بابه‌ت: ٥٠ قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شاری هه‌ولێر باڵاپۆشیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی كۆمه‌ڵ نیوز بڵاوی كردۆته‌وه له مانگی ڕابوردووه‌وه (٥٠) قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شاری هه‌ولێر باڵاپۆشیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه. كاریگه‌ریی هه‌ریه‌ك له‌و كچه قوتابییانه جۆراوجۆره و مه‌به‌ستی هه‌موویان ده‌ربازبوونه له زه‌لكاوی نه‌فامی و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوایه.
تهعلیــــق: ئه‌مڕۆ عه‌لمانییه‌تی كوردی به هه‌موو شێواز و جۆرێك ده‌یه‌وێت سیمای ئیسلامی له كوردستان بسڕێته‌وه و به كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌لمانی بێئایینی بناسێنێت، به‌ڵام وا دیاره ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ دیارده‌ی ئیسلامی له وڵاته‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت. هه‌تا ئه‌وان به ناخی بێئایینی و بێڕه‌وشتیدا زیاتر بچنه خواره‌وه، موسڵمانان زیاتر پابه‌ند ئه‌بن به ئایینه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌و خوشكانه شایه‌نی دهستخۆشیلێكردنن، شایه‌نی سوپاس و خه‌ڵاتن. زوو خۆیان ناسییه‌وه و هه‌م په‌روه‌ردگاریان ڕازی كرد و هه‌م پێگه‌ی كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی خۆشیان به‌هێزتر و پته‌وتر كرد.
ده‌روازه‌ی چاكبوون و توندوتۆڵیی كۆمه‌ڵ، خێزانه. ئه‌ویش كه به‌هۆی ئافره‌ته‌وه‌یه؛ هه‌روه‌ك ده‌روازه‌ی فه‌ساد و خراپكاریی كۆمه‌ڵیش هه‌ر ئافره‌تانن. ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوانه ببنه ڕێخۆشكه‌رێك بۆ خوشكانی دیكه‌ش و بزانن كه ڕێز و كه‌رامه‌تیان ته‌نها له‌م ئایینه پیرۆزهده ده‌بیننه‌وه.
س : فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم