بابه‌تێکی جوانه، سه‌رکه‌وتووبن.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SHaKHaWaN
بابه‌تێکی جوانه، سه‌رکه‌وتووبن.
Zakariamusic.com
پێش نیوه‌ڕۆی ٣٠/٥/٢٠١٠ له هه‌ولێر، خاتوو ئێڤا بیۆرلینگ وه‌زیری بارزگانیی سوید و شاندێکی یاوه‌ری که له ژماره‌یه‌ک گه‌وره بازرگانی سویدی پێک هاتبوون، دوای سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵای وه‌ک هاووڵاتیه‌کی کوردی سویدی له ئۆفیسی خۆی له ناز سیتی کرد.
له دیدارێکدا که زیاتر له کاتژمێرێکی خایاند وه‌زیری سویدی خۆشحاڵیی خۆی به بینین و دیداری هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا نیشان دا و له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌کاندا بۆ هونه‌رمه‌ند نووسیویه‌تی:
به‌خته‌وه‌رییه‌کی شاهانه‌یه بۆ من که هاتوومه‌ته ئێره و ئه‌و هه‌موو سویدیانه له هه‌رێم ده‌بینم، به تایبه‌تی تۆ که به‌و شێوه باشه سه‌رکه‌وتووی. هیوادارم سویدیه‌کان زیاتر ئیلهام له تۆ وه‌ربگرن و هاوکاریی بنیاتنانی عێراقی دواڕۆژ بکه‌ن.
ئه‌م سه‌ردان و دیدار و ئه‌م وشانه‌ی خاتوو بیۆرلینگ بۆ هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا؛ هێنده‌ی که شانازییه‌کن بۆ خودی هونه‌رمه‌ند خۆی، هێنده‌ش شانازین بۆ کورد که وه‌زیرێکی وڵاتێکی پێشکه‌وتووی وه‌ک سوید بێت له هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه سه‌رسورمان و کامه‌رانیی خۆی به گه‌نجێکی کورد ده‌رببڕێت که نه‌ک هه‌ر به ته‌نیا له هونه‌ر و گۆرانیدا بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه‌ی کوردستان و ناوچه‌که، به‌ڵکوو له بواری کار و پرۆژه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌شدا جێپه‌نجه‌ی دیاره و بووته جێی سه‌نجی خه‌ڵکی بیانیش.
به درێژایی زیاتر له کاتژمێرێکی ماوه‌ی سه‌ردانه‌که؛ که به به‌شداریی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و میدیای هه‌رێم ڕووماڵێکی میدیایی فراوانی بۆ کرا، شادی و کامه‌رانی به ڕووی خاتوونی وه‌زیر و هاوه‌ڵه یاوه‌رییه‌کانییه‌وه دیار بوو و شانازیان به‌وه ده‌کرد که هاووڵاتیه‌کی سویدی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده دیار و سه‌رکه‌وتووه!.
له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌دا دوایین ئالبومی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا(لاپه‌ڕه‌ی سپی) وه‌ک دیاری به‌خشرایه خاتوو بیۆرلینگ و شانده یاوه‌ره‌که‌ی و پاشانیش له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا تیشکی خسته سه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی دیداریان له وه‌زیری بازرگانیی سوید و شانده یاوه‌ره‌که‌ی و رایگه‌یاند که هانی سویدییه‌کانی داوه سوود له ڕه‌وشی ئارامی کوردستان وه‌ربگرن و وه‌کوو زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیا بێن له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
نیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر ٣١/٥/٢٠١٠ خاتوو مۆنا سالین سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید و دۆستی کورد که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاییزی داهاتووی سویدا ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته؛ به سه‌ردانێک له کوردستان بوو و له هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر (شیراتۆن) به‌به‌شداریی باڵیۆزی سوید له به‌غدا و کونسولی سوید له هه‌ولێر؛ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کوردانه‌ی بانگهێشتی خوانی نیوه‌ڕۆ کرد که ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدیان هه‌یه و هاووڵاتیی کوردی سویدن.
له نێوان میوانه داوه‌تکراوه‌کاندا ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و به‌رپرسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سایه‌تیی دیار هه‌بوون که هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵاش ئامادییه‌کی به‌رچاوی تیادا هه‌بوو.
سـەروەت عـەشـق بـێ تـاماوم دڵـم نـاكـەم بە ئەویندار
چـونكـە هیـچ دڵێ بـۆ عـەشـق پـاك نیـە وەك دڵی هەژار
ده‌ستت خۆشبێت، زۆر شیعرێکی خۆشه، پێشتر خوێندمبوویه‌وه.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=GnApiGG3 … re=related[/youtube]
سڵاو هاوڕێیان
پێم خۆش‌بوو گفت‌و گۆیه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر شیعره‌کانی کاک سرهنگ، شتێکی به‌رچاوه که کاک سرهنگ خاوه‌ن نووسینی زۆره که زۆرده‌مێکه خه‌ریکی نووسینه، له‌و کاته‌ی ناوسیومه خوێنه‌ری زۆربه‌ی شیعره‌کانم بێگومان هه‌ندێ شیعر هه‌یه زیاتر کاریگه‌رن یاخود جوانترن له هه‌ندێکی تر، من وه‌کوو خۆم زۆر شیعری ئه‌وم ئه‌ز به‌ر کردووه نه‌وه‌ک هه‌ر ته‌نها خوێندم بێته‌وه، به‌ڵام به‌تایبه‌تی شیعره کۆنه‌کانی، من به‌ڕای خۆم پێم وایه چه‌ند نووسینێکی ئێستای کاک سه‌رهه‌نگ به‌رامبه‌ر ده‌بێت به یه‌ک نووسینی کۆنی ئه‌مه ته‌نهای ڕای خۆمه، ئایه هۆی ئه‌مه ده‌بێ چی بێ ؟ له‌وانه‌یه ئه‌و کات بۆمن کاریگه‌ری هه‌بووبێت چوونکه ده‌بێت له‌و حاله‌ته‌دا بووبم که ئه‌و شیعره‌م خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ک بڵێن بۆمن و به‌سه‌رهاتێکم درووست کرابێت!، ئه‌وه‌ش ده‌بێ که کاک سه‌رهه‌نگ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نووسیبێته‌وه که ئه‌و به‌سه‌رهاته وایکردبێت جوان شیعره‌که بنووسێت و به‌لای ئێمه‌وه‌ش جوان بێت، یان ووشه‌ی جوانتری به‌کارهێنرابێت، نازانم ! ئه‌م پرسیاره بۆ خۆیی و هاوڕێیانی تر که چۆن ئه‌مه ده‌بینن !
نموونه‌ی هه‌ندێ له هۆنراوه کۆنه‌کان ( من و تۆ ، ئه‌وه چیت کرد ، ته‌نها شیعرن و به‌س ، تۆ ڕازی ، ویستم به‌بێ هۆ نه‌کوژێته‌وه ، له‌و ڕۆژه‌ی تۆم خۆش ویستووه ، تێکه‌ڵ ، له نێوان هه‌ولێر و تۆدا ، پێم سه‌یره ئه‌م پرسیاره ئه‌پرسی ، ئیتر سه‌رنج ناده‌مه چاوی هیچ کچێ ، شه‌رم مه‌که ) ئه‌مانه نموونه‌ی هه‌ندێ له کۆنه شیعری کاک سرهنگن که به شێوای پۆسته‌ر له‌لای منن وه بۆمن بوونه‌ته یادگارییه‌ک و تا هه‌میشه له‌گه‌ڵم ده‌بن
لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که شیعره نوێیه‌کانی کاک سرهنگ به شتێکی جوان دایان نه‌نێنم، شیعری ئێستای جوانه به‌ڵام به‌ڕای من ناگات به کۆنه‌کان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که کاک سرهنگ به‌وه ئاگه‌دار بێت که ئێمه شیعری کۆنی ئه‌ومان پێ جوانتر بوو نامانه‌وێ شێوازی نووسینی پێشان فه‌رامۆش بکات، من له‌گه‌ڵ بڵاو بوونی هه‌ر شیعرێکی نوێی کاک سرهنگ به په‌رۆشم بۆ خوێندنه‌وه‌ی چوونکه له سه‌ره‌تادا کاتێ ده‌مخوێنده‌وه زۆرم به‌لاوه جوان بوون مه‌به‌ستم شیعره کۆنه‌کانه بۆیه ئێستاش وا فێربوومه که به په‌رۆش بم بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شیعرێکی کاک سرهنگ که نه‌م خوێندبێته‌وه، به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موومان.
شاخه‌وان
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره گوێی لێده‌گرمه‌وه، خۆشه
زۆر جوانه به‌ڕاستی جوانه، سه‌رکه‌وتووبیت ڤینۆس گیان.
کۆنه هاوڕێ، دڵ خۆش بووم به گه‌ڕانه‌وه‌ت.
زەكەریا : لاپەڕەی سپی هەنگاوێكە بۆ بە ئینتەرناشناڵ بوونی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی[imgl]http://www.zakariamusic.com/images/stories/mix/z-d2.jpg[/imgl]
سه‌رچاوه/ Zakariamusic
دیمانە/ سیپان:
ئەو خۆی بۆ سەفەرێكی زۆر كورت ئامادەكردبوو كە پەیوەندیم پێوەكرد بۆ ئەوەی یەكتری ببینین، نیو كاتژمێر مابوو بۆ ئەوەی بگاتە فڕۆكەخانە و ئامادەبێ بۆ سەفەرەكە، بەڵام لەوە دەچوو ئەو بەلایەوە ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەنووسێك و تەرخانكردنی كاتێك بۆ ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێكی زۆر گرنگ بداتەوە، گرنگتر بوو لەو سەفەرەی كە بەڕێوە بوو.
ئەو بەشێكی لەو ماوە كورتە بۆ ئەو دیدارە كورتە تەرخانكرد .
زەكەریا ئێستا هەوڵی ئەوە دەدا هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی بە ئینتەر ناشیوناڵ بكات، چونكە كارێك لەسەر ئاستی كوردستان دەبێ جیاواز بێ لەو كارەی بۆ سەر ئاستی جیهانی دەكرێت، بۆ ئەویش ( لاپەڕەی سپی ) هەنگاوێكە بۆ ئەوەی هونەری گۆرانی میوزیكی كوردی سنووری دیاری كرا‌و و چەق بەستووی خۆی ببڕێ بۆ جیهان و سنوورێكی فراوانتر.
هەرێمی كوردستان: پێت وایە ( لاپەڕە سپی ) دەبێتە قۆناغێكی نوێ لە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی؟
زەكەریا: لاپەڕەی سپی- هەنگاوێكی نوێیە بۆ بە ئینتەرناشناڵ كردنی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی، ئەو هەوڵەش سانا نییە، دوو ساڵ كاری بەردەوام، شەونخوونی و ڕۆژو شەو لەسەر یەكدانی ویستووە، تا ئەو بەرهەمە لە دایك بوو كە خۆم پێم وابوو لە كارەكانی پێشووتر جیا بوو.
هەرێمی كوردستان: ئەو جیاكاریە لە چییەوە دەبینی خۆت؟
زەكەریا: ئەو جیاكاریە لەو تەكنیكە بەرزە دەبینم كە كراوە لە بەرهەمەكەدا، لەو ئامێرە نوێیانەی میوزیك كە ئێستا لەشاكارە هەرە بەرزەكانی میوزیكی جیهانی كاریان پێ دەكرێت و یەكەمجارە لە گۆرانی و میوزیكی كوردیدا لە لاپەڕەی سپی بەكار هاتن، ئەمەش وا دەكات كێرڤی ئەو هونەرە بەرزتر كاتەوە لەسەر ئاستی نەك كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی هونەری وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش.
هەرێمی كوردستان: تەنها بەكار هێنانی ئەو ئامێرانە نوێیانە بەسە بۆ ئەوەی بتوانی هونەرەكەت بگەیەنیتە ئاستی جیهانی؟
زەكەریا: ئەوەندە هونەرەكە تەواو ناكات چەند ئامێرێكی نوێ بخەیتە نێو بەرهەمێكی نوێ، بەقەد ئەوەی تەكنیكی دەنگ و ئاواز‌و دابەشكردن و هارمۆنیاو توانای دەنگ كاریگەرن وەك ئامێرەكان، كە ئەوانیش ڕۆڵی گەورەیان بینیووە لەو بەرهەمەدا.
هەرێمی كوردستان: ئێستا خەریكە لەو سنوورەی گۆرانی و میوزیكی كوردی دەردەچیت؟
زەكەریا:بۆ هەر هونەرمەندێك زەروورە بیر لەوە بكاتەوە هونەرەكەی بگەیەنێتە ئاستی بە جیهانی بوون، هەمیشە ئەگەر هونەرمەند بەو شێوە بیر بكاتەوە كارێكی زۆر باش دەكات چونكە زیاترین هەوڵ بۆ سەركەوتنی گەورەی بەرهەمەكە دەدات و توانایەكی زۆر خەرج دەكات.ئەگەر بەو شێوەیەش بیر نەكەینەوە، ناتوانین ناسنامەیەك بۆ خۆمان و هونەرەكەمان دروست بكەین، دەبێ چۆن پێشتر ئێمە گوێمان بۆ گۆرانی و میوزیكی بیانی دەگرت، دەبێ ئێستا هەوڵی ئەوە بدەین خەڵكی بیان گوێ لە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی بگرێت، ئەگینا هونەری كوردی دەبێتە هونەرێكی قەتیس ما‌و لەیەك چوارچێوەدا لە شێوەی تابلۆیەك كە هێواش هێواش ڕەنگەكانی لەگەڵ تێپەڕبوونی زەمەن كاڵ دەبێتەوە و دواتریش وێنەكە لێڵ دەبێت .
هەرێمی كوردستان: بیر لەوە دەكەنەوە لە ئایندە كارێك لەسەر ئاستی جیهانیدا بكەن؟
زەكەریا: ئێمە پێشتر كارمان بۆ ئەوە كردووە، خەڵكی كوردستانیش لەوە ئاگاداربوون و لە میدیاكاندا بینیان كە لە یەكێ لە فیستفاڵە بەناوبانگەكانی جیهانی بە ناوی فیستیفاڵی ( ئۆریەنت ) لە سوێد بەشداریمان كرد و نوێنەرایەتی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردیمان كرد، زیاتر لە 20 میوزیك ژەنی گەنجی كورد لەو فیستفاڵە لەگەڵمدا بەشداربوون و هاتنە سەر یەك لە شانۆ هەرە بەناوبانگەكانی جیهان.
هەرێمی كوردستان: پێت وایە ئەو ئەزموونەی ئێوە ڕەنگدانەوەی بەسەر هونەرمەندانی دیكەی كوردستانەوە دەبێت؟
زەكەریا: من هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم كارێك بكەم خزمەتێكی گەورە پێشكەش بكەم، ڕەنگە كارێكی نوێی من ڕەنگدانەوەی هەبووبێ، وەك ئەوەی شاكارێكی هونەری بەرز ڕەنگدانەوەی بەسەر منەوە دەبێت.
هەرێمی كوردستان: ئێستا میوزیك دەژەنی؟
زەكەریا: میوزیك سەرچاوەی هونەری من بووە، سەرەتای هەر كارێكی هونەری سەدان كاتژمێر میوزیكم ژەنیوە، ئێستاش لە سەرەتای هەر كارێكی نوێم شەو و ڕۆژ لەگەڵ میوزیك دەژیم بۆ ئەوەی ئاوازێكی بە جۆش دروست بكەم، بەڵام ئاوازەكانیش لە ناخمەوە هەڵدەقوڵێن.
هەرێمی كوردستان: لە مۆندیال نزیك دەبینەوە، دونیا سەرقاڵی یاریەكانی دەبێت، ئێوە خولیاتان بۆ ئەو یاریانە هەیە؟
زەكەریا: خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەیە بەگشتی، بەتایبەتیش تۆپی پێ، من خۆم وەرزش بەردەوام دەكەم و تۆپی پێش لەگەڵ برادەران دەكەم، چاوەڕێی هاتنی مۆندیالیش دەكەم و تامەزرۆم تا دەگەمە ئەو ڕۆژانەو ڕۆژانێكی زۆر خۆشە، بیر ناچنەوە .
هەرێمی كوردستان: ئەی لە وەرزشی كوردستاندا؟
زەكەریا: من هاندەری یانەی هەولێرم و زۆر بەسەركەوتنەكانی یانەی هەولێر دڵخۆش دەبم، ئەو یانەیەم زۆر خۆش دەوێ
ده‌ست خۆش، وێنه‌کان جوانن جوانتر له‌وه خۆت وێنه‌کانت گرتووه
جوانترینیان به‌لامه‌وه..
ده‌ست خۆش، به‌ڕاستی گشت هۆنراوه‌کانی شاڵاوم پێ خۆشه.
خۆزگه‌م به‌وانه‌ی له‌وێ ژیاون، ده‌ست خۆش کاک سه‌فین بۆ دانانی ئه‌م وێنه پیرۆزانه
له دوو وێنه‌دا کۆکا کۆلام به‌رچاو که‌ووت، پێم سه‌یر بوو له نێو مه‌که‌دا کۆکا کۆلا هه‌ببو بێت له‌به‌ر ئه‌م هه‌واڵه:
کۆمپانیایی کۆکا کۆلا و سوکایه‌تی کردن به ئیسلام
http://webchinupload.com/files/Coka%20Cola.jpg
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=WSHYkRfm … r_embedded[/youtube]
کاک سیروان من وتم حه‌ز ده‌که‌م کامیره‌ی شاره‌وه‌تان به من کرد بووا نه‌وه‌ک به که‌سانێک کامیره‌ی شاراوه‌م کردبوو
حه‌ز ده‌که‌م منیش کامیره‌ی شاره‌وه‌م پێ بکرێت
حه‌ز ده‌که‌م منیش کامیره‌ی شاره‌وه‌م پێ بکرێت
ده‌ستان خۆشبێت شتێکی نوێ و جوان بوو، سه‌رکه‌وتووبن.
سوپاس بۆ به‌ڕێزتان.
سوپاس بۆ هه‌مووتان.
هههههههههههه
سوپاس بۆ هه‌مووتان.
كاكه گیان ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كه‌م په‌یام بكه‌ی كه زیندوی كرده‌وه، مه‌به‌ستی زیندوكردنه‌وه‌كه‌ش ئه‌زانی
مه‌به‌ستی لێی وه‌رگرتنی ڕای تازه بوو ...
وادیاره ئه‌م ڕایانه سوودیان زۆره !
ده‌ست خۆش بۆ هه‌موتان به‌ڵام وابزانم زه‌که‌ریا ...
به داوای لێبوردنه‌وه
من ده‌ستكاری په‌امم كردی له‌به‌رئه‌وه‌ی شیاو نهبووسیروان
کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه بۆ نووسین شوێن هه‌یه بابه‌تی لێ بنووسرێت.
[center]
[/center]
ئه‌مه‌یان ده‌زانم .. zargan
ده‌ستی کاک ڕاژان خۆشێت بۆ ئاماده‌کردنی، ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ بڵاو کردنه‌وه
له‌م به‌سته‌ره ده‌توانن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر به‌کاری بهێنن http://www.nimbuzz.com/en/pc/
چاتێکی خۆشه دوو ساڵ زیاتره به‌کاری ده‌هێنم له‌سه‌ر مۆبایل و کۆمپیوته‌ر به‌ڵام سه‌ردانی ژووره‌کانی ناکه‌م چوونکه شوێنی بێ ئیشه‌کانه
ZAKARIA93 @ NIMBUZZ . COM
ده‌ستت خۆشبێت کاک سه‌فین، ده‌توانی قامووسی تورکی بۆ ئینگلیزی یا ئینگلیزی بۆ تورکیم بۆ دابنێی ؟
زۆر لێت توڕه ببوم خه‌ریک بوو په‌یامه‌که‌م نه‌نێرم
ده‌ست خۆش بۆ سڕینه‌وه‌ی.
بوخچه‌ی په‌یامه‌كانی ئه‌ندام پڕ بووه، ناتوانی ئێستا په‌یامی بۆ بنێری!
بیسڕه‌وه:(
له بابه‌تی Net4kurd ، له مه‌کۆکانی وێبچن ـه‌وه.
به‌سته‌ری بابه‌ت : http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 81#p133781
هه‌ردوو ماڵپه‌رى facebook و youtube سوكایه‌تى به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن ،هه‌زاران هاوڵاتى پاكستانى دژى ئه‌و دوو ماڵپه‌ره خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى گه‌وه‌ترین ماڵپه‌رى تۆرِى كۆمه‌ڵاهیه‌تى له جیهاندا faceebookهه‌ڵسا به‌بَلاوكردنه‌وه‌ى پێشبرِكێیه‌ك بۆ كێشانى جوانترین وينه‌ى كاريكاتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا ،بۆیه دادگاى باڵاى پاكستان برِیارى داخستنى ئه‌و پێگه‌یه‌ى دا ،له‌هه‌مان كاتدا ماڵپه‌رى youtube كه گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى ئینته‌رنێته له بوارى په‌خش كردنى گرته‌ى ڤیدیۆیى به‌هه‌مان شێوه‌ى فه‌یسبووك هه‌ڵسا به بڵاو كردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیى سوكایه‌تى كردن به پيغه‌مبه‌رى خوا (دروودى خواى له‌سه بێت)بۆیه ئه‌میش به برِیارێكى فه‌رمى له‌ته‌واوى پاكستان داخرا.
جيگاى ئاماژه پێدانه ئه‌مرِۆ به هه زاران هاولاتى پاكستانى د خۆپیشاندانێكیان سازكرد و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كرد و كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوومالپه‌ره‌شیان له وڵاتى خۆیان رِه‌ت كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(سه‌جاد شۆردى) دادوه‌رى باڵاى دادگاى پاكستانى باسى له‌وه‌كردووه، كه‌ئه‌و ماڵپه‌رِه‌به‌شێوه‌یه‌كى ناشرین ئه‌و كاره‌ى كردووه‌بۆیه‌ئه‌وانیش كاره‌كانى راده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و به‌شه‌له‌سه‌ر ماڵپه‌رِه‌كه‌ى لاده‌دات.
دوای سیخوری گۆگلی ئینجا به‌مه‌یان گرتووه هیوادارم ئێوه‌ش بێده‌نگ نه‌بم به‌م كاره پیسه‌ی فیس بووك دژایه‌تی خۆتان بۆ ئه‌م كاره ده‌رببڕم.
واو ..
ده‌ست خۆش بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه، به هیوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڵاپه‌ره‌یه‌کی سپی بۆ هه‌موومان.
ده‌ست خۆش MARYAM خان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه زۆر جوان بوون
له دوو وێنه‌دا بینیم ناوی کاک سه‌رهه‌نگ نووسرابوو Sarhank !!
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش یانه له‌بیر ناکه‌ن !
بابه‌تێکی جوانه .. ده‌ست خۆش.
ههههههههههه
جێگایێکی خۆشه.
( سه‌رهه‌نگ موحسین )
(مه‌حه‌مه‌د به‌رزنجی) (MARYAM)
(ڕه‌وشت هه‌ولێری) (ئاسۆس محمد) (يــــاس)
(......... ...) (.............)(...........)(............)
(.......)(...........)(هه‌ڵكه‌وت)( داریا )(..........)(.......)
(.........) (...............)(......................)(..... ...........)(........ ...)
(........ ...) (......................)(................)(....... .....)(................)
(..........) (...............)(...............)(......... ......)(...........)(............)
(................)(.................)(............ ) (...............)(..............)(lasa)
(...............)(.................)(............. ..)(.............)(zin-89)
(.....................)(.................)( ...............)(.............)
(..................)(....................) (.............)
(...............)(.............. ......)
(..............)(................)
(............)(.............)
(karzan)(.............)
(..............)(...............)
(..............)(..............)
(..............)(.................)
(................)(..............)
(................)(...............)
(.........)(.........)(.........)(.........)
(...........)(SHaKHaWaN)(Vinos)(........... .)
(...........)(.........)(............)(...... .... ....)
(............)(...............)(............)(... .. ..........)
(ئاســـۆ)(...........)(زریان چاو زه‌رد)(....... ...ZHEKALA) (MALDINI )
به‌خێربێی
پیرۆز بێت.
ده‌ست خۆش، به‌ڵام جوانیم له‌م وێنانه‌دا به‌دی نه‌کرد، بۆ له به‌شی کۆمپیوته‌ر داتناوه ؟!
دووای 39 ڕۆژ بێده‌نگی له‌م بابه‌ته‌دا پێویست نه‌بوو بابه‌ت نوێ بکرێته‌وه !
ئێستا زیادم كرد بۆ " 50 " په‌یامی تایبه‌تی بۆ ئاگاداریتان .
- - - له‌گه‌ڵ ڕیزماندا - - -
*** به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ***
چاکتر بوو بنووسرێت (زیادمان) کرد !
چوونکه به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بابه‌ت دانراوه.
ده‌ست خۆش بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی په‌یامه تایبه‌تییه‌کان.
ئه‌ندامی چاڵاکن
زه‌که‌ریا هه‌رێم له دایک بووی ساڵی 1988 شاری هه‌ولێره‌و ، وه‌ک خۆی ده‌ڵیت له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه له کۆنسێرتی ساڵی 2001 هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵلا که له هه‌ولێر سازیکرد ئه‌شقی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریایه‌و ده‌ڵیت : خه‌ڵک زۆر پاڵپشت و هانده‌ری منن بۆ ئه‌وه‌ی که منیش کارێک بکه‌م وه‌کو هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵلا چونکه زۆر پێم ده‌ڵێن شێوه‌ی ڕوخسار‌و هه‌ڵسوکه‌وتت زۆر له‌م هونه‌رمه‌نده ده‌چیت . منیش زۆر هه‌وڵمداوه که کارێک بکه‌م وه‌ک ئه‌و به‌ڵام ئه‌م توانایه‌م نه‌بووه و نه‌م توانیوه وه که‌سێکیش شک نابه‌م هێنده‌ی من ئاشقی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد زه‌که‌ریا عه‌بدوڵلا بێت به‌بێ گۆرانییه‌کانی ئه‌و هه‌رگیز ناتوانم به ته‌نیا له گۆرانی کوردی‌دا گوێ له‌م ده‌نگه ده‌گرم . لێره‌وه ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد کاک زه‌که‌ریا عه‌بدوڵلا هه‌یه هیوای ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتنی بۆد ه‌خوازم.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری داستان
Zekeriya Herêm li daîk buê salla 1988 li bajêrê hewêrê, di bêje: li temenê 12 salîyê li konsiêrta salla 2001 ya sitranbêjê zekeriya 'ebdulla ku li bajêre hewlêrê hatbu kirin, li wi demî ez 'aşqê dengê zekeriya bume u dibêjît: milet gelek piştlîvanê minn ku ejî karekê bikem wekî sitranbêj zekeriya bît çunkî gelek di bêjin şukilê te u herekên te bi vî sitranbêjî diçe, minjî gelek hewill daye ku şollekê bikem wek wî bellê ew hêz min nebuye u min neşîya ye, u kesekêjî nabînim wek min aşiqê dengê sitranbêjê mezinê kurd zekeriya 'ebdulla bît, bê sitriranêt wî ez nikarim, bi tinê di sitiranêt kurdî da ez guhê xwe didem vî sitran bêjî, li vêre rêz u hejêkirin mn bo sitranbêjê mezinê kurd kakê zekeriya 'ebdulla hene, hivîya temenekê dirêj u serkeftinê bo dixazim.
وه‌رگێڕان: خۆم
جوانه زۆر، ده‌ست خۆش.
سڵاو، ببوره له مه‌زاج تێنه‌گه‌یشتم ده‌توانی پێم بڵێی واته چی ؟
جابر سعید - دێ مرم .. Cabir Se'id - Dê Mirim
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=0eHUD4k9 … r_embedded[/youtube]
[size=16]1-Ibrahim Tatlise & Berdan Mardini[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=qDcmLfXF … re=related[/youtube]
[size=16]2-Ibrahim Tatlise - ibo show - şemmame[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=oxGS_msj … re=related[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Fuan0kxy … re=related[/youtube]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SHaKHaWaN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]