بابه‌ت: به‌سه‌رهاتی کچێــکی 23 ساڵــان
به‌سه‌رهاتی کچێکی 23 ساڵان
كچێكى ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵیم, بارى ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆى هه‌ڵس و كه‌وته ههرزهكانم چونكه بایه‌خم بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌نا, دان ده‌نێم به تاوانه‌كه‌م كه زیاده رِهویم كرد تا لهدهریایى په‌شیمانى خنكام..
مردنى باوكم بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد له سۆز و ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆم ده‌ربازكه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ ئاگایى یه كه مردنى باوكم دروستى كردبوو.
له رِێگاى ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند كورِو كچێكم ناسى, رِۆژانه جه‌نده‌ها كاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م ده‌كرد, وه زۆرى پێ نه‌چوو گه‌نجێكم ناسى, خه‌ڵكى شارێك بوو نزیك بوو له‌شاره‌كه‌ى خۆمه‌وه.
گفتوگۆ‌و رِاوێژمان زۆر ده‌كرد, هه‌رچه‌ند رِازى نه‌بووم بهلاَم دواى داواكردنێكى زۆر ژماره‌ى مۆبایلهكهمى لێم وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنى بۆ ده‌كردم وه زۆر داواى چاوپێكه‌وتنى ده‌كرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا رِازى نه‌بووم بهلاَم بۆم ده‌ركه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه لهشوێنێَكى گشتى چاومان به‌یه‌كتر كه‌وت, وه پاش ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانمان زۆر بوو.
وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێكى دیم ناسى.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو لهماڵپهرِهكانى ئینته‌رنێت, هه‌رشتێكم نه‌زانیبایه فێرى ده‌كردم.. پهیوهندىیهكانمان زۆربوو و پاشان داواى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى لێ كردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵى ژماره‌كه‌م داپێى و پێكه‌وه رِۆشتینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ى كه له‌نێوان هه‌موو كورِو كچێك رِوودهدا ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بن له‌نێوان ئێمه‌ش رِووىدا.
ئه‌مه بوو بوو بهپیشهم بێ ئه‌وه‌ى ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم چى به‌خۆم ده‌كه‌م؟! باوهرِبكهن نه‌مده‌زانى..
پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل گه‌نجێكى دى, ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونكه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستى كرد له‌گه‌ڵى له‌كاتێكدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى پێشوو به‌براى خۆمم ده‌زانین, هاڵ و هه‌واڵیانم ده‌بیست.. هاوكاریانم ده‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا خوشكه‌كه‌م ئاگادار بوو و پێمى زانى و ئامۆژگارى كردم كه په‌یوه‌ندیم بپچرِێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پآى دا بۆ ئه‌وه‌ى بێ ده‌نگ بێت و به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت.
له‌گه‌ڵ تێپهرِبوونى رِۆژگار گه‌نجێكى زۆر باش هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونكه رِێگاى ده‌ربازبوونم بۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به پهیوهندىیهكانم بێنم.. رِازى بووم و نیشان كرام و دواى داوام له‌سێ هاورِێكهم كرد كهوازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچرِاند له‌گه‌ڵیان.
دوانیان رِازى بوون و وازیان هێنا بهلاَم گه‌نجى یه‌كه‌م پێى خۆش نه‌بوو كهوازم لێ بێنێت, ده‌ستى كرد به‌چاودێرى كردنى ئیمێڵه‌كه‌م, و نامه‌كانى خۆم و ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى تر كه ده‌یاننارد بۆم هه‌مووى چاپ كرد و به‌پۆست ناردى بۆ ماڵه‌وه‌مان, كه چاوم پێیان كه‌وت وه‌خت بوو دڵم بووه‌ستێ و بمرم, به‌په‌له هه‌موویانم سووتاند له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت و خۆشى ده‌وێم چونكه به‌مه بزانێ وازم لێ دێنێت و هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌م گه‌ر ئه‌و پهیوهندىیانهم لێى بشارمه‌وه.
ئێستاش له ترسێكى گه‌وره‌دا ده‌ژیم, هه‌ركات گوێم له زه‌نگى ته‌له‌فۆن یان مۆبایل بێت یان كاتێك نامه‌یه‌كم بۆ دێت, ناتوانم به‌خێزانه‌كه‌م بڵێم و هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌وان به‌و په‌یوه‌ندىیه ههرزانهم هه‌ستیان كردووه.. زۆر ماندووم ئاوات به‌مه‌رگ ده‌خوازم.. هه‌ست ده‌كه‌م شایسته‌ى كاره‌كه‌م نیم كه مامۆستایه. و جێگاى متمانه‌ى خێزانه‌كه‌م نیم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم..
تكاتان لێ ده‌كه‌م چیرۆكه‌كه‌م بلاَوبكهنهوه تا ببێته په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌و كچانه‌ى كه لهرِێگهى ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵى ناسینى گه‌نج ده‌ده‌ن و به‌دواى گاڵته‌و خۆشى دهگهرِێن تا ده‌كه‌ونه داوى گورگه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه سایتی به‌هه‌شت