تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

له‌خولی فۆكسی نایابی عێراق
دهۆك و زاخۆ رێگای سه‌ركه‌وتنیان ون كردووه‌ ، هه‌ولێریش ده‌یوێت چاو له‌وان بكـات !

سـانی نـاصیح_ YSM21.NET
هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌خولی نایابی یانه‌كـانی عێراق كۆتایی هات هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كـانی  هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ نه‌یان توانی دڵی هانده‌ران خۆش بكه‌ن كاتێك نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

یـانه‌ی دهۆك له‌گروپی یه‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـای خۆی رووبه‌رووی یـانه‌ی نه‌فت بۆوه‌ یانه‌ی دهۆك له‌ دوو یاری نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌م یارییه‌ دا چاوی له‌ سێ خـاڵ بوو به‌ڵام ئـامـانجه‌كه‌ی نه‌هاته‌ دی دوو چـاری شكست هـات و بۆجـاری سێیه‌م تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌چێشت كاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به‌رامبه‌ر نه‌فت هێنـا ، یانه‌ی دهۆك له‌ گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له‌ سێ یاری  سێ خـاڵی هه‌یه‌ له‌رێزبه‌ندی حه‌وته‌م ده‌بین درێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8f35f9b9a1.jpg

یانه‌ی زاخۆش هاوشێوه‌ی یانه‌ی دهۆك له‌سێ یاری نه‌ی توانیه‌وه‌ تامی سه‌ركه‌وتن بچێشێت ، یانه‌ی زاخۆ له‌ دواین یاری خۆی دا كه‌ رووبه‌رووی یانه‌ی حدود بۆوه‌ به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنـا یانه‌ی زاخۆ له‌ گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له‌ سێ یـاری دوو به‌رامبه‌ر و شكستێكی هه‌یه‌ خـاوه‌نی دوو  خـاڵه‌ له‌رێزبه‌ندی هه‌شته‌م ده‌بین درێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/388e47825f.jpg

یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری رابردوو شكستی هێنـا ، له‌ یاری به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا چـاوی له‌سێ خـاڵی یاری بوو كاتێك له‌نێو یاریگـا و هانده‌رانی خۆی یاری كـرد به‌ڵام نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشی نیشـانده‌ به‌ڵام یاریزانه‌كـان نه‌یـان توانی گۆڵ تۆمـار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گروپی دووه‌م یاری ده‌كـات خـاوه‌ن یه‌ك سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ره‌ ، له‌رێزبه‌ندی پێنجه‌م ده‌بیندرێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوار  خـاڵ  .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/69937217b1.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/a3fc237e54.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4a8f5eadd5.jpg

رێزبه‌ندی پێنج یـانه‌ی گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی هه‌فته‌ی سێیه‌م .
1- یـانه‌ی زه‌ورا 7 خـاڵ
2- یانه‌ی نفط الوسط 7 خـاڵ
3- یانه‌ی طلبه‌ 6 خـاڵ
4-یانه‌ی نفط الجنوب
5- یـانه‌ی نفط 5 خـاڵ

له‌ گروپی دووه‌م دا :
1- یـانه‌ی قوه‌ جويه‌ 9 خـاڵ
2-یـانه‌ی نجف 6 خـاڵ
3-یانه‌ی شرطه‌ 6 خـاڵ
4-یانه‌ی ميناء 4 خـاڵ
5- یانه‌ی هه‌ولێر 4 خـاڵ

گۆڵكاری خوله‌كه‌ش تا ئێستا یاریزانی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ یه‌ یاریزان حمادي أحمد عبد الله به‌تۆمـاركردنی 3 گۆڵ .