بابه‌ت: زه‌که‌ریا .. شانازییه‌ک بۆ سویدییه‌کانیش .. Zakaria.. Şanaziyek bo Swêdiyekanîş
Zakariamusic.com
پێش نیوه‌ڕۆی ٣٠/٥/٢٠١٠ له هه‌ولێر، خاتوو ئێڤا بیۆرلینگ وه‌زیری بارزگانیی سوید و شاندێکی یاوه‌ری که له ژماره‌یه‌ک گه‌وره بازرگانی سویدی پێک هاتبوون، دوای سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵای وه‌ک هاووڵاتیه‌کی کوردی سویدی له ئۆفیسی خۆی له ناز سیتی کرد.
له دیدارێکدا که زیاتر له کاتژمێرێکی خایاند وه‌زیری سویدی خۆشحاڵیی خۆی به بینین و دیداری هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا نیشان دا و له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌کاندا بۆ هونه‌رمه‌ند نووسیویه‌تی:
به‌خته‌وه‌رییه‌کی شاهانه‌یه بۆ من که هاتوومه‌ته ئێره و ئه‌و هه‌موو سویدیانه له هه‌رێم ده‌بینم، به تایبه‌تی تۆ که به‌و شێوه باشه سه‌رکه‌وتووی. هیوادارم سویدیه‌کان زیاتر ئیلهام له تۆ وه‌ربگرن و هاوکاریی بنیاتنانی عێراقی دواڕۆژ بکه‌ن.
ئه‌م سه‌ردان و دیدار و ئه‌م وشانه‌ی خاتوو بیۆرلینگ بۆ هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا؛ هێنده‌ی که شانازییهکن بۆ خودی هونه‌رمه‌ند خۆی، هێنده‌ش شانازین بۆ کورد که وه‌زیرێکی وڵاتێکی پێشکه‌وتووی وه‌ک سوید بێت له هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه سه‌رسورمان و کامه‌رانیی خۆی به گه‌نجێکی کورد ده‌رببڕێت که نه‌ک هه‌ر به ته‌نیا له هونه‌ر و گۆرانیدا بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه‌ی کوردستان و ناوچه‌که، به‌ڵکوو له بواری کار و پرۆژه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌شدا جێپه‌نجه‌ی دیاره و بووته جێی سه‌نجی خه‌ڵکی بیانیش.
به درێژایی زیاتر له کاتژمێرێکی ماوه‌ی سه‌ردانه‌که؛ که به به‌شداریی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و میدیای هه‌رێم ڕووماڵێکی میدیایی فراوانی بۆ کرا، شادی و کامه‌رانی به ڕووی خاتوونی وه‌زیر و هاوه‌ڵه یاوهرییهکانییهوه دیار بوو و شانازیان به‌وه ده‌کرد که هاووڵاتیه‌کی سویدی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده دیار و سه‌رکه‌وتووه!.
له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌دا دوایین ئالبومی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا(لاپه‌ڕه‌ی سپی) وه‌ک دیاری به‌خشرایه خاتوو بیۆرلینگ و شانده یاوه‌ره‌که‌ی و پاشانیش له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا تیشکی خسته سه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی دیداریان له وه‌زیری بازرگانیی سوید و شانده یاوه‌ره‌که‌ی و رایگه‌یاند که هانی سویدییه‌کانی داوه سوود له ڕه‌وشی ئارامی کوردستان وه‌ربگرن و وه‌کوو زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیا بێن له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
نیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر ٣١/٥/٢٠١٠ خاتوو مۆنا سالین سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید و دۆستی کورد که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاییزی داهاتووی سویدا ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته؛ به سه‌ردانێک له کوردستان بوو و له هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر (شیراتۆن) به‌به‌شداریی باڵیۆزی سوید له به‌غدا و کونسولی سوید له هه‌ولێر؛ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کوردانه‌ی بانگهێشتی خوانی نیوه‌ڕۆ کرد که ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدیان هه‌یه و هاووڵاتیی کوردی سویدن.
له نێوان میوانه داوهتکراوهکاندا ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و به‌رپرسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سایه‌تیی دیار هه‌بوون که هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵاش ئامادییهکی به‌رچاوی تیادا هه‌بوو.