچ که‌سێك شێخ عه‌لی له‌ جێگه‌که‌ی لای بدات !؟ ( نه‌مان زانی چی ناوچه‌یه‌که و چی پله‌ و پایه‌یه‌که‌‌ ؟ )



چوارهه‌م : کوردانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئاڵای پێغه‌مبه‌ریان ( د.خ ) به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ . وه‌ شێخ عه‌لیش ئه‌و ئاڵایه‌ به‌رز ده‌کاته‌وه‌ !؟ وه‌ پێویسته‌ دوای شێخ علی بکه‌وین !؟ وه‌ داده‌نرێت به‌ سه‌رۆکی ناوچه‌که‌ ؟ وه‌ پشتگیری ده‌کرێت له‌ لایه‌ن ڕۆحیانه‌ته‌کانی نقشبندیه‌وه‌ ! وه‌ نه‌قشبه‌ندیه‌کان پشتگیریی مهدی ده‌که‌ن وه‌ به‌یعه‌ی ده‌ده‌نێ !؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ کۆتا خه‌لیفه‌یه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌ویش سلطان عبد الله‌ یه‌ مه‌لیکی ئوردونه‌ ( واته‌ مهدی لای حقانی مه‌لیکی ئوردونه‌ ) !!؟؟ وه‌ شێخ عه‌لی ده‌بێت ده‌ریخات که‌ شێخ عه‌لی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی به‌یعه‌ ده‌ده‌ن به‌ مه‌لیك عبد الله‌ .



پێنجهه‌م : کورده‌کان کۆ ده‌بنه‌وه‌ له‌ ژێر ئه‌و ئاڵایه‌ی شێخ عه‌لی به‌رزی ده‌کاته‌وه‌ . ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی بکات سه‌رکه‌وتوو نابێت ! ئه‌وه‌ی پشتگیریی بکات شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بێت له‌ دونیا و قیامه‌تدا ! وه‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ ژێر ئاڵای صاحب الزمانه‌وه‌ ( مه‌خسه‌دی مهدیی منتظري شیعه‌یه‌ )



شه‌شهه‌م : شێخ عه‌لی شێرێکه‌ له‌ شێره‌کانی خودا . هه‌موو اهلی سونه‌ و راستگۆی و که‌رامات کۆ ده‌کاته‌وه‌ له‌ ژێر ئاڵاکه‌یدا ؟ وه‌ ده‌ڕۆن به‌ دوای ئیمامی زه‌ماندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ته پیرۆزه‌کان له‌ ئه‌ستانه‌ - اسطنبول ( ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ پیرۆزانه‌ چییه‌ ؟ )



حه‌وتهه‌م : وه‌ له‌ کۆتاییدا مۆڵه‌تی گشتی ده‌دات به‌ هه‌موو کورده‌ ئیمانداره‌کان که‌ پشتگیری له‌ شێخ عه‌لی بکه‌ن ! وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ی شێخ عه‌لیه‌وه‌ بکه‌ن ! هیچ ئیش و کارێکیان نابێت بڕوات وه‌ نابێت گوێیان لێ بگیرێت !؟



به‌ڕێزان من له‌م بابه‌ته‌دا هیچ ناڵێم وه‌ هیچ نا نووسم جێێ ده‌هێڵم بۆ جه‌نابتان چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن . به‌ڵام من هه‌مان ڕۆمانی ارنست همنگوای ده‌بینم لێره‌دا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ! به‌لام له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لیدا چونکه‌ کاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عفرین ده‌بینێت هیچ شتێکی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بردۆته‌وه‌ ! جگه‌ له‌ تۆزێك خه‌یاڵ و داڵغه‌ نه‌بێت ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌ ناو خه‌ڵکیدا !؟


وه‌ ڕۆژان ده‌ژمێرێت به‌ڵکو صاحب الزمان ( مه‌هدیی شیعه‌ ) ده‌ربکه‌وێت وه‌ ئه‌میش بڵێت ئه‌وه‌تا قسه‌که‌ی حه‌زره‌تی شێخ ڕاست ده‌رچوو وه‌رن دوام که‌ون ! به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی خه‌یاڵ و سه‌رابن شێخ عه‌لی و هاوشێوه‌کانی تێێدا ده‌ژین ... من مامه‌ پیره‌ی ناو ڕۆمانه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتو تر داده‌نێم ! هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ویش خه‌یاڵی نوسه‌رێکه‌ ؟ به‌لام له‌ کۆتاییدا ئێسقانه‌کانی هێنایه‌وه‌ و خه‌ڵکی بینیان ماسییه‌کی گه‌وره‌ی ڕاو کردووه‌ ! سه‌روه‌ریییه‌کی بۆ خۆی تۆمار کرد .. به‌ڵام شێخ عه‌لی به‌س خه‌یاڵ پڵاویی بۆ خۆی تۆمار کرد وه‌ك له‌م کرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ ده‌یبینن :
[video]http://www.youtube.com/watch?feature=pl … Ad6_Wb8o#![/video]

سه‌رچاوه‌: صوفیه‌ حضرموت