سه‌لامه‌ت بی

548

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

پاسێک له‌سه‌ر پردێکه‌وه‌ ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاوێکه‌وه‌. خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر پرده‌که و قه‌راغ ئاوه‌که‌ کۆئه‌بنه‌وه‌ و ته‌ماشا ئه‌که‌ن بزانن سه‌رنشینه‌کان چییان به‌سه‌ر دێت. خه‌ڵکه‌که‌ ئه‌بینین کابرایه‌ک زوو زوو دێته‌ سه‌ر ئاوه‌که‌ و یه‌کێکی تریشی به ‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ته‌ماشایه‌کی ده‌موچاوی ئه‌کات و ئه‌یخاته‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌ و خۆشی ده‌چێته‌وه‌ ژێر ئاوه‌که‌ و زۆری پێ ناچێت یه‌کێک تر ئه‌هێنێت. خه‌ڵکه‌که‌ سه‌ریان له‌ کرده‌وه‌ی ئه‌م کابرایه‌ ئه‌سووڕمێت و هاواری لێ ئه‌که‌ن:
"ئه‌ری کابرا تۆ وه‌کو پیاوه‌تییه‌که‌ ئه‌که‌یت و ده‌ریان ئه‌هێنیت، بۆچی ئه‌یانخه‌یته‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"من به‌شوێن سایه‌قه‌‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێم، ده‌ دینارم داوه‌تێ و باقی نه‌داومه‌ته‌وه‌."

549

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]که‌سانێکی‌ زۆر هه‌ن گله‌یی‌ له‌بیرچوونه‌وه‌و ونبوونی‌ که‌لوپه‌له‌کانیان ده‌که‌ن، رۆژبه‌رۆژیش توانای‌ مێشکیان بۆ فێربوون که‌م ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام پسپۆڕان هه‌شت ڕێگا بۆ به‌هێزی‌ مێشک‌و رزگاربوون له‌بیرکۆڵی‌ پێشنیاز ده‌که‌ن. سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ تواناکانی‌ مێشک له‌نیویۆرک رایگه‌یاند که‌ زۆرجار کلیلی‌ ئۆتۆمبێله‌کانمان بزر ده‌بێ، ده‌چیته‌ شوێنێک بیرت چۆته...‌وه‌ بۆچی‌ چوویت یان لانیکه‌م نازانی مۆبایله‌که‌ت له‌کوێ داناوه‌، ئه‌م دیاردانه‌ یه‌خه‌ی‌ زۆر که‌سی‌ گرتووه‌، به‌ڵام مژده‌ی‌ رزگاربوونیش هه‌یه‌! له‌ئامۆژگارییه‌کدا ئه‌م سه‌نته‌ره‌ هه‌شت ڕێگای‌ پێشنیاز کردووه‌ تا توانای‌ مێشکت زیاتر بکه‌یت که‌ بریتین له‌: ١ . میوه‌ی مۆز بخۆ ٢. چای‌ گیایی‌ نۆش بکه‌ ٣. خۆراکی‌ فاست فود مه‌خۆ ٤. شیرینی‌ که‌م بکه‌ره‌وه‌ ٥.ئاستی‌ میهره‌بانیت به‌رز بکه‌ره‌وه‌ ٦. پیاسه‌ بکه‌ ٧.له‌کاتی‌ خۆیدا بخه‌وه‌و به‌یانیان زوو هه‌سته‌ ٨.. زیاتر بایه‌خ به‌خۆتان بده‌ن



سةرجاوة:بةكرةجؤ
[/size]

550

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]بسبورى دةرونى لة بارةى سةعى كردنةوة بو جاودير دةدويت:
دةزانين ئيستا كاتى مةكتةبةو دةبيت بةرةو زيانيكى نوى و ساليكى ديكة دةست بيبكةين,ئةوكةسةى بيةويت دةرةجةيةكى باشو زيرةك بيت ئةوا بيويستة
ئةم رينمايانة بشتكوىنةخةين,لة 24سةعادا 8سةعات سةعیكةين وة 8 سةعاتيش بخةوين وةهةروةها 8 بو خوراك وئي سراحةت وةهةروة ها رونيشى كردةوة كة بيويستة سةعى لةزورى نوستندانةبيو بلةى كةرماى زورةكة مام ناوةند بيت وة بةيانيان كاتيكى زور جاكة و زو شت دةرواتة ميشكت,رولى دايكو باوك ئةوةية :
كةهةركيشةيةك هةبوو لة مالة وة هةول بة مندالةكةت بيى نةزانى,وة ناوبراو ئةوةشى رون كردوة تةوة كةبيش ئةوةى بجيتة زورى تاقى كردنةوةنانى نانى بةيانى بوخريت وةهيج برسيار دةربارةى ئينتيحان نةكات وكويىلينةبى,رون كراوةتةوة كة كاتى وةلام دانةوة لة زورى تاقى كردنةوة هيج ترسى لةدلى نةبيت ويةكةم
جار وةلامى برسيارة ئاسانةكان بدتةدة وة زور لة زورى تاقىكردنةوة بمينيتو وة جونكة هةتا زور بيرى لي بكاتة وة بةرةو وةلاميكى راست دةروات وة هةموو
قوتابية دةبى كات دابنى بوخوى و هيج جورة ئة سةبى و تورة بونى روبةروى نةبيتةوةو كارى تينةكات
هيوادارم ببيتة هوى زيرةكى وتواناكانتان دةرخات.

به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ گشت قوتابیان به‌تایبه‌ت پۆلی 12
[/size]

[size=16]زانایانی ئه‌مریكی له‌وبڕوایه‌دان دابه‌زینی كێشی له‌ش كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر وردبینی و بیرهێنانه‌وه‌ی كه‌سه‌كان هه‌یه‌.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ سایتی (هێلس دی نیوز)ی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆرێكی زانكۆی (كنت) له‌ولایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌سانی قه‌ڵه‌و ئاستی بیرهێنانه‌وه‌ی زانیاری و رووداوه‌كانی رابردوو و ئاستی وردبینیان لاوازه‌.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری دابه‌زینی كێشیان بۆ كراوه‌ و نزیكی 22 كیلۆگرام له‌كێشیان دابه‌زاندووه‌، دوای 3 مانگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی جارانیان و بیركردنه‌وه‌یان به‌هێز بۆته‌وه‌ و ئاستی وردبینی-شیان باشتر بووه‌.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه‌ 150 كه‌س تێیدا به‌شداربوون و كێشیان نزیكی 136 كیلۆگرام بوو و 109 كه‌سیان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه‌، ئاشكرابوو ئه‌و (41) كه‌سه‌ی كه‌نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجامنه‌داوه‌ و كێشیان دانه‌به‌زاند وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و ئاستی وردبینی و بیرهێنانه‌وه‌یان به‌لاوازی ماوه‌ته‌وه‌.

نه‌وا[/size]

[size=16]ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه‌؟ و: ئازاد جه‌لال ( له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زیاتر پیاو تووشی خۆپه‌رستی ده‌بێت وه‌ك له‌ ژن) . ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری سیفاتی خۆپه‌رستیین ، ژماره‌یان كه‌م نییه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌كاندا، ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ندێ‌ جار ده‌گاته‌ چڵه‌پۆپه‌، دواتریش گرفتی خێزانی و ده‌روونی له‌ دوای خۆی دروست ده‌كات، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ناخی مرۆڤه‌وه‌هه‌یه‌. خۆپه‌رستی وه‌ك به‌شێك له‌هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌وایه‌ ده‌پرسین ئایه‌ خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه‌؟ ئایه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌، یان نا، وه‌تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌كه‌سێتی نه‌رگسییه‌وه‌ هه‌یه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌ڵاَمی ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌لی َ پرسیاری تریان داوه‌ته‌وه‌. د.عه‌لی زه‌ییب ـ بۆماوه‌ی زیاتر له‌ سیی ساڵ پسپۆڕی ده‌روونی( زاتی) خوودی بووه‌، له‌ باره‌ی خۆپه‌رستییه‌وه‌ ده‌ڵێت: خۆپه‌رستی له‌ مرۆڤدا له‌ ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ناوبراو هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپه‌رستی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا ساردو سڕه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان دایك ‌و منداڵدا له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی، به‌ ڕای ناوبراو ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ كامڵ ده‌بێت ئه‌م دیارده‌یه‌ ڕوو ده‌دات، به‌ ئاشكرا ئه‌م سیفه‌ته‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت. ئه‌و دكتۆره‌ نكوڵی له‌وه‌ش ناكات كه‌ باوكیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌ دروست بوونی ئه‌و سیفه‌ته‌ له‌ لای ڕۆڵه‌كه‌ی . خۆپه‌رست كێیه‌؟ له‌ ده‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سی خۆپه‌رست، له‌ مرۆڤی ئاسایی و ته‌ندروست جیا ده‌كرێته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ مرۆڤی خۆپه‌رست ناتوانێت متمانه‌ به‌ كه‌س بكات، به‌ڵام پشتی ته‌اویان پێده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ئاوێنه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی ناڕاستی ‌و به‌هره‌و جوانییه‌كان . كه‌سی خۆپه‌رست به‌رده‌وام وا هه‌ست ده‌كات گوێی بۆ ده‌گرن و ئێره‌یی (به‌خیلی )به‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ده‌به‌ن، وا هه‌ست ده‌كات ده‌ورو به‌ری پێی سه‌رسامن. مرۆڤی خۆپه‌رست له‌ نێو كۆمه‌ڵدا به‌رده‌وام هه‌ڵگری بۆچوونی جیاوازو پێچه‌وانه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها ئاماده‌ی گۆڕانه‌ له‌ به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی به‌ ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر، ده‌روونناسان ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ كه‌می ده‌كات، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ ده‌نوێنێت. فارس كه‌ریم ـ پسپۆری ده‌روونی له‌ باره‌ی خۆپه‌رستی ییه‌وه‌ ده‌ڵێت”خۆپه‌رستی، یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ نێو كۆمه‌ڵدا ،به‌ ڕای ئه‌و دكتۆره‌ مرۆڤی خۆپه‌رست كه‌سێكی وه‌رگره‌و توانای به‌خشینی نییه‌ ،هۆكاری ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ ڕێگه‌ی نادات ببه‌خشێت،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” ئه‌مجۆره‌ مرۆڤانه‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا قورسه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ وا هه‌ست ده‌كات كه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ست ‌و سۆزی نییه‌ ‌و هیچی له‌ باردا نییه‌ ،” ئه‌و دكتۆره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م باره‌ درێژه‌ بكێشێت ئه‌وا بێگومان ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی خۆ به‌ گه‌وه‌ره‌ زانین،(دا‌والعڤمه‌) ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ لای هه‌ندێ‌ له‌ سه‌ركرده‌كان دروست ده‌بێت،میلله‌ته‌كانی خۆیان دووچاری ده‌یان ده‌رده‌ سه‌ری ده‌كه‌ن، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شبووه‌ وا له‌ توێژه‌ران بكات كه‌ بڵێن : له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زیاتر پیاو تووشی خۆپه‌رستی ده‌بێت وه‌ك له‌ ژن . له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌بینین پیاوان گوێ‌ بۆ ژنه‌كانییان ناگرن ، دڵپیسی له‌ نێویاندا هه‌یه‌ ،به‌رده‌وام چاودێری ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن ، ژیانیان پڕه‌ له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییه‌، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ دادگاكاندا بوونی هه‌یه‌ و بووه‌ته‌ نه‌خۆشییه‌كی باوی سه‌رده‌م كه‌ زۆر له‌ خێزانه‌ نوێكان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.

مه‌کۆی کوردان[/size]

553

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش

پایز پایز بوکی پرچ زه‌رد
من مات و تۆ زیز
هه‌ردوو هاوده‌رد

554

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یوڤانتۆس پێی وایە بردنەوە لە یانەی بۆڵۆنیا سەخت دەبێت لەپەراوێزی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەردوو یانەدا ئەمڕۆ چوارشەممە.
یوڤی هەردوو یارییەکەی لە خولی ئیتاڵییدا بردووەتەوە لەم وەرزەدا کە بەرانبەر یانەی پارما و سیێنا بووە.
کۆنتی بە La Gazzetta dello sport ـی گوت:” بردنەوە لە بۆڵۆنیا سەخت دەبێت، چونکە ئەوان بۆ وەدەستهێنانی خاڵەکان برسیین. دەبێت زۆر بە وردئاگایییەوە یاریی بکەین چونکە ئەگەر شتەکان لەسەرەتاوە بەشێوەیەکی هەڵە ڕۆیشتن، دەکەوینە دۆخێکی خراپەوە، دەبێت بەشێوەیەکی سروشتیی بچینە نێو یاریگا.

یاریگا[/size]

[size=16]ئونای ئێمری ڕاهێنەری ڤالێنسیا باوەڕی بە تیمەکەی هەیە کە بتوانێت شکست بە بەرشلۆنە بهێنێت.
بە بردنەوە ١-٠ لە سپۆرتینگ گیخۆن لەم هەفتەیەدا، ڕاهێنەرە تەمەن ٣٩ ساڵانەکە هیوادارە یاریزانەکانی بتوانن باشتر پێگەکەیان قایم بکەن کاتێک پێشوازیی لە یانە کاتەلانییەکە دەکەن.
“یەکەم شت کە پێویستە ئێمە بیکەن ئەوەیە باوەڕ بە تواناکانی خۆمان بکەین. دووە شت ئەوەیە وا بیر بکەینەوە کە توانای بردنەوەی یارییەکەمان هەیە،” ئێمری دەربارەی یارییەکە وای بە وێبگەی فەرمیی یانەکەی گوت.

“ئێمە بە باوەڕێکی پتەوەوە ئەو یارییە ئەنجام دەدەین و دەبێت لە خۆمان ڕاببینین کە توانای سەرکەوتنمان هەیە، بەڵام دەتوانین ئەوەش بە کرداریی بەجێ بهێنین. دەتوانین ئەنجامی بدەین، ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە دەریبخەین.”
دواتر دەربارەی بەرشلۆنە گوتی:” مێسی باشترین یاریزانە لە جیهاندا و بەرشلۆنەش باشترین یانەیە لە جیهاندا.”

“گواردیۆلا بەشێوەیەکی زۆر نایاب پێشڕەویی تیمەکەی کردووە، بەڵام ئێمە دەبێت بۆ کەلێنەکانی ئەوان بگەڕێین، وە دەیاندۆزینەوە، چونکە ئەوان کەلێنی کەم لە پێکهاتە و فەلسەفەی یارییکردنیاندا هەیە. ئێمە دەبێت بەجۆرێک یاریی بکەین کە کەلێن و ناتەواییەکانی ئەوان دەربکەون، ئەوەش ڕێگە بۆ یاریزانەکانمان خۆش دەکات باشتر بجەنگن لە نێو یاریگادا.

یاریگا[/size]

[size=16]ئاندریا ئانێڵی سەرۆکی یوڤانتۆس داوا دەکات زیاد لە پێویست خۆشیی دەرنەبڕن بەسەرکەوتنەکانەوە دوای ئەو دەستپێکە باشەی یانەکە لەم وەرزەدا.
یانە تورینییەکە ئەمشەو دژی بۆڵۆنیا یاریی دەکات و توانیویەتی شەش خاڵ لە دوو یاری ڕابردوودا کۆ بکاتەوە.
ئەو سەرەتا باشە بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک دەربارەی چانسی یانەکە بۆ ململانێ لەسەر سکودێتۆ قسە بکەن، بەڵام ئانێڵی داوا دەکات زیاتر سەرنج بدەنە سەر یارییەکان وەک لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکە.
ئانێڵی بە Tuttosport ـی گوت:” دەزانین چیی دەگوترێت. ئێمە تەنیا دوو یارییمان ئەنجام داوە. هێشتا ڕێگەیەکی زۆر درێژمان لەپێشە.”

“ئێستا دوو ئەنجامی بەسوود، دوو ئەنجامی ئەرێنییمان وەدەست هێناوە، بەڵام هێشتا ٣٦ یاریی ماوە لەپێشمان، کەوایە لەو ڕوانگەیەوە، ئێمە تا ئێستا هیچمان مسۆگەر نەکردووە.

یاریگا[/size]

557

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌سلى ئیماراتى " دێیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا له‌ لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ى دركاند كه‌وا ئامۆژگارى یانه‌ى ریال مه‌دریدى كردبوو كه‌ رێگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌وا بتوانن بیكه‌ن تاوه‌كو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ رابگرن و نازناوه‌كان ببه‌نه‌وه‌" مارادۆنا ده‌لێت " من هه‌ر زوو ئه‌مسال به‌ یانه‌ى ریال مه‌دریدم راگه‌یاند كه‌ بۆند له‌گه‌ل یاریزان " سیرخیۆ ئه‌گوێرۆ" مۆر بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ هۆكار ده‌بێت كه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید بتوانىَ له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بباته‌وه‌ ، به‌لام یانه‌ى ریال مه‌درید ئه‌م ئامۆژگاریه‌ى منیان پشت گوێى خست بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌یبینین چۆن په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌"

کورد تۆپ[/size]

558

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هههههههه
سوپاس برام

559

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

به‌ ئیسراحه‌ت دانیشه‌ بیخوێنه‌وه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

560

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس خوشکێ

561

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/hoyg1316603281/1a7f8af0a6.jpg

562

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/bNVq1316603201/ab180819b6.jpg

563

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/163rcQ81316603113/000W053L2Sw.jpg

564

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/1i6R1316602887/000e054ZR-A.jpg

565

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس برام

566

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس کاك گـــۆدار

567

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس برام

568

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس کاشـــــــما گیان

569

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

570

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هههههه
سوپاس

571

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس چـــیا خان

572

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وه‌ڵا بڵێم چی !!!!

سوپاس

573

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس برام

574

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[center][size=16]1

بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌

2
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی

3
به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له‌ جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار

4
ئاوری بن كایه‌، بۆسۆی لێنایه‌
دزی خۆماڵی له‌ گرتن نایه‌

5
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!

6
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه‌
به‌ كه‌وچكه‌ ئاوی نه‌كه‌ویه‌ مه‌له‌!

7
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!

8
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره‌
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره‌

9
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی

10
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌!

11
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی

12
ئاوت خوارده‌وه‌ جارێك له‌ كانی
به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی

13
پیاو به‌ خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ، هۆره‌ له‌ خۆی نه‌بێ دار

14
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرو باوه‌ڕه‌ چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره‌ به‌ بۆنی!

15
دار وشك ده‌بێ به‌ ئاواتی باز
جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز

16
بیستوومه‌ پارو له‌ زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره‌، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ

17
بچۆره‌ جێیه‌ك هیچ كه‌س نه‌تناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه‌ پڕ به‌ كراسێ

18
له‌ قه‌دیمه‌وه‌ ئه‌م قسه‌ قاوه‌:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه‌”

19
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه‌
به‌رد له‌ جێگای خۆی قورس و گرانه‌

20
له‌ شارو لادێ ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌

21
دووڕوو هه‌روایه‌ پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له‌ ناڵ ئه‌دات، هه‌م له‌ بزماری

22
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان

23
ڕه‌نگه‌ ده‌رنه‌چی له‌ ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!

24
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته‌ به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به‌ كه‌س به‌دناوی

25
مه‌شهووره‌ ده‌ڵێن خزم به‌ ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان

26
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به‌ شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری

27
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه‌
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه‌

28
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه‌
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه‌

29
قه‌ت له‌ شوێن چووان نه‌چیه‌وه‌ چاكه‌
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به‌ با كه‌!

30
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد

31
په‌سندتر بووه‌ چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده‌ له‌ شێری نووستوو

32
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره‌
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره‌

33
وه‌ك فه‌رمویانه‌ پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی

34
په‌ندێكیتریش هه‌یه‌ له‌م باره‌
ده‌ڵێن گای جووتی، به‌ گوێلـكی دیاره‌

35
مریشك بۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به‌ سه‌ریا به‌ هیچ شان و قۆڵ

36
سه‌رباری خه‌ڵكه‌ ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه‌ له‌سه‌ر زگی تێر

37
ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له‌ كه‌ل
به‌و مه‌رجه‌ به‌جێ نه‌مێنی له‌ گه‌ل

38
وا مه‌شهوره‌ شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ

39
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه‌ و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و

40
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌

41
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به‌ خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ

42
پشیلـه‌ ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره‌ په‌ككو

43
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له‌ قه‌سابخانه‌
لێی زایه‌ ده‌بێ ئه‌و عومره‌ جوانه‌

44
برا وا چاكه‌ نه‌یكه‌یه‌ لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیایی

45
كاكه‌ زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه‌
نه‌ شیش بسووتێ، نه‌ كه‌باب باشه‌

46
مار خۆشی نه‌هات له‌ سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به‌ بار

47
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته‌ و حیسابی پاكه‌
له‌ حیسابكێشان بێ ترس و باكه‌

48
له‌ چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره‌
موویه‌ك له‌ به‌راز بێته‌وه‌ زۆره‌

49
ناشكوری مه‌كه‌ به‌م به‌شه‌ كاكه‌
له‌ قوڕ ئه‌وه‌نده‌ تۆز هه‌ستێ چاكه‌

50
مه‌شهوره‌ بزن بۆ تاقه‌ شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ

51
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

52
پیاو كارێك بكا كه‌ پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستێ

53
گه‌ر به‌ درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه‌ و خۆیی

54
به‌و كه‌سه‌ ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه‌
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه‌

55
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی

56
ئه‌وه‌ی له‌ پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه‌
لۆده‌ كای به‌رن، ناپرسێته‌وه‌

57
به‌س له‌مه‌ زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه‌!
ئه‌و ماسته‌ بێ موو نییه‌، باوه‌ركه‌!

58
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده‌ چاكه‌
ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌با كاكه‌!

59
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌
60
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌!
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌

61
ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانیگیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌

62
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌!

63
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له‌ پاشه‌
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه‌

64
گێره‌ چۆن ده‌كرێ به‌ بزن، هه‌ژار؟
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار

65
منه‌ت له‌م و له‌و مه‌كێشه‌ ده‌مچه‌وت!
پوڵ بده‌ و مه‌لا ده‌ركه‌ له‌ مزگه‌وت!

66
هه‌ڵه‌ چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام

67
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی

68
به‌ تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به‌ قسه‌ی خۆش له‌ كون دێته‌ ده‌ر

69
وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌!
دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویژدانه‌

70
نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌

70
ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بای فه‌نایه‌

72
هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌

73
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به‌ كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه‌ خێرا كیسه‌ی دڵ!

74
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه‌ جه‌رگت له‌تاوی

75
به‌ كاكه‌كاكه‌ هات به‌ لامه‌وه‌
بوو به‌ سوججه‌مار، دای به‌ پامه‌وه‌

76
وایان فه‌رمووه‌ قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به‌ سوارچاك

77
له‌ به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟
گوتی به‌ردم دی زۆر به‌ دڵڕه‌قی

78
شایی نه‌كراوه‌، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ
به‌ن نه‌ڕێسراوه‌، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ

79
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌

80
هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ

81
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌

82
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه‌ له‌ داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا

83
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره‌ و گرانه‌
نه‌چێته‌ پێستی خه‌ڵكه‌وه‌ جوانه‌

84
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده‌ بڕوا
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به‌ با ئه‌ڕوا

85
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه‌
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه‌

86
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به‌ كه‌س نه‌داوه‌
زێڕ بۆ دینه‌وه‌، خه‌یاڵپڵاوه‌

87
كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به‌ تۆپینێ
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ

88
نه‌سیحه‌ت ناچێ به‌ مێشكی كه‌ردا
كێ دیویه‌ بزمار بڕوا به‌ به‌رددا؟

89
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
90
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه‌
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه‌!

91
له‌ ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار

92
خۆشیم نه‌دیوه‌ له‌م ڕۆژگاره‌
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به‌ پاره‌

93
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده‌ پان مه‌كه‌!
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه‌!

94
ژووشك به‌ فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه‌
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه‌

95
ئه‌گه‌ر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی
چیته‌ له‌ ماندوونه‌بوونی شوانی؟

96
له‌ چاوی خۆتا نابینی گاسن!
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من

97
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه‌ بێگومان
له‌ پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان

98
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه‌ گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ

99
وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌

100
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان


[/size][/center]

575

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هاهاهاهاها

576

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24](دلێكي سوتاو)
تاكه‌ی ئاوێزه‌ی خالي گۆنات بم
تاكه‌ی فريشته‌ی خالی گۆنات بم
تاكه‌ي جه‌ژنه‌كه‌م گريان و زار بێت
تاكه‌ي خه‌يالم غه‌رقي خوێناوبێت
تاكه‌ي چاوه‌ڕێ ماچی لێوا ن بم
تاكه‌ي بزه‌ی لێو نه‌يه به ميوان
تاكه‌ي خه‌يالي ياري به‌جێ ماو
تاكه‌ي چاوه‌رواني سه‌ر دلم بگريت
له‌خۆشي بێ به‌ش ژيانم ببرێت
نه‌مزاني به‌خوا ژيان ئاوايه
شه‌للا نه‌بومايه ئاله‌م دونيايه
[/size]
[/center]

577

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]چاوه‌ڕونتم
هه‌تاکو که‌ی چاوه‌ڕوان بم وه‌ک گوڵێک له‌ڕێی شه‌ماڵ
ئه‌ی نازانی که‌ تۆ نه‌بیت بێ به‌هاره‌ چوار وه‌رزی ساڵ
وه‌کو   شاخی به‌ٿری ده‌ریا   له‌ناو   عه‌شقا  توامه‌وه‌
له‌ناو  باخی خۆشه‌ویستیت   وه‌ک  نه‌مانێک ڕوامه‌وه‌
ده‌ وه‌ره‌وه‌   وا پـــــه‌‌نجه‌ره‌ی  ژووره‌که‌شـم چاوه‌ڕوانه‌
وه‌ک   هه‌تاوێ   وه‌ره‌ ژوورێ بــــا  تێپه‌ڕێ ئه‌م شه‌وانه‌
کێ گوێ له‌ده‌نگی من ده‌گرێ  خه‌می من ده‌خواته‌وه‌
کێ وه‌کو  تــــــۆ  له‌ناو  دڵما  گڕی عه‌شق  ده‌‌خاته‌وه‌
بۆچی نایه‌ی وه‌ک شه‌پۆلێک ده‌ستم  بگری به‌ره‌وکه‌نار
هه‌تا عه‌شقم  وه‌کو  مه‌لێک  له‌باڵ  بدا بۆ دوا  هه‌وار
دوا هه‌واری  عه‌شقی ئێمه‌  وه‌ک سێبه‌ری  دار چناره‌
له‌ ژێر چڵێک وه‌ک دوو  باڵدار   ئه‌ڕوانینه‌  ئــــه‌‌و  بناره‌
[/size][/center]

578

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]ئــــه‌سیری تـــۆم
زۆرده‌مێکـه‌ ئــــه‌سیری تـــۆم
چیتر ته‌فره‌نـــا خــــۆم ده‌‌ڕۆم
تۆش بۆ خـۆت فرمێسک ڕۆکه‌
یادگاریـــه‌کــان تـــاوتوێ کـــه‌‌
وه‌فـــا لای تـــــۆ بێگانــــه‌یـــه‌
هه‌رچی ده‌‌ڵیــــی بــه‌هانه‌یــه‌
ده‌ڕۆم و نــــاگـــه‌ڕێــمـــــه‌وه‌
دوور به‌ دوور سه‌ر ئه‌نێمـــه‌وه‌
لــه ‌ڕۆژه‌وه‌ی تـــۆم نــاسیــوه‌
هیچ خۆشیم لـــه‌خۆم نــه‌دیوه‌
تاڵاوی دونیات پــێ چێشتـــم
ساتــێ بــــه‌ ئاوات نه‌گه‌شتم
نــۆره‌ی تۆیـــه‌ چــاوه‌ڕوانـــی
ســـودی نیــه‌ پـــه‌شیمــانـی
ده‌ســتت لــه‌یــه‌خـه‌م بێته‌وه‌
ئیتــر مــــنــت بیــــر چێتــه‌وه‌‌
[/size][/center]

579

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=24][center]من ده‌ڵێم .......... سه‌یرم كه‌
تۆده‌ڵێى .......... گیانت فیداكه‌
من ده‌ڵێم .......... چاوت جوانه‌
تۆده‌لێى .......... دونیادووره‌نگه‌
من ده‌لێم .......... دلم ئه‌سیره‌
تۆده‌لێى .......... كه‌زۆر دووره‌
من ده‌لێم .......... چاوت بكه‌وه‌
تۆده‌ڵێى .......... من له‌یاد كه‌
من ده‌ڵێم .......... دلم مه‌شكێنه‌
تۆده‌لێى .......... من ده‌شكێنم من
من ده‌ڵێم .......... دلمت برد
تۆ ده‌ڵێى .......... به‌منت سپارت
من ده‌ڵێم .......... دڵم شكاوه‌
تۆ ده‌ڵێى .......... چاك ده‌بیێته‌وه‌ ماندوه‌
من ده‌لێم .......... بم ێنه‌
تۆ ده‌ڵێى ........... سه‌یریكه‌ نابێت
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیا جێم ده‌هێلى
تۆ ده‌ڵێى .......... توانات  نیه‌
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیاى سه‌خته‌
تۆ ده‌ڵێى .......... ئه‌مجاره‌به‌خته‌
من ده‌ڵێم .......... خواله‌گه‌ڵت بێت
تۆ ده‌ڵێى .......... چه‌ند تاله‌قسه‌كانت

ناوی نوسه‌ر نازانم
[/center][/size]

580

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئیشالا
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

581

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

خاتوون داواکه‌ت زۆر ڕوون نیه‌
تکاده‌که‌م به‌ جوانی روونی بکه‌یه‌وه‌
تا وه‌ڵاوم وه‌ربگری
وێنه‌ دانان و وێنه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ 2-3 جۆری هه‌یه‌ له‌ فه‌یسبووك

سوپاستان ده‌که‌م

خولی ئیتاڵی

ئینته‌رمیلان 0_1 نۆڤارا

له‌ ده‌قه‌کانی کۆتایی دایه‌

جامی رابیته‌ی ئینگلیزی

مانچسته‌ر یونایتد 3_0 لیدز یونایتد
ئه‌رسناڵ 2_1 شوروسبری تاون

ده‌ستی تۆش خۆش

586

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

لێت راده‌بینم

587

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

باشه‌ برۆ با ئه‌و ده‌گه‌یت پێ بکه‌وێت

588

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ياس نووسی:

هههه والله‌ حه‌ز ده‌که‌ی 10 سه‌عاتیش نه‌هێڵن
فشه‌م به‌و شتانه‌ دێت tongue

ههههههههه