بابه‌ت: گۆزه شکاوه‌که
ژنێكی بهسالاَچوو، دوو گۆزه‌ی هه‌بوو، یه‌كێكیان شكا بوو، كه‌ل بوو بوو، درزی تیا‌بوو، ئه‌وی تریشیان ساغ و بێ عه‌یب بوو، هه‌ردووكیانی به‌ستبوو به دارێكی درێژه‌وه له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ره‌وه، ئینجا داره‌كه‌ی ئه‌خسته سه‌رشان و پشت ملیه‌وه و ئه‌چوو له چه‌مه‌كه‌ی خوار ماڵی خۆیان ئاوی پێده‌هێنا، هه‌میشه هه‌تا ئه‌گه‌یشته‌وه ماڵه‌وه گۆزه شكاوه‌كه هیچی تیا نه‌ده‌ما و به‌تاڵ ده‌بووه‌وه، ئه‌مه حاڵی ئه‌م پیره‌ژنه و گۆزه‌كانی بوو.
ڕۆَژێكیان گۆزه شكاوه‌كه هاته قسه و شكاتی حاڵی خۆی ده‌ركرد لای پیره‌ژنه‌كه، وتی: ئه‌وه هه‌تا كه‌ی واز له من ناهێنیت و فڕێم ناده‌یت و ده‌ست به‌رداری من نابیت؟ خوَ من هیچ سوودێك به تۆ ناگه‌یه‌نم، هه‌میشه به خاڵێتی ده‌مهێنیته‌وه، من له حاڵی خۆم بێزار و شه‌رمه‌نده‌م ..
پیره‌ژنه‌كه‌ش وتی:
تۆ چۆن واده‌ڵێیت؟ ئه‌وه تۆ خۆت وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێكهڵكیت، بهلاَم له‌چاو و هه‌ستی مندا به گۆزه‌یه‌كی به‌سوود ده‌تبینم .. ئه‌ی تێبینیت نه‌كردوه لای راستی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌گه‌ڕێیته‌وه له چه‌مه‌كه هه‌مووی گوڵ و سه‌وزییه، هه‌تا ده‌گاته ئه‌م كۆڵبهیهی من، من هاتووم لای راستی رێگاكه كه ئه‌كه‌وێته ئه‌و لایه‌ی تۆوه به پڕی، توَوی چه‌ندین گوڵ و نه‌مامی جوانم تیا ڕوواندووه، چونكه ئه‌مزانی تۆ نا‌توانیت ئاوه‌كه بگریته خۆ، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه سوودم له تۆ وه‌رگرتوه بۆ ئاودانی ئه‌و گوڵ و نه‌مامانه، ئه‌ی هه‌ستت نه‌كردووه به جوانی و سه‌وزایی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی لای راستی رێگاكه؟ تۆ دیاره ئه‌وه‌نده هه‌ستت به‌شه‌رم و نوقسانی كردووه، نه‌تتوانیووه ئه‌و دیمه‌نه جوانانه ببینیت، ئه‌ی گۆزه‌ی هاوڕێم تۆ ئه‌گه‌رچی نوقسانیت و نا‌توانیت ئاوی چه‌مه‌كه بگه‌ینیته ماڵه‌وه، به‌ڵام به‌جۆرێكی تر زۆر باش توانیوته سوودی خۆت بگه‌یه‌نیت له ئاودانی گوڵ و نه‌مامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه نیگه‌ران مه‌به و هه‌تا بتوانین له جوانتر كردنی ژیانمان به‌رده‌وام ده‌بین ..
[size=16](سه‌رکه‌وتن به‌بێ عیشق و جوانی و میهر و باوه‌ڕ...........دۆڕانه)
...بنه‌ماکان نه‌فه‌سی ژیانن...
عیشق = نیشتیمان = خۆڵ
جوانی = ئاو
میهر = هه‌وا
باوه‌ڕ >< ئاگر[/size]