zoooor supas Bra xoshawistkam Kaka Hussen Gyan Har Bjet Azezm Sar Kawtw Bet
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی hedi hawlery
zoooor supas Bra xoshawistkam Kaka Hussen Gyan Har Bjet Azezm Sar Kawtw Bet
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن
zoor supastn akm kaka Ahmady Barizw kaka Husseny Gwll Har Bjen
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن
ئــــێواره‌یـــه و چــــاو ئه‌گێرم بــه پـه‌نجه‌ره‌ی كۆ شكه‌كانا
ئـێواریـــه و مـلـی رێــگام گــرتــۆتــه بـه‌ر لــــه تـــاوانـــــه
بڵیی ئـــه‌م شـه‌و تــه‌لاری دڵ ئـارام بگرێت به‌م داخه‌وه
بـه بـێ ده‌نـگی چاو لێك بنێ و ئاسووده بێ له ناخه‌وه
م
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت رونیا خان خۆشحاڵ بووم به دڵی به‌رێزتان بوو
یــــــــــادم كه به‌س یادمكه
تــــــــاوانـــــــــــه ئازاری من
تـــــــاوانـــه گـــریـــانی مـن
د
ئه‌ی ئه‌و گوڵـــه‌ی بویته نورێ
ڕۆشن ئه‌كه‌یـی دوچاوی من
وه‌ره ساتێ لـــــــه‌باوه‌شی
پڕله خۆزگه‌ی منا بــــــــنووه
تاتێ بگه‌یت ئه‌م ساڵانــــــه
دڵی شێتم چۆن ژیربــــــووه
هه م‌و شه‌وێ ڕوخساری تۆ
تێكه‌ڵ خه‌وێ شیرین بـــووه
كه‌ئه‌ت بینم له‌شه‌رمایـــــه
وه‌ها سه‌رم داخستـــــــووه
چونكه هه م‌و خه‌وێ گوڵـــم
لێـــــوه‌كانتم ماچ كـــردووه
ده‌پێم بڵێ هه‌تاك و كــــه‌ی
بێ ڕه‌حمانه سه‌یرم ئه‌كه‌ی
دڵت به‌رده‌و ئه‌م سوتێنــــی
وه ك ڕه‌قیبێ سه‌یرم ئه‌كه‌ی
دڵنیابه تۆش له شه‌رمـــــــا
ڕۆژێك ئه‌بێ سه‌ر دا ئه‌خه‌ی
((ساده))
به ڵێن ناده‌م
بـڕۆ ئــــــــیتر به‌ڵــــــێن ناده‌م
به‌هیچ كچێ باوه‌ڕ ناكــــــــه‌م
باوه‌ڕ ناكــــــــه‌م وه‌فا مابــــێ
له‌گه‌ڵ خۆما درۆ ناكـــــــــــه‌م
من ئه‌وكچه‌ی فریـــــــوی دام
به‌دڵ وگـــیان بۆ ئه‌و ژیـــــــام
ماڵ ئاوایــــــی نه‌كرد ڕۆیــــی
ئیتر باسی عه‌شق ناكــــــه‌م
دوای ئه‌و به‌ڵێن به‌كه‌س ناده‌م
جارێكی تر ناخه‌ڵه‌تــــــــــــێم
فری و ناخوا دڵـــــــی ساده‌م
((ساده)
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به‌خێربێته‌وه كاك ره‌وشت گیان
زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به په‌یامی گه‌رانه‌وت 'گیانه‌كه‌م
زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه‌دڵی ئێمه‌ت نه‌شكاندو گه‌ریته‌وه
به هــــــیوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه دوا دابرانت بێت
دووباره به‌خێربێته‌وه براجوانه‌كه‌م
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به‌خێربێته‌وه كاك ره‌وشت گیان
زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به په‌یامی گه‌رانه‌وت
زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه‌دڵی ئێمه‌ت نه‌شكاندو گه‌ریته‌وه
دووباره به‌خێربێته‌وه براجوانه‌كه‌م
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین
کامه ده‌مار خوێن بۆ به‌رۆکی خه‌م ده‌با
با ڕه‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
له چاو لێکنان و نووستنا
له ژین و ژان و مردنا
له ماچی لێو و گه‌ردنا
با به‌شی که‌ین
با به‌شی که‌ین
له سه‌ر مه‌ست بوون
له نێو خه‌یاڵی به‌ربه‌ست بوون
له ڕۆژگاری شیرین و تاڵ
خه‌ون و خه‌یاڵ
خه‌وتنی سه‌ر گوڵێکی ئاڵ
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
له حه‌زی مه‌ست و ئاره‌زوو
له یادگاری ڕۆژانی زوو
له توڕه بوون ، له پێکه‌نین
خه‌می ئاڵی به‌رۆکی ژین
هه‌رچیت هه‌یه ، هه‌رچیم هه‌یه
با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه ، با به‌شی که‌ین
خه‌می ده‌روون
جوانی گه‌ردوون
سه‌فه‌ری کانی ڵێڵ و ڕوون
هه‌رچی هه‌یه
با به‌نیوه
هه‌رچیت دیوه و هه‌رچیم دیوه
با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
با به‌شی که‌ین
چرای خه‌م و تاڵی ژیان
به یه‌که‌وه خامۆشی که‌ین
با به‌شی که‌ین
خه‌می سینه بسوتێنین
ڕه‌شپۆشی که‌ین
هه‌رچیم هه‌یه
به‌شی ده‌که‌م به‌س له‌گه‌ڵ تۆ
هه‌رچیت هه‌یه
بێنه به‌شم
به‌شم مه‌خۆ
دەرباز یونس
پـێـیـان وتـــم لـــــــــه وكــاتــه‌دا زۆر به نـهـیـنـی گـــــــــریــا بـــــویت
بــــێ گــــومــان پــه‌شـیـمـان و دڵ پــر خــــۆزگـه و پـر بـــریـــا بویت
[size=24] ( ك )[/size]
جگه له كۆشی گه‌ره‌می بابه بۆ هیچ شوێنیكتر رێگه‌ت نییه
كۆتره باڵ نه‌خشینه‌كه‌م خودایه من فیدات بم
معین
- د -
zoor supas sulnya xan kaka karwan w kak ledwan har bjenw sar kawtw bn
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌كانتان هاوریان هه‌ربژین و له خۆشی‌دا بن
ئه‌وا خه‌مێكیتریش هات ئه‌ڵی هه‌ر من بێ جێ ماوم
ئه‌لێم ئه‌گه‌ر دڵ نه‌ییگرتی فه‌رموو بوخه‌مه سه‌ر چاوم
[size=24] ( ن ) [/size]
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك كارزان كاك احمد هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن
زۆر سوپاس كاك كارزان گیان بژیت ئه‌زیزم
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك كارزان كاك احمد هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن
تۆ هه‌ر ته‌نها درۆت له‌گه‌ڵ منا نه‌کرد
له بیرت دێ
ئه‌وڕۆژانه‌ی پێکه‌وه بووین،
پێت ئه‌وتم خۆشم ئه‌وێی!
به قه‌د جوانی ئه‌م سروشته،
خۆشم ئه‌وێی
به قه‌د گوڵ و
باخچه‌کانی ئه‌م به‌هه‌شته،
ئه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ت له بیره
به درێژایی شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره و
له به‌ر چاوی هه‌زاران دڵۆپه باران
پێت ئه‌وتم خۆشم ئه‌وێی!
ئه‌ی له بیرته که چه‌ندین جار
سوێندتت ئه‌خوارد به ئاسمان و
ئه‌توت به خوای ئه‌م ئاسمانه
تۆم خۆشئه‌وێ!
تۆ هه‌ر ته‌نها درۆت له‌گه‌ڵ منا نه‌کرد!؟
تۆ درۆت له‌گه‌ڵ شه‌قاما کرد
درۆت له‌گه‌ڵ بارانا کرد
درۆت له‌گه‌ڵ ئاسمانا کرد
گه‌ر وانییه..
تۆ چۆن شه‌قامت ڕازی کرد
جیابینه‌وه؟
گه‌ر وانییه چۆن باران و
تۆ چۆن ئاسمانت ڕازی کرد
جیابینه‌وه؟
تۆ هه‌ر ته‌نها درۆت له‌گه‌ڵ منا نه‌کرد!؟
تۆ درۆت له‌گه‌ڵ هه‌ست و
دڵ و ویژدانتا کرد
گه‌ر وانییه؟
ئه‌ی کوا سۆز و
خۆشه‌ویستییه‌که‌ی جارانت؟
ئه‌ی کوا وه‌فا و
کوا به‌ڵێن و سوێنده‌کانت؟
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
خـۆشـم ئـه‌وێـی
لێوان لێوم له بێزاری
بۆ لێم وونی ئه‌ی ئه‌وینم
تۆ ئه‌زانیت سه‌رده‌مێکه
له خه‌ونیشمدا ناتبینم
من نامه‌وێت سه‌رابێکی
دره‌نگانی ئێواره بیت
یان هه‌ناسه‌ی باڵدارێکی
پڕ له سۆز و بێ لانه بیت
وا نه‌زانی شیعره‌کانم
دونیایه‌کی خه‌یاڵی یه
له نیشتیمانی ڕۆحم دا
ئه‌وین ئاوابوونی نی یه
هێنده‌ی دونیا خۆشم ئه‌وێی
هه‌رچه‌نده خوێنم بمژی
هێشتا گه‌ردنت ئازاد بێت
زۆر جوانه لام تۆ بمکوژی
هێمن که‌ریم
[size=16]كاك دیلمان هه‌ڵه‌ت كردووه، كاك باوه‌ڕ پیتی (ز) نوسیوه، تۆ ده‌بێ كۆپڵه‌یه‌ك بڵێی به‌و پیته ده‌ست پێ بكات.[/size]
كه كۆپڵه‌كه‌شت نوسی، ئینجا پیتی پ بنوسه‌وه دووباره
ئه‌زانم به‌لام من كاك باوه‌ر له یه‌ك كات دا په‌یامان نوسیوه
[size=16]كاك دیلمان هه‌ڵه‌ت كردووه، كاك باوه‌ڕ پیتی (ز) نوسیوه، تۆ ده‌بێ كۆپڵه‌یه‌ك بڵێی به‌و پیته ده‌ست پێ بكات.[/size]
كه كۆپڵه‌كه‌شت نوسی، ئینجا پیتی پ بنوسه‌وه دووباره
[size=24]واللة حةق واية ئيمة بة هةموومان هةول بدةين كاك رةوشت بهينينةوة بؤ يانة جونكة كاك رةوشت كةسيكى زور جاك و زور بةريز بوو هةروةها خزمةتيكى زورى يانةى سةرهةنكى كردةوة بوية من داوا دةكةم كة بةزووترين كات بكريتةوة بؤ يانة جونكة جيكاى كاك رةوشت ديارة ,,,,,,,,
زور سوباس بؤ تو كاك سعد بؤ ئةم بةسةر كردنةوة ,,,,,,,, [/size]
سه فه ريكى زور زور خوش و كامه رانى...توخوا گه زويه به تامه كه ى سليمانيمان له جياتى بخويت..
له گه ل ئاوه سازگاره كه ى سه رجنا و ئاوهه وا فينكه كه ى هه واره به رزه ش...وه پياسه خوشه كانى ئيورانى توى مه ليك
ده‌سته‌كانت خۆش بێت جولیانا خان هۆنراوه‌یه‌كی زۆر زۆر جوانه بژیت به‌رێزم
ناوی نووسه‌ری ئه‌م هۆنراوه جوانه( اسماعیل محمد) ـــــــــه سه‌ركه‌وت بیت
سولیانا خان لام نیه به‌لام ده‌ستم ئه‌كه‌ویت
ناوییشی ( ربین جه‌مال) ـــــــــه
ســـــــــــــــــۆز
خـــــــــۆت مه‌ده‌ره ده‌ست قه‌ده‌رو خـاكـی ئـه‌م رۆحـه‌م مه‌كێڵه
كـه هـه‌ر ئـه‌ش رۆی چـی گــلـیه‌یــی و یـادگـار هـه‌یه به جێبێله ...
هـــــه‌مـوو مـانـگـێـكـم ئـه‌زیـزم بۆته مـانـگی سـه‌فـه‌ر لێره
ده‌نگ و بـاســی غـه‌ریـبـیـتـم بـه هـــه‌ورێـكا بــۆ بـنـێـره ......
كه‌ســــی شك نـابـم تـا خــه‌م و رازی دڵـــی لا بـاس بكه‌م
چـۆڵــی و خــامــۆشــی ئــه‌م شــاره نازانم پێناس بكه‌م .....
ئــه‌و ده‌مــه‌ی مـالـئـاویـت كـرد خـه‌مـێـكت كـرد بـه نسیبم
تـۆ ئـه‌م شـاره‌ت جێهێشتوه مـن وا هـه‌سـت ئـه‌كه‌م غه‌ریبم .....
ئــه‌م شـاره‌كــه‌سـی تـیـا نـه‌ما هــه‌ر لــه چۆله‌وانی ئه‌چێت
وێنی دوا دیدارمان به‌ره نه‌با ئێمه و زوو لـــه بیر چـــــێ .....
تخوا گــوڵــم تۆش بـه‌م كـۆچـه‌ت خه‌مێكی كه‌م بۆ زیاد مـه‌كـه
ئه‌گه‌ر منیشت لـه بیر كـرد سلێمانی لـه یــاد مــه‌كــه .......
اسـمـاعـیـل مـحـمـد
فرمێسکی کۆچ
ساڵانێکم ڕۆی ، بێ تۆ تێپه‌ڕ بوو
تازه ژیانم هیچم بۆ ناکات
چاوه‌ڕێی شانسم
پێی بگه‌م به ئاوات
سه‌رسه‌ختی ژیان کۆچی خسته ڕێم
دوای دابڕان لێت
ئه‌و عاشق بوو پێم
خۆزگه‌م به‌و ساته‌ی، پێش دابڕانت
به سیمای جوان و
خه‌نده‌ی لێوانت
خۆزگه‌م دووباره شاد بوومایه پێت
هه‌رگیز نه‌ت ده‌هێشت
وام لێ به سه‌ر بێت
خۆزگه‌م جارێ که‌ش بمبینیتایه
چاوه جوانه‌که‌ت
وه‌ك چرۆی گووڵ گه‌ش
ئاوێنه‌م بوایه
ئه‌و کات ئاخه‌کانم ده‌بوون به ئۆخه‌ی
له گه‌ڵ سه‌دای ده‌نگی خۆشتا
گلێنه‌ی چاوم له سه‌ر باڵات
ده‌خسته سه‌ما
نه‌ك به نامه‌یه‌ك دڵی تۆش ته‌نگ که‌م
به‌د به‌ختی و چاره‌ی
ڕه‌شمت بۆ باس که‌م
.......
هه‌ناسه‌که‌م
ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کت بۆ ده‌نوسم
پڕ بێ له خه‌می دووری و
پڕ بێ له ئاخ
پڕ بێ له ئاخی ئه‌و ڕۆژانه‌ی
که ئه‌مڕۆیان بۆم دروست کردووه
به‌ڵام گووڵم
گریان نایه‌ڵێت زۆر شت هه‌یه بینوسمه‌وه
... ته‌نانه‌ت
کاغه‌زی ئه‌م نامه‌یه‌شمی ته‌ڕ کردووه
ده‌زانی گووڵم ؟
گریان باشترین هاوڕێی ته‌نهایی یه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
تۆ‌و نیشتمانم جێ هێشتووه
له گه‌ڵ فرمێسك
هاوڕێ یه‌تیم به‌ستووه
ئێستاش به نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌م
به ته‌واوی دڵم پڕ بووه
خه‌می خۆمم نی یه ئازیزه‌که‌م
دڵی پێنوسه‌که‌شمم پڕ کردووه
ئه‌ویش ده‌زانێ که به ئازار ئه‌تلێمه‌وه
... ده‌گری و
فرمێسك ده‌ڕژێ بۆم
تا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێ بنوسمه‌وه
.......
ده‌زانم گووڵم
ئه‌م دووریه‌ش من درووستم کردووه
به‌ڵام بڕوا بکه
په‌شیمانی هه‌ر له خۆیه‌وه
درووست بووه
هه‌ر ڕۆژێکیش بێ له دووریت ده‌مرم و
ناوم ده‌چێته
چیرۆکی خۆشه‌ویستیه‌وه
ئه‌و کات گه‌ر مردم وه‌سیه‌ت بێ
له سه‌ر لافیته‌و گۆڕه‌که‌م
بنووسن
به خۆشه‌ویستی کۆچی دوایی کردووه
.... من دڵنیام
ئێستا تۆش بیر له من ئه‌که‌یته‌وه
چونکه من له به‌ر گریان
نه‌مده‌توانی ته‌نانه‌ت چاویشم بکه‌مه‌وه
که‌چی
پێنووسه‌که هاته ناو ده‌ستم و
به زۆر
ئه‌م شیعره‌ی پێ نوسیمه‌وه
هێرش- به‌ڕیتانیا
په‌یامی هاوڕێیه‌تــــی
لێم ببوره ئازیزه‌که‌م وه‌ڵامی نامه‌ت ناده‌مه‌وه
وانه‌زانی که‌عاشقم و په‌یوه‌ست بووم به‌عه‌شقمه‌وه
بڕوا بکه ناتوانم واز له‌ته‌نیایی بێنم
ساڵانێکه خۆشی ده‌وێم بۆیه‌دڵی ناشکێنم
ته‌مه‌نێکه ته‌نیایی دڵی داگیرکردووم
بۆیه‌هه‌ست به‌ژیان ناکه‌م بڕوا بکه وه‌کوو مردووم
کۆتی عه‌شقت مه‌که‌ده‌ستم په‌یوه‌ست مه‌به‌به‌منه‌وه
له‌چاوانم مه‌ڕوانه شه‌وان مه‌گری به‌دیارمه‌وه
به‌هیواوه لێم مه‌ڕوانه دڵی خۆزگه‌م مردووه
گه‌رچی به‌له‌ش جووڵه‌ده‌که‌م دڵی خۆشه‌ویستیم وون کردووه
بۆیه‌گوڵم ته‌مه‌نی خۆت له‌به‌ر پێما مه‌سووتێنه
له‌بری گوڵی خۆشه‌ویستی په‌یامی هاوڕێیه‌تیم بۆ بێنه
دڵشاد سه‌نگاوی
زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م هاوریانم سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان سه‌ركه‌وت بن
زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م هاوریانم سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان سه‌ركه‌وت بن
زۆر سوپاس كاك لێدوان هه‌ربژیت به‌رێزم سه‌ركه‌وت بیت
زۆر سوپاس كاكه ڤان هه‌ربژی
زۆر سوپاس سولیانا خان ،به‌ڵی راستی گۆرانیه‌كه‌ی زۆر زۆر خۆشه
زۆر سوپاس كاك رۆمان به‌ڵی ئه‌م گۆرانیه رووداوێكی راسته‌قینه‌یه منیش زۆر زۆر حه‌ز به‌م گۆرانیه ئه‌كه‌م
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك لێدوان بژیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت فریشته خان هه‌ربژیت به‌رێزم سه‌ركه‌وت بیت
كاتیكی خۆش بۆ گشت لایه‌ك ئاسووده بن
زۆر به داخه‌وه سارا خان كه په‌یامی مالئاویی به‌رێزتان ئه‌بینم به‌راستی زۆر پێم ناخۆشه .
انشالله خوا كاره‌كانت بۆ ئاسان ئه‌كات لـــــــه گـ‌شت كــــاره‌كانت ســـــــــه‌ركه‌وتت ئه‌كات
وه به هــــــــــــــــــــــیوای زوو گـــه‌رانــه‌وت بۆ یـــــانــــــه ........ خـــــوات لـــه گـــه‌ڵ بـێـت
زۆر سوپاس برا خۆشه‌ویسته‌كه‌م كاك حسین گیان هه‌ربژیت گیانی من سه‌ركه‌وت وبیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك كاروان بژیت گیانه
...........
به‌خێر بیته‌وه به‌رێز په‌پوله ......... به‌لام پێویسته په‌یامه‌كه له شوێنی خۆیدا بنوسیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوریانی ئه‌زیزم هیودارم سوده هه‌بیت بۆتان هه‌ربژین
بێ ناز كه‌وتووم
ته‌مه‌نی بێ نازم ئه‌روا
تۆش بێ ده‌نگ بوویتی
له وه‌رینی گولی هیوام
منی بێ ناز كه‌وتوم
نامۆییت وێڵی كردووم
چه‌ند پڕ له زامه دووریت
چه‌ندیش به‌سۆیه غه‌ریبیت
منی مات و مه‌لوول
ده‌ست وه‌چان راوه‌ستاوم
بۆ پێشوازی له ده‌روازه‌ی عه‌شقت
گیانه ، من به‌رگه‌ی دووریت ناگرم
تۆ وه‌ك هه‌ناسه‌ی ، من بێ تۆ مردووم
كاتێ ئه‌ڕوانمه ئاسۆی ئێوارانت
خۆم ده‌بینم له نغرۆبونی دواین هه‌نگاوت
زۆر ئه‌ترسم له دوادیداری ماڵئاوایی سه‌فه‌رت
له‌وه‌ی چاره‌نووسی ژیانم گشت وه‌رزی پاییز بێت
ناخم ، دڵم ، پڕن له خه‌می چاوه‌روانیت
ئه‌مانه هه‌مووی باعیسی دوریتن
ببارێنه‌و ، بگه‌ڕێوه
ببارێنه بارانت بۆ ناو كانیاوه پر له حه‌سره‌ته‌كه‌م
بگه‌ڕێوه بۆ هه‌وارگه‌ی مه‌می عه‌شقت
تۆ ، كه ئه‌زانی دڵ بێ تۆ ئۆقره ناگرێت
بۆ منێكی پاك ئه‌سیر ئه‌كه‌یت به وون بوونی خۆت
به‌لام گیانه من تاكه‌ی وا په‌رێشانت بم
هه‌تاكه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی من پێی په‌ستم
پشكۆی زامی دابڕانت بێ
ئه‌میر زه‌نگه‌نه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی hedi hawlery
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]