تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی، سودم لێی بینی.
زۆریش به‌خێربێیت.

4

Zor jwanbw kak kazewa hewadarm bardawambet lam yana jwana

3

زۆر چیڕۆکێکی جوان پڕ مانابوو به‌و هیوایه‌م به‌رده‌وام بیت له‌ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌
ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر بمێنی فه‌رزه‌نده‌ی کۆچه‌ری ...................

2

ده‌ستت خۆش بێ هاوڕێ، ئه‌مه‌م له‌به‌رهه‌مه‌كانی مه‌سعود لعلی خوێندۆته‌وه‌، ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی.. هه‌ربژی

1

ژنێكی‌ به‌سالاَچوو، دوو گۆزه‌ی‌ هه‌بوو، یه‌كێكیان شكا بوو، كه‌ل بوو بوو، درزی‌ تیابوو، ئه‌وی‌ تریشیان ساغ و بێ‌ عه‌یب بوو، هه‌ردووكیانی‌ به‌ستبوو به‌ دارێكی‌ درێژه‌وه‌ له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ره‌وه‌، ئینجا داره‌كه‌ی‌ ئه‌خسته‌ سه‌رشان و پشت ملیه‌وه‌ و ئه‌چوو له‌ چه‌مه‌كه‌ی‌ خوار ماڵی‌ خۆیان ئاوی‌ پێده‌هێنا، هه‌میشه‌ هه‌تا ئه‌گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ گۆزه‌ شكاوه‌كه‌ هیچی‌ تیا نه‌ده‌ما و به‌تاڵ ده‌بووه‌وه‌، ئه‌مه‌ حاڵی‌ ئه‌م پیره‌ژنه‌ و گۆزه‌كانی‌ بوو.
ڕۆَژێكیان گۆزه‌ شكاوه‌كه‌ هاته‌ قسه‌ و شكاتی‌ حاڵی‌ خۆی‌ ده‌ركرد لای‌ پیره‌ژنه‌كه‌، وتی‌: ئه‌وه‌ هه‌تا كه‌ی‌ واز له‌ من ناهێنیت و فڕێم ناده‌یت و ده‌ست به‌رداری‌ من نابیت؟ خوَ من هیچ سوودێك به‌ تۆ ناگه‌یه‌نم، هه‌میشه‌ به‌ خاڵێتی‌ ده‌مهێنیته‌وه‌، من له‌ حاڵی‌ خۆم بێزار و شه‌رمه‌نده‌م ..
پیره‌ژنه‌كه‌ش وتی‌:
تۆ چۆن واده‌ڵێیت؟ ئه‌وه‌ تۆ خۆت وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێكه‌ڵكیت، به‌لاَم له‌چاو و هه‌ستی‌ مندا به‌ گۆزه‌یه‌كی‌ به‌سوود ده‌تبینم .. ئه‌ی‌ تێبینیت نه‌كردوه‌ لای‌ راستی‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی‌ پێی‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ له‌ چه‌مه‌كه‌ هه‌مووی‌ گوڵ و سه‌وزییه‌، هه‌تا ده‌گاته‌ ئه‌م كۆڵبه‌یه‌ی‌ من، من هاتووم لای‌ راستی‌ رێگاكه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌و لایه‌ی‌ تۆوه‌ به‌ پڕی‌، توَوی‌ چه‌ندین گوڵ و نه‌مامی‌ جوانم تیا ڕوواندووه‌، چونكه‌ ئه‌مزانی‌ تۆ ناتوانیت ئاوه‌كه‌ بگریته‌ خۆ، ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ سوودم له‌ تۆ وه‌رگرتوه‌ بۆ ئاودانی‌ ئه‌و گوڵ و نه‌مامانه‌، ئه‌ی‌ هه‌ستت نه‌كردووه‌ به‌ جوانی‌ و سه‌وزایی‌ و ڕه‌نگاوڕه‌نگی‌ لای‌ راستی‌ رێگاكه‌؟ تۆ دیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستت به‌شه‌رم و نوقسانی‌ كردووه‌، نه‌تتوانیووه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ جوانانه‌ ببینیت، ئه‌ی‌ گۆزه‌ی‌ هاوڕێم تۆ ئه‌گه‌رچی‌ نوقسانیت و ناتوانیت ئاوی‌ چه‌مه‌كه‌ بگه‌ینیته‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام به‌جۆرێكی‌ تر زۆر باش توانیوته‌ سوودی‌ خۆت بگه‌یه‌نیت له‌ ئاودانی‌ گوڵ و نه‌مامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیگه‌ران مه‌به‌ و هه‌تا بتوانین له‌ جوانتر كردنی‌ ژیانمان به‌رده‌وام ده‌بین ..