له‌لایان منه‌وه بوراوه کارێکی زۆرباشیشی کرد هه‌ولێری جێهێشت
ده‌ستت خۆش برام
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
له‌لایان منه‌وه بوراوه کارێکی زۆرباشیشی کرد هه‌ولێری جێهێشت
ده‌ستت خۆش برام
له‌لایان منه‌وه بوراوه کارێکی زۆرباشیشی کرد هه‌ولێری جێهێشت
ده‌ستت خۆش برام
ده‌ست خۆش کاک سانی ماندوو نه‌بیت......
سوپاس
ده‌ست خۆش کاک سانی ماندوو نه‌بیت......
له‌خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه ، دیداری گۆڵچی پیشووی یانه‌ی هـه‌ولێر چی ده‌ڵێت ده‌ربـاره‌ی یـارییه‌كـه ؟!
ئا/سانی نـاصیح { 17 / 3 / 2013 }
له‌خــولی بـــژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ بـریــاره سبـه‌ی دووشـه‌ممه 18 / 3 / 2013 له یــارییه‌كـی دواخـراو دا له‌یــاریگــایی زاخــۆ هـه‌ردوو یــانه‌ی هـه‌ولێر و زاخــۆ روبه‌ری یـه‌ك ده‌بنه‌وه ، گـۆڵچی پیشـویی یـانه‌ی هـه‌ولێر و گۆڵچی ئێستــایی یـانه‌ی زاخــۆ " دیدار حـامید " ده‌ربــاره‌ی یــارییه‌كـه چی ده‌ڵێت ؟.
ســبــه‌ی كــاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌رۆ له‌خــولی بـــژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ له یــارییه‌كـی دواخـراو دا له‌یــاریگــایی زاخــۆ هـه‌ردوو یــانه‌ی هـه‌ولێر و زاخــۆ روبه‌ری یـه‌ك ده‌بنه‌وه ، یـــانه‌ی زاخــۆ ئه‌مســاڵ تـوانیتی ئـاستێكی به‌رز نیشـان بدات له‌خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق چـاوی له‌سێ خــاڵی یـارییه‌كه‌یه كـاتێك له‌نێو خـاك و له‌به‌رده‌م هـانده‌رانی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی هـه‌ولێر ده‌بێته‌وه ئیستـا یـانه‌ی زاخـۆ له‌پله‌ی چـواره‌م دێت له15 یــاری 27 خــاڵی كۆكـردۆته‌وه ، یـانه‌ی هـه‌ولێریش به‌ئـامـانی سێ خــاڵی یـاری سـه‌فه‌رده‌كـات بۆ شـاری زاخـۆ ، یـانه‌ی هـه‌ولێر ئیستـا له‌پله‌ی پێنجـه‌م دایه به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 26 خــاڵ له 12 یــاری دا ، خــاڵی هـه‌ردوو یـانه لێك نزیكن بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یـارییه‌كی به‌هێز بێت له‌نێوان هـه‌ردوو یـانه .
ده‌ربــاره‌ی یـارییه‌كـه گــۆڵچی پیشـویی یـانه‌ی هـه‌ولێر و گۆڵچی ئێستــایی یـانه‌ی زاخــۆ " دیدار حـامید " ده‌ربــاره‌ی یــارییه‌كـه كه‌له‌تۆری كۆمـه‌ڵاتی فه‌یس بووك بڵاوی كـردبۆوه ووتی :
پەیامێكی پر لە خۆشەویستی و سۆزەوە بۆ یانەی هەولێرو زاخۆ.
سەرەتا داوای لێبوردن لە تێكرای خۆشەویستان و ئازیزان و جەماوەری یانەی هەولێر دەكەم
بریارە رۆژی دووشەممە(18-3-2013) لە یاریگای زاخۆ هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی بژاردةي عيراق ڕووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
لەو رۆژەی دەستەكانم بەر گرتنی تۆپ كەوتووە و لەو باوەرە نەبووم رۆژێك دێت و لە دژی یانەی هەولێری خاوەن پێگەیاندن و ماڵی گەورەیی خۆم ببمەوە و بەرگری لە یانەیەكی دیكەی ركابەری قەڵای زەرد بكەم. ژیانی یاریزانانی پیشەگەر گەیشتۆتە ئەو رادەیەی بەو هەموو خۆشەویستی و سۆزەیی بۆ یانەی هەولێرم هەیە" منیش وەك یاریزانانێكی پیشەگەر بەوپەری توانا‌و ئاستبەرزی و هێزەوە بەرگری لە گۆلی یانەی زاخۆی دەلالی ئێستام دەكەم و داوای لێبوردنیش لە جەماوەری یانەی هەولێر دەكەم، بۆیە دووبارە دەڵێم بمبورن…خۆشەویستی و سۆزم بۆ گەورەیی و جەماوەر و هاندەران و خۆشەویستانی یانەی هەولێر لە لوتكەیە و بەرگیریكردنیشم لە گۆلی یانەی زاخۆ لە پێشەنگدایە. هیوادارم جەماوەری هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە ناخ و دڵ و روحم بگەن و بە رێز و خۆشەویستی گەورەیی وەرزش و پیشگەرییانە سەیر بكەن. چاوی هەمووتان ماچ دەكەم و بە گەورەیی خۆتان بمبەخشن و بمبورن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]