فه‌رحان شكوری یاریزانی به‌توانای یانه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سایتی خه‌ندان باس له‌وه ده‌كات كهیانهیهكی سویسری په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه و داوای گرێبه‌ستیان لێكردووه، ئه‌مه جگه له‌چه‌ند یانه‌یه‌كی توركی و دانه‌یه‌كی تایله‌ندی كه‌پێشتر هه‌وڵیان بۆ داوه.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سایتی خه‌ندان رایگه‌یاند: یانه‌یه‌كی سویسری راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان بهبهڕێوهبهرێكی كاری یاریزانانه‌وه كردووه كه‌به‌ڕه‌گه‌ز توركه و له‌زۆربه‌ی یارییه‌كانی عێراق له‌یاریگادا ئاماده‌بووه، یانه‌كه به‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یان راگه‌یاندووه كه‌ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مندا ئیمزابكه‌ن، بەڵام ناوی یانەکە و وردەکاریی گرێبەستەکە لای من نیە.
هه‌روه‌ها فه‌رحان ووتی: سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غداد و هه‌وڵده‌ده‌م به‌زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شاری سلێمانی و په‌یوه‌ندی بهیانهكهمهوه بكه‌مه‌وه، دوای كۆتایی هاتنی خولی عێراق ئایندهی خۆم یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه.
له‌باره‌ی ویستی یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئوردونی بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیدا فه‌رحان شكور رایگه‌یاند: له‌ڕێی ئێوه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌م بیستووه و نازانم تاچه‌ند سه‌رچاوه‌كه‌ی راسته، تائه‌و كاته‌ی گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی هه‌بێت ئه‌وان سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ی بڕیاری چی ده‌ده‌ن
خه‌ندان