بابه‌ت: :: فرمێسکی کۆچ ::
فرمێسکی کۆچ
ساڵانێکم ڕۆی ، بێ تۆ تێپه‌ڕ بوو
تازه ژیانم هیچم بۆ ناکات
چاوه‌ڕێی شانسم
پێی بگه‌م به ئاوات
سه‌رسه‌ختی ژیان کۆچی خسته ڕێم
دوای دابڕان لێت
ئه‌و عاشق بوو پێم
خۆزگه‌م به‌و ساته‌ی، پێش دابڕانت
به سیمای جوان و
خه‌نده‌ی لێوانت
خۆزگه‌م دووباره شاد بوومایه پێت
هه‌رگیز نه‌ت ده‌هێشت
وام لێ به سه‌ر بێت
خۆزگه‌م جارێ که‌ش بمبینیتایه
چاوه جوانه‌که‌ت
وه‌ك چرۆی گووڵ گه‌ش
ئاوێنه‌م بوایه
ئه‌و کات ئاخهکانم ده‌بوون به ئۆخه‌ی
له گه‌ڵ سه‌دای ده‌نگی خۆشتا
گلێنه‌ی چاوم له سه‌ر باڵات
ده‌خسته سه‌ما
نه‌ك به نامه‌یه‌ك دڵی تۆش ته‌نگ که‌م
به‌د به‌ختی و چاره‌ی
ڕهشمت بۆ باس که‌م
.......
هه‌ناسه‌که‌م
ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کت بۆ ده‌نوسم
پڕ بێ له خه‌می دووری و
پڕ بێ له ئاخ
پڕ بێ له ئاخی ئه‌و ڕۆژانه‌ی
که ئه‌مڕۆیان بۆم دروست کردووه
به‌ڵام گووڵم
گریان نایه‌ڵێت زۆر شت هه‌یه بینوسمه‌وه
... ته‌نانه‌ت
کاغه‌زی ئه‌م نامهیهشمی ته‌ڕ کردووه
ده‌زانی گووڵم ؟
گریان باشترین هاوڕێی ته‌نهایی یه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
تۆ‌و نیشتمانم جێ هێشتووه
له گه‌ڵ فرمێسك
هاوڕێ یه‌تیم به‌ستووه
ئێستاش به نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌م
به ته‌واوی دڵم پڕ بووه
خه‌می خۆمم نی یه ئازیزه‌که‌م
دڵی پێنوسهکهشمم پڕ کردووه
ئه‌ویش ده‌زانێ که به ئازار ئه‌تلێمه‌وه
... ده‌گری و
فرمێسك ده‌ڕژێ بۆم
تا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێ بنوسمه‌وه
.......
ده‌زانم گووڵم
ئه‌م دووریه‌ش من درووستم کردووه
به‌ڵام بڕوا بکه
په‌شیمانی هه‌ر له خۆیه‌وه
درووست بووه
هه‌ر ڕۆژێکیش بێ له دووریت ده‌مرم و
ناوم ده‌چێته
چیرۆکی خۆشه‌ویستیه‌وه
ئه‌و کات گه‌ر مردم وه‌سیه‌ت بێ
له سه‌ر لافیته‌و گۆڕه‌که‌م
بنووسن
به خۆشه‌ویستی کۆچی دوایی کردووه
.... من دڵنیام
ئێستا تۆش بیر له من ئه‌که‌یته‌وه
چونکه من له به‌ر گریان
نه‌مده‌توانی ته‌نانه‌ت چاویشم بکه‌مه‌وه
که‌چی
پێنووسه‌که هاته ناو ده‌ستم و
به زۆر
ئه‌م شیعره‌ی پێ نوسیمه‌وه
هێرش- به‌ڕیتانیا