خوای گه‌وره له قورئان حیجابی فه‌رز كردووه له‌سه‌ر ئافره‌تان .
ده‌ستت خۆش سه‌وسه‌ن خان بۆ بابه‌ته‌كه‌ت جوان بوو .
زۆر سوپاس کاکه ئاسۆ ئاسوده بیت ..........
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SAWSAN
خوای گه‌وره له قورئان حیجابی فه‌رز كردووه له‌سه‌ر ئافره‌تان .
ده‌ستت خۆش سه‌وسه‌ن خان بۆ بابه‌ته‌كه‌ت جوان بوو .
زۆر سوپاس کاکه ئاسۆ ئاسوده بیت ..........
زۆر جوانه ده‌ست خۆش ...,....
وا ڕاهاتبووم هەموو شەوێک کە درەنگ دەگەڕامەوە نامەیەکی دایکم ببینم بە دەرگای سەلاجەکەوە کە هەموو شەوێک پێش ئەوەی بنوێت بۆی دائەنام ،جارێ پێی ئەوتم نانەکەم لەسەر مێزەکەیە و جارێ جلە ئوتوکراوەکانم لە ناو کەنتۆرەکەمە و جاری واش کورم بیرتەکەم بۆ شەوێ زوو نایەیتاوە؟؟...بەم شێوەیە وای لێهات تا مەوعیدی دکتۆرو شتەگرنگەکانی پێ دەوتمەوە . ئاخر من هەموو شەو درەنگ دەڕۆشتمەوە و سەرقاڵی هاورێکانم و
چونە دەرەوەکانم بوم!! منیش تەنها کوڕی ماڵبووم بۆیە زۆر ئاسان کارەکانم بۆ جێبەجێ دەکرا ! ئەو شەوە زۆر درەنگ رۆشتمەوە زۆر هیلاکبووم تاقەتم نەبوو بچم نامەکە بخوێنمەوە،چی تیایە بەیانی پێش ڕۆشتن سەیری ئەکەم.
بەیانی هێشتا خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتبوو لە دەنگی باوکم خەبەرم بۆوە کوڕم نازانم دایکت چیەتی!!
بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە دوای چارەکێ پێیان وتین کە ٢ سەعات پێش ئێستە کۆچی دوایی کردوە!! بەو هەموو خەموو پەژارەیەوە دایکممان برد بۆ ناشتن و بە خاکمان سپارد بە دڵکی شکاوو خەمی وەک شاخێک گەڕامەوە چومە ژوورەکەی خۆم دەرگام لە خۆم داخست دوای کەمێ ئەو نامەیەم بیرکەوتەوە کە دوێنێ شەو دایکم بە سەلاجەکەوە بۆی جێهێشتبووم.بە پەلا ڕامکرد بزانم دوا وتەی چیبووە بۆم کە بینیم زۆر جیاوازتر لە جاران نە بیرخستنەوەو نە مەوعیدە تەنها نامەیەکی سادە تیای نوسراوە..
( کوڕم ئەم شەو هەستێکی ناخۆشم هەیە زۆر هیلاکم.باوکت زۆر هیلاکبوو خەبەرم نەکردەوە
ئەتوانی کە هاتیتەوە بمبەیتە لای دکتۆر !!! )
وا ڕاهاتبووم هەموو شەوێک کە درەنگ دەگەڕامەوە نامەیەکی دایکم ببینم بە دەرگای سەلاجەکەوە کە هەموو شەوێک پێش ئەوەی بنوێت بۆی دائەنام ،جارێ پێی ئەوتم نانەکەم لەسەر مێزەکەیە و جارێ جلە ئوتوکراوەکانم لە ناو کەنتۆرەکەمە و جاری واش کورم بیرتەکەم بۆ شەوێ زوو نایەیتاوە؟؟...بەم شێوەیە وای لێهات تا مەوعیدی دکتۆرو شتەگرنگەکانی پێ دەوتمەوە . ئاخر من هەموو شەو درەنگ دەڕۆشتمەوە و سەرقاڵی هاورێکانم و
چونە دەرەوەکانم بوم!! منیش تەنها کوڕی ماڵبووم بۆیە زۆر ئاسان کارەکانم بۆ جێبەجێ دەکرا ! ئەو شەوە زۆر درەنگ رۆشتمەوە زۆر هیلاکبووم تاقەتم نەبوو بچم نامەکە بخوێنمەوە،چی تیایە بەیانی پێش ڕۆشتن سەیری ئەکەم.
بەیانی هێشتا خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتبوو لە دەنگی باوکم خەبەرم بۆوە کوڕم نازانم دایکت چیەتی!!
بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە دوای چارەکێ پێیان وتین کە ٢ سەعات پێش ئێستە کۆچی دوایی کردوە!! بەو هەموو خەموو پەژارەیەوە دایکممان برد بۆ ناشتن و بە خاکمان سپارد بە دڵکی شکاوو خەمی وەک شاخێک گەڕامەوە چومە ژوورەکەی خۆم دەرگام لە خۆم داخست دوای کەمێ ئەو نامەیەم بیرکەوتەوە کە دوێنێ شەو دایکم بە سەلاجەکەوە بۆی جێهێشتبووم.بە پەلا ڕامکرد بزانم دوا وتەی چیبووە بۆم کە بینیم زۆر جیاوازتر لە جاران نە بیرخستنەوەو نە مەوعیدە تەنها نامەیەکی سادە تیای نوسراوە..
( کوڕم ئەم شەو هەستێکی ناخۆشم هەیە زۆر هیلاکم.باوکت زۆر هیلاکبوو خەبەرم نەکردەوە
ئەتوانی کە هاتیتەوە بمبەیتە لای دکتۆر !!! )
د.محمد عه‌ریفی ده‌ڵێت :
زۆر که‌س له‌و ئافره‌تانه‌ی که بڕوایان وایه که حیجاب هیچ پێویست نییه له‌سه‌ریان... به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێک به جوانی بیر بکه‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌مووی داپۆشراوه ..
1- گۆی زه‌وی به چینێك داپۆشراوه‌بۆ پاراستنی زه‌وی.
2- هه‌موو میوه‌جاتێک به چینێک توێکڵ داپۆشراوه..
3- شمشێریش ده‌پارێزرێت له ناو کێلانه‌که‌یدا..
4- قه‌ڵه‌میش به بێ ئه‌و به‌رگه‌ی که پێی داپۆشراوه حیبره‌که‌ی وشک ده‌بێته‌وه‌و سوودی نامێنێت، فڕێ ده‌درێته ژێر پێوه چونکه به‌رگ و ڕوپۆشه‌که‌ی نه‌ماوه..
5- ئه‌گه‌ر سێوێک توێکڵه‌که‌ی لێ بکه‌یته‌وه وازی لێ بێنیت ماوه‌یه‌ک خراپ ده‌بێت..
6- کاتێک مۆز توێکڵه‌که‌ی لێ بکه‌یته‌وه زوو ره‌ش ده‌بێت و خراپ ده‌بێت..
7- سه‌یر بکه .. بزانه بۆچی كچه‌کانمان کتێب و ده‌فته‌ره‌کانیان به‌رگی تێ ده‌گرن؟ ته‌نها بۆ پاراستنی کتێب و ده‌فته‌ره‌کانیانه..
ئافره‌تیش گوڵێکی جوانه هه‌موو که‌سێک ئاره‌زوو ده‌کات بیژاکینێت..
بۆیه زۆر پێویسته پارێزگاریان ڵێ بکه‌ین ته‌نها به پۆشینی حیجاب
ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان ، زۆر زۆر جوان بوون ، هیوام وایه به‌رده‌وام بیت .
zor zor swpas kaka aso xosh7alm ba dlt boo .....
ههههههههههه
ده ست خۆش
زۆر جوانه ده ست خۆش...
زۆر جوانه ده ست خۆش............
" من کەسێک نیم کە بە خواستی بیرکردنەوەکانی تۆ بژیم،تۆش ئازادی لەوەی لەسەر بنەمای بیرکردنەوەکانی من ژیان بەڕێوە نـــەبەیت "
(بروس لی)
“مار ئەگەر نەتوانێت کاژ فڕێبدات دەبێ بمرێت. هەمان شێوە ئەگەر مێشکیش نەتوانێت بگۆڕێت، ئەوا لەوە دەکەوێت کە پێی بووترێت مێشک."
(فریدریک نیچە)
"ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به ئازادی ڕاده‌ربرین نه‌بێت بۆ ئه‌وا‌نه‌ی رقمان لێیانه ... ئه‌وه هه‌ر باوه‌رمان به ئازادی نیه"
(چۆمسكی)
"کاتێک تەڵاق لەسەر ڕووی زەوی نامینێت، کە کچ و کوڕەکان بەپێی خواستی یەکدی هۆگری یەکتربن،وە خۆشیان خوازیاری هاوسەرگیری بن"
(ئۆشۆ)
" تەنیا منداڵەکان دەزانن بەشوێن چیدا دەگەڕێن، ئەوان کاتێکی زۆر بۆ بووکەشووشەکەیان دادەنێن و ئەوەندە گرنگی پێدەدەن،ئەگەر یەکیان بدزن بەخوڕدەگرین"
(ئانتوان دۆسێنت ئێگزۆپری)
"مرۆڤه‌كان لاڵت ده‌كه‌ن، دوایی لێت ده‌پرسن؛ بۆچی قسه ناكه‌ی؟!
ئه‌مه پێكه‌نیناویترین شانۆنامه‌ی جیهان بوو!"
(نیل سایمۆن )
" خراپترین و نادیموکراسیترین دەسەڵات ئەوەیە کە خۆی پێناسەی خۆی بکات"
(وینستن چێرچڵ)
" لە گوزەرکردن بەناو ڕێگاکانی ژیاندا، تێگەیشتم، کەسانێک کە زیاتر خۆشتدەوێن زوتر لە دەستیان ئەدەیت"
(ئا‌لبێرت کامۆ)
"من ئازادی بەخش نیم، ئازادی بەخش بوونی نییە. بەڵکو خەڵکانێک هەن خۆیان ئازاد دەکەن !"
(گیڤارا)
" بەناچاری هاتمە دونیاوە، بەسەرسوڕمانەوە ژیام، بە ناشرینیەوە دەڕۆم"
(ئەفلاتوون)
" پارە نابێتە هۆکاری دڵخۆشبوونت، من لە ئێستادا خاوەنی ۵۰ ملیۆنم، بەڵام کاتێک دڵخۆشبووم کە تەنها۵۰دۆلارم هەبوو "
(ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی ئارنۆڵد)
" چەندە سەختە بە فرمێسک شت بنووسی، بەڵام خەڵک بە پێکەنین بیخوێننەوە"
(چارلی چاپلین)
"بڕوام وایە، هیچ شتێک نیە لەم دونیا هێندەی خۆشەویستی سەخت بێت"
(گابرێل گارسیا مارکیز)
"باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەیەک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، دانیشتن و گفتوگۆکردنە لە بارەی ئەو شتەوە"
(دالای لاما)
" تەنها ئاواتێک کە هەمبووە لە ژیانمدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی،بریتیبووە لەوەی کە جەنگ لەسەر هەموو گۆی زەوی قەدەغە بکرایە"
(جۆرج واشنگتن)
" لە هەموو شوێنێکدا گێلەکان زیاتر لە هەموو کەس شانازی بەخۆیانەوە دەکەن،"
(گۆتە)
" هەرتاقیکردنەوەیەک لە لاوێتیدا کردووتە، لە پیریدا ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێت"
(پابلۆ پیکاسۆ)
" بڕوام وایە کە هیچ شتێک نیە هێندەی یادکردنەوە ئازارکێشبێت،"
(لویس ئاراگۆن)
" خەڵک لەسەر هەموو شتێک ئەدوێن، بەتایبەت لەسەر ئەوشتانەی هیچی لێنازانن"
(سارتێر)
"وە ک باڵندەیەک بە،کاتێک لەسەر لقی سستی درەختێک ساتێک دەحەوێتەوە و ئەجریوێنێ،دەشزانێ لقەکە دەلەرزێ، بەڵام لە ئاوازی خۆی بەردەوامە ، چونکە دەزانێ دوو باڵی هەیە بۆ فڕین"
(ڤیکتۆر هۆگۆ، بیرمەندو فەیلەسوفی فەرەنسی)
لای خودا هەموو شتێک یەکسان و باش و دروستە،بەڵام مرۆڤەکان هەندێکیان دروست وهەندێکی دیکەیان نادروست کردوە"
(هیراکلیت، فەیلەسوفی یۆنانی)
" گرفتی ئەم جیهانە لەوەدایە، نەزان لە ئیشی خۆی دڵنیایە و زانا بەگومانە لەوەی خۆی"
(بێتراند ڕاسڵ)
" 'هیوا' بەو ئەندازەیە بۆ مرۆڤ گرینگە کە باڵ بۆ باڵندەکان"
(تۆماس ئیدیسۆن)
dast xosh zor jwan bo har bzhyt .........
دةستت خؤش خوشكئ..سةركةوتوبيت
زۆر سوپاس براکه‌م......
3 - سه‌رپه‌رشتیاری گشتی.............
dast xosh bardwam ba
[size=16]< چاودێریان بن، ئێوه به‌رپرسن له په‌روه‌رده‌كردنیان >
نوسینی ،ده‌رهێنانی، وێنه‌گرتنی و مۆنتاژکردنی : سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]
كه‌مێك چاوه‌ڕانبه تا ڤیدیۆكه ده‌بێته‌وه.........
[video]http://www.youtube.com/watch?v=tfXSH0yPZB4[/video]
خوا سه‌بوری که‌س و کاری ئه‌و شه‌هیدانه بداته‌وه و شه‌هیده‌کانیش به فیرده‌وسی خۆی شاد بکا....
ده‌سته‌كانت خۆشبێ خوشكێ هه‌ندێكیم خوێندوه .به‌رده‌وامبه له هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته به‌سودانه .
زۆر سوپاس براکه‌م .................
زۆر زۆر جوان و به‌مانان ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان په‌نجه‌كانت نه‌رزی
زۆر سوپاس براکه‌م خۆشحاڵم به دڵت بوو .....
[size=22]جزاك الله ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی به رده‌وام به زۆر زۆر به سوودبوو هه‌ر هه‌مویم خوێنده‌وه[/size]
zor swpas mamosta har bzhyt
خۆزگه به‌یه‌كتا په‌رستی ئه‌مرد !
ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان
خۆزگه.....
زۆر سوپاس ............
دەست خۆش کاکە هەرمان زانیارییەکان سەیر بوون ..........
بە هیوام یاریێکی خۆش ببینن.
هه‌روه‌ها منیش .
ده‌ست خۆش بێ وته‌یه‌کی جوان و پرمانایه....................
زۆر ناخۆشه له نکاو ته‌له‌فونێکی وات بۆ بێت وه به گاڵته‌ش بیت........
ده‌ست خۆش کاکه ڕابه‌ر......
ده‌ستت خۆش به‌هیوایی به‌رده‌وامی
ده‌ست خۆش ئاسۆ کارێکی باشت کردوه‌و
به‌س له بیده‌نگی ئه‌ندامان بۆ ئه‌م بابه‌ته تێناگه‌م بۆ چی خۆیان هه‌ڵنابژێرن قسه‌ی له سه‌ر ناکه‌ن
چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران خۆی هه‌ڵبژێریته‌و هه‌ر به خۆشمان ده‌رچینه‌وه که‌واته هیچمان نه‌کرد
بۆیا داوا له ئه‌ندامان ده‌که‌م خۆیان هه‌ڵبژێرن گرنگی زیاتر به‌م بابه‌ته بده‌ن و قسه‌ی ڵه سه‌ر بکه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ
به کردار چاکسازی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌راندا بکرێ ....................
پشوو- لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەری خۆشەویست (سەلاوی خودای لەسەر بێت)، لە ماڵپەڕی (پشوو)ەوە ئەم ١٠١ پرسیار و وەڵامەتان پێشکەش دەکەین و ھیوادارین کە سوودمەندبێت بۆ ھەموولایەک:
پ١/لە ڕۆژی دوایی کێ یەکەم کەسە کە لە گۆڕەکەی دێتەدەرەوە..؟ (پەیامبەرمان- صلى الله عليه وسلم).
پ٢/پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) پاش وەفاتی چەند خێزانی لە دوای خۆی بەجێھێشت..؟(٩ خێزان).
پ٣/چەند جار ناوی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بە وشەی (محمد)لە قورئانی پیرۆز ھاتووە..؟ (٤جار).
پ٤/کێ خزمەتکاری پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو ..؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٥/ ئایا کامە خێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو کفنی بۆ مردنی خۆی ئامادەکردبوو...؟ (زەینەبی کچی جەحش).
پ٦/کۆتا جەنگی پەیامبەر ((صلى الله عليه وسلم)) کامە جەنگ بوو..؟ (تەبوک).
پ٧/ پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))بەکام دوومناڵی دەگوت: (اللھم إنی احبھا فاحبھما)...؟ (ئوسامەی کوڕی زەید و حەسەنی کوڕی عەلی).
پ٨/پەیامبەرمان((صلى الله عليه وسلم))لە ڕۆژی دوایی بۆ یەکەمجار شەفاعەتی بۆ کێ دەکات..؟ (ئەھلی بەیت).
پ٩/کی َ یەکەم کەسە لە ڕۆژی دوایی لە دەرگای بەھەشت دەدات..؟ (پەیامبەرمان-(صلى الله عليه وسلم)).
پ١٠/ژمارە ى مناڵەکانی فاتیمەی کچی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))چەند منداڵ بوون...؟ (٦کوڕ).
پ١١/ئەو ئافرەتە کێ بوو کە پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))بەکراسی خۆی کفنی کرد..؟ (فاطمە بنت اسد).
پ١٢/ناسناوەکانی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم)) چین...؟ (امین-صادق-ذات الکوثر...)
پ١٣/پاش وەفاتی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))لە خزم و کەسانی کێ بوو وەفاتی کرد..؟ (فاطمە ی کچی).
پ١٤/درێژترین گەشت لە جیھاندا چییە و خاوەنەکەی کێیە...؟ (ئیسرا و میعراجی پەیامبەرمان. صلى الله عليه وسلم)
پ١٥/ کام لەمنداڵەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە خاتوو (خەدیجە)نەبووە ..؟ (إبراھیم).
پ١٦/کێ زۆرترین فەرموودەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ی گێڕاوەتەوە..؟ (ئەبو ھوڕەیڕە).
پ١٧/ کێ بوو بۆیەکەمجار فەرموودەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کۆکردەوە...؟ (ڕبو ڕافیعی خزمەتکاری).
پ١٨/یەکەم جەنگی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناوی چی بوو کەی ڕوویدا..؟ (الابواْء ٢ی کۆچی).
پ١٩/کێ بەردەوام لەگەڵ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) دابوو..؟(الفڤل بن عباس)
پ٢٠/کێ حەواری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو..؟ (زوبەیری کوڕی عەوام).
پ٢١/ کام ھاوەڵ ماوەی (١٠)ساڵ خزمەتی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم)کرد ..؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٢٢/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند منداڵی ھەبوو.. ؟ (٧منداڵ).
پ٢٣/کێ برای شیری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)بوو..؟ (ابو سوفیانی کوڕی حارس).
پ٢٤/خۆشترین خواردن لە لای پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوو..؟ (الثرید=ھاوشێوەی تەشریبی ئەمڕۆ).
پ٢٥/یەکەم کەس کێ بوو ئاوی زەمزەمی ھەڵگرت لە کاتی گەڕانەوەی لە حەجدا... ؟ (پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)).
پ٢٦/دوا وتەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوو...؟ (نوێژەکانتان نوێژەکانتان، لە خوا بترسن، لەگەڵ ئافرەتان باش بن).
پ٢٧/یەکەم نوێژی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ھی کەی بوو کە ئەنجامی دا..؟ (نوێژی نیوەڕۆ).
پ٢٨/یەکەم شت کە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ئاماژەی پێکردبێ لە (وحی)سرووش چی بووە...؟ (خەونی ڕاست).
پ٢٩/وتاربێژی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناوی چی بوو....؟ (ثابت بن قی).
پ٣٠/ یەکەم نوێژ کە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ڕکوعی تێدا برد ھی کەی بوو...؟ (نوێژی عەسر).
پ٣١/یەکەم لیوا کە پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم)دایمەزراند بۆ کام ھاوەڵ بوو...؟(حمزە بن عبدالمطلب).
پ٣٢/ھۆنیاری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناوی چی بوو...؟ (حسان بن ثابت).
پ٣٣/لە ڕۆژی ڕزگارکردنی(مەککە)ی پیرۆز پەیامبەر(ص) کلیلی کەعبەی دا بەکێ...؟ (عوسمانی کوڕی تەلعە).
پ٣٤/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە وەفاتی کرد کامەیان بوو...؟ (خەدیجە.ر.خ).
پ٣٥/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) تەنھا خێزانێکی لاو بوو ئەویش ناوی چی بوو....؟ (عائیشە.ر.خ).
پ٣٦/کچی زەینەبی کچی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناوی چی بوو....؟(امامە بنت عاص).
پ٣٧/دواھەمین خێزانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم ناوی چی بوو...؟ (میمونە بنت حارث).
پ٣٨/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە پاشە خۆی وەفاتی کرد کێ بوو...؟ (زینب ی کچی جحش).
پ٣٩/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند حەجی کردووە..؟ (یەک حەج کە ئەویش حجە الوداع بوو).
پ٤٠/تەمەنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند ساڵ بوو کە وەحی(سرووش)ی بۆ ھات..؟(٤٠ساڵ).
پ٤١/یادی لە دایکبوونی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ساڵانە لە چ بەروارێکی کۆچی ئەنجامدەدرێت...؟ (١٢ی ربیع لاول).
پ٤٢/کێ خۆشەویستەکەی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) بوو ھەروەھا خۆشەویستی کوڕی خوِشەویستەکەی بوو...؟ (ئوسامەی کوڕی یەزید).
پ٤٣/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)بەکێی وتبھاوێژە دایک و باوکم بە فیدات بێت)..؟ (سەعدی کوڕی وەقاص).
پ٤٤/کێ بوو کە کچی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ی ھێنا و دواتر کچی کچی پەیامبەری ھێنا....؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٤٥/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژی (فتح) نوێژی(فتح)ی لە کوێ کرد...؟ (ماڵی ئوم ھانی).
پ٤٦/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ناوی دووڕووەکانی لای کێ ئاشکرا دەکرد...؟ (حوزەیفەی کوڕی یەمان).
پ٤٧/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە نوێژێکدا ھەڵەی کرد کێ بۆی ڕاست کردەوە...؟ (ذوالیدین الخرباق بن عمرو السلمی).
پ٤٨/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)کاتێک چوو بۆ (طائف)کێی لەگەڵ دابوو...؟ (زید بن حارثە).
پ٤٩/کێ پێش ناردنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)باوەڕی ھێناوە...؟ (ورقە بن نوفل).
پ٥٠/دوومنداڵی ھەتیو بەشیان لە زەوی مزگەوتی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ھەبوو کێن..؟(سھل و سھیل).
پ٥١/دواھەمین ھاوسەری پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) کامە بوو کە کۆچی دوایی کرد...؟ (ئوم سەلەم).
پ٥٢/خوشکی شیری پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) کێ بوو...؟ (شەیما.ر.خ).
پ٥٣/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت من کوڕی دوو سەربڕاوەکەم ئەم دوانە کێن...؟.(إسماعیلی کوڕی إبراھیم و عبداللە ی کوڕی عبدالمطلب).
پ٥٤/کێ پێی دەگوترێ (ذات الھجرتین)...؟ (ڕوقیەی کچی پەیامبەر- صلى الله عليه وسلم).
پ٥٥/کێ چووە سەرشانی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) بۆ شکاندنی بتەکانی قوڕەیش...؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٥٦/ئەو ھاوەڵە کێ بوو کە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (مرحبا بالراکب المھاجر)...؟ (عەکرەمەی کوڕی ئەبوجەھل).
پ٥٧/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) یەکەم نوێژی ھەینی لە کوێ کرد...؟ (لەمەدینە لەمزگەوتی بنی سالم بنی عوف کە ئێستا ناوی(مسجد الجمعە)یە).
پ٥٨/ئەو ئافرەتە یەھودییە کێ بوو کە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) مارەی کرد...؟ (صفیە بنت حیی).
پ٥٩/ژمارەی ئەو پیاوانەی ئەنساڕ کە بەیعەتییاندا بە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە عەقەبەی یەکەم چەند بوون...؟ (١٢پیاو).
پ٦٠/ناوی کچەکانی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (فاطمە-روقیە-ام کلثوم-زینب.ر.خ).
پ٦١/یەکەم کەس کێ بوو کە دوای وەفاتی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ھاتە لای...؟ (فاتیمەی کچی بوو).
پ٦٢/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)ئەم دوعایەی بۆ کێ کردووە کە دەفەرمووێ:خوایە ئەگەر دوعای کرد لێی قبوڵ بکەی..؟ (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص).
پ٦٣/کێ ناوی لە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ناوە محمد..؟(عەبدولموتەڵیبی باپیری).
پ٦٤/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) پێش ئەوەی وەفات بکات چەند ڕۆژ نەخۆش کەوت..؟(١٤ڕۆژ).
پ٦٥/گەورەترین موعجیزەی پەیامبەرمان محمد(صلى الله عليه وسلم) چییە؟ (قورئانی پیرۆز).
پ٦٦/مانای وشەی محمد (صلى الله عليه وسلم) چییە...؟ (سوپاسگوزار).
پ٦٧/تەمەنی پەیامبەرمان(صلى الله عليه وسلم) چەند ساڵ بوو کە دایکی کۆچی دوایی کرد..؟ (٦ساڵ).
پ٦٨/یەکەم کەس کێ بوو کە سڵاوی لە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کرد بە سڵاوی ئیسلامیانە...؟(ئەبوزەڕی غەففاری).
پ٦٩/دایەنەکانی پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) کێ بوون...؟ (ثویبە-سعدیە-ذات الوحە-واشی-ذات الفضول-الخیرلق-ئامینە-حلیمە).
پ٧٠/ ڕمەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (المثنا-المو).
٧١پ/لە (بیعە الرضوان)دا پێغەبەر(صلى الله عليه وسلم)لە جیاتی کامە خەلیفە دەستی خۆی خستە ناودەستەکەی تری بەیعەتی دا...؟ (عوسمانی کوڕی عەففان).
پ٧٢/ھۆنیارەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (عبداللە بن رواحە-حسان بن ثابت-کعب بن مالک).
پ٧٣/ناوی مامەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (زوار-ابوطالب-ابولھب-عباس-حمزە-حارث-قوصی-عیداق-زبیر).
پ٧٤/پوورەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)لەباوکەوە ناویان چی بوو...؟ (سعدیە-عاتیکە-بیزاْ--براْ--ڕروا-امینە).
پ٧٥/پوورەکانی پەیامبەرمان(صلى الله عليه وسلم)لە دایکەوە ناوەیان چی بوو...؟ (فاخیتە-فرلیسە).
پ٧٦/ناوی خاڵەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون..؟ (عبدالیغوس-اسور-عمیر).
پ٧٧/ئەو ناووناسناوانەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە قورئاندا ھاتووە چین..؟ (محمد-احمد-طە-ی‌س-بشیر-نذیر).
پ٧٨/ناسناوەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لە ناو فەرموودەکاندا کامانەن...؟ (ماحی-حاشیر-عاقیب).
پ٧٩/لە شەوی کۆچدا کام ھاوەڵ لە شوێنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) نووست...؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٨٠/شمشێرەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (مئسور-اسیمامە-العطف-الرسوب-القلعی-المخیزم-القزیب).
پ٨١/کڵاوە جەنگییەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (موشیع-سەبوغ).
پ٨٢/قەلغانەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناویان چی بوو....؟ (الزلوق-فوت).
پ٨٣/تیروکەوانەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (بنداْ ، روخاْ- ، سفراْ- ، زوراْ-اسدار، کتوم).
پ٨٤/لەکاتی سەرەمەرگی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کێ پێشنوێژی بۆ موسڵمانان کرد...؟ (ڕبوبکری صدیق).
پ٨٥/کاتێک پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)برایەتی خستە ناو موسڵمانان کێی ھەڵبژارد بۆ برایەتی خۆی...؟ (ئیمامی عەلی).
پ٨٦/بەندە و کۆیلەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (شقران-ابورافیع-زیدبن حارثە-فوزالە-ساز-سندر-ابوکبشە-سفیفە-مابور-سلمان فارسی-مھران-ریباع).
پ٨٧/ئەسپەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (سکت-ضرب-لزاز-وارید-مرتجز-طرف-نجیب-لحیف).
پ٨٨/گوێدرێژەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (جوزامی-یعفور-غفور).
پ٨٩/ھێسترەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (دولدول-فیززە-ئیلیە).
پ٩٠/سەرجەمی ژمارەی مەڕ و بزنەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند بوو...؟ (١٠٠مەڕ و ٧بزن).
پ٩١/وشترەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناویان چی بوو...؟ (إتلال-إتراف-برودە-حناو-زمزم-سعدیە-سقیا).
پ٩٢/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)کە چووە سەرتەرمی(جلیبیب)چی فەرموو...؟ (ھذا منی وانا منە).
پ٩٣/موعجیزەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (قورئانی پیرۆز-ئیسرا و میعراج-لەتبوونی مانگ).
پ٩٤/یەکەم منداڵی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە دایک بوو ناوی چی بوو...؟ (زەینەب.ر.خ).
پ٩٥/خزمایەتی نێوان پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لەگەڵً (عبداللە ی کوڕی جحش)چی بوو...؟ (عبداللە پوورزای بوو).
پ٩٦/حوکمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)چییە...؟ (بیدعە الحسنە=نەوباوی باش).
پ٩٧/ کام خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لەیەکەم ساڵی شووکردنی وەفاتی کرد ..؟ (زەینەبی کچی خوزەیمە).
پ٩٨/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لە ماڵی کێ برایەتی خستە نێوان (ڕنێار)و(مھاجیر)...؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٩٩/چەند مامی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) باوەڕییان پێی ھێنا..؟(دوو-حەمزە و عەبباس.ر.خ).
پ١٠٠/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بەکێی فەرموو خوایە دەوڵەتی پەرت پەرت بکەی)..؟ (کیسڕای شای فارس).
پ١٠١/ناوی باو و باپیرانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) تاچەند پشت دەتوانی بژمێری...؟(موحەمەد کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدوڵموتەڵیبی کوڕی ھاشمی کوڕی عەبدولمەنافی کوڕی قوسەی کوڕی کیلابی کوڕی مەڕِڕەی کوڕی کەعبی کوڕی لوئەی کوڕی غالیبی کوڕی فەھری کوڕی مالیکی کوڕی ضری کوڕی کنانەی کوڕی خوزەیمەی کوڕی مەدرەکی کوڕی ئیلیاسی کوڕی مضری کوڕی نزاری کوڕی مەعدی کوڕی عەدنانە، عەدنانیش دەگەڕێتەوە سەر ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم )سەلامی خوا لە ھەموویان بێت.
تێبینی: لە کتێبی (ھەگبەی زانیاری) لە ئامادەکردنی (سالار ھەولێری) وەرگیراوە
خوا باوكت لێ نه‌سێنت و ته‌مه‌نی درێژ بێت ان شاءالله كۆسره‌تی برام.................
خوا باوكت لێ نه‌سێنت و ته‌مه‌نی درێژ بێت ان شاءالله كۆسره‌تی برام.................
ده‌س خۆش سه‌وسه‌ن خان هه‌لبژاردنه‌كانتم به‌دله
زۆر سوپاس براکه‌م خۆشحاڵم به دڵت بوو ........
ده‌بوو نامه‌ی چارلی بۆ كچه‌كه‌یشی دانرابا، ئه‌سا ئاسانتر له‌و بابه‌ته تێده‌گه‌یشتین.
ده‌ستت خۆش بێت.
ڕاست ده‌که‌ی کاپتن ئه‌وه (نامه‌ی چارلی چاپلین بۆ كچه‌كه‌ی)م دانه ..........
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت........
dastt xosh bet mamosta mandu nabet zor ba swda .........
جرالدین كچه‌كه‌م!
ئێره شه‌وه... شه‌وێكی نوئێل. له قه‌ڵا بچكۆلانه‌كه‌ی مندا، هه‌موو ئه‌م سه‌ربازانه به بێ چه‌ك خه‌وتوون، 9 براوخوشكه‌كه‌ت و ته‌نانه‌ت دایكتیش. به ئاسته‌م توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده نووستووانه له خه‌و بكه‌م، خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌م ژوورۆچكه نیمچه ڕووناكه، ئه‌م ژوورۆچكه‌یه‌ی كه وه‌ك ژووری پێش له مه‌رگ وایه.
من له تۆ گه‌لێك دوورم، زۆر دوور... به‌ڵام چاوه‌كانم كوێر بن ئه‌گه‌ر ساتێك وێنه‌كه‌ی تۆ له چاوخانه‌كه‌ی مندا دوور كه‌نه‌وه. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه، لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی مندایه. به‌ڵام خۆت له‌كوێی؟ له‌وێ له پاریسی ئه‌فسوونگه‌ردا، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆ پڕشكۆیه‌ی شانۆخانه‌كه‌ی "شانزه‌لیزه" خه‌ریكی سه‌ماكردنی. ئه‌وه پێده‌زانم و وه‌ك بڵێی، له‌م بێده‌نگییه‌ی شه‌وگاره‌دا، ترپه‌ی هه‌نگاوه‌كانت ده‌بیسم و، له‌م شه‌وه‌زه‌نگه زستانییه‌دا، برووسكه‌ی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه نه‌خشی تۆ له‌م شانۆ پڕتیشك و پڕشكۆیه‌دا، نه‌خشی ئه‌و شاكچه ئێرانییه‌یه كه بووه به دیلی خانی تاتار. شازده‌خاتوون به و سه‌ما بكه، ئه‌ستێره به و بدره‌وشێوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای په‌سنكه‌ری ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی كه بۆتیان ناردووه، ده‌رفه‌تی وشیارییان به تۆ دا، له سووچێكدا دانیشه، نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه و گوێ ڕایه‌ڵه بۆ ده‌نگی باوكت.
من باوكی تۆم جرالدین! من "چارلی چاپلین"م. كاتێك منداڵ بووی، شه‌وانێكی دوورودرێژ له سه‌رینت داده‌نیشتم و چیرۆكم بۆت ده‌گێڕایه‌وه: چیرۆكی "جوانه نووستووه‌كه له دارستانه‌كه‌دا"، چیرۆكی "ئه‌ژدیها بێداره‌كه له ده‌شته‌كه‌دا". خه‌و كه ده‌زییه چاوه پیره‌كانم لۆمه‌م ده‌كرد و پێم ده‌وت (بڕۆ من له خه‌ونی كچه‌كه‌مدا نووستووم). خه‌ونم ده‌بینی جرالدین، خه‌ون... خه‌ونی به‌یانیی تۆ، خه‌ونی ئه‌وڕۆی تۆ! كچێكم ده‌بینی له‌سه‌ر سه‌كۆدا، فریشته‌یه‌كم ده‌بینی له ئاسماندا، كه هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌مای ده‌كرد و گوێم له ته‌ماشاكه‌ران بوو كه ده‌یانوت: "ئه‌و كچه‌یه ده‌بینن؟ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كچه‌ی لێبووك (ده‌لقه‌ك، clown)ه پیره‌كه‌یه! ناوه‌كه‌تان له‌بیره؟ چارلی!"
به‌ڵێ، من چارلیم. من له لێبووكه پیره‌یه‌ك به‌ولاوه هیچی تر نیم. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه. سه‌ما بكه!
سه‌ما بكه! من به‌و شه‌رواڵه ده‌ڵپه دڕاوه سه‌مام كرد و، تۆ له به‌رگی حه‌ریری شازاده‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌م سه‌مایانه و له‌وانه‌ش زیاتر، ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدانی ته‌ماشاكه‌ران، جاروبار ده‌تبه‌نه كه‌شكه‌شه‌ی ئاسمانه‌وه. بڕۆ! بڕۆ بۆ ئه‌وێش! به‌ڵام تاونه‌تاویش وه‌ره‌وه سه‌ر زه‌وی و سه‌یری ژیانی خه‌ڵكی بكه: ژیانی سه‌ماچییه گه‌ڕیده‌كانی كۆڵانه تاریكه‌كان كه به سكی برسی و لاقی له‌رزۆك كه له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌هه‌ژێن و هه‌ڵده‌په‌ڕن و سه‌ما ده‌كه‌ن. من یه‌کێك له‌مانه بووم جرالدین! له‌و شه‌وانه‌دا، له‌و شه‌وانه‌دا كه شه‌وانی ئه‌فسانه‌ییی منداڵیی تۆ بوون و به لایه‌لایه‌ی حه‌كایه‌ته‌كانی من ده‌چوویه خه‌و، من دیسانه‌وه‌ش بێ‌دار ده‌مامه‌وه و سه‌یری ڕوومه‌تی تۆم ده‌كرد. ترپه‌ی دڵتم ده‌ژمارد و، له خۆم ده‌مپرسی: چارلی! ئاخۆ ئه‌م بێچووه پشیله‌یه قه‌ت ده‌تناسێته‌وه؟.
تۆ من ناناسی جرالدین! له‌و شه‌وه دوورانه‌دا، به‌س چیرۆكم بۆت گێڕایه‌وه، به‌ڵام چیرۆكی خۆمتم قه‌ت بۆ باس نه‌كرد. ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتێكه شیاوی گوێ‌لێگرتن: چیرۆكی ئه‌و لێبووكه برسییه‌ی كه له بێبایه‌خترین گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ندا گۆرانیی ده‌وت و سه‌مای ده‌کرد و خێری كۆ ده‌كرده‌وه. ئه‌مه‌یه چیرۆكی من. من تامی برسییه‌تیم چێژتووه. من ئازاری بێخانومانیم كێشاوه و زێده‌تر له‌مانه‌ش، من ئازاری سووكایه‌تی پێكرانی ئه‌و لێبووكه گه‌ڕیده‌یه‌ی كه ئۆقیانووسێ له ڕۆحبه‌رزی له دڵیا شه‌پۆل ده‌دا، به‌ڵام سكه‌ی خێری ڕێبوارێ خۆپه‌رست وشكی ده‌كاته‌وه، هه‌ست پێكردووه. به گشت ئه‌مانه‌وه، من زیندووم و له زیندووان، پێش له‌وه‌ی بمرن نابێ باسێ بكرێ. چیرۆكی من به كه‌ڵكی تۆ نایه، با له تۆ بدوێین! پاشناوی تۆ، ناوی منه: چاپلین! هه‌ر به‌م ناوه، پتر له چل ساڵ خه‌ڵكی ڕووی زه‌ویم پێكه‌ناند و پتر له‌وه‌ی ئه‌وان پێكه‌نین، خۆم گریام. جرالدین! له‌و دنیایه‌ی كه تۆی تیا ده‌ژیت، ته‌نیا هه‌ڵپه‌ڕكێ و مۆسیقا نییه.
نیوه‌شه‌و كاتێ له هۆڵی پڕشكۆی شانۆخانه‌كه دێیته ده‌ره‌وه، ئه‌و په‌سنكه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندانه یه‌كسه‌ر له‌بیر به‌ره‌وه، به‌ڵام حاڵی ئه‌و شۆفیر تاكسییه‌ی كه تۆ ده‌گه‌یه‌نێته‌وه ماڵ، بپرسه، حاڵی ئافره‌ته‌كه‌شی بپرسه... و ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌کی بۆ كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی نه‌بوو، چه‌كێ ڕاكێشه و به دزییه‌وه بیخه‌ره گیرفانی مێرده‌كه‌یه‌وه. به نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆم له بانكی پاریس‌دا فه‌رمانم داوه ته‌نیا به‌مجۆره خه‌رجانه‌ی تۆ، بێ لێپرسینه‌وه قایل بێ، به‌ڵام بۆ خه‌رجه‌كانی تر ده‌بێ لیسته‌ی خه‌رج بنێری. جاروبار به پاس، به میترۆ، شاره‌كه بگه‌ڕێ و سه‌یری خه‌ڵكی بكه، سه‌یری بێوه‌ژنان و منداڵانی هه‌تیو بكه. لانیكه‌م ڕۆژی جارێ به خۆت بڵێ: "منیش یه‌كێك له‌وانم!". تۆ یه‌كێك له‌وانی كچم! نه زیاتر!
هونه‌ر، پێش له‌وه‌ی دوو باڵ بۆ فڕین بداته مرۆڤ، زۆرجار دوو لاقه‌كه‌شی ده‌شكێنێ. كاتێ گه‌یشتیته ئه‌وێی كه ساتێ خۆت بانتر له بینه‌رانی سه‌ماكه‌ی خۆت بزانی، هه‌ر ئه‌و ساته سه‌كۆكه به‌جێ بێڵه و به یه‌كه‌مین تاكسی خۆت بگه‌یه‌نه ده‌وروبه‌ری پاریس. من ئه‌وێ باش ده‌ناسم. له‌مێژه ئه‌وێ بێشكه‌ی به‌هاریی قه‌ره‌جه‌کان بووه. له‌وێ سه‌ماچییانێكی وه‌ك خۆت ده‌بینی. جوانتر له تۆ، گورجوگۆڵتر له تۆ و ڕۆحبه‌رزتر له تۆ. له‌وێ تیشكی كوێركه‌ری تیشكهاوێژه‌كانی شانۆخانه‌كه‌ی "شانزه‌لیزه" له ئارادا نییه. تیشكهاوێژه‌كانی سه‌ماچییه قه‌ره‌جه‌كان، ته‌نیا تیشكی مانگه‌شه‌وه. سه‌یر كه! باش سه‌یر كه! ئاخۆ باشتر له تۆ هه‌ڵناپه‌ڕن و سه‌ما ناكه‌ن؟ دانی پێدا بنێ كچم! هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه كه باشتر له تۆ سه‌ما ده‌كا! هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه كه باشتر له تۆ لێده‌دا.
وه ئه‌وه‌ش بزانه كه له بنه‌ماڵه‌ی چارلیدا قه‌ت كه‌سێك هێنده ده‌مه‌وه‌ر نه‌بووه كه به گالیسكه‌چییه‌ك، یان سواڵكه‌رێكی قه‌راخی ڕووباری "سن"، جنێوێ بدات.
من ده‌مرم و تۆ ده‌مێنیته‌وه. هیوادارم كه هه‌رگیز له هه‌ژاریدا نه‌ژیت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیت بۆ ده‌نێرم. هه‌ر بڕێكت پێخۆشه تیایدا بینووسه و وه‌ریگره. به‌ڵام هه‌میشه كاتێ دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به خۆت بڵێ: "سێهه‌مین سكه هی من نییه، ئه‌مه ده‌بێ هی كه‌سێكی بێ‌ناو بێ كه ئیمشه‌و پێویستی به فرانكێكه."
به دواگه‌ڕانێك پێویست نییه. گه‌ر بته‌وێ ئه‌م پێویستمه‌نده بێناوانه له هه‌موو شوێنێكدا ده‌دۆزیته‌وه. ئه‌گه‌ر له پاره و سكه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم، بۆ ئه‌وه‌یه كه له هێزی فریو و ئه‌فسوونی ئه‌م منداڵانی شه‌یتانه چاك ئاگادارم. من سه‌رده‌مێكی درێژ له سركدا ژیاوم و هه‌میشه و هه‌ر سات له‌به‌ر ئه‌و په‌ته‌وانانه‌ی له‌سه‌ر په‌تێكی زۆر ناسكدا ڕێ ده‌كه‌ن، په‌شێو بووم. به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه به تۆ بڵێم كچم: "خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌ویی پته‌و، زۆرتر له په‌ته‌وانانی سه‌ر په‌تی ناپته‌و داده‌كه‌ون و هه‌ره‌س ده‌هێنن."
ڕه‌نگه شه‌وێ وریجه‌ی گرانباییترین ئه‌ڵماسی ئه‌م دنیایه فریوت بدات. ئه‌و شه‌وه ئه‌م ئه‌ڵماسه ده‌بێته په‌تی پچڕۆكی تۆ و داكه‌وتن و هه‌ره‌سهێنانت مسۆگه‌ر ده‌بێ. ڕه‌نگه ڕۆژێ ڕوومه‌تی جوانی شازاده‌یه‌ك فریوت بدات، ئه‌و ڕۆژه ده‌بییه په‌ته‌وانێكی ناشاره‌زا و په‌ته‌وانه ناشاره‌زاكان هه‌میشه داده‌كه‌ون.
دڵ مه‌به‌سته به زێڕ و خشڵ، چونكوو گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م دنیایه هه‌تاوه و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌م ئه‌ڵماسه له ملی هه‌موو كه‌سێكدا ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێ دڵت به‌ست به هه‌تاوی ڕوومه‌تی پیاوێ، له‌گه‌ڵیا یه‌كدڵ به! به دایكتم وتووه كه له‌م باره‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ. ئه‌و ئه‌وین باشتر له من ده‌ناسێ، ئه‌و بۆ پێناسه و ڕاڤه‌كردنی یه‌كدڵی، شیاوتر له منه. له‌سه‌ر سه‌كۆدا، جگه له تیلمه‌یه‌ك حه‌ریری ته‌نك، شتێك لاشه‌ت داناپۆشێ. له‌به‌ر هونه‌ر، مرۆڤ ده‌توانێ ڕووتوقووت بچێته سه‌ر سه‌كۆكه و داپۆشراوتر و كیژتر بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام هیچ شت و هیچ كه‌سی تر له‌م جیهانه‌دا نییه كه شیاوی ئه‌وه بێ كه كچێ نینۆكی پێی له‌به‌ر ئه‌و ڕووت كاته‌وه.
ڕووتی، نه‌خۆشیی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. من پیره‌مێردم و ڕه‌نگه قسه‌ی پێكه‌نیندار بكه‌م. به‌ڵام به ڕای من، جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێ كه ڕۆحی ڕووتی ئه‌وت خۆش ده‌وێت. خراپ نییه كه بیر و هزری تۆ له‌م باره‌وه هی ده ساڵی پێش بێ: هی سه‌رده‌می داپۆشران، ئه‌م ده ساڵه تۆ پیرتر ناكات. هه‌ر چۆنێ بێ هیوادارم تۆ دوایین كه‌س بی كه ده‌بێته دانیشتووی دوورگه‌ی ڕووتییه‌كان!
ده‌زانم كه باوكان و منداڵان هه‌موو كاتێ شه‌ڕێكی به‌رده‌وامیان پێكه‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ من، له‌گه‌ڵ هزره‌كانم شه‌ڕ بكه كچم. من حه‌زم له منداڵانی ملكه‌چ نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووه‌دا پێش له‌وه‌ی، فرمێسكه‌كانم ئه‌م نامه‌یه ته‌ڕ كه‌ن، ده‌مه‌وێ هیوایه‌ك به خۆم بده‌م: ئیمشه‌و شه‌وی نوئێله، شه‌وی په‌رجووه! هیودارم په‌رجوو (معجزه)یه‌ك ڕوو بدات، تا تۆ ئه‌وه‌ی كه من به‌ڕاستی ده‌مویست بڵێم لێی تێبگه‌ی.
چارلی ئیدی پیر بووه جرالدین. دره‌نگ یان زوو ده‌بێ له باتیی ئه‌و كراسی سه‌ماكردنانه ڕۆژێكیش به‌رگی ماته‌م له‌به‌ر كه‌ی و بێیته سه‌ر گڵكۆكه‌م. نامه‌وێ بكه‌ویته ئه‌ركه‌وه.
به‌س جاروبار ڕوومه‌تت له ئاوێنه‌یه‌کدا سه‌یر بكه، له‌وێش من ده‌بینیته‌وه. خوێنی من له خوێنبه‌ره‌كانی تۆدایه. هیوادارم ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه خوێن له خوێنبه‌ره‌كانی مندا وشك ده‌بێ، چارلی، باوكت، له‌بیر نه‌به‌یته‌وه. من په‌ری نه‌بووم، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی كه له توانامدا بوو، هه‌وڵم دا مرۆڤ بم. تۆش هه‌وڵێ بده. ڕوومه‌تت ڕ‌اده‌مووسم.
(( له چارليه‌وه بۆ كچه‌كه‌ى ، له‌منه‌وه بۆچارلى ))
چارلى تۆ به‌جيڕاڵدى كچت ووت ..
هه‌رگيز جه‌سته‌ى رووتت پيشانى پياوێك مه‌ده ..
هه‌تا رووحى به‌رووتى نه‌بينيت ...
چارلى تۆ ببينه ئێستا گه‌ر بته‌وێت رووحێكى رووت ببينيت ..
ئه‌بێت سه‌دان پێست و ماسك له‌م جه‌سته و روخسارانه داماڵيت ..
وه‌لێ هه‌ر نايبينيت ...
ئه‌و هه‌موو جه‌سته پۆشته‌يه ئه‌بينيت ..به‌ڵام
به‌رگى (وه‌فا) وه‌ك ئه‌وه‌ى مۆدێله‌كه‌ى به‌سه‌ر چووبێت ..
پارچه پارچه كراوه و وه‌ك لۆكه خراوه‌ته ناو سه‌رينه‌كانه‌وه و له‌به‌ر ناكرێت ..
چارلى ..
ئه‌و ده‌مه‌ى هه‌ر هۆڵه شكۆداره‌كه‌ى (شانزێ ليزێ) هه‌بوو ..
سه‌رمايه‌داره‌كانى لێ كۆببنه‌وه.. چه‌نده باش بوو ...
ئێستا لێره هه‌زار هۆڵى رازاوه و هه‌زاران (شانزێ ليزێ) هه‌يه ..
سه‌رمایه‌داره دڵ ره‌قه‌كان ئه‌و شانۆگه‌ريانه‌ى تيا نمايش ئه‌كه‌ن كه‌خۆيان ده‌رهێنه‌رين ..
له‌و شانۆيانه‌ش ..( چه‌وساندنه‌وه‌ى هه‌ژاران و كچه هه‌رزه‌كان دواى سه‌رخۆشى) ..
چارلى ... خۆزگه لێره ئه‌بووى
تا بتزانينايه بێ له‌چيرۆكى ئازار ئێستا باوكه‌كان هیچ چيرۆكێكى تر بۆ منداڵه‌كانيان ناگێڕنه‌وه ..
ئاخر چیرۆكى تر له‌كوێ بێنن .. له‌كاتێك دا
سه‌رشاشه‌ى تیڤيه‌كان و مانشێتى جه‌ريده‌كان و روپه‌رى ماڵپه‌ره‌كان و چایخانه و ...
ته‌نانه‌ت ناو مزگه‌وته‌كانيش پڕ پڕ بوون له‌چيرۆكى ئازار ..
چارلى ... ئه‌مويست بنوسم هه‌تا ووشه ته‌واو ئه‌بێت .. به‌ڵام نا ...
به‌ڵام نا .. چونكه ئێستاش هه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن ، وه‌ك تۆ ...
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاره‌دا هه‌ر به‌و چه‌كه‌ى ناوى پێكه‌نينه روبه‌روى ژيان شه‌ڕ ئه‌كه‌ن ..
ئێواران گۆرانى له‌گه‌ڵ كاسب كار و منداڵه ده‌ستگێڕه‌كان دا ئه‌ڵێن ..
وه‌فاىان له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانىان دا متوربه‌كردوه ..
چارلى
تا ئه‌م مرۆڤه گه‌ورانه مابن ... تا ئه‌م گه‌وهه‌رانه پاك بن ..
نه جیراڵدين دڵ به‌زێڕ و پاره ئه‌دا ...
نه‌منيش ڕه‌شبينى ئه‌توانێ ڕێگه‌ى ئومێدم لێ بگرێ ...
ڕيباز ناسا ..
"باشترە هەر تەنها بیت، وەک لەوەی لەگەڵ کەسێکی دیبی و دڵی لای کەسێکی تربێت و هەست بەتەنهای بکەیت"
(ئۆسکار وایڵد)
" بەلای منەوە دۆزینەوەی نهێنیەکانی ئەتۆم گەلێک ئاسانترە لە دەرککردن بە نهێنیەکانی ژنێک"
(ئا‌لبێرت ئەنشتاین)
" من کاتێک ئازادم کە هەموو خەڵکی جیهان ئازادبن، تا وەختێک ئەسیرێک لە جیهاندا هەیە "ئازادی" بوونی نییە"
(ژان پۆل سارتێر)
"ئەمڕۆ ئاوازی خۆم ووت، لێم گەڕێ با ئێوارە چراکەم هەڵگرم و ڕێگا بگرمەبەر کە لە باوەش گەردەلوولدا تەنهایەک چاورێمە"
(تاگوور)
" ستایشی ســەروەت و دەوڵەمەندی دەبێتە هۆی فەساد و لەناو چوونی ڕەفتاری مرۆڤ"
(سیسرۆن)
"سه‌رکرده هه‌رگیز دۆڕاونیه ئه‌گه‌ر له سه‌د جه‌نگیش شکست بێنێ ، چونکه هه‌میشه کۆمه‌ڵێك گه‌مژه هه‌ن دوایی بکه‌ون و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا درۆی بۆبکه‌ن و شکسته‌کانی بۆ دابپۆشن ."
(ئه‌دۆلف هیتله‌ر)
"ئەگەر دەبینی کەسێک زەردەخەنەیەکت بەرامبەر نانوێنێت، هۆکەی لە لێوە نەپشکووتوەکانی خۆتدا بگەڕێ"
(دیل کارێنگی)
"دەرونی خەمۆ و خەمگین، لە تەنیایدا ئۆقرە دەگرێت و لە مرۆڤەکان هەڵدێ، لە مامزێکی بریندار دەچێ کە ڕانی جێهێشتوە و پەنای بۆ ئەشکەوتێک بردووە تا لەوێ چاک ببێتەوە یا بمرێت"
(جوبران خەلیل)
"ھیچ کەس ناچار نییە مرۆڤێکی گەورە بێت، تەنھا مرۆڤ بوون بەسە....."
(ئالبر کامۆ)
" بۆ دەبێت هەستەکانی من بە پێی ئەندێشەی کەسانی تربێت؟لە کاتێکدا هیشتا منێک هەبێت"
(ڕاڵف واڵدۆ ئێمێرسۆن،،نووسەرو و فەیلەسوفی ناوداری ئەمریکی)
"ئەم شتانە ژیانی ئێمە لەناو دەبەن، سیاسەتی بێ بنەما، چێژ بێ ویژدان، زانست بێ کەسایەتی، بازرگانیکردنی نا ئەخلاقی"
(ماهاتما گاندی)
"شتێک کە جوانی دەبەخشێتە مرۆڤ ئەوەیە لە ناخیدا هەمیشە بیر‌و ئەندێشەیەکی تایبەتی شاردۆتەوە"
(ئانتوان دۆسینت ئێگزۆپری،،نوسەری فەرەنسی)
"کەسانێک هەن بۆ ئارایشتی ڕوخسار‌و جلی گرانبای، ورگیان برسی دەهێڵنەوە و خێزانیان لە کەمدەستیدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوان بۆ فریوی چاوی خەڵک خۆیان توشی ڕەنج و چەرمەسەری دەکەن"
(بنیامین فرانکلین)
"ئۆف کە درۆ چەندە ڕوخسارێکی جوانی هەیە بۆ هەندێ کەس"
(ویلیا‌م شێکسپێر)
" ئەگەر دڵ دەیتوانی بیر بکاتەوە، لە لێدان دەکەوت،تۆ ببینە ژیان سادە نیە،،ژیان وا لە دەست عە‌قڵدا"
(فێرناندۆ پسوا، گەورە نوسەری پرتوگالی)
" زۆرکات "بێدەنگی" هەزار واتای هەیە ئەستەمە لە وتندا بیبیستی"
(بێردناشۆ)
" لە هەر ووڵاتێکدا نرخی خزمەتکار و هەژار نەزانرێت و ڕێزیان لێ نەگرن، قەت چاوەڕێی پێشکەوتن مەکەن"
(ڤۆڵتێر)
" تەنیا کەسانێک کە ناگۆڕێن، ئەوانەن کە وا هەناسە نادەن"
(پابلۆ پیکاسۆ، نووسەرو وێنەکێشی ئیسپانی)
" لە جیهاندا چوار جۆر مرۆڤ هەن، هەندێکیان خۆشەویستن، هەندێکی ترخاوەنی خەیاڵ و ئارەزون، هەن حەز بە لاسای کەسانی تر دەکەن، جۆری چوارەمیش گێلەکانن، لە هەرسێ جۆرەکەی تر بەختەوەرترن"
(ماکسیم گۆرگی)
" بەبڕوای من، ئێمە ڕۆژێک تێکدەشکێین، کە دەبینین هەمووان هەن و کەسیش نیە"
(تۆڵستۆی)
زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی بویته دایک مه‌ریه‌م گیان
یاخوا کچه‌که‌ت به دایک و باوک گه‌وره بیت .......
مه‌ریه‌م خۆشترین ناوه به‌ڕای من با مه‌ریم بێت ........
ده‌ست خۆش سامان زۆر به سود بوو....
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه براکه‌م.........
ده‌ست خۆش .........
ده‌ست خۆش مامۆستا.........
nazann ba chy dzhyty ayni islam bkan bas xaylayan xawa .....
dast xosh brakam
hhhhhhhhhh kchka xarabi nagotya faqera
dast xosh jwan u komede bo
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SAWSAN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]