1

بابه‌ت: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

پشوو- لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەری خۆشەویست (سەلاوی خودای لەسەر بێت)، لە ماڵپەڕی (پشوو)ەوە ئەم ١٠١ پرسیار و وەڵامەتان پێشکەش دەکەین و ھیوادارین کە سوودمەندبێت بۆ ھەموولایەک:
پ١/لە ڕۆژی دوایی کێ یەکەم کەسە کە لە گۆڕەکەی دێتەدەرەوە..؟ (پەیامبەرمان- صلى الله عليه وسلم).
پ٢/پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) پاش وەفاتی چەند خێزانی لە دوای خۆی بەجێھێشت..؟(٩ خێزان).
پ٣/چەند جار ناوی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بە وشەی (محمد)لە قورئانی پیرۆز ھاتووە..؟ (٤جار).
پ٤/کێ خزمەتکاری پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو ..؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٥/ ئایا کامە خێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو کفنی بۆ مردنی خۆی ئامادەکردبوو...؟ (زەینەبی کچی جەحش).
پ٦/کۆتا جەنگی پەیامبەر ((صلى الله عليه وسلم)) کامە جەنگ بوو..؟ (تەبوک).
پ٧/ پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))بەکام دوومناڵی دەگوت: (اللھم إنی احبھا فاحبھما)...؟ (ئوسامەی کوڕی زەید و حەسەنی کوڕی عەلی).
پ٨/پەیامبەرمان((صلى الله عليه وسلم))لە ڕۆژی دوایی بۆ یەکەمجار شەفاعەتی بۆ کێ دەکات..؟ (ئەھلی بەیت).
پ٩/کی َ یەکەم کەسە لە ڕۆژی دوایی لە دەرگای بەھەشت دەدات..؟ (پەیامبەرمان-(صلى الله عليه وسلم)).
پ١٠/ژمارە ى مناڵەکانی فاتیمەی کچی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))چەند منداڵ بوون...؟ (٦کوڕ).
پ١١/ئەو ئافرەتە کێ بوو کە پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))بەکراسی خۆی کفنی کرد..؟ (فاطمە بنت اسد).
پ١٢/ناسناوەکانی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم)) چین...؟ (امین-صادق-ذات الکوثر...)
پ١٣/پاش وەفاتی پەیامبەر((صلى الله عليه وسلم))لە خزم و کەسانی کێ بوو وەفاتی کرد..؟ (فاطمە ی کچی).
پ١٤/درێژترین گەشت لە جیھاندا چییە و خاوەنەکەی کێیە...؟ (ئیسرا و میعراجی پەیامبەرمان. صلى الله عليه وسلم)
پ١٥/ کام لەمنداڵەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە خاتوو (خەدیجە)نەبووە ..؟ (إبراھیم).
پ١٦/کێ زۆرترین فەرموودەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ی گێڕاوەتەوە..؟ (ئەبو ھوڕەیڕە).
پ١٧/ کێ بوو بۆیەکەمجار فەرموودەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کۆکردەوە...؟ (ڕبو ڕافیعی خزمەتکاری).
پ١٨/یەکەم جەنگی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناوی چی بوو کەی ڕوویدا..؟ (الابواْء ٢ی کۆچی).
پ١٩/کێ بەردەوام لەگەڵ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) دابوو..؟(الفڤل بن عباس)
پ٢٠/کێ حەواری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو..؟ (زوبەیری کوڕی عەوام).
پ٢١/ کام ھاوەڵ ماوەی (١٠)ساڵ خزمەتی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم)کرد ..؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٢٢/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند منداڵی ھەبوو.. ؟ (٧منداڵ).
پ٢٣/کێ برای شیری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)بوو..؟ (ابو سوفیانی کوڕی حارس).
پ٢٤/خۆشترین خواردن لە لای پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوو..؟ (الثرید=ھاوشێوەی تەشریبی ئەمڕۆ).
پ٢٥/یەکەم کەس کێ بوو ئاوی زەمزەمی ھەڵگرت لە کاتی گەڕانەوەی لە حەجدا... ؟ (پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)).
پ٢٦/دوا وتەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوو...؟ (نوێژەکانتان نوێژەکانتان، لە خوا بترسن، لەگەڵ ئافرەتان باش بن).
پ٢٧/یەکەم نوێژی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ھی کەی بوو کە ئەنجامی دا..؟ (نوێژی نیوەڕۆ).
پ٢٨/یەکەم شت کە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ئاماژەی پێکردبێ لە (وحی)سرووش چی بووە...؟ (خەونی ڕاست).
پ٢٩/وتاربێژی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناوی چی بوو....؟ (ثابت بن قی).
پ٣٠/ یەکەم نوێژ کە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ڕکوعی تێدا برد ھی کەی بوو...؟ (نوێژی عەسر).
پ٣١/یەکەم لیوا کە پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم)دایمەزراند بۆ کام ھاوەڵ بوو...؟(حمزە بن عبدالمطلب).
پ٣٢/ھۆنیاری پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناوی چی بوو...؟ (حسان بن ثابت).
پ٣٣/لە ڕۆژی ڕزگارکردنی(مەککە)ی پیرۆز پەیامبەر(ص) کلیلی کەعبەی دا بەکێ...؟ (عوسمانی کوڕی تەلعە).
پ٣٤/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە وەفاتی کرد کامەیان بوو...؟ (خەدیجە.ر.خ).
پ٣٥/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) تەنھا خێزانێکی لاو بوو ئەویش ناوی چی بوو....؟ (عائیشە.ر.خ).
پ٣٦/کچی زەینەبی کچی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناوی چی بوو....؟(امامە بنت عاص).
پ٣٧/دواھەمین خێزانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم ناوی چی بوو...؟ (میمونە بنت حارث).
پ٣٨/یەکەم خێزانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە پاشە خۆی وەفاتی کرد کێ بوو...؟ (زینب ی کچی جحش).
پ٣٩/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند حەجی کردووە..؟ (یەک حەج کە ئەویش حجە الوداع بوو).
پ٤٠/تەمەنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند ساڵ بوو کە وەحی(سرووش)ی بۆ ھات..؟(٤٠ساڵ).
پ٤١/یادی لە دایکبوونی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ساڵانە لە چ بەروارێکی کۆچی ئەنجامدەدرێت...؟ (١٢ی ربیع لاول).
پ٤٢/کێ خۆشەویستەکەی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) بوو ھەروەھا خۆشەویستی کوڕی خوِشەویستەکەی بوو...؟ (ئوسامەی کوڕی یەزید).
پ٤٣/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)بەکێی وتبھاوێژە دایک و باوکم بە فیدات بێت)..؟ (سەعدی کوڕی وەقاص).
پ٤٤/کێ بوو کە کچی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ی ھێنا و دواتر کچی کچی پەیامبەری ھێنا....؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٤٥/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژی (فتح) نوێژی(فتح)ی لە کوێ کرد...؟ (ماڵی ئوم ھانی).
پ٤٦/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ناوی دووڕووەکانی لای کێ ئاشکرا دەکرد...؟ (حوزەیفەی کوڕی یەمان).
پ٤٧/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە نوێژێکدا ھەڵەی کرد کێ بۆی ڕاست کردەوە...؟ (ذوالیدین الخرباق بن عمرو السلمی).
پ٤٨/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)کاتێک چوو بۆ (طائف)کێی لەگەڵ دابوو...؟ (زید بن حارثە).
پ٤٩/کێ پێش ناردنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)باوەڕی ھێناوە...؟ (ورقە بن نوفل).
پ٥٠/دوومنداڵی ھەتیو بەشیان لە زەوی مزگەوتی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ھەبوو کێن..؟(سھل و سھیل).
پ٥١/دواھەمین ھاوسەری پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) کامە بوو کە کۆچی دوایی کرد...؟ (ئوم سەلەم).
پ٥٢/خوشکی شیری پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) کێ بوو...؟ (شەیما.ر.خ).
پ٥٣/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت من کوڕی دوو سەربڕاوەکەم ئەم دوانە کێن...؟.(إسماعیلی کوڕی إبراھیم و عبداللە ی کوڕی عبدالمطلب).
پ٥٤/کێ پێی دەگوترێ (ذات الھجرتین)...؟ (ڕوقیەی کچی پەیامبەر- صلى الله عليه وسلم).
پ٥٥/کێ چووە سەرشانی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) بۆ شکاندنی بتەکانی قوڕەیش...؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٥٦/ئەو ھاوەڵە کێ بوو کە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (مرحبا بالراکب المھاجر)...؟ (عەکرەمەی کوڕی ئەبوجەھل).
پ٥٧/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) یەکەم نوێژی ھەینی لە کوێ کرد...؟ (لەمەدینە لەمزگەوتی بنی سالم بنی عوف کە ئێستا ناوی(مسجد الجمعە)یە).
پ٥٨/ئەو ئافرەتە یەھودییە کێ بوو کە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) مارەی کرد...؟ (صفیە بنت حیی).
پ٥٩/ژمارەی ئەو پیاوانەی ئەنساڕ کە بەیعەتییاندا بە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە عەقەبەی یەکەم چەند بوون...؟ (١٢پیاو).
پ٦٠/ناوی کچەکانی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (فاطمە-روقیە-ام کلثوم-زینب.ر.خ).
پ٦١/یەکەم کەس کێ بوو کە دوای وەفاتی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ھاتە لای...؟ (فاتیمەی کچی بوو).
پ٦٢/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم)ئەم دوعایەی بۆ کێ کردووە کە دەفەرمووێ:خوایە ئەگەر دوعای کرد لێی قبوڵ بکەی..؟ (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص).
پ٦٣/کێ ناوی لە پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ناوە محمد..؟(عەبدولموتەڵیبی باپیری).
پ٦٤/ پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) پێش ئەوەی وەفات بکات چەند ڕۆژ نەخۆش کەوت..؟(١٤ڕۆژ).
پ٦٥/گەورەترین موعجیزەی پەیامبەرمان محمد(صلى الله عليه وسلم) چییە؟ (قورئانی پیرۆز).
پ٦٦/مانای وشەی محمد (صلى الله عليه وسلم) چییە...؟ (سوپاسگوزار).
پ٦٧/تەمەنی پەیامبەرمان(صلى الله عليه وسلم) چەند ساڵ بوو کە دایکی کۆچی دوایی کرد..؟ (٦ساڵ).
پ٦٨/یەکەم کەس کێ بوو کە سڵاوی لە پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کرد بە سڵاوی ئیسلامیانە...؟(ئەبوزەڕی غەففاری).
پ٦٩/دایەنەکانی پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) کێ بوون...؟ (ثویبە-سعدیە-ذات الوحە-واشی-ذات الفضول-الخیرلق-ئامینە-حلیمە).
پ٧٠/ ڕمەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (المثنا-المو).
٧١پ/لە (بیعە الرضوان)دا پێغەبەر(صلى الله عليه وسلم)لە جیاتی کامە خەلیفە دەستی خۆی خستە ناودەستەکەی تری بەیعەتی دا...؟ (عوسمانی کوڕی عەففان).
پ٧٢/ھۆنیارەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (عبداللە بن رواحە-حسان بن ثابت-کعب بن مالک).
پ٧٣/ناوی مامەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (زوار-ابوطالب-ابولھب-عباس-حمزە-حارث-قوصی-عیداق-زبیر).
پ٧٤/پوورەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)لەباوکەوە ناویان چی بوو...؟ (سعدیە-عاتیکە-بیزاْ--براْ--ڕروا-امینە).
پ٧٥/پوورەکانی پەیامبەرمان(صلى الله عليه وسلم)لە دایکەوە ناوەیان چی بوو...؟ (فاخیتە-فرلیسە).
پ٧٦/ناوی خاڵەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون..؟ (عبدالیغوس-اسور-عمیر).
پ٧٧/ئەو ناووناسناوانەی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە قورئاندا ھاتووە چین..؟ (محمد-احمد-طە-یس-بشیر-نذیر).
پ٧٨/ناسناوەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لە ناو فەرموودەکاندا کامانەن...؟ (ماحی-حاشیر-عاقیب).
پ٧٩/لە شەوی کۆچدا کام ھاوەڵ لە شوێنی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) نووست...؟ (عەلی کوڕی ئەبو تالیب).
پ٨٠/شمشێرەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (مئسور-اسیمامە-العطف-الرسوب-القلعی-المخیزم-القزیب).
پ٨١/کڵاوە جەنگییەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (موشیع-سەبوغ).
پ٨٢/قەلغانەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناویان چی بوو....؟ (الزلوق-فوت).
پ٨٣/تیروکەوانەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (بنداْ ، روخاْ- ، سفراْ- ، زوراْ-اسدار، کتوم).
پ٨٤/لەکاتی سەرەمەرگی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کێ پێشنوێژی بۆ موسڵمانان کرد...؟ (ڕبوبکری صدیق).
پ٨٥/کاتێک پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)برایەتی خستە ناو موسڵمانان کێی ھەڵبژارد بۆ برایەتی خۆی...؟ (ئیمامی عەلی).
پ٨٦/بەندە و کۆیلەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (شقران-ابورافیع-زیدبن حارثە-فوزالە-ساز-سندر-ابوکبشە-سفیفە-مابور-سلمان فارسی-مھران-ریباع).
پ٨٧/ئەسپەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (سکت-ضرب-لزاز-وارید-مرتجز-طرف-نجیب-لحیف).
پ٨٨/گوێدرێژەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (جوزامی-یعفور-غفور).
پ٨٩/ھێسترەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) ناویان چی بوو...؟ (دولدول-فیززە-ئیلیە).
پ٩٠/سەرجەمی ژمارەی مەڕ و بزنەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چەند بوو...؟ (١٠٠مەڕ و ٧بزن).
پ٩١/وشترەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)ناویان چی بوو...؟ (إتلال-إتراف-برودە-حناو-زمزم-سعدیە-سقیا).
پ٩٢/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)کە چووە سەرتەرمی(جلیبیب)چی فەرموو...؟ (ھذا منی وانا منە).
پ٩٣/موعجیزەکانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) چی بوون...؟ (قورئانی پیرۆز-ئیسرا و میعراج-لەتبوونی مانگ).
پ٩٤/یەکەم منداڵی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) کە لە دایک بوو ناوی چی بوو...؟ (زەینەب.ر.خ).
پ٩٥/خزمایەتی نێوان پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لەگەڵً (عبداللە ی کوڕی جحش)چی بوو...؟ (عبداللە پوورزای بوو).
پ٩٦/حوکمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم)چییە...؟ (بیدعە الحسنە=نەوباوی باش).
پ٩٧/ کام خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لەیەکەم ساڵی شووکردنی وەفاتی کرد ..؟ (زەینەبی کچی خوزەیمە).
پ٩٨/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) لە ماڵی کێ برایەتی خستە نێوان (ڕنێار)و(مھاجیر)...؟ (ئەنەسی کوڕی مالیک).
پ٩٩/چەند مامی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) باوەڕییان پێی ھێنا..؟(دوو-حەمزە و عەبباس.ر.خ).
پ١٠٠/ پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) بەکێی فەرموو خوایە دەوڵەتی پەرت پەرت بکەی)..؟ (کیسڕای شای فارس).
پ١٠١/ناوی باو و باپیرانی پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) تاچەند پشت دەتوانی بژمێری...؟(موحەمەد کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدوڵموتەڵیبی کوڕی ھاشمی کوڕی عەبدولمەنافی کوڕی قوسەی کوڕی کیلابی کوڕی مەڕِڕەی کوڕی کەعبی کوڕی لوئەی کوڕی غالیبی کوڕی فەھری کوڕی مالیکی کوڕی ضری کوڕی کنانەی کوڕی خوزەیمەی کوڕی مەدرەکی کوڕی ئیلیاسی کوڕی مضری کوڕی نزاری کوڕی مەعدی کوڕی عەدنانە، عەدنانیش دەگەڕێتەوە سەر ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم )سەلامی خوا لە ھەموویان بێت.

تێبینی: لە کتێبی (ھەگبەی زانیاری) لە ئامادەکردنی (سالار ھەولێری) وەرگیراوە

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

[size=22]جزاك الله‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌ رده‌وام به‌ زۆر زۆر به‌ سوودبوو هه‌ر هه‌مویم خوێنده‌وه‌[/size]

3

وه‌ڵام: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]جزاك الله‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌ رده‌وام به‌ زۆر زۆر به‌ سوودبوو هه‌ر هه‌مویم خوێنده‌وه‌[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]جزاك الله‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌ رده‌وام به‌ زۆر زۆر به‌ سوودبوو هه‌ر هه‌مویم خوێنده‌وه‌[/size]

zor swpas mamosta  har bzhyt

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان زانیاری به‌سوود بون جزاك الله‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

6

وه‌ڵام: لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)...!

K O S R A T نووسی:
شه‌ یدا نووسی:

[size=22]جزاك الله‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌ رده‌وام به‌ زۆر زۆر به‌ سوودبوو هه‌ر هه‌مویم خوێنده‌وه‌[/size]


زۆر سوپاس براکه‌م..........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm