تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
بابهته چالاكهكان بابهته بێ وهڵامهكان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
ههڵبژاردنهكانی گهڕان (پهڕهی 14 له 15)
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
[چۆنێتێ نوێژی جەژن]
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە، تەواون بە بێ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد صلى الله عليه وسلم.
دووەم: یەكەم ڕكات دەست پێ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی دەرچوون بۆ ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.
سێ یەم: بە(صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كەوا لەگەڵ (تەكبیرەكانی) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە.
ئیمامی (البغوی) دەفەرمووێت: ئەمە ووتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابەو پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕكاتی یەكەم حەوت (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی دەست كردن بە نوێژ، وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
چوارەم: كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد دەستی بەخوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] ی لەڕكاتێكدا دەخوێندو لەڕكاتەكەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] و [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند.
پێنجەم: هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات.
[سوننەت و ئادابەكانی جەژن]
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵا بكات.
[سەرپێچیەكانی جەژن]
1ـ نەكردنی نوێژی بەیانی، پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە، لەكاتێكدا دوو نوێژی جیاوازن و لە دوو كاتی جیاواز ئەنجام ئەدرێن.
2 ـ دوا كەوتنی هەندێك خەڵك لە نوێژی جەژن بەهۆی ئەوەی نوێژی جەژن بە سوننەت ئەزانن. لەكاتێكدا واجبە، هەرەك ئیمامی (الشوكانی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: نوێژی جەژن واجبە چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لەجەژنەكاندا، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لەجەژنەكاندا، وەفەرمانی بەخەڵكی كردووە بەگشتی كەدەرچن بۆ نوێژ كردن تەنانەت ئافرەتانیش.
3 ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت پەروەردگاریش دەفەموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ]
واتە: ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لە نوێژەكانیان غافڵ و بێ ئاگان و لەكاتی خۆیدا نایكەن.
4 ـ هەندێ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕان، كارێكیش گەورە تاوان بێت ئیتر چ جوانیەكی هەیە ؟! پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: پێچەوانەی هاوەڵ بڕیاردەران ببنەوە و شواربتان سوك بكەنەوە و ڕیشیشتان بهێڵنەوە.
5 ـ بەكارهێنانی بۆنی خۆش و عەتر و گوڵاو لەلایەن ئافرەتانەوە چ لەماڵ بەمەبەستی پێشوازی كردن لە میوان یان بە مەبەستی دەرچوون بۆ ماڵی خزم و دۆست و پیاسە كردنی باخچە و شوێنە گشتیەكان لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕ ببێت ئەوا وەك تاوانی داوێن پیسی وایە.
6 ـ وازهێنانی ئافرەتان لە پۆشاكی شەرعی و گەڕانەوەیان بۆ سەر جلی ناشەرعی و تەسك نیوە ڕوت لەبەر كردن بەبیانوی خۆشی جەژن و پێشوازی كردن لە میوان یان دەرچونیان لەماڵ بەبێ كارێكی پێویست خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] واتە: جوانی و خشڵی خۆیان دەرنەخەن لە ئاست نامەحرەم جگە لەوەی لێی دەرئەكەوێ (واتە: تەنها هەردوو دەست و دەم و چاویان) و با سەرپۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر گەردن و سنگیانیشدا تا سنگ و بەرۆكیان دەر نەكەوێ. بۆیە دەبێ ئافرەتان خۆیان بپارێزن لە خۆ ڕازاندنەوەی ناشەرعی و بەكارهێنانی مكیاج و كەرەستەی خۆ جوانكردنەوە و جلی ناشەرعی.
7 ـ تەوقە كردنی ئافەرتان و پیاوان لەگەڵ یەكتر بەهەمان شێوە كوڕان و كچانی باڵغ بوو بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەبیانوی دڵپاكی و خزمایەتی، پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ئەگەر مێخێكی ئاسنین لەسەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت.
7 ـ چاو نەپاراستن لە ئاست نامەحرەم و تێڕوانینی حەرام، لەكاتێكدا خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] واتە: بە ژنانی باوەڕدار بڵێ: با چاویان دابخەن لە تەماشاكردنی نامەحرەم. بە هەمان شێوە بۆ پیاوانیش ئەفەرموێ: [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] واتە: بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: چاو دابخەن لە ئاست تەماشاكردنی ژنانی نامەحرەم. (نظر) كردنیش جۆرێكە لە جۆرەكانی زینا كردن هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: زینا كردنی چاوەكانیش بریتیە لە تەماشاكردنی نامەحرەم. وە هەندێك لە هاوڕێكانی (سفیان الثوري) یش فەرمویانە: ڕۆژی جەژن لەگەڵ سوفیان دەرچووین پێی وتین: یەكەم شتێك لەم ڕۆژەماندا لەسەرمانە ئەنجامی بدەین چاو داگرتنە لەئاست نامەحرەمدا.
8 ـ یاری كردن بە تەرەقە و هاوشێوەكانی: ئەمەش ئەبێتە هۆی ترساندن و ڕاچەڵەكاندنی موسوڵمانان پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: دروست و ڕەوا نیە بۆ هیچ موسڵمانێك موسوڵمانی تر بتۆقێنێت.
9 ـ تایبەت كردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن هەندێ خەڵكی بێ ئاگا بەسەردان كردنی گۆڕستان و تازەكردنەوەی تەعزیە و یادكردنەوەی مردوو بە گریان و ناسزاییەكی زۆر و بەشێوەیەكی ناشەرعی.
[بیدعەكانی نوێژی جەژن]
1: تەكبیر كردن بە كۆمەڵ لەناو مزگەوت: ئەمەش تاوانە چونكە بیدعەیەكە نە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەو شێوەیە كردویەتی و نە هاوەڵە بەڕێزەكانیشی، چونكە جێگیر بووە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان كە لە ماڵ دەردەچوو بۆ خۆی بەتەنها الله ئەكبەری دەكرد هەتــا دەگەیشتە نوێژگە (مصلی) وە هەتا نوێژی تەواو دەكرد، كە نوێژی تەواو بكردایە (الله أكبر) ی نەدەكرد.
2: جگە لە (تحیە المسجد) نوێژی سوننەت لە پێش و پاشی نوێژی جەژن نیە: عبدالله بن عباس رضي الله عنه ئەفەرموێ: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتی كرد نەلەپێش و نە لەپاشی نوێژی تری نەكرد.
(ابن القیم) ئەفەرموێ: نە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و نەهاوەڵان رضي الله عنهم كە بگەیشتنایەتە نوێژگە (مصلی) نوێژیان نە ئەكرد نەلە پێش و نەلە پاش نوێژی جەژن. (ابن حجر) ئەفەرموێ: دەست كەوتوو سەرئەنجام ئەوەیە كە نوێژی جەژن هیچ سوننەتێك نە لەپێش و نە لەپاش جێگیر نەبووە.
3: بانگ و قامەت كردن و وتنی (الصلاە جامعە) لە نوێژی جەژن بیدعەیە: لە (جابری كوڕی سەمورە) ەوە رضي الله عنه دەفەرمووێت: لە هەردوو جەژندا زیاد لەجارێك و دووجار بەبێ بانگ وقامەت نوێژم لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كردوە. ابن عباس وجابر رضي الله عنه: فەرموویانە: لەجەژنی ڕەمەزان و قورباندا بانگ نەدەدرا. (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر بگەیشتایەتە نوێژگە (مصلی) نوێژی دەكرد بەبێ بانگ وقامەت، وەنەیشووتراوە (الصلاە جامعە) سوننەت وایە هیچ لەمانە نەوترێت.
4: دەست بەرزكردنەوە لە تەكبیرەكانی نوێژی جەژن بیدعەیە: چونكە بە (صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوەصلى الله عليه وسلم كەوا دەست بەرز بكاتەوە لەگەڵ (تكبیرە) كانی نوێژی جەژن.
[كۆتایی]
ماوەتەوە بڵێم ئەگەر وویستت داب و نەریت و ڕەوشتی هەر میلەتێك بزانیت ئەوا چاو ببڕە جەژنەكانیان، وە هەندێك لەزانایان سەبارەت بە هەڵە تێگەیشتنەی خەڵكی لە جەژن فەرموویانە: ((ئەگەر ئەو خەڵكە پێشوەخت خوای پەروەردگار پێی ڕاگەیاندوون كە ڕۆژوو و تەراویحی لێ وەرگرتوون ئەوا دەبوایە لەڕۆژانی جەژن دا سەرقاڵی شوكرانە بژێری بن كە خوای پەروەردگار پەرستشەكانی لێ وەرگرتوون. وە ئەگەر لەوە دەترسن كە پەرستشەكانیان لێ وەرنەگیرا بێ ئەوا دەبێت زیاتر و زیاترسەرقاڵی پاڕانەوە بن بۆ وەرگیرانی پەرەستشەكانیان)).
وە یەكێك لە پیاو چاكانیش لە ڕۆژی جەژندا بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕی بینی سەرقاڵی خۆشی و چەنەبازین ئەویش پێی وتن ئەگەر ئێوە لە ڕەمەزاندا چاكەتان كردبێت ئەوا بەم شێوەیە شوكرانە بژێری ئەو چاكەیە ناكرێت كە پەروەردگار لەگەڵتانا كردویەتی، وەئەگەر لەڕەمەزاندا خراپەتان كردبێت ئەوا ئەم شێوە كردەوانە ڕەفتاری كەسێك نیە كە خراپەی بەرامبەر بە پەروەردگار كردبێت.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.
ئةرئ برا ئةو شتانةى جةنابت دةيان نووسي لةم جؤرة جيرؤكانة ئةصل وئةساسي هةية؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم
زيان بريتيية لةو كاتةى كةئيمةى مرؤف تييدا دةزين جا ئةمةش خواى كةورة بؤمانى ديارى كردووة هةر لةبةر ئةمةش ئةم بابةتةت ئةنوسم ببيتة ئاكادارييةك بؤ هةموو ئةندامان ان شاءالله سود مةند دةبن .
كاتيك كةمرؤف دةكاتة تةمةنيكى تةواو كة ئيستا ئيمةى تيداين واتا جاكة و خرابةى خؤمانى تيدا جيا دةكةينةوة كرنكة ئامانجى خؤمان ببكين نةك تةعةصوب و خؤشةويستى بؤ يةكيك ريرةوى زيانمان بكؤريت.
ئيسلام ئةو بةرنامة جوانةية كة كةلى ئيمةى تيدا بةيوةستةو موسلما نين ئةوةش شوكرانة بزيرى دةويت لةسةرةتاى هةموو دوعايةك وة ئيسلام بريتيية لة تةسليم بوونى مرؤف بةم ئاينة بةلام بةداخةوة ئةمرؤ سةيرى ولاتى موسلمانان دةكةين وةك و بيويست تةسليم نةبوونة وة جؤرةها كوناه و تاوان ئةكةن دةلين ئيسلام كةى وةها بووة بؤ نموونة شيعرو وينة يةكيكة لةم نموونانة كاتيك كةسيك شيعريك دةنووسيت جوان نية بةسةر بةزن و بالاى ئافرةتيك يان سيفةتى كةسيك دا هةلبليت جا ئةندامانيش دةست خؤشي لئ ئةكةن بئ ئةوةى بزانين ماناو واتاكةى جية ياخود وينة دانان لةم يانةية جةندةها كةس خؤى بةبابةتى ئاينيةوة مةشغول كردووة كةجى وينةى ئافرةتى داناوة ئةندامانيش دةست خؤشي لئ دةكةن بةبئ ئةوةى بزانن ئةم وينةية حةرامة بةكورتى دةيليم با هةموومان ئةمر بةجاكةو نةهى لةخرابة بكةين كة جيهادى سةردةمة وة با لةحةرام و حةلال بكةين و جييان بكةينةوة بةبئ ئةوةى خؤشةويستيمان بؤ هيج كةسيك هةبيت.
والحمدالله رب العالمين.
mamustae barez atwane lam yana jowana payamek bkaytawa
inja atwanin qsa la sar hamo shtek bkayn
ranga zor baman sude le war bgrenn
mn mamnune janabmt
باشة بمبورة بةهةلة لةمن نةكةيت تةنها ويستم هةنديك شتت بئ بليم كةلةيانة ناكريت بيليم وا بزانم بةيامى تايبةتيش نةماوة ئةكةر نا بؤم دةناردى كةردنم ئازا كة تؤ بةريزى من يش مامؤستا نيم تةنها قوتابيم مامؤستايةتى ئاستى بةرزة منيش خؤم لةم ئاستة نابينمةوة بةهةر حال ريزت هةية جةنابت قسةكانم دلكرانيان نةكردووى ان شاءالله.
هيوادام ئةو تةوبةية تةوبةيةكى نةسوح بيت بةلام تا لةزيان ماوى رةش بين مةبة كةش بين بة بةرامبةر خواى كةورة بةمةرجيك بصولحئ ي بؤي تا سةر .
وتةكانى جوانة هيوادارم خةلك وةها بن و ئيشى بئ بكةن.
بةريز مريةم من جؤن دةتوانم لةدةرةوةى ئةم يانةية قسة لةكةل جةنابت بكةم دةميكة حةز دةكةم بمبوورة دةتوانى ئيميليكةتةك بؤ بنيرى؟تا لةوئ ئةم بابةتة تاوتوئ بكةين؟.
سلام عليكم ؟بمبوورن دةستةى بةريوةبةرانى يانة ئةم جارةش رةخنةم هةية براكانم بةراستى ئةو بانةرة كةسايةتى يانةكةى تيك داوة جونكة وينةى كجى تيداية لةكةل كوريك دةستيان لةملى يةك كردووة بةراستى شتى سةيرتريش من بيم واية وينةكان لاببريت بةزووترين كات بةداوى ليبوردنةوة يانةكةمان بةرة بةرة سيمايةكى مويلمانانة وةردةكريت بةناةبيتة يانةى خؤشةويستى و دلدارى تكاية بيكؤرن.
كةردةنم ئازا كةن.
داواكردن لە غەیری خوا دوو جۆرە:
[جۆری یەكەمی داواكردن لە غەیری خوا:]
داوای شتێك لەغەیری (الله) بكات كە تەنها لەدەسەڵاتی (الله) دابێت وەك داوای شیفای نەخۆشی لە یەكێك بكات یا داوای منداڵ بونی لێ بكات، وەیاخود داوا لە شەخصێكی غایب و نا ئامادە بكات، بۆ نمونە هاوار بكاتە شەخصێكی دور لەشاری خۆی یا كەسێكی مردو.
ئەم جۆرە داواكاریانە لە غەیری خوا شەریك و هاوەڵ دانانە بۆی لەوەدا كە ئیعتیقادی وای بەو كەسە داوا لێ كراوە هەیە كە توانای وەڵامدانەوەی هەیە لەوشتانەدا كە تەنها لەتوانای خوادان، وە ئیعتیقادی وایە كە لەدوریشەوە وە بەمردوییش داواكاریەكەی دەبیستێت و توانای وەڵام دانەوەشی هەیە ـ پەنا بەخواـ ئەمە شیركی گەورەیە لە چەند لایەنێكەوە:
(1) لەلایەنی ئیعتیقاددا.
(2) وەهەروەها لەلایەنی داوا لێ كردن و پەرستن وپشت پێبەستنیشدا.
(3) وە هەروەها لەلایەنی تەشبیە كردن و چواندنیشی بەپەروەردگار لە سیفاتەكانی بیستن و وەڵامدانەوە و بەهاناهاتن !.
وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی كە ئەم جۆرە داواكاریە شیركی گەورەیە چەندەها ئایەتی قورئانە وەك:
(1) [وَإِذَا مَسَّ الْأِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيباً إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِنْ قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَاداً لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِهِ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلاً إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ] (الزمر:8).
واتە: موشریكەكان كاتێك كەلێیان قەومابا یا كەوتبانە تەنگانەو ناڕەحەتیەكەوە ئەو بەتەنها هاواریان دەكردە الله و دەگەڕانەوە بۆ لای ئەو چونكە دەیان زانی كە تەنها ئەو توانای لادانی ئەو ناڕەحەتییەی هەیە بۆیە بەتەنها داوای بەفریاكەوتنیان لەودەكرد.
بەڵام دوای ئەوە كە ڕزگاری دەكردن و لە ناڕەحەتییەوە دەیهێنانە خۆشی و ئاسودەییوە ئەو پەروەردگارەیان لە بیر دەچوو كە لەتەنگانەدا هاواریان دەكردێو بەفریایان دەهات. بۆ یە ئەم جار هاواریان دەكردە غەیری خواو وێنەو شەریكیان بۆ دادەنا لە داواو هاوار لێكردندا.بۆ ئەوەی خەڵكیش گومڕا بكەن هەروەك چۆن خۆیان گومڕا بوون.
خوای گەورەش بەهەڕەشە فەرمووی: بەو جۆرە موشریكە سپڵانە بفەرموو: ڕابوێرن بەكوفرو شیرك و گومڕاییەكەتان كەمێك، لەو ژیانە كورتەی دنیادا وەبزانن كە ئێوە ئەهلی ئاگری دۆزەخن ئەوێ شوێنتانە و ڕابواردنی دونیاتان لەیاد دەباتەوە.
كەواتە لەم ئایەتەدا پەروەردگار هاوار كردنە غەیری خۆی بە شەریك و هاوەڵ دانان دانا كە فەرمووی (وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَادا) وەبەكوفری دانا كە فەرمووی (تمتع بكفرك) وەبە ئەهلی ئاگری دانان فەرمووی (إنك من أصحاب النار). واتە: تۆ لە دۆست و هاوەڵە بەردەوامەكانی ئاگری.
2- [ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ] [العنكبوت:65] .
3- [ وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ] [الروم:33] .
4- [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ إِنْتَدْعُوهُمْ لا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ] (فاطر:13-14).
5- [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ.وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ] (الأحقاف:6).
واتە: كێ گومڕاترە لەو كەسەی لە غەیری خوا هاوار دەكاتە ئەوانەی كە وەڵامی هاوارەكەی نادەنەوە و بێ ئاگاشن لە هاوارو داواكەی. وە كاتێكیش خەڵكی كۆكرانەوە لە ڕۆژی دوایی دەبن بە دوژمنیان. وە بێ باوەڕ دەبن بەو بەندایەتییەی بۆیان دەكردن و، بەو هاوارەی كە دەیان كردنێ.
كەواتە دوعا بە هەردوو ماناكەیەوە تەنها حەقی ئەو پەروەردگارەیە كە دروست كارمانەو ڕزق و ڕۆزیمان دەدات و ژیان و مردن و خۆشی و ناخۆشی و سودو قازانج و بەهەشت و دۆزەخی بەدەستەو، بیسەری هەموو داواكاریەكە و بەتوانایە لەسەر ئەنجامدان و وەڵام دانەوەی هەموو داخوازیەك و داواكاریەك. وە ئەوەی بیەوێت هەر ئەوە دەبێت و ئەوەش نەیەوێت ببێت كەس ناتوانێت بیهێنێت..ئەو زاتە بەتوانایە پەروەردگارەش تەنها (الله) یە كە تەنهایەو شەریكی نییە (الله أحد) و جێگای ڕازو نیازو ئومێدە (الله الصمد)، وە وێنەو هاوشێوەی نیە (ولم یكن له كفواً احد).
[جۆری دووەمی داواكردن لە غەیری خوا]
ئەم جۆرەیان داواكردنی شتێكە كە لە توانای مرۆڤدا هەیە لە كەسێكی زیندوی ئامادەو مەوجود. بۆ نمونە داوا لەهاوڕێیەكی دەكات بارێكی لەگەڵ باركات یا ڕێگایەكت نیشان بدات، یا وەڵامی پرسیارت بداتەوەو یا یارمەتییەكت بدا یا…هتد ئەم جۆرەیان دروستەو گوناح نیە.
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.
بارك الله فيك برام بةراستى جوانت باس كردووة من كتيبيكم لاية فةتواى 116 زاناى تيداية كة جكةرة حةرامة ئةوةش بؤ ئةو كةسانةى دةلين جكةرة مةكروهة يان دةلين بؤ هةندةك مةلا دةيكيشن.
من داواى ليبوردن دةكةم من جاريك لةمالى كاك سةرهةنك بووم بيم برام بائةوةندة رةنكى سايتةكةت مةكؤرة جونكة بةرةئي من شتةكة ناشيرن و سووك دةبيت بةلام بةكوئ نةكردم وةلةو كاتةوة نزيكةى 3-4رةنكى كؤريوة ئةوة بؤ جونى خؤمة بةلام بيم باشترة ئةكةر هةموو سالي جاريك لاتان زؤرة ئةوة 6 مانك جاريك بيكؤرن سايتةكةمان وةزنى زياتر دةبيت.بشمورن.
جزاك الله خيرا بةراستى دةست خؤشيت لئ دةكةم منيش هةست بةماندووبوونى جةنابت دةكةم بةلام حةز دةكةم تيبينيةك بدةم بئ ئةوةى دلكران بببي لةبةرئةوةى ئةوة حةقيكة و دةبيت بكوتريت وشةى (سيدنا) بةكار مةهينة تةنانةت لةبيشةوةى ناوى بيغةمبةرى خؤشمان صلى الله عليه وسلم جونكة بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم كةصةحابةى فيرى صةلاوات ليدان كرد لةسةر خؤى بئ نةوتن سيدنا بةكاربينن(اللهم صلى على محمد وعلى ال محمد)ئةوهاى فير كردون جابؤية ئةم وشةية والله العلم بؤ خواى كةورة بةكارديت؟بةلام بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم حةديسيشى هةية كةدةليت (انا سيد بنى ادم فى يوم القيامة) بةلام زانايان دةفةرموون ئةوة بؤ رؤزى قيامةتة نةك بؤ دونيا بارك الله فيك بابةتةك زؤر جوانة كةردنم ئازاكة.
بارك الله فيك بةدلمة دوعاء كرنكة بةتايبةتى بؤ دايك.
جزاك الله بةهيواى ئيش بئ كردن لةلايةن ئافرةتانةوة.
هاهاهااها دةستت خؤش بيت بةلام ناوةرؤكةكةى لةبةرزةوةندى كؤرةكة برام خيرة.؟
بارك الله فيكم بؤ هةموو ئةندامان تكاية بيخويننةوة بةراستى ئةو كيشةمان هةية سويند خواردن بةغةيرى خواى كةورة.
1- سوێند خواردن بەغەیری خوا بەمەرجێك مەبەستی ئەوە نەبێت كە ئەو كەسەی یا ئەوشتەی سوێندی پێ خوارد گەورەو مەزن و پیرۆز بێت وەكو خوا؛ ئەگینا دەبێت بە شیركی گەورە.
2- وتنی (أحكم الحاكمین) و (قاضی القضاة)(شاهنشاه) بەحاكمێك جگە لەالله.
3- ناونان بە (عبدالنبی) و (عبدالرسول).
4- وتنی خوا بیەوێت وتۆ بتەوێت! (ما شاو الله وشئت)! (لەپەنای خواو تۆدا)!. (لە سایەی خواو سەری تۆدا)!. (لە خواو ئێوە بەزیاد بێت)!. (خواو پێغەمبەر بتپارێزن)!. (بەناوی خواو پێغەمبەر)!. (بەیارمەتی خواو پێغەمبەر)!.
وە لە چەند حەدیسێكدا هاتوە كە :
(1) عن قُتَیْلە بنت صفیّ امراە من جهینە قالت: (إن حبرا جاء إلی النبی rفقال: إنكم تشركون! تقولون: ما شاء الله وشئت، وتقولون: والكعبە، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم
قولوا ما شاء الله ثم شئت، وقولوا: ورب الكعبە)( ).
واتە: ئافرەتێكی جوهەینە كە ناوی قوتەیلەی كچی صەیفی یە ڕەزای خوای لێ بێ وتی: زانایەكی جولەكە هاتە لای پێغەمبەر وە وتی: (ئێوە شەریك و هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن؛ دەڵێن: خوا بیەوێت و تۆ بتەوێت (وەیا دەڵێن: خوا حەز كات و تۆش حەز كەیت)).
وە پێغەمبەرr فەرموی: بڵێن: ئەگەر خوا حەزكات و لە پاشان تۆش حەز كەیت. وە بڵێن :سوێند بە پەروەردگاری كەعبە.
(2) عن الطفيل بن سخبرة أخي عائيشة لأمها: ((أنه رأى فيما يرى النائم، كأنه مرّ برهط من اليهود فقال: من أنتم ؟ قالوا نحن اليهود.
قال: إنكم أنتم القوم لولا أنكم تزعمون أن عزيرا ابن الله فقالت اليهود: وأنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء وشاء محمد!
ثم مر برهط من النصاري، فقال من أنتم؟ قالوا: نحن النصارى.
فقال: إنكم أنتم القوم، لولا أنكم تقولون: المسيح ابن الله!
قالوا: وإنكم أنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء الله و ما شاء محمد.
فلما أصبح أخبر من أخبر، ثم أتى النبي r فأخبره فقال :هل أخبرت بها أحدا ؟
قال: نعم. فلما صلوا خطبهم، فمحمد الله،وأثنى عليه، ثم قال:
(إن طفيلا رأى رؤيا، فأخبر بها من أخبر منكم، وإنكم كنتم تقولون كلمة كان يمنعني الحياء منكم أن أنهاكم عنها؛ قال: ((ألا تقولوا: ما شاء الله وما شاء محمد))( )
[فقولوا: ماشاء الله ثم شاء محمد]( )
واتە: یەكێ لە هاوەڵانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بە ناوی طوفەیل كە دایك برای عائیشەیە ڕەزای خوایان لێ بێت. لە خەونیدا وای بینی كە بەلای كۆمەڵێك لە جولەكەدا ڕۆیشت، وەپێی وتن: ئیوە كێن ؟ وتیان: ئێمە: جولەكەین. ئەویش پێی وتن: ئێوەن قەومێكی باش ئەگەر ئەو گومان و بیرو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن: پێغەمبەر عوزیر كوڕی خوایە :
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومێكی باش ئەگەر نەتان وتبا: خوا حەزكات و محمد حەزكات .
لەپاشان بەلای كۆمەڵێك لە گاورەكاندا ڕۆیشت وە وتی: ئێوە كێن ؟. وتیان: ئێمە گاورین (نصاری) ئەویش پێی وتن: ئێوەن گەلێكی باش ئەگەر ئەو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن عیسی كوڕی خوایە!
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومی باشن ئەگەر نەتان وتبایە: خوا حەزكات و محمد حەزكات !
وەكە (گفیل) بەیانی كردەوە خەونەكەی لای هەندێ كەس باس كرد. ودوایی هاتە لای پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم وە خەونەكەی بۆ گێڕایەوە.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی:
ئایا بەكەست راگەیاندووە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەویش كاتێك نوێژیان كرد وتاری بۆ خەڵكەكەدا بەم شێوەیە كە سەرەتا حەمدو سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كردوو دوایی فەرموی:
بەڕاستی (طوفەیل) خەونێكی بینیوە. وە بەهەندێكتانی ڕاگەیاندوە. وە ئێوە لە ڕابردوودا قسەیەكتان دەكرد و وشەیەكتان بەكار دەهێنا كە من ڕقم لێی بوو بەڵام لەشەرمی ئێوە نەمدەتوانی لێتان قەدەغە بكەم و بە ڕووتاندا بدەم كە وشەیەكی خراپ دەڵێن.
بەڵام ئەوە ئێستا پێتان دەڵێم:
مەڵێن: خوا حەزكات و محمد حەزكات. بەڵكو بڵێن: خوا حەزكات لە پاشان محمد))
واتە ناوی من لەگەڵ خوا بەیەكەوە كۆمەكەنەوەو یەكسان مەكەن، چونكە ئەوە شیركە. بەڵكو ئەگەر ناوی منتان هێنا ئەوە لە دوای ناوی خوا بڵێن لەپاشان محمد.
(3) عن ابن عباس قال: جاء رجل إلى النبي r فراجعه في بعض الكلام، فقال: ما شاء الله وشئت!.
فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم أجعلتني مع الله عدلا ؟! (وفي لفظ: نِدّا ؟!).لا؛ بل ما شاء الله وحده)( ).
واتە: (عبدالله)ی كوڕی عەباسt فەرمووی: پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلموە هەندێ دوا لەگەڵیداو وتی: خوا حەزكات و تۆ حەزكەیت. پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
ئەوە تۆ منت كردە هاوەڵ و یەكسان و شەریكی ؟!
نەخێر جارێكی تر وا نەڵێیت بەڵكو بڵێ: گەر خوا حەزكات بەتەنها).
چونكە هەر شتێك خوا بیەوێت هەر ئەوە دەبێت؛ ئێمە بمانەوێت یان نا!!.
كەواتە ئێمە شیاوی ئەوە نین ناومان بخرێتە پاڵ ناوی خوا لەم شتانەدا یا خود بكرێینە شەریكی ئەو.
لةسايتى ئامؤزكارى وةركيراوة.
کاك تهوحید پێویست بهبهلگه ناکا بۆ ئهوهی لێی دلنیا بی چونکه شته راسته
وه بۆ ئهوهی دهم و چاوه رهشهکهی ئهم کابرایهت بۆ دهرکهوێ برۆ رۆژنامهکهی بخوێنهوه بهناوی ( چاودێر )
ئهوکات دهزانن چ کابرایهکه و چ سوکه.
بارك الله فيك برام بةهةلة لةمن تينةكةى من تةنها دةليم دلنيا بم باشترة بؤ خؤم برا خوانةخواستة نةم وتووة جةنابت خةلةلت هةية براكةم دةستت خؤش بيت كةردنم ئازاكة.
(بهڵام لێت ناشارمهوه زۆر سهرسامم به هونهرمهندی مصری تامر حسنی)
بارك الله فيك بؤ راست كؤييةكةت بةلام زؤر خرابة ئاكادرى خؤت بة سةرسام بوون باش نية.
هةر كةسيك لة كوردستان و جيهان ج ئينيكة كيشة نية لةلاى خواى بةروةردكار بةلام وةستان بةرامبةر ئيسلام و قسةى ناشيرين كردن بةرامبةر ئيسلام جكة لة لةناو جوونى كةسةكة بة روو رةشي هيجى تئ ناكةويتةوة بةهةر حال من لةبرياردان عةجةلةناكةم تا بةكرتةى فيديؤيي شتةكان دةبينم يان سةرجاوةيةكى روونتر لةم سةرجاوةية با لةولامةكانيشمان بةلةنةكةين.
دةست خؤشي لةم ديمانةية دةكةم وة هيوادارم خواى كةورة كاك سةرهةنك سةركةوتووبكات بةلام بيويستة زياتر هةول بدات بؤ ئةوةى لة لوتكةدا بمينيتةوة جونكة جوونة لوتكة ئاسانة بةلام مانةوةى زةحمةتة ئةكةر جى هةردةم كومانى باشم بةم كؤلجيةمان هةبووة خؤى باشتر دةزانيت بةلام هةنديك هةلةش هةية بيويستة جارةسةرى بؤ بدؤزريتةوة وة ئةوةش بةيوةندى بة خودي خؤى هةيةان شاءالله دةكةريتةوة بةرديدةى جةماوةر بةبةردةوامى.
حةز ناكةم بةهةلة ليم تيبكةى بةلام جاكتر واية خؤت بةشتى بةسودتر خةريك بكةى؟بؤجى كاتةبةنرخةكانى خؤت بةم كابراية بةسةر دةبةى خوا دةزانيت ئةو كابراية كئ ية و جية و عةقيدةو بيرو باوةرى جؤنة؟لةوانةشة كوئ لة كؤرانيةكانى رابكرى بةلام بةداخةوة براكةم ئةو شتة شتةكى خرابةو بيغةمبةرمان دةفةرموئ (صلى الله علية وسلم)(الحشروا من احبه)واتة كيت خؤش بويت لةكةل ئةوى حةشر دةكريت.وةهيوادارم ليم تورة نةبيت.
بارك الله فيكم سوباس بؤ بةيامةكانتان خواى كةورة نيةتمان خالص بكات بؤ خؤي.
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين،أما بعد:
[أ- سودەكانى]
لە ژیاندا مرۆڤ پیویستى بەدوو شتى گرنگ هەیە بۆ ئەوەى بە ئاسودەیى و ئارامى ژیان بەسەر بەرێت،یەكێك لەم دووشتە بۆ لاشەكەیەتى كە بریتى یە لە خواردن، چونكە مرۆڤ به بێ خۆراك دەمرێت و ژیانى نامێنێت.
وە دووەم شتیش بریتى یە لە نیعمەتى ئەمن و ئاسایش و ئارامى و ئاسودەیى، چونكە مرۆڤ هەرچەندە خۆراكى باشیشى هەبێت بەڵام كەلە ژیانێكى پڕمەترسیدا بوو ئەوە ئیسراحەت ناكات و ئاسودە نابێت و سوود لە خۆراكەكەیشى نابینێت و ژیانى بەرەو هەڵدێر و نەمان دەچێت.
وە ئەم دوو پێداویستى یە هى گشت كەسێكە تاك بن یان كۆمەڵ، وە پێویستە هەموو لایەك هەوڵى دابین كردنى ئەم دوو شتە بدەن چ لەسەر ئاستى تاك یاخود دەوڵەت.
وە پێویستە هەموولا هاوكارى یەكترى بكەن بۆ دابینكردنیان بە شێوەیەكى ڕێك وپێك و ڕەوا.
وە پێویستە هەموو لایەك بەرپەرچى ئەو شاڵاوانە بدەنەوە كە ئەمن و ئاسایش تێك دەدەن و فیتنە وئاژاوە وئاشوب دروست دەكەن.
چونكە ئاسایش وئاسودەیى وخێروخۆشى هەمووچاكەكارێكى تێدایە وخراپەكارانیش دەیانەوێت لە ئاوى لێڵدا ڕاو بكەن.
بەڵام پێویستە بە وردى بیربكەینەوە و وردبینەوە و بزانین ئایا هۆكارە سەرەكی یەكانى دەست كەوتنى ئەمن و ئاسایش و ئاسودەیى چین بۆ ئەوەى دەستەبەریان بكەین، وە ئەو هۆكارانەیش كە ئاسایش ناهێڵن چین تا خۆیان لێ بەدوور بگرین.
[ ب- هۆكارەكانى دابینكردنى]
ئیمانیكى ڕاست و تەواو بەخواى پەروەردگار و نێردراوەكەى و كردنى كردەوەى چاك بە گوێرەى قورئان و سوننەت:
بێ گومان ئەم مرۆڤ وبونەوەرە پەروەردگارێكى هەیە كە یاسا و دەستورێكى بۆ داناوەو بە هێز و توانا و بە دەسەڵاتە لەسەر هەموو شتێك و خۆشى و ناخۆشى و مردن و ژیانى ئیمەى بەدەستە.
جا هەركەسێك بیناسێت و باوەڕى پێ بێت و لە ڕێبازەكەى لانەدات و سپڵە نەبێت بەرامبەرى، ئەوە خۆشحاڵ دەبێت، وەك پەروەردگار خۆى فەرموویەتى: [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا] (النور /55)
واتە / خواى گەورە وەعدە وپەیمانى داوە بەوكەسانەى كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەى چاك دەكەن بەوەى كە:
* بیانكاتە جێنیشینى سەر زەوى (واتە دەسەڵات دار دەبن)، هەروەكو چۆن ئەوانەى پێش ئەمانى دەسەڵات دارو جێنیشین كردووە.
* وەئەو دینەیشیان بۆ جێگیرو دامەزراو دەكات كە كارى پێ بكەن و حوكمى پێ بكەن كە خۆى ڕازى بووە لێی بۆیان.
* وەترس ونائاسایشیان بۆدەگۆڕێتەوە بە ئەمن و ئاسایش وئاسودەیى و ئارامى.
بەڵام بەمەرجێك كەبەتاك وتەنها خواى گەورە بپەرستن وهیچ هاوبەشێكى بۆ دانەنێن.
كەواتە یەكێك لە بەرهەمە گرنگەكانى ئیمان و كردەوەى چاك بریتى یە لە ئەمن وئاسودەیى وهێمنى و ئاسایش.
وە لە ئایەتێكى تردا پەروەردگار فەرموویەتى: [ فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ] (البقرة / 38).
واتە / هەركەسێك شوێن ڕێنمایى و بەرنامەى خوا بكەوێت ئەوا نەترسى لە سەرە بۆ داهاتووى وە نەغەم و خەفەتیش دەخوات لە ڕابردووى.
2- هاوبەش دانەنان بۆ خواى گەورە لە پەرستنى دا:
وەكو خواى گەورە دەفەرمێت: [ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ، الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ] (الأنعام /81-82)
واتە / كام لە دوو گروپەكە شایستە ترە بە ئەمن و ئاسایش …. گروپى ئیمانداران یان بێ باوەران ؟ !
بێ گومان ئەوانەى باوەڕیان بە تەنهایەتى خوا هەیە و هاوەڵ و شەریكى بۆ دانانێن ئەوانە ئەمن و ئاسایشیان بۆهەیە و ئەوان ڕێنمایى كراون.
3- بڵاوبوونەوە وسەقامگیربوونى ئیسلام لەناو خەڵكیدا:
وەكو لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیەوسلم) فەرموویەتى: [واللهِ لَيُتِمَّنَّ اللهُ هذا الدينَ – او هذا الامرَ – حَتَّى يَسِيرَ الرَّاكِبُ مِنْ صَنْعَاءَ الى حَضْرَمَوْتَ لايَخافُ الا اللهَ أوالذِّئْبَ على غَنَمِهِ،وَلكِنَّكُمْ تَسْتَعْجِلُون] (رواه البخاري في صحيحه)،(3612 و3852 و6943)
واتە / خواى گەورە ئەم دینە تەواو دەكات (دینى ئیسلام) تەواو سەقامگیر دەبێت تاواى لێ دێت ڕێبوار لە سەنعاوە دەڕوات بۆ (حَضْرَمَوْتَ)لەم هەموو ڕێگا دوورە ترسى هیچى نابێت تەنها ترسى خوانەبێت، وەهەروەها مەگەر مەترسى
گورگى ببێت لەمەڕەكەى بەڵام ئێوە پەلەدەكەن.
كەواتە ئەمن و ئاسایشى تەواو بەندە بە دیندارێتى تەواو و سەقامگیر بوونى تەواوى ئاینى ئیسلام.
وەتاوەكو ئیسلام بەڕاستى وتەواوێتى بڵاوببێتەوە ئەوە ئەمن و ئاسایش زیاتر بڵاودەبێتەوە، وەتاوەكو ئیسلامەتى لاواز بێت لەناو كۆمەڵگادا ئەوا ڕێگرى و كوشتار ودزى وفیتنە و ئاژاوە و ئاشوب بڵاودەبێتەوە و ئاسایش نامێنێت.
[ ج- هۆكارى بەردەوام بوونى]
بەڵام نیعمەتى ئەمن و ئاسایش بەوە زیاد دەكرێت و پارێزگارى لێ دەكرێت كە سوپاسى خوا بكەین و پەرستنى بۆ بكەین، وە بەكوفر و دوورى لەخوا لەدەست دەچێت.
خواى گەورە دەفەرمێت: [لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآَمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ ] (قريش /1-4).. واتە / قورەیش لەسەردەمى نەفامى یاندا بۆ بازرگانى لەزستاندا دەردەچون بۆ یەمەن ولە هاویندا بۆ شام، وە لەو كاتەدا عەرەب دەیاندا بەسەر یەكتردا وماڵى یەكتریان بەتاڵان دەبرد ویەكتریان دەكرد بە كۆیلە،بەڵام ئەم شتانەیان لەگەڵ قورەیشدا نەدەكرد لەبەر ڕێزو پلەو پایەى كەعبەى ماڵى خوا، خواى گەورەیش پێیان دەفەرمێت با پەروەردگارى ئەو كەعبەیە بپەرستن كە بەهۆیەوە پارێزراو بوونە لەدەست درێژى خەڵكانى تر، ئەو پەروەردگارەى كە بەهۆى ئەم دوو كاروانەوە تێریانى كردووە لەبرسێتى یەكى سەخت، وەئەمینیانى كردووە ولەهێمنى وئاسایشدا دەژین وترسى خۆیان وماڵ وسامانیان نى یە بەهۆى كەعبەوە، لەكاتێكدا كەخەڵكانى تر لەترس ودڵەڕاوكێ ونائارامى دا دەژین، هەروەكو چۆن پێشتریش ئەمینیانى كرد لەترسی حەبەشەو فیلەكانیان.
كەواتە پێویستە لە سوپاسى ئەو دوو نیعمەتە گەورەیە بەندایەتى و پەرستنى پاك و تەنها بكەن بۆ پەروەردگارى خاوەن دوو نیعمەتەكە.
بەڵام بە پێچەوانەوە نیعمەتێك كە لە ئاراشدا بێت ومەوجودیش بێت لەدەستمان دەچێت ئەگەر سوپاسى خواى گەورەى لەسەر نەكەین، خواى گەورە دەفەرمێت: [وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آَمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ] (النحل /112)
واتە / خواى گەورە نمونەى دێیەك (مەككە) بۆ خەڵكى مەككە دەهێنێتەوە كە لە ئارامى هێمنى وئاسایشدا دەژیان، وەخواى گەورە ڕۆزى فراوانى دەڕژاند بەسەریاندا لە هەموو شوێنێكەوە،بەڵام كاتێك كوفریان كرد بەبەخششەكانى خواى گەورەو سوپاسگوزاریان نەكرد،خواى گەورە توشى برسێتى وترسێكى زۆرى كردن بەهۆى كردەوەى خراپى خۆیان.
كەواتە سوپاس گوزارى بۆ خواو پابەند بوون بە شەرعەكەى نیعمەتى ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانیمان بۆ دابین دەكات، وە بۆمان پارێزگارى لێ دەكات، بەڵام سپڵە بوون بەرامبەر خوا نیعمەتەكانمان لەدەست دەدات و وەزعمان تێك دەدات(*).
وە بەزەبرى هێزیش ئاسودەیى و ئاسایش بەرپا نابێت كە پیادەكردنى ئیسلامى لەگەڵ نەبێت.
هەڵبەتە مەبەستیش لە ئیسلام ئەو ئیسلامەیە كە پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) وهاوەڵانى لەسەرى بوون، نەك ئیسلامى توندڕەوێتى و حیزبایەتى و ڕەشەكوژى.
یا ئیسلامی خورافێتى و شەخس پەرستى و لاسایى كردنەوەى كوێرانە.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
لةسايتى ئامؤزكارى وةركيراوة.
جزاك الله ئةكةر لةهةموو زيانمان بةكؤل هةليان بكرين ناكا ئةو ماندوو بوونةى بيمانةوة خةريك بوون تا كةورةيان كردين.
دةستت خؤش بيت برام ئةوة سةبةبى نيفاقيشة بةراستى جا تيبينيةك: لةناو كؤمةلكاى ئيمة زؤر بلاوة ئةو جنيو دانة بةلام نازانن ئةوة خةتةرياتةكةيتى.
ان شاءالله زمانمان بة زكرانةوةسةرقال دةكين نةك بة كوتنةوةى كؤراني و كوئ كرتن لييان.
لةسةر ئةم كليلة حةز دةكم شتيك باس بكةم ئةويش ئةوةية::: هةندةك خةلك بةيدا بوون بةهؤى نةشارةزاييان لةدين دةلين نةصرانيةكى(مةسيحى)كى جاكة خواز ياخود جاكة كةر زؤر باشترة لةمةسلمانةكى كوناه بار ئةوةش لةسةر ئةم كليلة كة خواى كةورة بةهةشتيانى لئ حةرام كردووة جونكة هةرجةندى جاكة بكةن كليليان لانية بةداخةوة بؤ ئةو خةلكة نةفامة وة هيوادرام خواى كةورة رينمونيمان بكات لةسةر قورئان و سوننةت.
دةستت خؤش بؤ بابةتةكةت بةراستى جوانت بيكاوة وة ئةو برايةى كة ئةو تيبينيةشي داوة بةراستى جوانى بيكاوة وة هيوادارم كارى بئ بكريت.بارك الله فيكم.
جزاك الله بةلام من زيادةيةكى دةخةمة سةر بيغةمبةرمان صلى الله عليه وسلم كاتيكى بؤ داناوين لة جمعة بؤ دوعاء كة ئةويش لةمابةينى نويزى عةسر و مةغريبة بؤية دوعاى زؤر بكةن مةهيلن ئةوكاتانة بةفيرؤ بروات.
بارك الله فيك ؟بابةتةكةت زؤر جوانة وة حةز دةكةم وةلامى كاك21 بدةمةوة هةنديكى فةرموودةية بةلام هةنديكى قةولى زانايانة؟وة دل خؤشم بةوةى كة ئةم برسيارة دةكةى بةراستى هةستم بةخؤشي كرد جونكة دين برى شيرك و خورافيات و بيدعة بووة وة هيوادارم خاتوونيش خؤى تيبينى بدات؟كةردنم ئازا كةن .
واية دةست خؤش بؤ تؤش بؤ بابةتةكةت.
بةراى من نةخير موسلمان نية بة ج را ديراة كة موسلمانة ئيستاش لة ناو ياريكا نيشانةى نةصرانيةت بةكار دةينى.
خواى كةورة ليت رازي بيت بةهؤي ئةو كارة باشةى كردت هيوادارم كةهةر واشة انشاءالله ئةنجامةكةت زانيبئت بؤية ئةم كارةم بئ ووتى .؟؟؟؟
جزاك الله دةستت خؤش بيت خواى كةروة هيدايةتمان بدات.
جزاك الله شتيكى جوانة.
بةلام بيغةمبةر صلى عليه وسلم دةفةرمووئ لة كاتى سوجدة بردن لة هموو كاتيك نزيكتري لة خواى كةورة.
جزاك الله .
سبحانه الله ئةورؤ توشي مةوقيفةكى وةها بووم لة لاى كتيب فرؤشيك بووم ئةو بابةنةتةيان باس كرد؟
هةنديك زانيارى نويم وةركرت يةكيك لةوانة هةندئ لة عولةمايانى سةلةف دةلين خؤشةويستى شيركة؟
جونكة جارى واهةية شتى وا دةكات بؤ كةسي بةرامبةر ئامادة نية بؤ خواى بكات؟لةوانةشة هةمووتان ئةو شتة بزانن.؟
ببورة دةستكارى بابةتةكةم كردبوو برسيارةكى ترم دانا بوو بةلام ديارة نت ديوة؟بؤية ليرة دةيكةمةوة برسيارةكة ئايا ئةكةر بليم ئةم وينةية لابدة لاى ئةدةى؟؟؟؟؟ئةكةر وةلامت بةليية لايبدة ؟ئةكةر نةخيرة بؤؤؤؤؤؤ؟
سلام عليك ؟بؤجى كة جةنابت ئافرةتيشى و حةزت بةيانةى سةرهةنك موحسينة؟هيوادارم توورة نةبي؟؟؟؟؟؟؟؟
ببورة ئةكةر بليم وينةى ئةو ئافرةتة لابة بةكويم دةكةى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
خوای گەورە دەتبینێت، وە لە ئاشكرا و نهێنیش بە ئاگایە و دەیزانێت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
فریشتەكان هەموو وتە و كردەوەكانت دەنوسن و هیچیان لە بیر ناچێت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ساتی گیان كێشان و دەرچوونی ڕووحت ئەو كات خۆزگە دەخوازێت ساتێك مۆڵەت بدرێیت تا پەرستشی خودای تێدا ئەنجام بدەیت.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
سزا و تاریكی ناو گۆڕ ئەو گۆڕەی كە بۆ چاكەكار دەبێتە باخچەیەك لە باخچەكانی بەهەشت، بۆ خراپەكاریش دەبێتە چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ ئەو كات نە باوكێكی دڵسۆز نە دایكێكی بەسۆز كەست لا نیە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی كە:
خەڵكی بەپێی پەتی و ڕووتی كۆ دەكرێتەوە بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو كاتەی كە هەر كەس نامەی كردەوەی خۆی پێ دەدرێت چاكەكار بە دەستی ڕاست و خراپەكاریش بە دەستی چەپ.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو كاتەی كە خۆر بە ئەندازەی میلێك لە مرۆڤ نزیك دەبێتەوە خەڵكی هەندێك تا قولەپێ و هەندێكی تا ناوك و هەندێكی تریش هەر ڕۆچوون لە عەرەقی خۆیاندا.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە ئەندامەكانی لاشەت دەبنە شایەت بە سەرتەوە لە سەر ئەو چاكە و خراپانەی كە كردووتە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە خراپەكاران هاوار و واوەیلایانە لە دەست نامەی كردەوەكانیان كە ورد و درشتی تێدا نوسراوە و هیچ تاوانێكی تێدا لە بیرنەكراوە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە بەسەر پردی (صراط) دا تێپەڕ دەبیت و قولاپەكانی دۆزەخ شاڵاوت بۆ دەهێنن.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە لەبەر دەستی خوای گەورەدا ڕادەوەستیت و ئەو تاوانانەت بیردەخاتەوە كە لە ژیانی دونیادا ئەنجامت داوە.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی كە تاوانبار دەڵێ:
(ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی كە كردم).
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە:
ناڕەحەتی و گەرمی و سزای دۆزەخ.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
كە تاوان دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە زانست و ڕزق و دەبێتە هۆی سنگ توندی و تەمەن كورتی و مردنی لەناكاو و نەمانی شەرم و غیرەت.
وە لە گەورەترین سزاكانی تاوان پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری دەبڕێت ئەگەر ئەم پەیوەندیەش پچڕا ئەوا لە خێر و چاكە دوور دەبێت و شەڕو خراپەی تووش دەبێت.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.
خواى كةورة هيدايةتى هةموومان بدات بةلام من حةز دةكةم شتيك بليم سالانى رابردوو جةماعةتى يةككرتوو ئةو ئيشةيان دةكرد بةلام هةنديك لة كجةكان باشان بةشيمان دةبوونةوة هيوادارم ئةوانة بةشيمان نةبنةوةو جؤرة حيجابيكيش نةبؤشن كةشةرعى نةبيت.
لةبارةى دووةم ئةوةى رقيشى ليت بوو خؤشت بوويت لةبارةى سئ يةميش هةر لة زيانت دا فيل زان مةبة نةك ئةوةى هيوايةتى تؤ بوو فيلى لئ مةكة دةستت خؤش بيت بشبوورة بؤ تيبينيةكانم.؟
پهیام دۆزرایهوه [ 547 بۆ 588 له 601 ]