بابه‌ت: كردنی رۆمانێك به‌راستی! له‌لایه‌ن شێخێكه‌وه !!!
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕۆمانێك هه‌یه به ناوی ( پیره‌مێرد و ده‌ریا ) له نوسینی ارنست همنغوای ساڵی 1951 نوسیوێتی له هافانا له کوبا . وه ئه‌م ڕۆمانه خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتووه له ئه‌ده‌بدا هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بولتیرزی امریکی له هونه‌ری داڕشتنی چیرۆكدا . وه چیرۆکه‌که به‌وه ده‌ست پێده‌کات :
سانتیاگۆ کابرایه‌کی ڕاوچیی به ساڵا چوی خه‌ڵکی کوبا بوو ، به‌لام هێشتا به گوڕ بوو وه هێز و تینی ڕاوکردنی تێدا مابوو . بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ڕۆژ ، هه‌موو ڕۆژێك ده‌چوو بۆ که‌نداوی ( گوڵد ستریم ) بۆ ڕاوه ماسی ! له‌و سه‌ره‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه ! به‌ڵام له ڕۆژی هه‌شتا و یه‌کدا کاتێك ده‌چێت بۆ ڕاو . ماسییه‌کی زۆر گه‌وره‌تر له به‌له‌مه‌که‌ی ده‌بێت به داوه‌که‌یه‌وه .
کابرای پیره‌ش ده‌ست به‌رداری ماسیه‌که نه ده‌بوو . وه ده‌یویست هه‌رچۆنێك بێت بیگرێت ! ماسیه‌که‌ش گه‌وره بوو بۆیه پیره‌مێرد و به‌له‌مه‌که‌ی به دوای خۆیدا ڕاده‌کێشا به‌ره‌و قوڵایی ده‌ریاکه به‌و شێوه‌یه چه‌ند شه‌و ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو ، هه‌تا ماسیه‌که‌ی گرت و به‌ستیه‌وه به به‌له‌مه‌که‌یه‌وه . به‌ڵام له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ماسیی قرشی لێپهیدا بوو چونکه بۆنی خوێنی ماسیه‌که‌یان کرد . هه‌ر بۆیه سانتیاگۆی پیره‌مێرد که‌وته کێشمه کێش له‌گه‌ڵ ماسیه قرشه‌کاندا .
به‌لام له کۆتاییدا ماسیه قرشه‌کان سه‌رکه‌وتن و هه‌موو گۆشتی ماسیه گه‌وره‌که‌یان خوارد . هه‌ر بۆیه کاتێك گه‌یشته که‌ناری ده‌ریاکه ماسیه گه‌وره‌که به‌س ئێسقانه‌کانی مابۆوه. یه‌کێك له ڕاوچیه‌کان پێوانه‌ی کرد درێژایی ئێسقانی ماسیه‌که 18 پێ بوو له لوتیه‌وه هه‌تا کلکی .
هه‌مان ڕۆمان ئه‌مجاره‌یان به ڕاستی دووباره ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ پیره‌مێردێکی کورد که ناوی شێخ عه‌لییه ، خه‌ڵکی عفرینه له کوردوستانی ڕۆژ ئاواوه به ده‌ریادا ده‌ڕوات به‌ره‌و دورگه‌ی قبرص بۆ زیاره‌تی شێخه‌که‌ی ناظم ا‌لدین الحقاني . به‌لام کاتێك شێخه‌که‌ی ده‌بینێت زمانی کوردیشی بیر ده‌چێته‌وه ! له خۆشیی ئه‌و ڕاوه گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستی که‌وتووه : ئه‌ویش بینینی شێخهکهیهتی که یه‌کێك بووه له‌و ئاواتانه‌ی که‌وا چه‌نده‌ها ساڵه خه‌وی پێوه بینیوه !؟ کاتێکیش شێخه‌که‌ی ده‌بینێت ده‌روێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه گه‌مژه‌یه وه‌ك ماسیه قرشه‌کان هێرشی کرده سه‌ری به درۆ و ده‌له‌سه زیاتر خه‌ونه‌کانی گه‌وره‌تر کرد وه بڕیاریدا :
یه‌که‌م : شێخ عه‌لیی دانا به سه‌رۆکی کورده‌کان !
دووهه‌م : وه پێی ڕاگه‌یاند ئایه‌تی ( سیهزم الجمع و یولون الدبر ) بۆ کورده‌کان دابه‌زیوه !؟
سێهه‌م : شێخ عه‌لیی کرد به سه‌رکرده‌ی هه‌موو ناوچه‌که ! وه نابێت هیچ که‌سێك شێخ عه‌لی له جێگه‌که‌ی لای بدات !؟ ( نه‌مان زانی چی ناوچه‌یه‌که و چی پله و پایه‌یه‌که ؟ )
چوارهه‌م : کوردانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئاڵای پێغه‌مبه‌ریان ( د.خ ) به‌رز کردووه‌ته‌وه . وه شێخ عه‌لیش ئه‌و ئاڵایه به‌رز ده‌کاته‌وه !؟ وه پێویسته دوای شێخ علی بکه‌وین !؟ وه داده‌نرێت به سه‌رۆکی ناوچه‌که ؟ وه پشتگیری ده‌کرێت له لایه‌ن ڕۆحیانهتهکانی نقشبندیهوه ! وه نه‌قشبه‌ندیه‌کان پشتگیریی مهدی ده‌که‌ن وه به‌یعه‌ی ده‌ده‌نێ !؟ چونکه ئه‌وه کۆتا خه‌لیفه‌یه له نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌ویش سلطان عبد الله یه مه‌لیکی ئوردونه ( واته مهدی لای حقانی مه‌لیکی ئوردونه ) !!؟؟ وه شێخ عه‌لی ده‌بێت ده‌ریخات که شێخ عه‌لی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی به‌یعه ده‌ده‌ن به مه‌لیك عبد الله .
پێنجهه‌م : کورده‌کان کۆ ده‌بنه‌وه له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌ی شێخ عه‌لی به‌رزی ده‌کاته‌وه . ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی بکات سه‌رکه‌وتوو نابێت ! ئه‌وه‌ی پشتگیریی بکات شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بێت له دونیا و قیامه‌تدا ! وه هه‌موویان ده‌چنه ژێر ئاڵای صاحب الزمانهوه ( مه‌خسه‌دی مهدیی منتظري شیعه‌یه )
شه‌شهه‌م : شێخ عه‌لی شێرێکه له شێره‌کانی خودا . هه‌موو اهلی سونه و راستگۆی و که‌رامات کۆ ده‌کاته‌وه له ژێر ئاڵاکه‌یدا ؟ وه ده‌ڕۆن به دوای ئیمامی زه‌ماندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ته پیرۆزه‌کان له ئه‌ستانه - اسطنبول ( ئه‌م ئه‌مانه‌ته پیرۆزانه چییه ؟ )
حه‌وتهه‌م : وه له کۆتاییدا مۆڵه‌تی گشتی ده‌دات به هه‌موو کورده ئیمانداره‌کان که پشتگیری له شێخ عه‌لی بکه‌ن ! وه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی شێخ عه‌لیه‌وه بکه‌ن ! هیچ ئیش و کارێکیان نابێت بڕوات وه نابێت گوێیان لێ بگیرێت !؟
به‌ڕێزان من له‌م بابه‌ته‌دا هیچ ناڵێم وه هیچ نا نووسم جێێ ده‌هێڵم بۆ جه‌نابتان چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن . به‌ڵام من هه‌مان ڕۆمانی ارنست همنگوای ده‌بینم لێره‌دا دوباره ده‌بێته‌وه ! به‌لام له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لیدا چونکه کاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عفرین ده‌بینێت هیچ شتێکی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بردۆته‌وه ! جگه له تۆزێك خه‌یاڵ و داڵغه نه‌بێت ده‌یگێڕێته‌وه له ناو خه‌ڵکیدا !؟
وه ڕۆژان ده‌ژمێرێت به‌ڵکو صاحب الزمان ( مه‌هدیی شیعه ) ده‌ربکه‌وێت وه ئه‌میش بڵێت ئه‌وه‌تا قسه‌که‌ی حه‌زره‌تی شێخ ڕاست ده‌رچوو وه‌رن دوام که‌ون ! به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی خه‌یاڵ و سه‌رابن شێخ عه‌لی و هاوشێوه‌کانی تێێدا ده‌ژین ... من مامه پیره‌ی ناو ڕۆمانه‌که به سه‌رکه‌وتو تر داده‌نێم ! هه‌رچه‌نده ئه‌ویش خه‌یاڵی نوسه‌رێکه ؟ به‌لام له کۆتاییدا ئێسقانه‌کانی هێنایه‌وه و خه‌ڵکی بینیان ماسییه‌کی گه‌وره‌ی ڕاو کردووه ! سهروهریییهکی بۆ خۆی تۆمار کرد .. به‌ڵام شێخ عه‌لی به‌س خه‌یاڵ پڵاویی بۆ خۆی تۆمار کرد وه‌ك له‌م کرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌یبینن :
[video]http://www.youtube.com/watch?feature=pl … Ad6_Wb8o#![/video]
سه‌رچاوه: صوفیه حضرموت
https://www.facebook.com/jg.ali3