سوپاست ده‌که‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
سوپاست ده‌که‌م
ده‌ستت خۆش
به‌خوا ئه‌و هه‌موو ناوه‌م پێ له‌به‌ر ناکرێ هه‌رشتێك بێ ده‌کرم ناوی خوای لێ ده‌ینم ئه‌وجا چی لێ نوسرابێ
ئه‌و که‌ناڵ4 وکۆرهکهی ئێوه ئه‌وها به‌سه‌ری داههڵدهدهن و مه‌تحی ده‌که‌ن و به‌رگری لێده‌ن ئێستا ببن به 100پارچه بۆیان ئه‌وان یه‌ک تۆز منهیتان پێنیهوه و خه‌م له ئیوه ناخۆن بۆزانیاریتان زۆربه‌ی ستافه‌که ئه‌م کاناڵانه تورکن نه‌ک کورد ئه‌و ئهڤینهش 2 سکرتیری هه‌یه بۆ یه‌وه‌ی بگه‌ی به ئه‌و
-: يه‌كێ له پياوچاكان ده‌ڵێت: تۆ وه‌ك منداڵ بكه، منداڵ كاتێ شتێكی ویست داوای ده‌كات، و هه‌ته‌ری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی بێنێ، ئه‌گه‌ر داوای كرد و نه‌یان دایێ ده‌گری تا پێی ده‌ده‌ن.. تۆیش كه شه‌وانه خه‌به‌رت بووه‌وه لهخواداوا بكه‌و بگری ..
2-متمانه ئاوا ده‌بێت..له‌ساڵێكی بێ بارانیدا خه‌ڵكه‌كه رۆیشتن بۆ نوێژه بارانێ، و یه‌كێكیان چه‌ترێك له‌ته‌ك خویا ده‌بات، لێی ده‌پرسن بۆ چه‌تر دێنیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: دڵنیام كه بارانمان به‌سه‌را ده‌بارێت..
3-له‌ژیانتا ده‌م بهبزهبه، چون هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ پێان ده‌گه‌یت به‌شی خۆیان كۆڵی قورسیان به‌كۆڵه‌وه‌یه..
له‌نده‌ن : سه‌رداری گه‌ردوونی یابانی "سویشی توجوشی" له‌م دواییانه‌دا توانی یهکهمگرتهی ڤیدیۆیی سه‌رنج ڕاکێشه‌ر ڕه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی بکات لهمانگهوه ،له ڕێی که‌ناڵی گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ی "توێته‌ر" بۆ گۆڕینه‌وه‌و به‌شداریکردنی ڤیدیۆیی .
ڕۆژنامه‌ی "دیلی میل"ی به‌ریتانی باس له‌وه ده‌کات که توجوشی ته‌مه‌ن 44 ساڵ گرته‌یه‌کی ڤیدئۆیی بۆ زه‌وی ڕه‌وانه‌کردوه که ماوه‌که‌ی 2خوله‌که له ده‌روازه‌یه‌کی کهنهڵهکهوه گرته‌یه‌کی نوێیه به‌ڕوو مه‌داری زه‌ویدا ، وه‌ک ده‌رکه‌وتووه خوله‌کێکی له‌ماوه‌ی 10ڕۆژدا جووڵه‌یه‌کی مانگ ده‌رده‌خات له ئاسۆدا .
وه‌هه‌روه‌ها توجوشی توانی به‌هۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه 125 هه‌زار میوان بۆ پێگه‌ی توێته‌ر ڕابکێشێت له ڕێی ناردنی وێنه‌ی زیندوو له که‌ناڵه‌کانی بۆشایی ئاسمانه‌وه .
ده‌نگی ئیسلام
فۆتۆشۆپ خۆش بی ئه‌وه ئاسانه
یه‌که‌م/ پیاوێک یه‌كێک ده‌کوژێ و فرێی ده‌داته چاڵێکه‌وه ، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌کێك په‌یدا ده‌بێت و له‌و کێشه‌یه‌که‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و بکوژێ ، راده‌کات و نازانێ له کوێدا خۆی بشارێته‌وه ، سه‌رئه‌نجام ئه‌چێته ئه‌و شوێنه‌ی که خۆی پیاوه‌که‌ی تیا کوشتبوو، دوژمنه‌که هات و له‌وێدا کوشتیه‌وه
دووه‌م/ کاتێك سوپای عوسمانی له به‌غدا کشانه‌وه، سه‌ربازێکی تورك په‌ڕته‌وازه ببوو له‌ده‌رگای مزگه‌وتی (ابی الحنیفه) وه‌ستابوو ، بێ که‌س و بێده‌ر ، نه‌گبه‌تێ هات و کوشتی و شته‌کانی برد ، پاش بیست ساڵ ئه‌و نه‌گبه‌ته شه‌ڕی بوو له‌گه‌ڵ زهلامێکدا و چه‌قۆیه‌کی لێدا له‌تاو برینه‌که‌ی شپرزه بوو، سه‌دان مه‌تر رای کرد تا گه‌یشته ناو ده‌رگای مزگه‌وتی (ابی الحنیفه9 و له وێدا به‌ده‌ما که‌وت و مرد!
سێیه‌م/ به‌نده، براده‌رێکم بۆی گێراینه‌وه که له‌شه‌ری کوه‌یتدا ، دوو سه‌ربازی کورد له‌وێ ده‌بن یه‌کێکیان ده‌یه‌وێت خۆی به‌رێته پێشی له ئامره‌که‌ی و ده‌ڵی : قوربان ده‌چم شتێکت بپ دێنم ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ربازه کورده‌که‌ی تردا ده‌ینێرێ که سایه‌ق ده‌بی ، له‌ڕێ سایه‌قه‌که ده‌ڵێ : خوا هه‌ڵناگرێ بۆ شتی وا ده‌که‌یت ، ئه‌ویش ده‌ڵێ : من ده‌مه‌وێ به‌هه‌ر نرخێك بێ (ئیجازه)وه‌رگرم و بگه‌رێمه‌وه سلێمانی بۆ ناوه که‌س و کارم.. ئه‌و براده‌ره ده‌چێته‌وه سه‌ر ماڵێکی کوه‌یتی قوڕ به‌سه‌ر و ده‌ست ده‌داته (ئیرکۆندشن)ه‌که‌یان و ده‌یهێنێ له‌و چله‌ی گه‌رمایه‌دا، هه‌رچه‌ند ماڵ و منداڵی خاوه‌ن ماڵه‌که ده‌پارێنه‌وه سودی نابێ. که ده‌یهێنی بۆ ئامردکهی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌و کاره‌با داناگیرسێنن له ترسی هێرشی (حوله‌فا) ئامردکه ده‌ڵێ ئه‌و کارهبایهم بۆ ته‌رتیب که‌ن با هیچ نه‌بێ به‌م گه‌رمایه ئێهکۆندشنهکه بخه‌ینه ئیش و فێنکمان ببێته‌وه، سهبازهکهش خه‌ریکی کاره‌باکه ده‌بێت و له‌گه‌رمه‌ی سه‌رقاڵێ دا نازانن کاره‌باکه داده‌گیرسێنن و کاره‌با ده‌یگرێت و ده‌یکوژێت... سه‌ربازه کورده ده‌ست پاکه بهویژدانهکه ده‌ڵێت: خوا ئاگاداره من لاشه‌ی ئه براده‌ره‌م به ئیجازه هێنایه‌وه که به‌ته‌ما بوو به زوڵم و سته‌مه ئیجازه وه‌رگرێ؟!! وه‌ری گرت به‌ڵام به‌مردووی ئه‌وه عقوبه‌ی خوا.. خوا بمان پارێزێ
چواره‌م/ حاجی شێخ عومهرئ قه‌راخی خزممه و له جاده‌ی خانه‌قا دوکانداره، بۆی گێرامه‌وه و وتی : له په‌نجاکاندا کاو بووم له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان که تازه دروست ده‌کرا حه‌ره‌س بووم ، هه‌ندێ خه‌ڵكی ئه‌و ناوه فێرببوون ده‌هاتن له‌گه‌ل حه‌ره‌سه‌کان رێك ده‌که‌وتن و به‌شه‌و شتیان ده‌دزی به شه‌ریکی..
هاتنه لای من و وتیان : رێکبکه‌وه له‌گه‌ڵمان به‌شه‌و قه‌یاغ دێین و شت ده‌به‌ین ده‌یفرۆشین به شه‌ریکی .. منیش وتم: من خیانه‌ت ناکه‌م ، یه‌کێکیان وتی: تۆ ئه‌مه عه‌قڵت بێ نابی به‌خاوه‌نی هیچ و ناتوانی ژن بهێنی و خۆت دروست بکه‌ت...
خوا ئاگاداره رێم نه‌دان و خواش رزقی حه‌ڵالی دام و پاش 20ساڵێك ئه‌و کابرایه‌ی وای بهمن وت: کوره‌که‌ی ده‌ستی گرتبوو هاته به‌ر دوکانه‌که‌ی من و سواڵیان ده‌کرد بۆ پره‌ی عیاده‌ی دکتۆر .
شه‌هید کردنی پێشه‌وا (به‌ننا)
پێشه‌وا به‌ننا یان بانگ کرد بۆ باره‌گای (شبان المسلمین) گوایه نوێنه‌ری حکومه‌تیش ئاماده ده‌بێ و دانوستان ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌رچه‌نده (به‌ننا) و زاواکه‌ی (عبدالکریم عامدین) چاوه‌رێیان کرد نه‌هاتن .. پێشه‌وا به‌ننا بۆ دواجار له ژیانیا پێش نوێژی بۆ کردن و به‌کۆمه‌ڵ نوێژی ئێواره‌یان کرد ، ئینجا هاتنه خواره‌وه ده‌ست له ته‌کسیه‌ک رابگرن ، که ته‌کسیه‌که وه‌ستا جاده چۆل و تاریك بوو ئیمام به‌ننا سوار بوو له دواوه و زاواکه‌ی له ته‌نیشته‌وه ، له‌و کاته دوو چه‌کدار له به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌که په‌یدا بوون ته‌قه‌یان لێ کردن و برینداریان کردن ..
برینه‌کانی به‌ننا که‌متر بوون ، بۆیه له ته‌کسیه‌ک دابه‌زی و دوای تاوانباره‌کان که‌وت ، که ئۆتۆمبێلێك له پێشتر چاوه‌رێی ده‌کردن ، به‌ننا توانی ژماره‌ی ئوتومبیله‌که بگرێ که(9979)بوو
پاشان به‌و برینداریه سه‌رکه‌وته‌وه باره‌گاکه داوای ئیسعافی کرد به ته‌له‌فۆن ، به‌ڵام ئیسعاف داوا که‌وت و ناچار بهتهکسیهک گه‌یاندیانه لای ئسعافێك و پاشآن بر‌دیانن بۆخه‌سته‌خانه ( القصرالعینی) له‌و کاته‌دا که خه‌ریکیان بوون ، نوێنه‌ری مه‌لیك هات و چاوی پێیان که‌وت به تووره‌یی هاواری کرد(تاوانباران هێشتا نه‌مردوون! ) ورۆیشت..
که دکتۆر هات ویستی چاره‌سه‌ری برینه‌کانی به‌ننا بکات فه‌رمووی حاڵێ من باشتره بچن به‌لای (عبدالحکیم)ه‌وه .. جارێكی تر نوێنه‌ری مه‌لیك هاته‌وه ژووره‌وه و بهپزیشکهکهی وت من له‌لایه‌ن میره‌وه هاتووم بزانم حالێ به‌ننا چۆنه، ئه‌ویش وتی حاڵه‌تی ترسناك نیه و ئاساییه .
ئینجا به‌ننا و زاواکهیانیان جیاده‌کرده‌وه و هه‌ریه‌که‌یان له ژوورێکدا دانا. ئه‌وه‌بوو نوێنه‌ری مه‌لیك نه‌ی هێشتبوو دکتۆره‌کان بچن به‌لای پێشه‌وا (به‌ننا) دا تا به‌هۆی رۆیشتنی خوێنی زۆره‌وه شه‌هید بوو ...
(شایه‌نی باسه ل سه‌عات (8)نیوی شه‌وی شه‌ممه‌ی 11ی فبرایه‌ری 1949 پێشه‌وا بریندار کرا له ته‌مه‌نی چل و سێ ساڵی دا و به‌ناهه‌ق خوێنی مجددی سه‌دی بیستان ڕشت )
ناشتنی پێشه‌وا به‌ننا به‌م شێوه‌یه بوو
پۆلیسی سیاسی (سه‌عات یه‌کی شه‌وی 11ی فبرایهی 1949) په‌یوه‌ندیان کرد به شێخ (احمد عبدالرحمان به‌ننا) باوکی پێشه‌وا به‌ننا و سه‌رپشکیان کرد له نێوان دوو مه‌سه‌له‌دا، لاشه‌ی به‌ننا بنێژرێ و هیچ مه‌راسیمێكی بۆنه‌کرێ یان خۆیان ده‌ینێژن و که‌س هه‌ر چاوی پێی نه‌که‌وێت...
باوکیشی ئه‌وه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژارد ، له شه‌ودا لاشه‌که‌یان له ژێر چاودێریه‌کی زۆری پۆلیس دا هێنایه ماڵه‌وه و ته‌نها باوکی جه‌رگ سوتا ولاشهکهی شوشت و کفنی کرد ، ئیبجا خستیه تابووته‌وه و به‌سه‌ر شانی (دایکی) به‌ننا و هاوسه‌ره‌که‌ی و وه‌فای کچی و باوکی پیری برا به‌ره‌و سه‌رقه‌بران و له‌سه‌ر قه‌برستانی ئیمام شافعی و ئیمام(اللیث کوڕی سعد) به خاك سپێردرا.
ئینجا نه‌یان هێشت ته‌عزیه‌ی بۆ بکه‌ن و قورئانی بۆ بخوێنرێ و هه‌رکه‌س نزیك ماڵیان بکه‌وتبا ده‌یان گرت
مردنی مه‌لیك فاروق!
پاش عه‌زل کردنی فاروق (ضباط الاحرار)ه‌وه ، مه‌لیکی لێکه‌وتوو، پاش چه‌ند ساڵێك به ته‌نهایی له (ئیتاڵیا)سه‌ری نایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پیایدا هه‌ڵبدات و ماستاوی بۆ سارد بکاته‌وه، جا ئه‌مه‌ش وه‌کو پيشهوا به‌ننا هه‌رکه‌س په‌یوه‌ندی پێوه بکردنایه حکومه‌تی میسری ناره‌حه‌تی ده‌کرد و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ده‌نواند
پێشه‌وا به‌ننا له (43)ساڵی سه‌هید بوو بۆ خوا ، مه‌لیك فاروقیش له (45)ساڵێ به‌تاوانی زۆره‌وه گیانی ده‌رچوو، له شه‌وی 18/3/1965دا له‌هه‌مان ئه‌و سه‌عاته‌دا که به‌ننای تیا شه‌هید کرا.
ژنانی خێزانه‌که‌ی لاشه‌یان به‌ننایان ناشت و ، ته‌نها باوک و کوره‌که‌ی به‌ننا یان له‌گه‌ڵ بوو که ته‌مه‌نی 14ساڵ بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ش لاشه‌ی فاروق مایه‌وه له قه‌برستانی رۆما چاوه‌رێی فه‌رمانی (عبدالناصر)بوون که رازی بێ بهێنرێته‌وه بۆ میسر.
(عبدالناصر)رازی بوو به‌مه‌رجێك بهێنرێته‌وه وه‌ك پاشایه‌ك نه‌نێژرێ و که‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ له قه‌برستانی (الاسره المالکه)دا نه‌نێژرێ ، به‌ڵکو له قهرستانی ئیمام شافیعی دا ته‌سلیم به‌خاك بکرێ!...
به‌ڵێ ... به‌ئه‌نقه‌ست ته‌رمه‌که‌ی له ئه‌سیناوه به فرۆکه له نیوه‌شه‌وی (31)مارس 1965هێنراوه بۆ قاهیره، که ته‌نها خوشکه‌کانی به جلی ره‌شه‌وه پێشوازیان لێ کرد.. ئنجا به‌هۆی ئیجرائاتی ئه‌منی دره‌نگ برا بۆ قه‌برستان و کات گه‌یشته (9)ی به‌یانی و نه‌شیان هێشت که‌س توخنی بکه‌وی. (شایه‌نی باسه پێشه‌وا به‌ننا سه‌عات 9ی به‌یانی به‌هه‌مان شێوه نێژرا.
مه‌لیك فاروقیش ته‌نها پۆلیس و ژن له‌گه‌ڵی بوون بۆ قه‌برستان!! خوشکی داوای له سادات کرد که رێی بدات ته‌رمه‌که بگوێزنه‌وه بۆ مزگه‌وتی (الرفاعی) ئه‌ویش رازی بوو به مه‌رجێ بێ ده‌نگ و به نهێنی بێ ، جا ته‌رمه‌که‌یان به سه‌یاره‌کی ره‌ش برد بۆ ئه‌م مزگه‌وته و ته‌نها مجه‌وری مزگه‌وته‌که نوێژی له‌سه‌ر کردوه هه‌ر سه‌عات9ی به‌یانی بوو بۆ دووه‌م جار ناشتیانه‌وه، پاش 10ساڵ له ناشتنی یه‌که‌م جاری که ئه‌مه‌ش عه‌داله‌تی خوای گه‌وره ده‌رده‌خات که هه‌ر له‌و دنیا مه‌لیك فاروقی به‌و ده‌رده برده‌وه‌و ئاوا بێ که‌س نێژرا، جا دادگایی قیامه‌تیش له‌لاوه بوه‌ستێ!؟
حسین علی مازنده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی به هائییهکانی دامه‌زراند و ویستی ئاینێکی نوێ له ئیسلام دروست بکات که جیهادی تیا نه‌بێت و خه‌ڵکانێکی نه‌فامی سه‌رگه‌ردان کرد ، سه‌رئه‌نجام شێت بوو
غولام ئه‌حمه‌دیش به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵه‌ی قادیانی دامه‌زراند و سه‌رئه‌نجام توشی تاعون بوو، له ئاو ده‌ستدا گیانی پیسی ده‌رچوو.....
سه‌رئه‌نجامی صهسامی دیکتاتۆر و کوره‌کانی و بنه‌ماڵه‌و کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌ترین په‌نده بۆ هه‌موو که‌سێ که ژیر و ئاقڵ بێ....
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ(ولا تحسبن الله غافلا عما یعمل الظالمون) وامه‌زانن خوا غافڵ و بێ ئاگایه له سته‌مکاران، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کیش مۆڵه‌تیان بدات حیکمه‌تی تیایه و کاتێ له‌ناوی بردن خۆی ده‌زانێ چۆن له‌ناوی ده‌بات
کتێبی ژیانه‌وه
به‌راستی کورد بۆ هیچ که‌سێک خراپه‌ی نه‌بووه ئێمه‌ی کورد به میوان داری و رێز لێنان به‌ناو بانگین و خۆمان سه‌لماندوه که باب‌و باپیرانمان پیاو وئازاو به‌جه‌رگ و قسه‌زان بوونه ئنیشاالله ئه‌م میله‌ته خۆشه‌ویسته لای خوای گه‌وره زۆر زۆر خۆشه‌ویستر ده‌بی له هه‌موو میلله‌تانی تر سه‌لماندوومانه چونکه نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی کوردین
بچوکترین به‌ڵگه ، چۆن عه‌ره‌ب یادی سه‌ری ساڵی کۆچی ئه‌کات و مه‌سیح یادی کریسمس ئه‌کات
ئێمه‌ش یادی سه‌ری ساڵی کوردی ئه‌که‌ین
به‌رێزم ئه‌وانه به‌ڵگه‌یان هه‌یه سه‌ری ساڵی کۆچی یادی کۆچ کردنه که به ده‌قه و سه‌عات و رۆژ و مانگ و ساڵ پیت ده‌ڵێن که‌ی بوو که‌ی خۆشه‌ویست کۆچی کرد هه‌روه‌ها یادی کرسمدیش هه‌روا
ژی ئێمه به‌ڵگه‌مان نیه که‌ی بووه چۆن بووه بۆچی ئه‌مه بووه ته‌نها له چیرۆکێکی ئه‌فسوناوی ده‌چێ
که‌س نازانێت کاوه کورد بووه یان زوحاک، چونکه ئه‌م چیرۆکه شتێکی ئه‌فسانه و خه‌یاڵییه و فارسه‌کانیش ده‌ڵێن زوحاک کورد بووه! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌م ڕۆژه‌دا زۆر له میلله‌تانی تری ڕۆژهه‌ڵات جه‌ژن ده‌گێڕن به‌م نه‌ورۆزه‌وه و هه‌موو به هی خۆی ده‌زانێت!
نه‌ورۆز له دوو وشه‌ی فارسی پێک هاتوه ( نه‌و + روز ) واته ڕۆژی نوێ که ده‌کاته سه‌ره ساڵ. ئێ وشه‌که فارسیه خۆ کورد فارس نه‌بوونه
نه‌ورۆز سه‌ری ساڵی نوێیه،
نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌یه که ئاگر دۆزرایه‌وه خه‌ڵک کردی به جه‌ژن و ناوی نا نه‌ورۆز.
نه‌ورۆز سه‌رکه‌وتنی کاوه و شکستی زوحاکه،
نه‌ورۆز ئیمامی عه‌لی، له‌و ڕۆژه‌دا له دایک بووه .
نه‌ورۆز جه‌ژنی دامه‌زراندنی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی کورده ،
نه‌ورۆز هه‌ڵبژاردنی { جمشید}ه به سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کان ( المجوس )
نه‌ورۆز رۆژی به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆره ،
نه‌ورۆز ڕۆژی ڕاوه دوونانی زستانی سارد و سڕ‌و بێ پیت و به‌ره‌که‌ته،
نه‌ورۆز ئازاد بوونی دونیایه له‌ده‌ست تاریکی بۆ ڕوناکی،
نه‌ورۆز سه‌رکه‌وتنی {ئههریمزدا}یه به‌سه‌ر {ئه‌هریمه‌ن}،
هه‌تا به‌م دواییه وتیان کاکه زوحاک کابرایه باشه‌که بووه کاوه پاشابووه
توخوا چ عه‌قڵێك ئه‌وه قبووڵ ده‌کات که 2مار له لاته‌نیشتی که‌سێك بێن مێشکی کابرا بخۆن ئه‌وه هه‌بووه یان ده‌یان وت ئه‌و که‌سه‌ی ماچی شانه‌کانی زوحاکی کردیه شه‌یتان بووه!
ئێ بۆچی مێژوه‌کی دانێین بۆ خۆمان که هیچ ده‌رباره‌ی نه‌زانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بێ جگه له چیرۆکێکی ئه‌فسوناوی
ئێ بۆم بسهڵمێنه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه بهڵگهکم بۆ بێنه
ته‌نیا خوله‌كه‌كانی یه‌كه‌می گوێم لێگرت.
چیه تووره بووی
هه‌موت گوێ لێگرتبا باش بوو
C نووسی:
تێکه‌ڵاویه‌کی زۆر هه‌یه له‌م جه‌ژنه له‌نێون ئه‌وکه‌سانه‌ی دێنه سه‌یران ئه‌مه گوناهی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه
دیاره تۆ مه‌به‌ستت تێکه‌ڵاوی نێر و مێیه ،
له رۆشنایی ئه‌و دێڕه‌وه : چونه بازاڕ حه‌رامه ! ، چونه زانکۆ حه‌رامه ، چونه هه‌ر شوێنێک که نێر و مێ تێکه‌ڵ بێت حه‌رامه ، دڵنیات ئه‌که‌مه‌وه ژیان وا به‌رده‌وام نابێت و ناڕوات ..
من وه‌ک خۆم جه‌ژنی نه‌ورۆژ پیرۆزترین و خۆشترین جه‌ژنه لام ..
ئه‌گه‌ر وابێـت نا‌بێـت بچین بۆ حه‌جیش چونكه له حه‌ج ژن و پیاو تێكه‌لاون وه ده‌بێـت له‌ناو بازاڕ به‌سه‌ر شۆڕی
برۆین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خه‌ڵك نه‌كه‌ین.
به‌ڵی تێکه‌ڵاویه‌کی زۆر هه‌یه ته‌ماشا ده‌که‌ی خه‌ڵکه‌که به جلێكی زۆر سه‌رنج راکێش دێته سه‌یران پێوتست ناکا بلێ ئه‌مه وه‌نیه چونکه به چاوی خۆمان ده‌یبینین
پێغه‌مبه‌ر(صل الله و حلیهوسلم) له فه‌رمووده‌یه‌کی ده‌فه‌رموێ ده‌رباره‌ی ئاخیر زه‌مان ده زۆر مه‌چوونه بازار یان قه‌ره‌باڵغی ئیلا ئه‌گه‌رپێویست بوو
به‌ریزم که ده‌چیه بازار ریزم بۆ هه‌ندی که‌س هه‌یه ده‌بینی ئه‌م خه‌ڵکه چی له به‌ره‌و چ ده‌کات
زانکۆجێگایی زانسته به‌ڵام ئێستا جێکای کهپڵانێیه و.......
منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و تێکه‌ڵاویه هه‌بی ژیان به‌رده‌وام نابێ رۆژی خۆی دی هه‌موو په‌شیمان ده‌بنه‌وه په‌شیمانیش له‌و رۆژه دادت نادا خوا بمان پارێزێ
تێکه‌ڵای نیرو مێ نامه‌حره‌م له ئیسلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌رامه له ورئان فه‌رمووده‌ی خۆشه‌یست باسکراوه ئینکاری ناکرێ
بۆ حه‌جیش ئه‌و ئافرهیتانهی ده‌چنه حه‌ج ده‌بینی جلێکی سه‌رنج راکێشیان له‌به‌ر نیه و هه‌موو جله‌کانیان فراوان و داپۆشراوه بۆیه حه‌رام نیه دوایی ئه‌مه ماڵێ خوای گه‌وره‌یه ده‌ىێ هه‌ردوو ره‌گه‌ز بچن چۆن ده‌بی بڵێی ئیلا بۆ پیاوان حه‌ج فه‌رزه یان بۆ ژنان فه‌رزه ئه‌مه ده‌بێ نازانم کاکه ئارێز
به‌رێز وه‌ن بۆ ئه‌و مامۆستایه وه هه‌ركه‌سێكی تر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێـت نا‌بێـت بڵێن جه‌ژنی نه‌ورۆز .
سالانه زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س له جیهان نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و كه‌س به ته‌واوی نازانێـت هی چ گه‌لێكه
وه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا و un و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوا له لێكۆله‌ره مێژوویه‌كان ده‌كات
كه لێكۆلینه‌وه بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌ورۆز هی چ گه‌لێكه ئێستا هه‌موو جیهان نازانێـت نه‌ورۆز هی چ گه‌ڵێكه ئه‌م مامۆستا ئایینی چۆنی زانی كه نه‌ورۆز هی گه‌لی كورد نییه یان له‌وانه‌یه علم و غه‌یبی پێبێـت
کاک ئارێزی به‌رێز ی خۆشه‌ویست ئه‌و ئو مامۆستایه له‌وتاره که ده‌ڵی که‌س نازانێ نهورحز هی کێیه ده‌ڵی هه‌ندێک ده‌ڵێن هی زه‌رده‌شتیه‌کان هاندێک ده‌ڵێن هی پاکستانه......هتد ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵی هیچ بهڵگهیك نیه هی کرده بێ نازانم دیاره باش گوێت لێنه‌بوو وتاره‌که نه‌شی وتوه هی کورده
انشاالله راست نیه به‌س زۆر گوناح بوو
کاک ئارێز ئه‌م مامۆستایه له‌وه‌ی که‌ده‌ڵێ جه‌ژنی نه‌ورۆز مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه که جه‌ژنه به‌ڵکو بۆ وتاره‌که ده‌ڵێ جه‌ژن ئه‌ده‌ی بۆ کێ ئه‌و هه‌مووه قسه ده‌کات ده‌ڵی نه‌ورۆز جه‌ژن نیه
سوپاس بۆ تۆ کاك سه‌هه‌ند
سوپاس بۆ تۆ
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم که‌س نه‌چێته ده‌ره‌وه ، خوای گه‌وره بۆچی ئه‌م سروشته جوانه‌ی دروست کردووه دیره بۆ گه‌وره‌ی خۆی چۆن شتی جوان دروست ده‌کات وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك چێژی لێ ببینن ، ره‌خنه‌که له‌وه‌یه که ده‌ڵین ئه‌مه جه‌ژنه دیاره ئاینی ئیسلام هیچ جه‌ژنێکی نیه جگه له قوربان و ڕه‌مه‌زان ، دووه‌م تێکه‌ڵاویه‌کی زۆر هه‌یه له‌م جه‌ژنه له‌نێون ئه‌وکه‌سانه‌ی دێنه سه‌یران ئه‌مه گوناهی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه ، له‌وانه‌یه بزانی چ تێکهڵاویهك رووده‌دا ، ده‌نا منیش هه‌موو ساڵان چه‌ند جارێک ده‌چمه سه‌یران.
له ژێره‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که بابه‌تێك نوسراوه به‌ناوی حووکمی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئیسلامدا ؟
به‌س باش گوێ لێ بگره بۆ حوکمی ئه‌و نه‌ورۆزه! دوایی له بیرت نه‌چێ رای خۆت بلێ
فه‌رموو گوێ له‌م وتار بگره
http://www.bawkeasmaa.com/news.php?readmore=427
زؤر بةخیربیت سةناریا خان هاوریی ئازیزی،هیوادارم بةردةوام بی
مندال بووم کاتێک سه‌یری ئه‌مه‌م ده‌کرد
ته‌رك کردن
سوپاس بۆ تۆ ماوه‌یه‌که دیار نیت
هاورێیان ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نم له نێوان 4یان5ساڵان بوو ماڵمان له‌نزیك کۆلێژی په‌روه‌رده بوو پردێکی په‌رینه‌وه بۆ خه‌ڵکی دانرابوو به تایبه‌ت بۆ قوتابیانی کۆلیژ به‌لام نماوه ئێستا پرده‌که .
ئه‌و قوتابیانه‌ی که له کۆلیژ ته‌واو ده‌بوون به‌سه‌ر پرده‌که ده‌په‌رینه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کمان له گه‌ڵ وان نه‌بوو به‌ڵکو کێشه‌که له‌گه‌ڵ قوتابیانی ژێر پردهکهبوو که چاوه‌رێی پاسی 100مه‌ترییان ده‌کرد .
ئامۆزایه‌کم هه‌بوو ته‌مه‌نی له من گه‌وره‌تر بوو منیش ئه‌وکات خویندهواریمان نه‌بوو له‌گه‌ڵ برای ئامۆزاکه‌م که برایه‌کی له ته‌مه‌نی منی هه‌بوو . ئامۆزاکه‌م به من و براکه‌ی ده‌وت به کچه‌کانی بن پرده‌که بڵێن ( بحبك) ئه‌وان تووره ده‌بن ، ئێمه‌ش نه‌مان ده‌زانی مانای چیه ، ده‌چووینه پێش کچه‌کی پێمان ده‌وت (بحبك) کچه تووره ده‌بوو نه‌شی ده‌زانی چ بکا له پێش ئه‌و هه‌موو قوتابیه لێمانی نه‌ده‌دا یان خۆی لێ تووره نه‌ده‌کردین چونکه پێی عه‌یب بوو له پێش ئه‌و هه‌موو قوتابیه وابکا ، ئێمه‌ش نه کچه‌ک بوو نه 2 نه 3 هه‌ر وه‌مان ده‌گوت که‌یفمان پێ ده‌هات ک تووره ده‌بوون و قسه‌یان نه‌ده‌کرد ناعیلاج به پۆلیسیان ده‌وت ئه‌وانیش به‌دوومه ده‌که‌تن بۆ ئه‌وه‌ی بمان گرن لێمان دهن ، زیاتر که‌یفمان پێده‌هات که پۆلیس له دوومانه ، ئه‌مه به‌سه‌ر پرده‌که دهکهتین و له‌وسه‌ری ده‌هاتینه خوار له هه‌ر لایه‌ك راوی مه‌یان نابا له‌لایه‌که‌ی تری پرده‌که ده‌هاتینه خوارێ وه‌ك مشك و پشیله‌مان لێ هاتبوو .وای لێ هاتبوو ئه‌من و ئامۆزایهکهمیان بدیتبا راوی مه‌یان ده‌نا ، ئه‌وه‌یان پێ ته‌رك کردین ئیشه‌کی تمان دیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان پێ تووره که‌ین ئه‌ویش ده‌چوینه سه‌ر پرده‌که (قوڕمان) له سه‌ر پرده‌که تی ده‌گرتن خۆمان ده‌شارده‌وه ، ته‌ماشا سه‌رووی خۆیان ده‌کرد هیچ نیه سه‌ریان شۆر ده‌کرده‌وه یه‌کێکی ترمان له سه‌ری ده‌دان دیسان ته‌ماشای سه‌ر خۆیان ده‌کرد هیچ نیه ده‌بی ئه‌وه له کێ بێ ئێمه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوون تا بێزار ده‌بووین ئه‌وجا نهرۆژهك نه دوو...... جارێك زانیان به پۆلیسیان وت راویان ناین له‌سه‌ر پرده‌که هه‌ردوولای پرده‌که‌یان لیگرتین و لێیان داین ئه‌وجا ته‌رکمان کرد.
ئێستاش هه‌ر ماڵمان له‌وی نزیکه بۆیه هه‌رجه‌ن جاری به‌وی دابرۆم پێکه‌نینم دێ که چۆن ئه‌مه‌مان ده‌کرد ، ئه‌وه‌ش منداڵی
کاتێك ئه‌م ڤیدۆیه‌م بینی پرسیارم له خۆم کرد بۆچی وا دڵ خۆشن به‌وه‌ی هاتوونه ناو ئاینی ئیسلام که‌چی خۆ ئێمه به به ئیسلام له دایک بوینه ئه‌م دڵ خۆشه‌ی ئه‌وانمان نیه .
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=PvmxDFbd … re=related[/youtube]
به‌هیوای سوود وه‌رگرتن لێی
ئه‌م منداله چۆن بێده‌ن گ بووه له‌و کاته‌ی قورئانی پیرۆز ده‌خوێنرێ و داده‌نیشێ گوێ لێ راده‌گرێ خۆ هیچیش نازانی به‌ڵام لاشه‌ی ده‌زانێ ئه‌مه قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه بۆیه بێ ده‌نگ ده‌بێ
فه‌رموون
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=wK4PTDzBqYE[/youtube]
ههههههههههههههههه
هوئێمێلانهی بۆم دێت هه‌ندێ رۆژ ده‌گاته په‌نجا دانه، له‌ناو ئه‌مانه‌دا بابه‌تی زۆر به‌تام و چێژی تێدایه،و هه‌ندێكیان هه‌ندێ جار دهمگریهنن، و كاركردیان له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونم زۆره.. یه‌كێ له‌و ئێمێلانه ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌ستانه، هه‌روه‌ك مامۆستای وتاربێژ باسی ده‌كات بابه‌تێكه ته‌نیا باوه‌ڕدارانی راسته‌قینه بۆیان ده‌سه‌لمێت، ده‌نا له‌روانگه‌ی مادییه‌وه شتی وا مه‌حاڵه..
منیش ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌نی ته‌جروبه‌ن و بهچاویخۆیان شتی له‌وه گه‌وره‌تریان دیوه، ئه‌وانه‌ش بۆیان دهسهڵمێ.. فه‌رموون بابه‌ته‌كه بخه‌ینه به‌رده‌ستان و خۆتان حه‌كه‌م بن..
ئافره‌ته ئیشكهرهكهیان ناوبه‌ناو ده‌ڕۆیشته حه‌مامه‌كه‌و شیری سنگی دا ده‌دۆشی. رووداوێكی سه‌یر ته‌نیا خاوه‌ن باوه‌ڕ بۆی ده‌سه‌لمێ.. مامۆستا ده‌ڵێ: براده‌رێكی روولهخوا ومتمانه پێكراوی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی { حورهیمیلا }ی نزیكی {ریاز}ی پایته‌خت بۆی گێڕامه‌وه، كه ئافره‌تێكی ناسراویان له هه‌مان شارۆچكه‌دا تووشی سه‌ره‌تانی خوێن ده‌بێت، -خوا هه‌موو لا یه‌كمان له‌و به‌ڵایه بپارێزێت- له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به كه‌سێك ده‌بێت خزمه‌تی بكات و كاری ناوماڵی بۆ بكات، ئه‌وانیش ئافره‌تێكی ئه‌نده‌نووسی بۆ دێنن، ئه‌م ئافره‌ته تا ده‌ست هه‌ڵبخه‌یت دیندار و ره‌وشت به‌رز ده‌بێت.. پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌هاتنی خزمه‌تكاره‌كه ژنه‌ی خاوه‌ن ماڵ هه‌ست ده‌كات، ئه‌م كاره‌كه‌ره زوو زوو ده‌چێته سه‌ر ئاو مانه‌وه‌شی عاده‌تی نییه، رۆژێك پرسیاری لێ ده‌كات: ئه‌وه هۆی چییه وا زوو زوو ده‌ڕۆیته سه‌ر ئاو، و زۆریش ده‌مێنیته‌وه؟
خزمه‌تكاره‌كه‌ش دڵی پڕ ده‌بێت ودهداته پڕمه‌ی گریان..
لێی ده‌پرسێ هۆی چییه وا ده‌گریت؟ ئایا به‌و پرسیاره ناڕه‌حه‌تم كردیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت.. به‌پرسیاره‌كه‌ی تۆ ناره‌حه‌ت نه‌بووم، به‌ڵام كاتێ ئه‌و كومپانیایهی كارمان بۆ په‌یدا ده‌كات په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم، ته‌نیا بیست رۆژبوو كوڕه‌كه‌م له‌دایك بووبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر پیێویستیمان به‌پاره هه‌بوو نهم ویست ئه‌م هه‌له‌م له‌كیس بچێت، كوڕه‌كه‌م به‌جێ هێشت و هاتم.. ئێستاش كه زۆر له‌سه‌ر ئاو ده‌مێنمه‌وه مه‌مكه‌كانم ده‌دۆشم بۆئه‌وه‌ی سووك ببن چونكه پڕ له‌شیرن..!!
كاتێ ئافره‌تی خاوه‌ن ماڵ به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌زانێت له‌نزیكترین گه‌شتی ئهندهنووسیدا تكتی بۆ ده‌بڕێت، وپاره‌كه‌ی بۆ ده‌دات، وبانگی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: ئه‌مه پاره‌ی حه‌قی خزمه‌تكردنی دوو ساڵی تهواوته پێشه‌كی پێت ده‌ده‌م بگه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌نده‌نووسیا بۆلای كوڕه‌كه‌ت شیری بده‌رێ و خزمه‌تی بكه.. پاش دوو ساڵی تر ده‌توانی سه‌رمان لێ بده‌یت!! ئیتر ژماره‌ی ته‌له‌فونی خۆیانی ده‌داتێ هه‌ركاتێ ئاره‌زووی لێ بوو پاش دوو ساڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆلایان..
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كه به هه‌فته‌یه‌ك ئافره‌تی خاوه‌ن ماڵ مه‌وعیدی لای دكتۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ی بۆ بپشكنرێت.. له‌كاتی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا ناكاوێكی سه‌یر روو ده‌دات!! شوێنه‌واری سه‌ره‌تان له‌ناو خوێنا نه‌ماوه!! دكتۆر داواده‌كات چه‌ند جارێك شیته‌ڵكردنی خوێنه‌كه‌ی بۆ دووباره ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر یه‌كێكه.. !!
دكتۆر سه‌رسام ده‌بێ له‌م چاره‌سه‌ره‌ی، چونكه نه‌خۆشییه‌كه مه‌ترسیدار بوو..
پاشان ده‌ینێرێت بۆ تیشك ده‌بینێت رێژه‌ی سه‌ره‌تان سفرلهسهده.. ئیتر دكتۆر دڵنیا ده‌بێت كه‌به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری بووه..بۆیه لێی ده‌پرسێت: چ چاره‌سه‌رێكت به‌كارهێناوه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌م به‌كارهێناوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆی نووسیوم، ئه‌بو ئومامه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: نه‌خۆشه‌كانتان به خێركردن چاره‌سه‌ر بكه‌ن..
سه‌رچاوه : سایتی م.حه‌سه‌ن پێنجوێنی
ده‌ستت خۆش پرسیاری باشت داناوه
ئه‌م فه‌رموودانه باسی گه‌رانه‌وه‌ی ئیسلام ده‌که‌ن و گه‌رانه‌وه‌ی یاسای ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
1- پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : خوای گه‌وره زه‌وی بۆ کۆکردمه‌وه و رۆژههڵاتهکان و رۆژئاواکانم هه‌موو پیشان درا ، بینیم ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی ئومه‌ته‌که‌م ئه‌گاته هه‌موو شوێنانه‌ی بۆ کۆکراوه‌ته‌وه.
له فه‌رمووده‌که به‌روونی دیاره که خۆشه‌ویست هه‌موو شوێنێکی نیشاندراوه و پێشی وتراوه که ده‌سه‌ڵاتی دینه‌که‌ت ده‌گاته ئه‌وشوێنه و ئه‌و شوێنه....هتد ،ئێستاش ده‌بینن ئیسلام له هه‌موو ولاتانی جیهان بڵاو بۆته‌وه
2- نوعمانی کوری به‌شیر ده‌ڵێت حوزه‌یفه فه‌رمویه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌م پێغه‌مبه‌رایه‌تیه له ناو ئێوه‌دا ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خوا بیه‌وێ پاشان که‌ی ویستی هه‌ڵی ئه‌گرێته‌وه، پاشان خیلافه‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر دێته پێشه‌وه و له‌ناوتاندا ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خوا بیه‌وێ و پاشان خوای گه‌وره که‌ی ویستی هه‌ڵیده‌گرێته‌وه و پاشان پاشایه‌تی چنگ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌گرێ و له‌ناوتاندا ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خوا بیه‌وێ و کاتێکیش خوا ویستی له ناوتان‌دا هه‌ڵیده‌گرێ و پاشان پاشایه‌تی زۆره مڵێ و دیکتاتۆری ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خوا بیه‌وێ له ناوتان‌دا ئه‌مێنێ و پاشان که ویستی هه‌ڵیده‌گرێته‌وه و پاش ئه‌مانه خیلافه‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه....دوایی ئه‌مه بێ ده‌نگ بوو، ئه‌م فه‌رمووده‌یه قۆناغه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی کردووه به پێنج قۆناغه‌وه:
1-پێغه‌مبه‌رایه‌تی (رۆیشتووه)
2-خه‌لیفه‌کانی ڕاشدین (رۆیشتووه)
3-پاشایه‌تی و پشتاو پشت کردن (به ئاشتی) (رۆیشتووه)
4-پاشایه‌تی و پشتاو پشت گرتن(به‌زه‌بروزه‌نگ و دیکتاتۆری و کوده‌تا) (له ته‌واو بوون دایه انشالله)
5-خیلافه‌تی ڕاشدی له سه‌ر به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
3- فه‌رمووده‌ی سێیه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : فه‌تحی ڕۆما ده‌که‌ن پاشان قوسته‌نتنیه ئه‌وه‌ی زانراوه که محمدی فاتح فه‌تحی قوسته‌نته‌نیه‌ی کرد له ساڵێ(1453)دا ماوه‌ته‌وه فه‌تحی (رۆما)ی پایته‌ختی ئیتاڵیا بکرێت و ئیسلام بچێته ئه‌وێ و ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکات.. ئه‌م فه‌تحه‌ش مه‌رج نیه ، وه‌ك دکتۆر یوسف قه‌رزاوی ئه‌فه‌رموێ فه‌تحێکی سه‌ربازی بێ، به‌ڵکو ده‌کری فه‌تحێکی رۆشنبیری و فیکری بێت وه‌ك چۆن ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی تر ئیسلام تێیدا بڵاو بوویه‌وه گه‌شه‌ی کرد و ده‌سه‌ڵاتیشی په‌یدا کرد و یه‌ك سه‌بازی موسڵمانیش نه‌چووه ناوی......
به‌ڵێ ئه‌وه‌بوو له ساڵی (1995)واته فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به زیاتر له (1400)ساڵ له شاری (رۆما) مناره‌ی یه‌که‌مین مزگه‌وت چوو به ئاسماندا و بویه خێر‌و به‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌م مزگه‌وته‌ی ڕۆما له جوانترین گه‌ره‌کی شاردا دروستکراوه که گه‌ره‌کی (یاریولی) یه که ته‌نیا (10)کم له ڤاتیکانه‌وه دووره، به ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م یه‌ک ملیۆن موسڵمان ئیسلامه‌تیان راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش بوو هۆی ئه‌وه‌ی قه‌شه‌ی و پیاوانی کلێسه لێیان بکه‌ونه ته‌قه به‌رده‌رگای مه‌حکه‌مه‌یان پێ بگرن و بکه‌ونه کێشه نانه‌وه بۆیان ، به‌ڵام به ئیزنی خوا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون .... نه‌ك ئه‌وه به‌ڵکو له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا زیاتر له (500)گاور کاسۆلیکی ئیسلام بوونی خۆیان راگه‌یاند. که‌واته دوور نیه ئه‌مجاره‌یان ئیسلام فه‌تحی ئه‌وروپا بکاته‌وه به فیکر‌و ڕه‌وشتبه‌رزی و که‌لتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی .... و موعجیزه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێته دی...
4-فه‌رمووده‌ی چواره‌م: ئه‌بو هوره‌یره ڕه‌زای خوای لێبێت ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : قیامه‌ت نایه تا موسڵمانان له‌گه‌ل جوله‌که به‌شه‌ڕ دێن ، موسڵمانان هه‌ڵمه‌ت ئه‌به‌ن تا جوله‌که‌کان له پشت به‌ردو دره‌ختدا خۆیان ئه‌شارنه‌وه و به‌رد و دره‌خته‌کان ئه‌ڵێن : موسڵمانینه ! عه‌بده‌کانی خوا ! ئه‌مه جوله‌که‌یه له پشتی منه‌وه وه‌رن بیکوژن ، ته‌نیا دره‌ختی (غه‌رقه‌د) ئه‌و هاوار ناکه‌ن چونکه دره‌ختی جوله‌که‌کانه.
ئاماره‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی به‌ره ڕمان و تیاچوون ئه‌روات ، گه‌نده‌ڵی زیاد ئه‌کات تێیدا، سته‌م و سته‌م کاری تا بێت زۆر ئه‌بێت ، لایه‌نگران و دۆستانی به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه ئه‌رۆن ، میلله‌تانی دونیا لێیان هه‌ڵده‌ستێ له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌م و قه‌سابخانانه‌ی که دروستیان کردووه بۆ میلله‌تی فه‌ڵه‌ستین به تایبه‌تی...
ئهڵدۆلف هیتله‌ر له کتێبی (کفاحی)دا ئه‌ڵێ : ( ئه‌وه‌ی وایکردوه من ڕقم له جوله‌که بێت ئه‌وه‌یه به به‌رده‌وامی خه‌ریکی پاره کۆکردنه‌وه‌ن به هه‌موو رێگه‌یه‌کی لار و وێر، بۆم ده‌رکه‌وتووه جوله‌که له پشت هه‌موو جانهکانی لهشفرۆشیهوهن و ئه‌وان بازاڕی بۆ دروست ئه‌که‌ن...و هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ ( پاش ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی جووله‌که‌م بۆ ده‌رکه‌وت ، ده‌ستم کرده خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه و بیڕوڕای سه‌رکرده‌کانیان ، سه‌یر ده‌که‌م له به‌رده‌م عه‌قیده‌یه‌کدا خۆم ئه‌بینمه‌وه وه که له‌سه‌ر ڕق و خۆپه‌رستی ڕاوه‌ستاوه ، عه‌قیده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر رێکه بده‌یت به‌رقه‌رار بێت به‌شه‌رییه‌ت ئه‌بات به قوڕدا)!! هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : ئه‌و هه‌نده جووله‌که‌ی که ده‌ستم بۆ نه‌بردوون ئه‌مه‌وێ له داهاتوودا هه‌ڵسوکه‌وتیان شایه‌ت بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من پێی گه‌یشتووم!! له ڕاستیشدا ده‌رکه‌وتووه که جووله‌که له پشت هه‌موو ئه به‌رنامه خراپانهوهن که میلله‌تان فێری سه‌ماکردن و بره‌و به‌ڕه‌ڵایی ئه‌به‌ن بۆ نموونه به‌رنامه‌کانی (سوپه‌ر ستار) ئه‌مه دیکتاتۆرێک وابڵێ ده‌بی له ناوه خۆ چۆن بن
سه‌نته‌رێکی یه‌هوودی له رۆژئاوادا که هه‌موو ساڵێك ڕاپرسی ئه‌کات تا ئاستی دۆستان و لایه‌نگرانی جوله‌که ده‌ربخات ، ساڵی (2009) ئه‌و راپرسیه‌ی کرد ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌نده ترسناك بوو نه‌یانوێرا رایبگه‌یه‌نن، چونکه لایه‌نگرانی جوله‌که به ڕاده‌یه‌ك که‌مبووته‌وه که زه‌نگی ترسناکه بۆیان..
له‌م فه‌رموو دانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که بی دوودڵی داهاتوویه‌کی گه‌ش چاوه‌ڕوانی ئیسلام ئه‌کات ، ئه‌و راستیانه هه‌موو ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن کا ئه‌ها ئیسلام گه‌ڕایه‌وه و جڵه‌وی په‌روه‌رده و فیرکردن و سیاسیه‌ت و حکومکردنی گرته ده‌ست
هه‌چه‌نده ئه‌م بابه‌ته هی مانگێك پێش ئێستایه به‌ڵام منیش تێبینیه‌کم هه‌یه ئه‌ویش
زۆر جار گوێمان لی ده‌بێ ده‌ڵێن عه‌ره‌ب دوژمنی ئێمه‌ن و حه‌زیان لێیه کورد نه‌مێنێ نازن چ وچ ........
ده‌ڵێن نابێ ئه که‌سه بێته ئێره یان ئه‌م سه‌رۆکه......
که‌چی وه‌کی هونه‌مه‌ندێک دێنن هه‌موو سه‌مای بۆ ده‌کان و ده‌ڵێن تۆ سهرورمانی تۆ رێزت هه‌یه تۆ تۆ تۆ تۆ ........
نازانم ئه‌مه له‌چی ئه‌مه له‌چی
ئـاریـنـا نووسی:
بهتهئكیدددد شتی وا مه‌حاله ،، به‌ژماره‌ی په‌یامه‌كانیش نیه به‌ریزم ، به ناوهرۆكیانه
زۆر سوووووپااااس بۆ پیشنیاره‌كه‌ت
ریزم
واللهی جیاوازی له نیوان ئه‌ندامان ده‌كرێت جارێ تۆ تازه ژماره‌ی په‌یامه‌كانت 2608 چۆن بویت به سهرپهریشتار.
به‌خوا تاكو دۆست و ئه‌حباب هه‌بێت ئه‌وه‌كه‌ی تر سلاویشی لێناكرێت.
کاکه ئاریز ئه‌دی وا نه‌ی نوسیوه به ژماره‌ی په‌یام نیه به ناوهرۆکیهتی
دوایی با هه‌رچ بی لێره ( به‌رێوه‌به‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار .....هتد) باشترینیان له هه‌موویان ئه‌ندامێکه که بابه‌تی به‌سودو زانیاری بلاو بکاته‌وه ، ره‌خنه‌ی لی نه‌گیرێ له سه‌ر نوسینه‌کان ماوه‌که له‌م مهکۆیهم حه‌زم زۆر له نوسینی په‌یام نیه ئیلا گه‌ر پێویست بی ده‌ینوسم . بۆیه نابی په‌یام نوسین بکرێته شتێك بۆ پله به‌رز بوون
عومه‌ری خاوه‌ر
ماشاالله سبحان الله
ئه‌وانه به‌کرێ گیراون ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه دینی ئسلام سوک که‌ن خه‌یاڵیان خاوه ئه‌م دینه هه‌ر به‌رزترو پیرۆزتر ده‌بێ
ئه‌م بابه‌ته ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێ، له داهاتوو به تێر و ته‌سه‌لی ده‌پڕژێینه سه‌ری. به‌ڵام چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌م په‌یڤه ده‌شێ جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ر بێ.
زۆرێك له میلله‌تانی دونیا له كاتی ڕوو به ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ داگیركه‌ران، یان دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینیان بۆ یه‌كێتی گه‌ل و نه‌ته‌وه و، وه‌ك هێزێكی جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگا به كار هێناوه.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه به دوو نه‌ته‌وه بده‌م، یه‌كێكیان له مێژووی كۆن وه‌ك "ئیسپانیه‌كان" دژ به ئیسلام و، له مێژووی هاوچه‌رخیش ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات دژ به ئیندۆنیسیا. له مێژوودا به‌ر له ساڵی 1492 شتێك نه‌بووه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانی! ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵین میلله‌تی ئیسپانی، پێكهاته‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێكی جیاوازه وه‌ك: كاستێڵ، ناڤاڕا، ئاراگۆن، لیۆن و پاش ماوه‌كانی ڤیسیگۆت و جێرمانه‌كان و ئیسكندنافیهكانیش. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی ئیسپانیای ئه‌مڕۆ، پێش پێنج سه‌ده، به خوێن و ڕه‌چه‌ڵه‌ك مسوڵمانی عه‌ره‌ب و ئه‌مازیغ بوون و، له ڕێگای جێنۆساید و ده‌ربه‌ده‌ر كردن و به زۆر كردنیان به مه‌سیحی كاتۆلیك (محاكم التفتیش)، ئه‌وانیش له نێو ئه‌و پێكهاته نوێیه‌دا، كه پێی گوترا ئیسپانی، توانه‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانی هه‌ڵقوڵاوی نێو مه‌زهه‌بی كاتۆلیكه و له چه‌ند نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و دینی جیاواز پێكهاتووه و، دواتر ئه‌م ناوه‌ی بۆ هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌م زاڵبوونی كاتۆلیكیهش بۆ ئه‌و شه‌ڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به درێژایی زیاتر له هه‌شسه‌د ساڵ دژ به ده‌سه‌ڵاتی مسوڵمانان كرا له ئه‌نده‌لوس (ئیسپانیا)، كه به "ڕیكۆنكوێستا" ناسراون، واته جه‌نگی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵات یان ئازادكردنی خاك.
مه‌سیحیه‌ت له ڕووی له دایك بوون و سه‌رهه‌ڵدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و، هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی به پێكهاته‌ی ئیسپانی نیه. دوای بوونی ڕۆمانه‌كان و هه‌ندێ پێكهاته‌ی تر به مه‌سیحی، له ڕێگای زۆر و زۆرداری و خوێن، مه‌سیحیه‌ت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و میلله‌تانه سه‌پێنراوه كه ڕۆمانه‌كان حوكمیان ده‌كردن. دواتر ئیسپانیه‌كان و پورتگالیهكانیش هه‌مان مه‌سیحیه‌تیان به سه‌ر ئه‌مریكا و باشوری ئه‌مریكا و ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له ڕێگای خوێن و زۆرداری سه‌پاند. ئیست تیمور واته ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات، له سه‌ده‌ی شانزه‌وه له لایه‌ن پورتگالهوه تا ساڵی 1975 داگیر كرا. واته نزیكه‌ی چوار سه‌ده، ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له ژێر داگیركردنی پورتوگالی كاتۆلیكی مایه‌وه. له ساڵی 1974 كاتێك پورتوگال به هۆی كۆدهتایی چهپیهكان به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری فاشی كاتۆلیكی، سیستمی سیاسی گۆڕا، له ساڵی 1975 له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات كشایه‌وه. له ساڵی 1975، واته دوای چوار سه‌ده له حوكمی پورتوگال، ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات زیاتر 93% بوو و، له نێو ئافره‌تانیش 99% بوو. هه‌ژاری و دواكه‌وتن و نه‌هامه‌تی شوناسی تهیموریهكان بوو.
له ساڵی 1975، ئیندۆنیسیا چووه ناو ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات و له‌و كاته‌وه تا ساڵی 2000 چه‌ندین قوتابخانه‌و زانكۆ و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه هاته ئه‌نجام. له ساڵی 1975 ڕێژه‌ی كاتۆلیكه‌كان (كه هه‌ڵگری دینی داگیر كه‌ری پورتوگالی بوون) نزیكه‌ی 33%ی پێكهاته‌ی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات بوون. هه‌رچه‌نده ئیندۆنیسیا مه‌سیحیه‌تی ته‌واو ئازاد كرد بوو و، چه‌ندین هه‌وڵدرا بۆ نیشاندانی دڵپاكی به‌رامبه‌ر به كاتۆلیك، وه‌ك دروستكردنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر له جیهاندا بۆ حه‌زره‌تی مه‌سیح، به‌ڵام به هۆی هاندانی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی و ده‌ستی ده‌ره‌كی، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ته‌یموری سه‌ری هه‌ڵدا دژ به داگیركه‌رانی ئیندۆنیسی مسوڵمان، هه‌ر چه‌نده ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و سه‌ر به خۆیی ته‌یموری بۆ نزیكه‌ی چوار سه‌ده له خه‌وێكی قووڵدا بوو! ئه‌مڕۆ زوربه‌ی دانیشتوانی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات كاتۆلیكن. چونكه مه‌سیحیه‌ت ڕۆڵی نواندووه له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات، زۆربه‌ی تهیموریهكان بوونه‌ته مه‌سیحی.
هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه داگیركردنی پورتوگالی به داگیركردنی ئیندۆنیسی به‌راورد ناكرێ، به‌ڵام ڕێژه‌ی مسوڵمانان له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له 4% زیاتر نیه. له نێو پێكهاته‌ی كورد، كه 1400 ساڵه مسوڵمانه و سه‌دان و هه‌زاران زانا و شاعیر و سه‌ركرده‌ی ئازادیخواز، له نێو ئه‌م ئاینه بۆ كورد هاتووه‌ته كایه‌وه، كه‌چی به ناو "ڕۆشنبیر"ی كورد (كه ته‌نێكه پڕ له جه‌هل و نه‌فامی و پوچیه‌تی) ده‌یه‌وێ زهڕبێك بدا له چوارده سه‌ده‌ی مێژووی كورد و، له نێو ئه‌م پێكهاته‌یه به‌ره‌یه‌كی ئاژاوه‌و و ناكۆكی و دوژمنداری بنێته‌وه. به‌ڵام هه‌وڵدانێك بۆ به كار هێنانی ئیسلام بۆ یه‌كێتی كورد، هێزێك بۆ ئازادی كورد لای ئه‌م به ناو ڕۆشنبیره ئه‌سته‌مه! بۆ؟ چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م كائینه نه‌فامه له خه‌یاڵی شههوهتبازیهكانی جه‌سته‌یدا قووڵ بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده خه‌می كورد و ئایندهی نه‌وه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ی نیه.
له به‌ر ئه‌وه سه‌یر نیه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ناو "نوسه‌ر" و "ڕۆشنبیر" ڕۆژانه سایت و میدیا پڕكه‌ن له جوێن و قسه‌ی ناشیرین دژ به ئاینێك زۆربه‌ی كورد شوێنی كه‌وتووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حساب بۆ هه‌ست و نه‌ستی گه‌لی كورد بكرێ. قه‌وله كورد واز له ئیسلام بێنێ و، به ناو ڕۆشنبیری نه‌فام و جاهل، ئازادی و پێشكه‌وتنی بۆ فه‌راهه‌م بێنێ! ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی ئاستی زانینی، وتاره‌كانی سایته كوردیه‌كانه، كه باسه‌كانی له پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه ده‌خولێته‌وه!
سه‌چاوه ؛ کوردستان اپۆست
ده‌ستت خۆش
سوپاستان ده‌که‌م
سوپاس بۆ ئێوه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]