1

بابه‌ت: هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟!

له‌خولی بژارده‌ی عێراق : هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیداری گۆڵچی پیشووی یانه‌ی هـه‌ولێر چی ده‌ڵێت ده‌ربـاره‌ی یـارییه‌كـه‌ ؟!
ئا/سانی نـاصیح { 17 / 3 / 2013 }
له‌خــولی بـــژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ بـریــاره‌ سبـه‌ی دووشـه‌ممه‌ 18 / 3 / 2013  له‌ یــارییه‌كـی دواخـراو دا له‌یــاریگــایی زاخــۆ هـه‌ردوو یــانه‌ی هـه‌ولێر و زاخــۆ روبه‌ری یـه‌ك ده‌بنه‌وه‌ ، گـۆڵچی پیشـویی یـانه‌ی هـه‌ولێر و گۆڵچی ئێستــایی یـانه‌ی زاخــۆ " دیدار حـامید " ده‌ربــاره‌ی یــارییه‌كـه‌ چی ده‌ڵێت ؟.

ســبــه‌ی كــاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌رۆ له‌خــولی بـــژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ له‌ یــارییه‌كـی دواخـراو دا له‌یــاریگــایی زاخــۆ هـه‌ردوو یــانه‌ی هـه‌ولێر و زاخــۆ روبه‌ری یـه‌ك ده‌بنه‌وه‌ ، یـــانه‌ی زاخــۆ ئه‌مســاڵ تـوانیتی ئـاستێكی به‌رز نیشـان بدات له‌خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق چـاوی له‌سێ خــاڵی یـارییه‌كه‌یه‌ كـاتێك له‌نێو خـاك و له‌به‌رده‌م هـانده‌رانی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی هـه‌ولێر ده‌بێته‌وه‌ ئیستـا یـانه‌ی زاخـۆ له‌پله‌ی چـواره‌م دێت له‌15 یــاری 27 خــاڵی كۆكـردۆته‌وه‌ ، یـانه‌ی هـه‌ولێریش به‌ئـامـانی سێ خــاڵی یـاری سـه‌فه‌رده‌كـات بۆ شـاری زاخـۆ ، یـانه‌ی هـه‌ولێر ئیستـا له‌پله‌ی پێنجـه‌م دایه‌ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 26 خــاڵ له‌ 12 یــاری دا ، خــاڵی هـه‌ردوو یـانه‌ لێك نزیكن بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت یـارییه‌كی به‌هێز بێت له‌نێوان هـه‌ردوو یـانه‌ .

ده‌ربــاره‌ی یـارییه‌كـه‌ گــۆڵچی پیشـویی یـانه‌ی هـه‌ولێر و گۆڵچی ئێستــایی یـانه‌ی زاخــۆ " دیدار حـامید " ده‌ربــاره‌ی یــارییه‌كـه‌ كه‌له‌تۆری كۆمـه‌ڵاتی فه‌یس بووك بڵاوی كـردبۆوه‌ ووتی :

پەیامێكی پر لە خۆشەویستی و سۆزەوە بۆ یانەی هەولێرو زاخۆ.
سەرەتا داوای لێبوردن لە تێكرای خۆشەویستان و ئازیزان و جەماوەری یانەی هەولێر دەكەم
بریارە رۆژی دووشەممە(18-3-2013) لە یاریگای زاخۆ هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی بژاردةي عيراق ڕووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
لەو رۆژەی دەستەكانم بەر گرتنی تۆپ كەوتووە و لەو باوەرە نەبووم رۆژێك دێت و لە دژی یانەی هەولێری خاوەن پێگەیاندن و ماڵی گەورەیی خۆم ببمەوە و بەرگری لە یانەیەكی دیكەی ركابەری قەڵای زەرد بكەم. ژیانی یاریزانانی پیشەگەر گەیشتۆتە ئەو رادەیەی بەو هەموو خۆشەویستی و سۆزەیی بۆ یانەی هەولێرم هەیە" منیش وەك یاریزانانێكی پیشەگەر بەوپەری تواناو ئاستبەرزی و هێزەوە بەرگری لە گۆلی یانەی زاخۆی دەلالی ئێستام دەكەم و داوای لێبوردنیش لە جەماوەری یانەی هەولێر دەكەم، بۆیە دووبارە دەڵێم بمبورن…خۆشەویستی و سۆزم بۆ گەورەیی و جەماوەر و هاندەران و خۆشەویستانی یانەی هەولێر لە لوتكەیە و بەرگیریكردنیشم لە گۆلی یانەی زاخۆ لە پێشەنگدایە. هیوادارم جەماوەری هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە ناخ و دڵ و روحم بگەن و بە رێز و خۆشەویستی گەورەیی وەرزش و پیشگەرییانە سەیر بكەن. چاوی هەمووتان ماچ دەكەم و بە گەورەیی خۆتان بمبەخشن و بمبورن.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/d6392f56c9.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟!

ده‌ست خۆش کاک سانی ماندوو نه‌بیت......

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟!

SAWSAN نووسی:

ده‌ست خۆش کاک سانی ماندوو نه‌بیت......

سوپاس

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟!

له‌لایان منه‌وه‌ بوراوه‌ کارێکی زۆرباشیشی کرد هه‌ولێری جێهێشت
ده‌ستت خۆش برام

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: هـه‌ولێر روبه‌ری زاخـۆ ده‌بێته‌وه‌ ، دیدار حامید چیده‌ڵێت؟!

K O S R A T نووسی:

له‌لایان منه‌وه‌ بوراوه‌ کارێکی زۆرباشیشی کرد هه‌ولێری جێهێشت
ده‌ستت خۆش برام

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif