سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ ئینشه‌لله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ ئینشه‌لله
[size=18]کوڕێک له‌گه‌ڵ باوکیا ئه‌چێت بۆ خوازبێنی کچێک که باوکی به‌نزینخانه‌ی هه‌یه.. باوکی کچه‌که ئه‌ڵێ: وه‌ڵا ئێمه ڕازین به‌ڵام ماره‌یی کچه‌که‌مان هه‌زار به‌رمیل به‌نزینه.. باوکی کوڕه‌که‌ش یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: هه‌سته کوڕم با بڕۆین، با کچێک بدۆزینه‌وه که باوکی گاز بفرۆشێت، هه‌رزانتر ئه‌که‌وێت..:/[/size]
[center][size=24](چرای غه‌ریبی)[/size]
[size=16]ئــه‌مشـه‌و چراکه‌ی ماڵم هه‌ڵئه‌که‌م
لـه‌بــه‌رده‌م بـه‌ختا بـه‌دڵ ڕووناکی
گـلـێـنه‌ی چــاوم ئــــه‌بـڕمه هـیوا
زۆر بــه‌ئارامی و به‌هه‌ستی پاکی
تــه‌نـیا بــۆ ده‌سـتێ بگاتــه فـریـام
ڕوناکـی مۆمـم بــۆ داگـیـرسـێـنێ
بــدا لـه شـه‌قـه‌ی بـــه‌ختی ئومێدی
هـیـوای تـه‌مــه‌نـم بـــۆ بـدرکـێـنێ
مـن لــه‌غـه‌ریـبی ژانـێ خواردومی
سه‌رتاپای له‌شی فرمێسکی گرتووم
دڵـم ئـه‌جـووڵـێ و هـه‌راسـانی ژین
کـفـت و نـاشـاد و شـه‌که‌تی کردووم
کـوا بـۆ سـاماڵـێ هـه‌وری ماتـه‌می؟
لـه دڵ و لاشـه‌ی غــه‌ریـبـیم ده‌رکا
چـاوم بـۆ هـیوا بـڕوانـێ و هـه‌ستم؟
وه‌ک مه‌لی خۆزگه بۆخۆی سه‌فه‌رکا
مـنـیـش هــه‌ر وه‌کــو دڵی غـه‌ریـبان
هــه‌نـاسـه و چـاو و حـه‌زم مـــردووه
مــۆمـی غـه‌ریـبـی ئـــــازاری داوم
سـه‌رابـی ژیـنـی بـۆخـۆی بـــردووه
کێ تـوانی ساتـێ لـه‌م غـه‌ریـبـی یه؟
تـه‌مـی شــــه‌وانـێـک لـــه دڵم ده‌رکا
بـه‌شـاخـی سـه‌خـتـی نـائـومـێـدیـما؟
ده‌سـتـێـکم بگرێ و لاشـه‌م گوزه‌رکا
فـرمـێـسک و ژانـم دڵـۆپـه ، دڵۆپ
لــه‌گـه‌ڵ شـه‌پـۆلـی پایـیـــزی ژیـنم؟
بــوونـه ئــاوازی ژووره تـــاره‌که‌م
لــه بـۆ هــاوڕازێ لـه ده‌ردی شیـنم
********
ڕێـبـوار ئـالانی
به‌ریتانیا[/size][/center]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 6d9bd4.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 23f418.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … e22648.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 3e5217.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … b59314.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 846d19.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … c50a16.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … c80189.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 5cce17.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 200%5D.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … 634f96.jpg[/imgr]
[imgr]http://www.kurdair.com/images/ecards/fu … b24c35.jpg[/imgr]
خازر
نويژی به‌یانی
زانایان ئه‌لين شنه‌بایه‌ک له سه‌عاته‌کانی یه‌که‌می به‌یانیدا که له هیچ سه‌عاتيکی شه‌وو روژدا به‌و جؤره نیه که‌ش و هه‌وا نه‌رم و فينک ئه‌کات مرؤف به ئا‌سای هه‌ستی پئ ده‌کات
ئه‌و کاته‌ش هه‌مان کاتی نويژی به‌یانیه که وه‌لامی بانگی خوای ده‌ده‌ینه‌وه له نويژی به‌یانیدا ئه‌و هه‌وا پاکه هه‌لده‌مژیت که گازی ئؤزؤنی زؤر تيدایه که سوديکی باش ده‌گه‌یه‌نيت ئه‌و سوده ته‌ندروستیانه‌ی که نويژگه‌رانی به‌یانیان سود مه‌ند ده‌بيت ليی
یه‌که‌م که‌ش و هه‌وا زؤرترین ريژه له گازی ئؤزؤنی تيدایه ئه‌م گازه ورده ورده به هه‌لهاتنی خؤرکه‌م ده‌کات هه‌تا نامينيت ئه‌م گازه سوديکی باش به کؤئه‌ندامی هه‌ستیاری مرؤف ئه‌گه‌یه‌نيت به ته‌واوی کاری فکری و ماسولکه‌ی گه‌شه ده‌کات
دووه‌م تیشکی خؤر له‌کاتی هه‌لهاتنی دا نزیکه له ره‌نگی سوره‌وه ئه‌م ره‌نگه چالاکی زیاد ده‌کات هه‌روه‌ها ريژه‌ی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی زؤرترین به‌شی له و‌کاته‌یا یه بؤ ئيمه‌که ئه‌م تیشکه هانده‌ره بؤ پيست هه‌تا فیتامین دی دروست بکات
سيیه‌م کاتئ خانه‌کانی تير ئه‌بن به گازی ئؤزؤن ئه‌چيته سوری خوينه‌وه هه‌روه‌ها گازی یوم یش که سیه‌کان پاک ده‌کاته‌وه
چواره‌م زؤرترین ريژه‌ی کورتزون له به‌یانیاندایه و له ئيواراندا که‌م ده‌کات دیاره کورتزون ئه‌و ماده‌یه‌یه که چالاکییه‌کانی جه‌سته زیاد ده‌کات و ريژه‌ی شه‌کریش له خویندا زیاد ده‌کات که ئه‌ویش چالاکی و وزه ده‌داته لاشه‌ی مرؤف
هه‌روه‌ها پزیشکه پسپؤره‌کان له کؤمه‌له‌ی پزیشکانی دل له ئوردن رایان گه‌یاند که جئ به‌جی کردنی نويژی به‌یانی له کاتی خؤیدا باشترین هؤکاره بؤ چاره‌سه‌ر و خؤ پاريزی له نه‌خؤشیه‌کانی دل و ره‌ق بونی ده‌ماره‌کانی خوين که ئه‌م نه‌خؤشیانه ده‌بیته هؤکاری جه‌لده‌ی دل و سه‌کته‌ی ده‌ماغ هه‌روه‌ها هؤکاری ئه‌م نه‌خؤشیانه خه‌وی دريژ خایه‌نه له‌شه‌و یاخود له رؤژدا به‌بئ هه‌ستان هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وت که‌کاتئ مرؤف له‌خه‌وی دريژ خایه‌ندایه دلی له ده‌قیقه‌یه‌کدا ٥٠ جار ليده‌دات که ئه‌مه ده‌بیته هؤی نیشتنی چه‌وری و خوئ و ماده‌کانی تر له بؤریه‌کانی خوين و شاخوين به‌ره‌کاندا به‌تایبه‌تی شاخوين به‌ری تاجی به‌هؤی ئه‌وه‌وه ئه‌گیريت که زؤر مه‌ترسیداره ئه‌م لئ کؤلینه‌وه‌یه ده‌ری خست که‌باش نیه له چوار سه‌عات زیاتر به‌سه‌ر یه‌که‌وه خه‌وتن نه‌خؤشی له‌دوایه وه‌له‌دوات ٤ سه‌عات خه‌و پيویسته بؤ ماوه‌ی ١٥ ده‌قیقه جوله‌وهه‌لس و که‌وتيک هه‌بيت که ئه‌م جوله‌یه‌ش نويژی به‌یانی دابینی ده‌کات به‌تایبه‌تی به‌شيوه‌ی جه‌ماعه‌ت و له‌مزگه‌وتدا ئه‌نجام بدريت
eman pres
دایكێك دواى 50 ساڵ دابڕان به كوڕه‌كه‌ى شاد ده‌بێته‌وه
[imgr]http://www.kurdistantv.net/files/articl … 091454.jpg[/imgr]
KTV ...
- ئێران ،، "عیفه‌ت ره‌زا پور فه‌ره‌همه‌ند" خاتوونێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵی ئێرانییه و 50 ساڵ پێش ئێستا له هاوسه‌ركه‌ی جیا ده‌بێته‌وه. پاش ته‌ڵاقی عیفه‌ت له هاوسه‌ره‌كه‌ی دادگا به‌رپرسایه‌تی "حه‌مید" منداڵی ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌داته باوكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
عیفه‌ت له منداڵه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی ، حه‌میدى كوڕیشى تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی له ئێران بووه‌و پاش شۆرشی ئیسلامی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ئه‌مریكا ده‌ژیت و ئێستا خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵه.
حه‌مید پاش 50 ساڵ دووری له دایكی به هاوكاری یه‌كێك له خزمه‌كانی توانی دایكی خۆی له شاری ته‌ورێز بدۆزێته‌وه‌و بۆ دیدار له‌گه‌ڵ دایكی ده‌گه‌رێته‌وه ئێران.
حه‌مید له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌مه‌ویست جارێكی‌تر دایكم ببینم و پاش هاوكاری یه‌كێك له خزمه‌كانم له ئێران توانیم دایكی خۆم بدۆزمه‌وه‌و به خێرایی گه‌رامه‌وه ئێران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ دایكم و ئێستا زۆر خۆشحاڵم پاش 50 ساڵ جارێكی‌تر دایكی خۆم بینیه‌وه.
"عیفه‌ت ره‌زا پور فه‌ره‌همه‌ند" له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌یان ساڵ هه‌وڵمدا بتوانم كوڕه‌كه‌م بدۆزمه‌وه ، به‌ڵام چونكه حه‌مید له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو نه‌متوانی بیدۆزمه‌وه‌و به دیداری شاد ببمه‌وه ، كه‌چى ئێستا كه كوره‌كه‌م بینیه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌م له هه‌موو خه‌لكى دونیا خۆشحالترم .
زۆررر سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=x7XqBMQQ … re=related[/youtube]
ژنێک تا ئێستا 30 کچی کوشتووه و جه‌سته‌یانی خواردوه!
[imgr]http://www.kurdzhin.net/images/kurdzhin/wena04/9311.jpg[/imgr]
ژنێکی ئه‌نده‌نوسی به تاوانی کوشتنی 30 کچی گه‌نج و خواردنی جه‌سته‌یان ده‌ستگیر کرا .
پۆلیسی ئه‌نده‌نوسی ژنێکی 29 ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ستگیرکرد به تاوانی کوشتن و خواردنی 30 کچی گه‌نج
ئه‌م ژنه 30 کچی گه‌نجی ئه‌نده‌نوسی به‌وپه‌ڕی بێ ره‌حمیه‌وه کوشتووه‌و باشان جه‌سته‌یانی وه‌ک ژه‌مه خۆراکه‌کانی خواردووه
[imgr]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhi … 562832.jpg[/imgr]
هێزه‌کانی پۆلیس که بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌م ژنه چونه ماڵه‌که‌ی وه له کاتێکدا ده‌رگای سه‌لاجه‌که‌یان کرده‌وه پڕبووه له ده‌ست و سه‌رو قاچی کوژراوه‌کان وه چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس به بینینی ئه‌م دیمه‌نه له‌هۆش خۆیان چون.
[imgr]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhi … 562833.jpg[/imgr]
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه ئێستا ئه‌م ژنه له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کانه و بڕیاره به زوترین کات له سێداره بدرێت.
*******************
kurdz
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Kk9B5BhX … re=related[/youtube]
مێروله‌یه‌ک حه‌ز له مێروله‌یه‌کی تر ئه‌کا هه‌ر ناوێرێ پێی بڵێ
دوای به هه‌زار حاڵ ئه‌چێته به‌رده‌می سه‌یر ئه‌کا تڵپه چایه:lol::lol:
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
ئایا بۆچی تا كاك یادگار بابه‌تی جوان دا‌نه‌نێ هه‌ست به بوونی بابه‌تی جوان ناكه‌ی
زۆرررر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت برا جوانه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوبیت گیانه‌که‌م بژی:)
بەڵام هەموو مرۆڤێک وانییە
دلنیابه که له %99 وان
سوپاس براکه‌م بژی:)
ده‌سته کانت خۆش بێت خوشکی به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته گرینگ ۆ به‌سوده
هه‌میشه سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان بژی
سوپاس خوشکه‌که‌م بژی
زۆرر سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی
زۆررر سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ هیوادارم سودی هه‌بوبێ:)
زۆرررر سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ خوشک ۆ براکانم سه‌رکه‌وتوبن بژی:)
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
[center]گـــه‌ردنـــت ئـــازا نـــــاکـــــــه‌م
زۆر پێم ووتی جێم مه هێڵه
ده مکوژێ ده‌ردی ته‌نیایی
با تا سه‌ر بێت خۆشه‌ویستیت
با نه گا به‌ماڵ ئاوایی
گۆێت پێ نه‌دام به جێت هێشتم
بیرت له من نه‌کرده‌وه
به خۆت نه‌ووت دوای من چی بکه
تا که‌ی بگری به‌م ده‌رده‌وه
چۆن دڵت هات هه‌ناسه که‌م
من بۆ عه‌شقی تۆ چیم نه‌کرد
حاشام ئه‌کرد له ژیان و
خۆمم بۆ تۆ ته‌نیا نه‌کرد
بۆت ئه‌گریام پێم ئه‌ووتی
مه‌رؤ به‌بێ تۆ هه‌ڵ ناکه‌م
بێ ویژدان بووی به جێت هێشتم
قه‌ت گه‌ردنت ئازا ناکه‌م
عومران غه مبار[/center]
بۆ جاريَكيش بووه ئه‌م په‌يامه بخويَنه‌ره‌وه...!
بۆ جاريَكيش بووه ئه‌م په‌يامه بخويَنه‌ره‌وه...!
په‌ياميَك بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی خه‌ريكی گوناهكردنن.. !
ئه‌م دونیایه‌ى ئێستا ئێمه ژیانى تێدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ین بۆته پارچه‌یه‌ك له بارانى فیتنه‌و گوناهكارى كاره‌سات له‌وه‌دایه گوناه له‌و به‌رگه قێزه‌ون و بێزراوه‌ى كه هه‌یبووه له ڕابردوودا ئێستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و تاوان و گوناه وه‌ك شتێكى ئاسایى سه‌یر ده‌كرێت ته‌نانه‌ت به پێشكه‌وتن له قه‌ڵم ئه‌درێت و شانازیشى پێوه ئه‌كرێت ، كۆمه‌ڵگه كانى ئه‌مڕۆى مسوڵمان نشين كه خۆى له كۆمه‌ڵگه شه‌رقیه‌كاندا ده‌بینێته‌وه ئێستا گرفتارى ده‌یان و سه‌دان ده‌ردوو نه‌خۆشین كه به‌هۆى ته‌قلید كردنیان بۆ ڕۆژئاوا‌و وه به‌هۆى به‌گوێ كردنی شاگرده دڵسۆزه‌كانى شه‌یتانه‌وه واى لێهاتووه كه سیما‌و ئه‌صاله‌تی دیندارى به ژیان و كه‌سایه‌تى و ڕه‌وشتى تاكه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌وه نه‌ماوه له هه‌ندێك شوێن یان زۆر كاڵ بووه‌ته‌وه له هه‌ندێك شوێنى كه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌سه‌لمێنێت كه مامۆستاى هه‌موو مرۆڤایه‌تى پێش 14 سه‌ده فه‌رموویه‌تى كه مسوڵمانان شوێن جووله‌كه و گاورى له‌ڕێ لاده‌رى داخ له‌دڵ ئه‌كه‌ون ته‌نانه‌ت بست به‌بست دوایان ئه‌كه‌ون و لاسایى یان ئه‌كه‌نه‌وه تا ئه‌گه‌ر بچنه كونى بزن مژه‌شه‌وه (كه زینده‌وه‌رێكى زۆر بچووكه) به دوایان ئه‌كه‌ون و شوێن پێى ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشه گه‌نده‌لاَنه ئه‌كه‌ون كه ده‌روون و ناخیان پڕه له دوژمنایه‌تى كردنى خواى گه‌وره‌و ئیسلام و هه‌موو ڕه‌وشت و به‌هایه‌كى به‌رزو پاك، وه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ئيسلامه گزنگی بڵاوبۆته‌وه جوله‌كه‌و گاور موئامه‌ره‌و دوژمنايه‌تی ئه‌كه به له خشته‌بردنی شوێنكه‌وتووه‌كانی واتا ڕاده‌يه‌كی زۆريش توانيويانه كاريگه‌ريی درووست بكه‌ن و مۆركی ئيسلامه‌تيمان بسرِنه‌وه..!
ئه‌توانم ده‌یان نمونه‌ى گه‌نجى واقیعى ئه‌م كوردستانه‌ى خۆمان بخه‌مه ڕوو كه نوقم بوون له دونیاى تاوان و له‌زه‌لكاوى تاواندا هاوڕێى شه‌هوه‌ت و مۆدێل و چوون بۆ باڕوو نێرگه‌له خانه نن وه غه‌رق بوون له عیلاقه‌ى حه‌رام و وه ته‌نانه‌تكارگه‌يشتۆته ئه‌وه‌ی كه گه‌نجانێك هه‌ن تووشی زينا بوون .!!!!مه‌گه‌ر خواى گه‌وره نافه‌رموێت (( ولا تقربوا زینا)) واته نه‌ك زینا مه‌كه‌ن به‌ڵكو نزیكى زینا مه‌كه‌ونه‌وه)) ده‌ى سوێند به‌خوا سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نج له‌ناو موقه‌دیمه‌كانى زینادا ئێستا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و سات و چركه به‌نرخه‌كانى ته‌مه‌نیان كه ئه‌مانه‌تێكى خوایى یه بۆ كارێكى مه‌زن به‌ئه‌مانه‌ت پێماندراوه كه ئه‌ویش ( عیباده‌ت و عیماره‌ت) ه كه به‌ماناى په‌رستش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دێت به ڕه‌وشت و بلاَوكردنه‌وه‌ى باها به‌رزوو به‌نرخه‌كانى ئیسلام نه‌ك به كۆشك و ته‌لار و پاڵدانه‌وه له بير كردنی ئه‌و هاته‌ى كه نزیكه بێت كه قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و حه‌شرو نه‌شره.! به‌ڵىَ سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نجى كۆمه‌ڵگه مسوڵمان نشینه‌كان ئێستا شه‌ونخونى ئه‌كه‌ن كاته‌كانیان ئه‌به‌خشن له‌پێناو حه‌رام وتن و حه‌رام بینین و ڕه‌فتاری حه‌رام و بيركردنه‌وه‌ی حه‌رام و تێكه‌ڵاوی حه‌رامدا..!
گه‌نجه‌كان ئه‌ى و ئه‌گه‌نجانه‌ى كه ئه‌ژمار ئه‌كڕێن به ئومه‌تى ئیسلام و ئومه‌تی موحه‌مه‌دى نه‌تان بیستووه كاتێك له كۆبوونه‌وه‌كى گه‌وره‌ى جوله‌كانى جیهاندا كه‌سێك قورئانێك ئه‌دڕێنێت و هاوار ئه‌كات ئه‌ڵىَ ئه‌وه ئیسلامم له ناو برد.!! یه‌كێكیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه لێى ڕاده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێ نه‌خێر تۆ ئیسلام ت له ناونه‌برد به‌ڵكو به‌و ڕه‌فتارانه زیاتر تووڕه‌یى ئه‌وانت له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا زۆر تر كرد.. ئێمه ئه‌بێت قورئان نه‌دڕێنین چونكه ئه‌وان ئه‌توانن چاپى بكه‌نه‌وه و وه زیاتر توند و تۆڵ ئه‌بَیت ڕیزه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یان به‌رام به‌رمان به‌ڵكو ئه‌بێت كارێك بكه‌ین ( قورئان له دڵیان‌دا ده‌ربهێنین..!!) به‌ته‌كید توانیان ئه‌و كاره بكه‌ن و به‌زیادیشه‌وه مه‌گه‌رئێستا گه‌نجه‌كانمان هێنده‌ى قسه له‌گه‌ڵ كچ دا ئه‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كچ له‌گه‌ڵ كوڕدا هێنده‌ى خۆى جوان ئه‌كات له به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كدا تا گوگه‌كان و نه‌خۆشه‌كان جوانتر موشتاقى ببن یان كوڕانێك كه له‌جێى ئه‌وه‌ى شه‌ونوێژو زیندووكردنه‌وه‌ى شه‌وه‌كانیان به ئیمانیان سیماى شه‌وان یان بێت هه‌ندێك به‌خه‌وتنى زۆر‌و هه‌ندێك به چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ گازینۆو هه‌ندێك به قسه‌ى پووچ و مه‌جلیس گه‌رم كردن هه‌ندێكیش ئینته‌ر نێت و مۆبایل بۆ حه‌رام وتن و بۆ حه‌رام بینین به‌كار ئه‌هێنن كه ئه‌مه ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه بۆ ئه‌م مه به‌سته به‌كارى ئه‌هێنن نه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى دڵه تاریكه‌كان ڕووناك ئه‌كه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكى له زه‌لكاوى تاوان ڕزگار ئه‌كه‌ن و په‌یامى به‌سوود ئه‌گه‌یه‌نن..!
به‌ڵىَ دووژمنانى خوا لێ ناگه‌ڕێن گه‌نجه‌كانمان دینداربن شه‌وو ڕۆژ ئه‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك به هه‌موو شێوه‌و شێوازێك ڕه‌وشتى به‌رزوو جوانى گه‌نجانى ئومه‌تى ئیسلام تیرۆر ئه‌كه‌ن و وه حه‌لاَڵه‌كان بێ بایه‌خ ئه‌كه‌ن و هه‌موو حه‌رامه‌كانمان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه ته‌نانه‌ت واى لێ هاتووه ئێستا شه‌رعیه‌ت دراوه به گوناه و تاوان وه ئه‌شبینین هه‌موو شوێن و مۆدێل شتێكى پیس و حه‌رام بازاڕى گه‌رمه‌و بینه‌ران و به‌كار هێنه‌ران و جێ به‌جێ كارانى ڕۆژبه‌ڕۆژ له بره‌ودایه به‌لاِم ئه‌فسوو س شوێنه پاكه‌كان كاره چاك و حه‌لاَلَه‌كان ئه‌و شتانه‌ى خوا پێ ى خۆشه بازاریان چۆڵ و كه‌م موشته‌رين ،بشوێنه‌حه‌رامه‌كان جمه‌یان دێت شوێنه‌پاكه‌كانیش كزۆڵ و كڵۆڵ و كه‌وتوون، كتێبه حه‌رامه‌كان شیعر‌و شانامه پیسه كان خوێنه‌رانی زۆره به‌لاَم گه‌ورترین و به‌نرخترین كتێبى مرۆڤایه‌تى له ئادامه‌وه تا خاته‌م كه قورئانه كه‌م خوێنه‌رو كزۆڵ و ماته ...! قسه‌ى كه‌سێكى ناودار جووله‌كه ده‌هێنمه‌وه كه‌ده‌ڵێت كاریگه‌رى (په‌رداخێك عا‌ره‌ق و ئافره‌تێكى ناپۆشته) به‌قه‌ده‌ر كاریگه‌رى سه‌دان تۆپ و فیشه‌ك كه ئه‌ى ته‌قێنین بۆ له ناوبردنى كۆمه‌ڵگه ئیسلامى یه‌كان زیاتره.. جاران خوشكێك كه ده‌چوویه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خوشكێكى ئه‌چووه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بێت له‌هه‌ر ده‌ستێكى پیس و هه‌وایه‌كى ناساز به‌لاَم ئه‌مڕۆ كوفرى عاله‌مى و دوژمنانى خوا كارێك یان كردووه هه‌موو پايه‌كانی ژیانێكى پڕ له ڕه‌وشتیان له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا تێك وپێك داوه‌و هه‌ڵیان ته‌كاندووه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى پێویست ناكات به دواى تاوان و گونهدا بڕۆین و عه‌زیه‌تى بۆ بكێشین به‌ڵكو ئه‌مرۆ هه‌رله‌ڕێى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه بێ ئه‌وه‌ى هیچ په‌روه‌رده‌یه‌ك مان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هه‌بێت ئه‌بینین و ئه‌بیستین به‌هه‌زاران كه‌س له ناو حه‌رامدا گلاون و پێشیان وایه ئه‌مه پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و به‌ده‌ست هێنانی مافی شه‌خسيه..!..!
گه‌نجه‌كان من له‌و ده‌یان نمونه واقیعیه‌ى كه له نزیكه‌وه ئاشناى ئالوده‌بووه‌كانیان بووم ته‌نها یه‌ك نموونه‌ى بچوكتان بۆ ئه‌نووسم و ئه‌ى خه‌مه پێش چاوى ئێوه‌ى به‌رڕێز تاكو هه‌ریه‌كێك له ئێمه له دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و نوسینه‌ى سه‌ره‌وه‌و ئه‌م ڕووداوه به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و هه‌ر خه‌له‌لێك هه‌یه هه‌ر تاوانێك كه ئه‌گه‌رله سه‌ره‌تادايه وه ئه‌گه‌ریش بووه‌ته خوو تیایدا خێرا زوو خۆى ده‌ربازبكات و كۆچێكى حه‌قیقى بكات بۆ مه‌مله‌كه‌تى ئیمان و سه‌رله‌نوىَ په‌یمانى بۆ خوا ژیان و بۆ خوا مردن بداته‌وه به خوای گه‌وره‌و له پاشان خودی خۆی، چونكه دڵنیابین له‌وه‌ى كه ئه‌م دوونیایه هۆڵێكى تاقیكردنه‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر ته‌نها مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك له چاكه‌و له خراپه لێمان ئه‌پرسرێته‌وه‌و ئه‌چینه‌وه به‌رده‌ستى خواى گه‌وره..! ئه‌وكاتیش هیچ دادت نادات په‌شیمانى و گریان..!
به‌ڵێ له‌م ڕۆژانه‌دا گه‌نجێك په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه پاشان داواى ڕه‌قه‌مه‌كه‌مى لێكردم بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یم بۆ باس بكات به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌و خۆتر به‌ڵێ ئه‌وه‌بوو تێلى بۆم كرد هه‌ر به‌ده‌نگى دا دیاربوو كه تووشى كاره‌ساتێك بووه گه‌رووى پڕبوو له گریان و تینوى ده‌لاقه‌یكى ئومێد‌و ده‌روازه‌یه‌كى ڕزگاربوون بوو، به‌ڵێ سه‌ره‌تا ناوى خۆى پێوتم پاشان شوێنى دانیشتنى پاشان پرسیم كه كێشه‌كه‌ى چى یه؟ به‌ڵىَ وتى كاك سه‌ربه‌ست من ئه‌مه‌وێت خۆم بكوژم ،ته‌نانه‌ت چه‌ند حه‌بێكيشم خواردووه..!! ئه‌مه‌وێت له‌م كێشانه ڕزگارم بێت .! به‌ڵێ ئیتر هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌م بۆ ڕوونكرده‌وه كه مردن چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ت ناكات به‌ڵكوو قورسترى ئه‌كات و وه‌ك بۆ ئێره‌ت دۆزه‌خێكت خوڵقاندووه بۆ خۆت له‌و دونیاش سزاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆى ئه‌كوژێت به‌هه‌تاهه‌تایى جێ‌نشین و سوته‌مه‌نى دۆزه‌خه.! به‌ڵێ گه‌نجه‌كان ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه له به‌هارى ته‌مه‌ندان ئه‌ه‌ى ئه‌و خوشك وبرایانه‌ى كه تا ئێستا بیرت نه‌كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یت ..به‌ڵێ ئه‌وه بوو پێم وت كارنامه‌ى ژیانى ڕابردووتم بۆ باس بكه تۆ خه‌ریكى چى بوویت؟ والله ى گریانم بۆ حاڵى گه‌نجه‌كان دێت گریانم بۆ ئه‌وه‌دێت كه چۆن خۆمان هه‌رزان فرۆش كردووه بۆ به‌رنامه پیس و گلاَوه‌كانى جوله‌كه‌و گاور‌و شه‌یتان و دۆسته‌كانى . به‌ڵێ ووتى من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ (30) كچ دا هه‌یه..! ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا ئه‌چمه ده‌ره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م به ته‌له‌فون وه هیچیان نازانن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وى ترم..! گه‌نجه‌كان ئه‌ى ئه‌و كیژانه‌ى بوونه‌ته سووته‌مه‌نى ئه‌م په‌یوه‌ندیه حه‌رامانه ئه‌ى ئه‌و كیژه گه‌نجانه‌ى كه زۆر به‌ساده‌یى كه‌وتوونه‌ته داوى كۆمه‌ڵێك قسه‌ى زه‌ردوو پرته‌قاڵى درۆى كوڕان ..! ئه‌ى ئه‌وكوڕانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى پۆشاكى نیمه‌چه ڕووتى كچانى زانكۆ قوتابخانه‌كان و بازاڕه‌كان بیرێك بكه‌نه‌وه، كیژه‌كانى ئومه‌تى موحه‌مه‌د بالاَپۆشه مۆدێل كاره‌كان بیرێك بكه‌نه‌وه مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر نافه‌رموێت يه‌كێك له نيشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوايی كۆمه‌ڵه ئافره‌تانێك په‌یدا ئه‌بن (( پۆشته‌ش و پۆشته‌ش نین ڕوتن و ڕوتیش نین جلێكى ته‌نكیان له به‌ردایه به‌له‌نجه‌و لار ئه‌ڕۆن قژیان وه‌ك كلكى حوشتر ئه‌به‌ستن ) ئه‌فه‌رموێت نه‌من له‌وانم و نه‌ئه‌وانیش له منن بێ به‌ریم لێیان.! حه‌ز ئه‌كه‌ن ببه‌نه ئه‌هلى دۆزه‌خ ؟ دڵنیام نه‌خێره وه‌لاِمه‌كه‌تان.. ده‌ى ئه‌و پانتۆڵه ته‌سكانه‌ى له به‌رى ئه‌كه‌ن فڕێى بده‌ن ئه‌و قژه‌ى كه حه‌رامه ده‌رخستنى دایبۆشن ئه‌و ڕووخساره‌ی كه ئه‌مانه‌تى خوایه‌و شوێنكاری خوایه ده‌ستكارى مه‌كه با چیتر نه‌بنه نێچیرى كوڕان با چیتر كوڕه گه‌نجه فه‌قیره‌كان كۆچ نه‌كه‌ن به‌ره‌و تاوان به‌هۆى جل و ڕووخسار‌و قسه‌كان‌تانه‌وه..! به‌ڵێ گه‌نجه‌كه وتى عاره‌قیش ئه‌خۆمه‌وه وه نێرگه‌له‌ش ئه‌كێشم وه جگه‌ره‌ش ئه‌خۆم ..!!! به‌ڵێ ئه‌مه یه‌كێكه له قوربانیه‌كانى ئاره‌زوو شه‌یتان و به‌رنامه پیسه‌كانى غه‌رب..َ پێم وت ئێستا بۆ خۆت ئه‌كوژیت ؟َ به‌ڵێ زۆر به حه‌زینى وه‌ڵامى دامه‌وه وتى یه‌كێك له وكچانه‌ى په‌یوه‌ندیم هه‌یه له گه‌ڵیدا ئاشكرابووم و ئێستا ماڵى ئه‌و كچه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنان لێ كردووم.! وتم زینات نه‌كردووه وتى والله زینام له‌گه‌ڵیدا نه‌كردووه به‌لاَم ماچم كردووه‌و قسه‌مان كردووه زۆر پێكه‌وه ..! به‌ڵێ ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى پورێكى ئه‌م كوڕه كه خێزانى كه‌سێكى نزیكى باوكى كچه‌كه‌یه هه‌وڵى ته‌لاَقدانى بدرێت چونكه خزمى ئه‌م كوڕه‌یه له كاتێكدا ئه‌و هیچ گوناهیشى نى یه..! به‌هه‌رحاڵ له كۆتایى دا گه‌نجه‌كان داواتان لێ ئه‌كه‌م كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شى ئیسلام ئێستاش هه‌لى قه‌ره‌بووكردنه‌وه ماوه له به‌رده‌متان واز له‌و په‌یوه‌ندیه حه‌رامانه واز له خواردنى حه‌رام بینینى حه‌رام پۆشاك و روخسار جوانكردنى حه‌رام بهێنن .. ئه‌مڕۆ ژیانه سبه‌ى قه‌برى تاریك و یه‌كه‌م مه‌نزڵى قیامه‌ت و پاشان لێ پرسینه‌وه‌يه... ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت بڕیاربده‌یت هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ خوَت و خواى گه‌وره‌دا بڕیارى یه‌كلایى كه‌ره‌وه بده‌و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى تۆیان كردووه به ئه‌هلى نا مولته‌زیم و وه تووشى حه‌رامیان كردوویت وازیان لێ بهێنه‌وه... بچۆره قامه‌تى ته‌وبه‌و په‌شیمانى یه‌وه تا هه‌میشه له قیام و به‌رزیدا بژى .. بچۆره سه‌ر په‌یژه‌ى نوێژوو تا هه‌مو چركه‌یه‌ك به‌ره‌و مه‌له‌كوتى ئاسمان و ئاسووده‌یى بفڕیت...
ئه‌مه نموونه‌یه‌كى بچووكى ئه‌و سه‌دان گه‌نجه‌بوو كه‌هه‌مان شێوه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان هێنده گه‌وزابن له‌و جه‌وه پیس و حه‌رام ژیانه‌دابیرێك نه‌كه‌نه‌وه بڕیاری ته‌وبه بده‌ن .!
ئێستا نه‌دره‌نگه نه‌زوو
گه‌رگه‌نجیت بڕوا به گوناهى زۆر
ته‌وبه‌ى پیربوونت شه‌وناكاته خۆر
نوسينى : سه‌ربه‌ست محمد
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=SxtcmRfM … re=related[/youtube]
[center]سڵاو ئه‌ندامه‌خۆشه‌ویسـته‌کانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین زۆررر خۆشحال بووم که به بابه‌تێکـــی نوێوه هاتمـه‌وه خزمه‌تی ئێوه‌ی گـــوڵ ئه‌م جاره‌ش بابه‌تێـــکم بۆ ئێوه‌ی گوڵ ئاماده کـــردووه هیوادارم بابه‌تی ئه‌مجـــاره‌م به‌دلێ ئێوه‌ی ئازیــز ۆ خۆشه‌ویستی بێــــت .
♥ ئــــــــایـــــــــا بـــــــــــۆچـــــــــــــی ♥
1-ئایا بۆچی تاکوو که‌سێکی زۆررر خۆشه‌ویستت له ده‌ست نه‌ده‌یت هه‌ست به ئازاروو دووریه‌که‌ی ناکه‌یت
2-ئایا بۆچی تاکوو که‌سێک کۆچی دوایی نه‌کات بیر له مردن ناکه‌یته‌وه
3-ئایا بۆچی تاکوو که‌سێکی خۆشه‌ویستت بێوه‌فانه‌بێت هه‌ست به ئازاروو و بێوه‌فاییه که‌ی ناکه‌یت
4-ئایا بۆچی تا شتێکی گرینگ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت نرخ و گرینگیه‌که‌ی نازانیت
5-ئایا بۆچی تاکوو کێشه‌یه‌کت بۆ دروست نه‌بێت هه ست به کیشه‌کانی که‌سانی ده‌ورو به‌رت ناکه‌یت
6-ئایا بۆچی گرینگی به شتێک ناده‌یت که قازانج ۆ دوا رۆژی تۆی تیایه که له‌ده‌ستت دا ئینجا په‌شیمانی دادت نادات
7-ئایا بۆچی تاکوو هه‌ژار و ده‌ست کورت نه‌بیت هه‌ست به ئازاری هه‌ژاری خه‌لکان ۆ زگی برسیان ناکه‌یت
8-ئایا بۆچی کاتێک که‌سێکی هه‌ژاریت له پرێکا ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت بیر له هه‌ژاری و رابردووی خۆت ناکه‌یته‌وه
9-ئایا بۆچی کاتێک بێوه‌فا ئه‌بیت سۆزۆ خۆشه‌ویستی که‌سانێک له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت بیریان لێ ناکه‌یته‌وه
10-ئایا بۆچی کاتێک که‌سێکی خۆشه‌ویستت گه‌رایه‌وه ڵات له پرێکا هه‌موو شتێکت له یاد ئه‌چێت
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌کانی مه‌کۆی کوردان هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ی منتان به دل بوبێت
نوسـه‌ر ۆ ئاماده‌کــردنی بابــه‌ت::YADGAR YK
سـه‌رچـــــــاوه‌ی مــــه‌کــۆی کــــوردان[/center]
ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م گۆرانیه‌کی کۆنه به‌ڵام زۆر زۆرررریش خۆشه
هه‌میشه سه‌رکه‌توبویت گیانه‌که‌م بژی
براکه‌م لای من کێشه‌ی نیه ڤیدیۆکه
سوپاس خوشکه‌که‌م بژی
زۆرررر سوپاس گوڵه‌کانم بژی
زنيك سواري تةكسيةك دةبيت بة سايةق تةكسيةكة دةليت توخوا ئاكات ليم
بيت يةكةم جارمة سواري تةكسي دةبم.
سايةق تةكسيةكةش دةلي هيج خةمت نةبي خوشكم بةخواي ئةمنيش
لةزيانما يةكةم جارمة ئوتومبيل ليئةخورم
[size=24]سڵاو خۆشه‌ویستان [/size]
[size=16]
لـه‌م بــابــه‌تــه‌دا تــازه‌تــریـن ڤــێــرژنــی گــوگـــڵ ئــێـرثـم بـۆ ئـامـاده‌كــردوون تـاوه‌كــو هه‌موو شـوێـنـێـكـــ لــه‌سـه‌ر زه‌وی بـیـبـیـنـن.
ناو و ڤێرژنی به‌رنامه : Google Earth 6.0
قه‌باره : 14 مێگابایت
[/size]
[size=24]فــه‌رمــوون بــه‌رنـامـه‌كــه لـێـره داگــرن[/size]
چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه
[center]
بــ ـــه‌هیوای ســــــوود وه‌رگــرتن [/center]
ئاماده‌كــردنی : ڕۆنـــاڵــــــRONALDO3ـــــــدۆ
سه‌رچـاوه‌ی مــه‌كـــــــــۆی كـــــــوردان
[center]بـــــــــــــــــــۆ تـــــــــــــــــــۆ
بۆ ئه‌و دڵه پاک‌و سافه‌ت ژینم ئه‌که‌مه قوربانی
بۆ ئازاری شه‌وانی زووت ئه‌بم به مۆم تا به‌یانی
ئه‌سوتێم و ئه‌توێمه‌وه تا ڕووناك که‌م ژووری ته‌نیات
بمکه به لاو لاوی به‌هار بۆ چناری به‌رزی باڵات
بمکه به هه‌ڵگری ڕازت هاوسه‌فه‌ری ڕێگای دوورت
بمکه شازاده‌ی ووڵاتی عه‌شق و وه‌فای بێ سنوورت
نووسینی / سۆز به‌رزنجی[/center]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=AqsSEzwjCS8[/youtube]
به‌سه‌رهاتی کچێکی 23 ساڵان
كچێكى ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵیم, بارى ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆى هه‌ڵس و كه‌وته هه‌رزه‌كانم چونكه بایه‌خم بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌نا, دان ده‌نێم به تاوانه‌كه‌م كه زیاده رِه‌ویم كرد تا له‌ده‌ریایى په‌شیمانى خنكام..
مردنى باوكم بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد له سۆز و ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆم ده‌ربازكه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ ئاگایى یه كه مردنى باوكم دروستى كردبوو.
له رِێگاى ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند كورِو كچێكم ناسى, رِۆژانه جه‌نده‌ها كاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م ده‌كرد, وه زۆرى پێ نه‌چوو گه‌نجێكم ناسى, خه‌ڵكى شارێك بوو نزیك بوو له‌شاره‌كه‌ى خۆمه‌وه.
گفتوگۆ‌و رِاوێژمان زۆر ده‌كرد, هه‌رچه‌ند رِازى نه‌بووم به‌لاَم دواى داواكردنێكى زۆر ژماره‌ى مۆبایله‌كه‌مى لێم وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنى بۆ ده‌كردم وه زۆر داواى چاوپێكه‌وتنى ده‌كرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا رِازى نه‌بووم به‌لاَم بۆم ده‌ركه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه له‌شوێنێَكى گشتى چاومان به‌یه‌كتر كه‌وت, وه پاش ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانمان زۆر بوو.
وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێكى دیم ناسى.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو له‌ماڵپه‌رِه‌كانى ئینته‌رنێت, هه‌رشتێكم نه‌زانیبایه فێرى ده‌كردم.. په‌یوه‌ندىیه‌كانمان زۆربوو و پاشان داواى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى لێ كردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵى ژماره‌كه‌م داپێى و پێكه‌وه رِۆشتینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ى كه له‌نێوان هه‌موو كورِو كچێك رِووده‌دا ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بن له‌نێوان ئێمه‌ش رِووىدا.
ئه‌مه بوو بوو به‌پیشه‌م بێ ئه‌وه‌ى ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم چى به‌خۆم ده‌كه‌م؟! باوه‌رِبكه‌ن نه‌مده‌زانى..
پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل گه‌نجێكى دى, ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونكه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستى كرد له‌گه‌ڵى له‌كاتێكدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى پێشوو به‌براى خۆمم ده‌زانین, هاڵ و هه‌واڵیانم ده‌بیست.. هاوكاریانم ده‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا خوشكه‌كه‌م ئاگادار بوو و پێمى زانى و ئامۆژگارى كردم كه په‌یوه‌ندیم بپچرِێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پآى دا بۆ ئه‌وه‌ى بێ ده‌نگ بێت و به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت.
له‌گه‌ڵ تێپه‌رِبوونى رِۆژگار گه‌نجێكى زۆر باش هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونكه رِێگاى ده‌ربازبوونم بۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به په‌یوه‌ندىیه‌كانم بێنم.. رِازى بووم و نیشان كرام و دواى داوام له‌سێ هاورِێكه‌م كرد كه‌وازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچرِاند له‌گه‌ڵیان.
دوانیان رِازى بوون و وازیان هێنا به‌لاَم گه‌نجى یه‌كه‌م پێى خۆش نه‌بوو كه‌وازم لێ بێنێت, ده‌ستى كرد به‌چاودێرى كردنى ئیمێڵه‌كه‌م, و نامه‌كانى خۆم و ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى تر كه ده‌یاننارد بۆم هه‌مووى چاپ كرد و به‌پۆست ناردى بۆ ماڵه‌وه‌مان, كه چاوم پێیان كه‌وت وه‌خت بوو دڵم بووه‌ستێ و بمرم, به‌په‌له هه‌موویانم سووتاند له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت و خۆشى ده‌وێم چونكه به‌مه بزانێ وازم لێ دێنێت و هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌م گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندىیانه‌م لێى بشارمه‌وه.
ئێستاش له ترسێكى گه‌وره‌دا ده‌ژیم, هه‌ركات گوێم له زه‌نگى ته‌له‌فۆن یان مۆبایل بێت یان كاتێك نامه‌یه‌كم بۆ دێت, ناتوانم به‌خێزانه‌كه‌م بڵێم و هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌وان به‌و په‌یوه‌ندىیه هه‌رزانه‌م هه‌ستیان كردووه.. زۆر ماندووم ئاوات به‌مه‌رگ ده‌خوازم.. هه‌ست ده‌كه‌م شایسته‌ى كاره‌كه‌م نیم كه مامۆستایه. و جێگاى متمانه‌ى خێزانه‌كه‌م نیم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم..
تكاتان لێ ده‌كه‌م چیرۆكه‌كه‌م بلاَوبكه‌نه‌وه تا ببێته په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌و كچانه‌ى كه له‌رِێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵى ناسینى گه‌نج ده‌ده‌ن و به‌دواى گاڵته‌و خۆشى ده‌گه‌رِێن تا ده‌كه‌ونه داوى گورگه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه سایتی به‌هه‌شت
ده‌سته کانت خۆس بێت برا ئازیزه‌که‌م به‌راستی ستایله‌که‌ی زۆر زۆررررر جوانه ره‌نگی ستایله‌که ره‌نگێکی کراوه‌یه زۆر زۆرررریش جوانه
هه‌ر بمێنی سه‌رکه‌توبویت گیانه‌که‌م بژی
swpas gyanakam
سپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]